بەیاننامەى ناڕەزایی نا بۆ بازرگانى كردن بەناوى كۆمەڵگەى مەدەنیەوە

Wednesday, 31/03/2010, 12:00


سادەترین پێناسەى هزری سیاسی هاوچەرخ بۆكۆمەڵگەى مەدەنى ، بریتیەلەو كۆمەڵگەیەى كە خاوەنی كۆمەڵێك هێزى ڕێكخراوە كەمەبەستى بەرگری كردنە لە مافە گشتى یەكان، و هەڵگرى ئامانجێكى دیارى كراوە، كەدەرئەنجامى پرانسیپەكانى كارێتى، لەم پێناوەشدا بۆ داكۆكى كردن لە ئامانجەكانى ڕێگەیەكى دیموكراسیانە هەڵدەبژێرێت،و هەڵگرى شوناسێكى سەربەخۆیە.
واتە ڕێكخراوى مەدەنى دەبێت لە دوو ڕەهەندەوە كاربكات، یەكەم:لە خەباتێكى مەدەنیانەدا بێت لە پێناو دەستەبەركردنى دادپەروەرى كۆمەڵایەتى.دووەم:.هەوڵ بدات بۆ خوڵقاندنى كەشێك كە شوناسی سەر بەخۆی تاك و ئیرادەى ئازادانەى تاك و رێزگرتن لە مافەكانى ڕەگەزى باڵا دەست بێت.
بەبۆچونى ئێمە رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى دوورى دوورن لەو پێوەرانەى سەرەوە،نەك توانویانە بەرگرى لە دادپەروەرى كۆمەڵایەتى و بەرژوەندییەگشتی یەكان بكەن و لەم پێناوەدا بەگژ گەندەڵی و ناشەفافیەتى دەسەڵاتى سیاسیدا بچنەوە، بەڵكو بوون بە ئامرازێك بۆ لەكارخستنى ئەو یەكانەى ناو كۆمەڵگاش كە دەسەڵاتى سیاسی ڕاستەوخۆ و بەدەستى خۆی ناتوانێ لە كاریان بخات،هەروەها ئەم ڕێكخراوانە نەك لە ئاستى فەزاى گشتى كۆمەڵگادا،بەڵكو لە نێو خودى خۆشیاندا نەیانتوانیوە ئیرادەو بیركردنەوەو تواناى بڕیاردان و سەربەخۆیی ئەندامەكانیان بپارێزن،بۆیە دەبینین سیستەمى كارو شێوازى بیركردنەوەو بڕیاردان لەم ڕێكخراوانەدا بە تەواوى و بەشیۆەیەكى ترسناك لە ژێر هەژموونى حیزبدایە،و كارەسات بارانە هەڵگرى میكانیزمێكى تاك ڕەوانەى بڕیار دان و ئیشكردنن.مرۆڤ زەندەقی دەچێت كە بەو شێوەیە سەربەخۆیی چەپێنراوى تاك لەم ڕێكخراوانە دەبینێت.
جەماوەرى خۆشەویست..
ئەوەى ئەمڕۆ لە كۆمەڵێك لە ڕێكخراوە مەدەنیەكانى كوردستان بەگشتى و گەرمیان بەتایبەتى دەبینرێت ڕوپۆشكردن و بەرگرییەكى نابەرپرسیارانەو شەرم هێنە لە گەندەڵی و ناشەفافیەتى دەسەڵاتی سیاسی،ئەوان لەسێبەرە فێنكەكەى دەسەڵاتەوە تاسەر ئێسقان خەریكى بازرگانین و خۆیان بە ئاشكرا تێوە گلاون لە گەندەڵی، و ژەهرى چەواشەكارى بەڕووى كۆمەڵدا دەبخشنەوە بەناوى (بەرگرى كردن لە كۆمەڵگا!!!!!!) ئەوەى تیایاندا ونە راستگۆیی و داكۆكى كردنى مەدەنیانەو ڕاستەقینەیە لە كۆمەڵگا، بەڵكو خەمخۆرى ڕاستەقینەى بەرژەوەندییە تایبەتیەكانى خۆیانن لەسەر حیسابی بەرژەوەندى گشتى!!!!!!.
لە كۆتایدا ئێمە وەك و گروپی ((پێشەنگ))خوازیارین لەم دەڤەرەدا ڕێكخراوى مەدەنى و ڕاستەقینە دروست ببێ، چونكە بوونى ڕێكخراوى ڕاستەقینەو سەربەخۆ پایەیەكى گرنگى ڕاگرتن و پاراستنى كۆمەڵگاى مەدەنى و ئازادە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە