دڵی من هه‌رگیز موتوربه ناكرێ....!!!
Wednesday, 30/05/2012, 12:00
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یت و بلوورانه ده‌ڵێ
ئاشه‌كه‌ی له لای ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌رێ
گوایه ده‌سته‌ڵات ماده‌ی بێهۆشكه‌ریان دایمێ
دڵی منیان موتوربه كردیه و
بۆیه به‌رامبه‌ریان بێده‌نگم
درۆ ده‌كا وه‌كو كه‌رێ
ڕۆژێك دێ ڕووی ڕه‌ش ده‌بێ
وه‌كو ته‌نی سێرێ
ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌یت و بلوورانه ده‌ڵێ
نزیكه له كۆشكی سوڵتان
له بۆسه‌یه‌ك بۆم دانیشتبوو
به‌ڵام خوا منی زۆر خۆش ده‌وێ
نه‌جاتم بوو نه‌كه‌تمه به‌رێ
من له‌وه‌تی هه‌م ....
هه‌ر خاوه‌نی هه‌ڵویستم و هه‌ڵوێست ده‌بم
موڵك و ماڵ و سامانی دونیا‌م ناوێ
ئه‌وه‌ی هه‌یتم ته‌نیا ته‌نیا قه‌ڵه‌م نه‌بێ
كه‌س ناتوانێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی من بكڕێ
خۆ منیش وه‌كو ئه‌وانی تر جاش قه‌ڵه‌م نیم
زوورناژه‌نی به‌رده‌كی كۆشكی سوڵتان بم
من هه‌ر هه‌میشه ووتوومه
ڕووم له میلله‌ته و
پشتیشم له‌م ده‌سته‌ڵاته بۆگه‌نه‌یه
ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی له ده‌ستمایه هه‌ر به‌كاره
هه‌ر یاخییه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ یاخی تر ده‌بێ
ماحاڵه دڵی من موتوربه بكرێ
هه‌ر له خزمه‌تی ئه‌م چینه ڕه‌ش و ڕووته دایه
30.05.2012 ئه‌لمانیا
پێشكه‌شه به مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست