کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەئوتێل پەرێژ ئابڕوی كوردستانی نوێ برا

Friday, 07/01/2011, 12:00


لەژمارەی 5372ی رۆژی 7-1 ڕاپۆرتێك بەناوی (كوردستانی نوێ تاوتوێی نەخشە ڕێگای بیست ساڵەی دەكا) نووسراوه‌، لەوەوە من بەتەواویی بۆم روونبوویەوە، که‌ ئەو كۆبوونەوەی ئێمه‌ لەگەڵ مەسئولی ئیعلامی یەكێتی و سەرنوسەری ڕۆژنامەكە کردمان  بە ئامادەبووانی زیاتر لە 40 نووسەر هیچ سودی بۆ ئەو ڕۆژنامەیە نەبووە، لەدرۆ بەو لاوه‌ کوردستانی نوێ هیچ نانوسێ. خۆم یەكێک لەو نووسەرانە بووم ئەوەی لەراپۆرتەكەدا هاتووە تەنیا قسەكانی ئازاد جندیانی راستە، باقی درۆیە و كوردستانی نوێ درۆ دەكات، لەبەر ئەوە بڕیارم دا كورتەیه‌ک لەو كۆبوونەوەیە باس بكەم.

نزیكەی 40نوسەری یەكێتی لەلایەن ئازاد جوندیانی بەرپرسی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی، یەوە بانگ كران تا ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ تاوتوێ بكەن. بەڵام ئەوەندە ڕەخنە لە كوردستانی نوێ گیرا نەك ئابڕوی ستڕان عبداللە و ئازاد جوندیانی تیابرا بەڵكە ئابڕوی نوسەرەكانی كوردستانی نوێ كرایە عەلاگەیەكەوە و درایە دەس ئەو دو مەسئولە.

لە كوبونەوەكەمان لەئۆتێل پەرێژ لەسلێمانی لەگەڵ ئەو دو كەسە بەرپرسە كە خۆیان كردۆتە هەمو شتێكی ڕۆژنامەكە ئەوەندەمان ڕەخنە لێ گرتن. كەمێكی مابوو بەو دوو كەسە بڵێن ڕۆژنامەكەتان داخەن لەهەمووی باشترە.

ڕەخنەی ئێمە لەسەر ئەوە بو كە ڕۆژنامەكە پارچە پارچە بوە و كەس نایخوێنێتەوە نە چاپی باشە و نە تەێمیمی وەك ڕۆژنامەی حەفتاكانە هەر لەخۆتانەوە پاشكۆ بڵاودەكەنەوە و ئەو پاشكۆیانەش هەن بەكەڵك نایە و نەبونی باشترە. كەوتونەتە راونانی نوسەر و خەڵكە بەكەڵكەكانی ڕۆژنامەكەتان، هیچ مەساحەیەكی ئازادی لەو ڕۆژنامەدا نەماوە هەموی بوە بەمەتحی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی. سەبقی ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژنامەكە نیە و بێ باكی دیارە بە نوسین لەڕۆژنامەكە، تەنانەت گەر نوسینێ بۆنی ئازادی لێوە بێ بلاوكردنەوەی مەحاڵە. ئەو نوسەرانەش كە گۆشەیان هەبوە لەو ڕۆژنامە لەداخی سەرنوسەرەكەی وازیان لێ هێنا.

ئێمەی نوسەران ئەوەمان دا بە ڕوی ئازاد و ستران دا كە لەدوای كەوتنی یەكێتی و 25-7 ئەو جەریدەیە كەوت ئەویش بەهۆكاری ئەو زمانە ناشرینە زبرە بێ شەرمانەیەی كە بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان بەكاری هێنا و بە كولیی ئەوەمان خستە ملی ئازاد و ستران و پێیانمان وت ئەم كۆبونەوە هیچ لەو برینە قوڵانەی ڕۆژنامەكە سارێژ ناكا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە