کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م چرایه‌ی گڕی گرتووه‌ خامۆش نابێ ....!!

Wednesday, 23/03/2011, 12:00



به‌رده‌ركی سه‌را
چڕایه‌كه‌و
خۆی له‌ ناو دونیای تاریكی كورد دا
داگیرساند
خه‌ ریكن بیكوژێنه‌وه‌
به‌ڵام زۆر سه‌ هونه‌
ئه‌م چڕایه‌ داگیرساوه‌
قه‌د به‌ ئێوه‌
ناكوژێته‌وه‌
به‌رده‌ركی سه‌را
كانیه‌كه‌و
له‌ ناو
ئه‌م خاكه‌ تێنوه
هه‌لقوله‌وه‌
‌ ڕووبارێكه‌و
هات تێنوه‌تی
ئه‌م خاكه‌ بشكێنێ
خه‌ریكن
به‌ربه‌ستی كه‌ن
به‌ڵام زۆر سه‌هونه‌
ئه‌و ڕووباره‌
هه‌ ر ده‌رواو
قه‌د به‌ ئێوه‌
به‌ربه‌ست ناكرێ
تا تێنوه‌تی ئه‌م خاكه‌
نه‌شكێنێ
هه‌ر ده‌رواو قه‌د ناوه‌ستێ
به‌رده‌ركی سه‌را
ده‌نگێكی زوڵاڵی نه‌مره‌
ده‌نگی ئازادی و دیمۆكراسی و
پێشكه‌وتنه‌
حه‌یرانێكی غه‌ریبی یه‌
گۆرانی و لاوكێكی كوردیه‌
كورده‌واری زۆر تامه‌زرۆیه‌
چاو له‌ ڕێی یه‌
ئه‌وه‌ به‌رده‌ركی سه‌را
وا له‌ ڕێ یه‌
‌په‌یامێك و حه‌یرانێكی پاك و بێ گه‌رده پێیه‌
چاونه‌ ترس و قاره‌مان و كۆلنه‌ده‌ره‌
دژی دیكتاتۆری و گه‌نده‌له‌
خه‌ریكن ده‌نگی
به‌رده‌ركی سه‌را
كپ كه‌ن
به‌ڵام زۆر سه‌هونه‌
ئه‌و ده‌نگه‌
به‌ ئێوه‌ قه‌تاو قه‌ت
كپ نابێ
چونكه‌ ده‌نگی ئه‌و
بزمارێكه‌ و
ده‌رگای پۆلای ئێوه‌
ده‌برێ...
داسێكه‌ و
ملی تارێكی ئێوه‌
ده‌سوێ
هه‌وره‌تریشقه‌یه‌و
پوش و پاوانی
تارێكی ئێوه‌
ده‌سوتێنێ
چه‌قۆیه‌كه‌و
ده‌ستی ڕه‌شی چه‌په‌ڵی
گه‌نده‌لیتان
ده‌برێ


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە