یاداشت نامه‌ی خوێندکارانی دووانزهمی ئاماده‌یی ده‌ره‌کی (به‌رایی)
Friday, 16/03/2012, 12:00
بۆ/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
په‌رله‌مانی کوردستان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی کوردستان
بابه‌ت/ یاداشت نامه‌ی خوێندکارانی دووانزهمی ئاماده‌یی ده‌ره‌کی (به‌رایی)
ئێمه وه‌ک خوێندکارانی به‌ژداربوو له تاقیکردنه‌وه‌کانی ده‌ره‌کی (به‌رایی) له‌هه‌ر سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆک) له ساڵی خوێندنی 2011-2012، له ڕۆژی 13/3/2012 ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی پۆلی دوانزه‌می ئاماده‌یی ده‌ره‌کی به هه‌موو شێواز و جۆره‌کانیه‌وه ڕاگه‌یندرا، وه‌ک ئاماژه‌ی پێکراوه ڕێژه‌ی ده‌رچوون له 9 % تێپه‌ری نه‌کردووه، له‌به‌رئه‌وه داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه ده‌که‌ین که ئاماژه‌مان پێکردوون، دوباره چاوێک به‌و هه‌موو ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و داواکاریه‌کانی خوێندکاران بخشێننه‌وه که بریتیه له:
1- به هۆی که‌می ڕێژه‌ی ده‌رچوون که له 9 % تێپه‌ری نه‌کردووه به بڕیارێک سه‌رجه‌م خوێندکارانی ده‌ره‌کی به‌ژداری تاقیکردنه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2011-2012 بکه‌ن.
2- هه‌موارکردنه‌وه‌ی بریاره‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سه‌ر سیسته‌می خوێندن به (منهجی کۆن).
3- به‌رده‌وامیدان و ڕێگه‌دان به خوێندکاران به‌ژداری تاقیکردنه‌وه‌کانی دوانزه‌می ئاماده‌یی به‌رایی (ده‌ره‌کی) بکه‌ن له ساڵانی داهاتوو له‌سه‌ر سیسته‌می خوێندن به (منهجی کۆن).
4- هه‌روه‌ک له کاتی پێشکه‌شکردنی فۆرمی به‌ژداری کردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌کان هه‌موو ساڵێک 5 نمره ده‌خڕیته سه‌ر هه‌ر وانه‌یه‌ک گه‌ر پێویستی کرد به‌ڵام بۆ ئه‌م ساڵ ئه‌و 5 نمره‌یان که وه‌ک مافی خوێندکاران بوو پێیان نه‌داین.
5- بۆ زیاتر یارمه‌تی دانی ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌به‌ر وانه‌یه‌ک یان چه‌ند نمره‌یه‌ک ئه‌و وانه‌یه‌ی که نمره‌که‌ی له 45،46،47،48،49 بکرێت به 50.
خوێندکارانی دوانزه‌می ئاماده‌یی ده‌ره‌کی.......
تێبینی: خویندکارانی پۆلی دوانزه‌می ئاماده‌یی ده‌ره‌کی ده‌توانن به‌ژداری له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی بکه‌ن به‌م لینکه‌ی خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵه‌کانمان چرتر بکه‌ینه‌وه و گوشار بخرێته سه‌ر ئه‌م لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌م بابه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ڕێزمان..........
Facebook Page: https://www.facebook.com/Shashamy.Amaday.Daraky
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست