کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دۆڕاندنى پارتى لە گەرمیان ......... وڕاستییەكان

Monday, 05/04/2010, 12:00


شكستهینانى هەر قەوارەو لایەن وكەسێك لە دەرئەنجامى كۆمەڵێ خاڵى لاواز دێتە كایەوە وبۆ دەربازبوون لەو شكست وقەیرانانە پێویستە بە بەرنامەى بە پێزو ڕێكوپێك كار بۆ دۆزینەوەى خاڵە لاوازەكان بكرێت وچارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە بەڵام نەبوونى خەمخوورى ڕاستەقینە وساردى نواندن لە لایەنى بەربرس وپەیوەندیدار بەو بوارە زیاتر كار دەكاتە سەر ئیفلیج كردنى ، پارتی وەك حزبێكى تێكۆشەرو خاوەن مێژوویەكى دوور ودرێژى پڕسەروەرى وخاوەن جەماوەرى لە بن نەهاتوو و بڕیاردەر كە لە هیچ كات وساتێكدا دوژمنانى نەیانتوانییوە زەبرى پێببەن وبیرو ئایدیاى لە لای لایەنگرانى كاڵكەن وبیسڕنەوە بەڵام لە سایەى سەرى بەرپرسى نامەسئولى ئەمڕۆى ناو پارتى وبە تایبەتى لە دەڤەرى گەرمیان ڕەوتەكەى بەرەو دواوە بردووە بە ئاراستەیەك كە هیچ پاساو هێنانەوە وداپۆشینیان نییە ئەو ڕەفتارو هەڵسوكەوتانەى كە بەرانبەر بە هەواداران ولایەنگران وخەڵكى پارتى دەكرێت بە سووك وبچووك بینینى ئەو خەڵكە تێكۆشەر ورێبەرنەداوەى ئەو ڕێبازە وحیساب نەكردن بۆ ئازارو مەینەتێكەنیان كە لە سەردەمى كاتە تەنگەكانى پارتى لەم ناوچەیە چەشتیان هەر لە ساڵانى شۆڕشى ئەیلول ودواى ڕاپەڕینیش كە خەڵكێكى زۆرى ئەو ناوچەیە بە خاوخێزانەوە دەربەدەرى شارو ماڵى خۆیان كران وجگە لە هەموو ئەوانەى كە بەردەوام لە ژێر ئەشكەنجەى ئەو ڕۆژگارەدا گوزەریان دەكرد وئەمئێستا هێنانەوە ئەو باسانەى سەرەوە بۆ ئەوەیە كە جەماوەرى پارتى دەستەوەستان نەبوونە بەرانبەر هیچ زوڵم وستەمێك كە لێیان كراوە وقەت زوڵمیان لە كەسیش قبووڵ نەكردووە جا نەخواسمە نێردراوى پارتى بێت بۆ ئەوەى ئیش وكارەكانیان بە جوانى ڕێك بخات ودڵى ئەندامان وكەسوكارى شەهیدانى ئەو ڕێبازە بە جێ بێنێت وهەموو خەڵكى گەرمیان بە پارتى ودۆستان ولایەنگران وبە خەڵكە بێلایەنەكەشەوە كە بە ڕەوشتى بەرزى سەرۆكى پارتى وهەڵوێستە ژیرو بوێرەكانى جێى متمانەو پشت ئەستووریان بوو ئەمڕۆ هەمووى لە ڕەفتارى بەرپرسى لقى22 گەرمیان (دژوار فایەق) بێزارن كە لە بەرزییەوە دەڕوانێتە كادرو پێشمەرگە و لایەنگر وهەموو ئەوانەى ماندوو بوونە لەم ڕێبازەدا وبە بچووك تەماشاكردنى ئەو خەڵكە ودانانى هێڵى ڕاكێشراوى دەستكردى خۆى تا بە گەورەى ببینرێت وخۆى جیا بكاتەوە لە خەڵكە پارتییەكە وتێكەڵ نەبوون لە گەڵ جەماوەردا لە خۆشى وناخۆشەكانیاندا تەنها و تەنها پارتى باجەكەى دەدا وەكو بینیمان لە دوو هەڵبزاردنى ڕابردوودا چ ڕیسوایەكى كردە دیارى لە بۆ پارتى ئەو پارتەى كە توانى لە نێو جەرگەى خەباتى چەندین ساڵەى یەكێتى لەم ناوچەیە وقوربانیدانێكى زۆر لە شەهید وئەنفالى لایەنگرانى لە گەل ئەو هەموو غیابەى كە لە دواى نسكۆى شۆرشى ئەیلولەوە گەرمیان بووبە گۆڕەپانى چەكدارى وچالاكى یەكێتى بەڵام بڕوا بوونى خەڵكى ناوچەكە بەو قوتابخانەى كە بارزانى نەمر درووستى كردووە وبەردەوامیان لە سەر ڕێبازەكەى و نەبوونى وجودى پارتیش لە مەیدانى خەباتى گەرمیاندا هیچى لە بِڕوا ومتمانەى ئەو خەڵكە كەم نەكردەوە بۆ ڕێبوارانى وبگرە بە جۆش وخرۆشێكى زۆرەوە باوەشیان بۆ پارتى كردەوە لە دواى ڕاپەڕین و دەنگدانى ساڵى 1992 باشترین بەڵگەن كە پارتییەكانى ئەم ناوچەیە سڵیان لە تۆقاندن وچاوترساندن نەكرد وتوانیان نیوەى زیاترى دەنگەكانى ینك بێنن كە خۆى لە خۆیدا لەو كات وساتەدا یەكێتى تووشى شۆك كرد ، ئەمڕۆ جیاواز لەو ڕۆژگارە پارتى بە دەعمێكى مادى زۆرەوە كە بە بەرپرسى لقى دەدەن بۆ ئەوەى بۆ كاروبارى ڕێكخستن خەرجى بكات ومانگانە چەندین دەفتەر دۆلار دەنێردرێتە گەرمیان تاكو لە خزمەتى پارتى سەرف بكرێت وقاعیدەى جەماوەرى پێبەهێز بكرێت نەك هەر بە هێزى ناكات بگرە زیاتر لاوازى دەكات چونكە نە قروشێ ونە عانەیەك لە خزمەتى پارتییدا خەرج ناكرێت وهەمووى دا دەگیرێتە جانتاكەى بەرپرسى لق (دژوار فایەق) ولە گەشتەكانى بۆ ئەوروپا وڵاتانى دەورو بەر خەرج دەكات وهەمووى بە وەسڵى وەهمى پڕ دەكڕێتەوە وئەگەر بەرپرسى ئەو لقە پێى وایە خەڵك گێلە خەڵكى گێل نییە ولە خوا بە زیا بێ هەمووى چاوى كراوەیە وراستێكان دیار وئاشكران وبەرى خۆر بە بێژنگ ناگیرێت ئێمەمانان بە گیانمان ناخۆشە پارتى باجى نامەسئول وڕەوشت خراپى كەسى وا بدات كە دەمێكە جامى گلەى ئەو خەڵكە لە دەست نامەسئولى وەك دژوار پڕ بووە بەڵام هەر چاوەڕێ بوون كەسێ یان بارودۆخێكى تایبەت پارتى بە ئاگا بێنێت وچاوى بكاتەوە با چیتر حەقى ئەو هەموو خەڵكە بەشمەینەتەى پارتى لە گەرمیان نەدرێتە دەس چەتەو دز ودوژمنى پارتى بۆیە دەڵیم دوژمنى پارتى چونكە ئەوەى دوژمنانى پارتى نەیانتوانى بە زۆر لایەنگرو دۆستانى دوورخەنەوە ولە پێش چاویان رەشى بكات بە هەموو شێوەكانى ئەشكەنجە هەر خۆ ڕاگریان دەنواند بەداخەوە ئەمڕۆ لە سایەى سەرى كاكى گیرفان پڕو قەپات پارتى زیاتر بێ ڕەنگ وكاڵ دەبێتەوە لە لاى جەماوەرەكەى . ئێستا زیاتر گلەى لە سەرانى پارتى دەكرێ ئاخۆ كە بەرپرسێكى لق حەوتەى دوو رۆژ دەوام بكات وبۆى بقوچێنێ بۆ هەولێرو بەردەوام لە سەفرەو سەیران وگەشت بێت ومیزانییەى لق بە كاڵى لووش بدرێ وهەموو ئەو پارانەى كە بۆ پڕوپاكەندەى هەڵبژاردن بەو لقە درا كە لەو پێناوەدا خەرج بكرێ كەسێ نەیزانى چ بە سەرى هات بێ ئەوەى دینارى لێدەركرێ ،بۆكەس گووتى ئەدى ئەو كابرایە لۆ وا دەكا وكەس پێیگووت بەرى چاوت بە كلە ، نەخێر ئا ئەمەیە ناڕەزایەكان زیاد دەكات ودڵى پارتییەكان ڕەش دەبێت ودەڕەنجێن وبۆ ئەوەى ماڵى پارتى لێرەو ولەوێ زیاتر كاول نەبێ دڵى چەتەیەك بڕەنجێ لەوە باشترە دڵى هەزاران كەسى خاوەن خەبات ودلسۆز بەو رێبازە بتورینرێ باشتر وایە پارتى بە خۆیدا بچێتەوە وچى تر رێگا بەو نا مەسئولانە نەدا یارى بە موقەدەسات ومەبدەئى ئەو خەڵكە بكەن وسەركردایەتى پارتیشى خۆى لە چەواشەكارى بەرپرسى لەم چەشنە رزگار بكات كە ئامارى نادروستى ڕێكخستن ووەسڵى پارەى دزراو رەشكەنەوە لە سەر بنەماى وەهمى ودوور لە راستى ، وجێگاى نیگەرانییە كە كەسێكى پاشەڵ پیس و باخەڵ بیسى وا پشت ئەستوور بێ بەوەى كە خزمى مەسعود ساڵەیەو وئەو دایناوە وكەس ناتوانێ لایبات ، ئا ئەمەیە مەنسوبیەت مەحسوبیەت كە لێرەو لەوێ باس دەكرێ وجێگاى رەخنەیە كە بەر پرسى مەكتەب ڕێكخستنى پارتى كار بۆ بەهێز بوونى خۆى بكات ولە بۆ كۆنگرە خۆى ساز بدا كەسى وەك دژوار فایق بكاتە بەرپرسى لقێكى پارتى وببڕێ وبدڕێ كەس لێینەپرسێتەوە لە بەر ئەوەى پیاوى كاك مەسعود ساڵەییە كە بۆتە وێردى سەر زمانى لە هەموو كۆڕو كۆبوونەوەیەك باسى لێوەدەكات !! ئەمەیە دەردە سەرێكە كە لە دەستى كاڵفامى وبچووكى قەبارەى خۆیان بەدواى ناوى زل وپلەو پایەو پارە دەگەڕێن وپارتییان كردۆتە جێگاى بازرگانیكردن وپارە كۆكردنەوە ، خەڵكى لەم جۆرە چارەنووسى خۆیان بەباشى لێودیارە كە چەند ڵێل وتاریكە بۆیە بە دەرفەتى دەزانن لەماوەیەكى كەمدا ببن بە خاوەن سەروەت وسامانێكى زۆر وڕەنج وخەباتى پارتیش بۆ ئەوان بێت وماڵى بارزانیش ئاو بیبا خەمییان نەبێ ، ئەم نووسینە گوزارشت لە ڕاى هەموو پارتییەكانى گەرمیانى گڕو كڵپە دەكا ئەوان زۆریان چەشتییە وزۆریان دیتییە بە دەهۆڵى دڕاوى دژوار فایەق چیدى هەڵناپەڕن وهەڵبژاردنى ئەو جارە باشترین بەڵگەن كە چەندە ژمارەى پارتى لە گەرمیان لە سایەى سەرى دژوار ودەنگى پالێوراوەكەى لقى 22 گەرمیان (مامۆستا برایم) باشترین بەڵگەن كە چ ریسوایەكى كردە نسیبى پارتى . وئێمە دەڵێین ئێستاش نەچووە وبچێ پارتى زۆر بە هەوراز ونشێودا تێپەڕیووە ئەوجارەش چارەى دەكرێ ئەگەر خەمخۆرێ لە سەركردایەتى بەدواداچوون ولێكۆڵینەوە لە سەر باشى وخراپى وهەموو ئەمانەى كە باسمان كرد ئەنجام بدا وزۆر شتى تر كە ناشێت بخرێتە بەرچاوى ڕاى گشتى چونكە دەبێتە هۆى ناشیرین كردنى پارتى بە شێوەیەكى تەواو وبەدڵنییایەوە ئەگەر ئەم جارەش لەسەر دزینى پارەى هەڵبژاردنى پێشوو وهەلبژاردنى 7/3 كە چەندین دەفتەر دۆلارە بانگ نەكرێتە سەركردایەتى وبە سزاى خۆى نەگات ئەوە پارتى لە شكستەوە دەبا بۆ شكستى تر ودەبێت چاوەڕێى خرابتر بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە