شەست و دوو خۆڕاگریی دژی گەندەڵیی

Thursday, 16/02/2012, 12:00


جەماوەری ڕاپەڕیووی کوردستان
لەگەڵ ساڵــــیادی ڕاپەرینی گەلەکەمان لە 17 ی شوباتی 2011 و لەکاتێکدا کە سەری ڕێزمان بۆ شەهیدان دادەنەوێـنین و دەست خۆشــــــی لە جەماوەری نەبەردو ماندو نەناسی کوردستان دەکەین،لە تێکۆشانی هەمە ڕۆژەیاندا بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و ژیانێکی شایستەو سەردەمیانە،لە کاتێکدا بۆ جارێکی تر سەرەخۆشی لە کەسو کاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین،کە بە خوێنی خۆیان قۆناغێکی تر لە مێژویان نەخشاندو، لەیەک کاتدابە دانانی گیان وژیانی خۆیان ناڕەزایەتیەکانیان بردەلوتکەودەسەڵاتی هەردو بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانیان ڕسواتر کردو لە مەرگیان نزیک کردنەوە،بە جۆرێک سەریان پێدانەواندن،لە مێژووی ملهوڕیاندا بە خۆیانەوە نەدیبوو، لە هەمان کاتدا پەیمان دوبارە دەکەینەوە، وەک چۆن هەمیشە لە پاڵ دەستاندا بووین، وەک چۆن لەسە نگەری ناڕەزایەتیەکاندا دژی جوت ماڤیاکەی کوردستان قەرارمان گرتوە، وەک چۆن بۆ ساتێک سەنگەری ئێوەمان چۆڵ نەکردوە،ئێستایش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئێوەی خەڵـــکی ڕاپەڕیوو، بزوتنەوەی گوڕانخوازی باشوری کوردستان بە تەواوی لایەنە سیاسی وڕیکخراوەجەماوەریەکان وکەسایەتی نیشتیمان پەروەرو ڕۆشنبیرانی خاوەن هەڵـــویست و خەڵــــــــــکی خەمخوری ئەم وڵاتە، ئەوانەی کە لە سەنگەری خەڵکی کوردستانەوە بۆ گۆڕانێکی بنەڕەتی و هەمەلایەنە لە تێکۆشاندان،بەو هیوایەی بێ درێـخی کردن و شێلگیرانە بتوانین و ئامادە باش بین بۆ جێ بەجێــکردنی ئەو ئەرکە پیرۆزەی، کە دەکەوێتە سەر شانی هەموو لایەکمان، بەرامبەر ئەو قۆناخەی خەباتی خەڵکی کوردستان لە پێناوی دادپەروەری و ئازادی و سەرفرازیدا .....
ئازادیخوازان
وەک هەموتان لەوە ئاگادارن کە دەسەڵاتــــی کوردی لە بەردەم قەیرانی بەڕێوە بردندا وەستاوەو بە تەواوی شکستی خواردوە، لەوە زیاتر نە دەسەڵات دەتوانێت گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکانی خەڵـــکی کوردستان بدات،نە خەلکی کوردستان لەوە زیاتر ئامادەیە بە قسەو میـتافۆری ئەو دەسەڵاتە باوەڕبکات و درێژە بەو دۆخــــە نا هەمواری هەرێمی کوردستان و چەوسانەوەی خەڵکەکەی بدات،تەنانەت لە ڕوانگەی بیرو بۆ چونی ئێمەوە،ڕەوتی سیاسی و ئابوری هەرێم، لە لایەن هەردو باندەکەی تاڵەبانی و بارزانییەوە،بە جۆرێ قۆرخ کراوە،لەبەرژەوەندی بنەماڵەو باندی میلیشیایی و مافیای دەسەڵاتدا،کە هەموو ئەو دەستکەوتانەی خستۆتە ئاستێکی ئێجگارترسناکەوە،کەلەڕاستیدابەرهەمی خەباتی لێبڕاوانەی خەڵـکی کوردستانە، بەرهەمی خوێنی شەهیدانە،بەرهەمی ڕاپەرینە مەزنەکەی 91 ی گەلەکەمانە .
ئەم دۆخی ناسەقامگیریی، بێدادی، کوشتن، زیندان، چەوساندنەوە،ناعەدالەتی، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی شێوەکانی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی خێڵـــەکیە لە کوردستان،ئەو دەسەڵاتەی کە لێوان... لێوە لە هەمو ئەو مێتودانەی کە جەستەی کۆمەڵـــگای کوردستانی داڕزاندوە، پانتایی ئازادیەکانی لێ تەسک کردۆتەوە، بە جورێک کە لە توانای بەرهەمهێنان و چالاکی بکەوێت لە بواری داهێنانی تازەو شیتەڵـکردنی ئەو گۆڕانانەی ، کە مێژوو لەگەڵ خۆیدا دەیانهێنێت . بە کارهینانیان لە بەرژەوەندی سیاسی کێشـــەی گەلە ستەمدیدەکەماندا ، لە سێبەری دەسەڵاتی کوردیدا لە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵـــی بەرێوە بردندا، دەسەڵاتی سێبەر لە راستیدا خاوەنی وەبەرهینانی قەراری سیاسی بوە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تەسک بینی حیزبی و خێڵـــەکی و بنەماڵەیی خوێدا بە بێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوندی باڵای نەتەوەیی خەڵکی کوردستان و بە بی کەمترین هەستی بەرپرسیارێتــی لە بەرامبەر ئەو قوناخە هەستیارەی کە باشوری کوردستانی پێیدا گوزەر دەکات ، لە کاتێــکدا کە وڵاتەکەمان ئەوڕو شوینێــکی ستراتیژی زور گرنگ داگیر دەکات لە میانی ئەو گـــەمە سیاسیانەی لە سەر نەخشەی سیاسی ئابوری روژهەلاتی ناویندا لەگەڕ دان ، ئەمرۆ لەوێـــدا جەمســـەرە ساردو گەرمەکانی سیاسەت و بەرژەوەندی نێودەوڵــــەتــی بەیەکدەگەن .
دەسەڵاتی کوردی خێڵەکی بنەماڵەیــــی چەقبەستو لە بەینی گەندەڵــی و بە حیزبی کردنی کومەڵـگاو بەکۆیلەکردنی تاکەکانی نەک هەر نەیتوانی ئەو هەلە مێــــژوویانە بقۆزێتەوە بو بەهێز کردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و بنیاتنانی کۆدەنگی وتاری نەتەوەیی... بەڵکو بی ئاگا ئاسا ئەو هەلە مێژوویانە بە بەردەم دەسەڵاتی خێـڵەکی دا گوزەر دەکەن یان لە بەرژەوەندی تەکیەو بنەمالەو دیوەخاندا بە بەرچاوی جەماوەردا بەکار دەهێندرێت ... خواست و بۆچون و هەڵسەنگاندنی خەڵــــکی کوردستان لە ئاست ئەو هەلە مێــژوییانەدا زیندەبەچاڵ دەکـــریت ....
جەماوەری ناڕازی کوردستان
دەسەڵاتی بنەماڵەیی خێلەکی داماڵدراو لە هەموو چەمکەکانی مۆراڵـــــی سیاسی و بنەما سەرەتاییەکانی نەریتی دیموکراسی لە کوردستانی باشوردا بە جۆرێک پاوانەی بوارەکانی ژیانی کردوە کە وتاری مرۆڤــی کورد ..رەوشەنبیری کورد ...لالە بەدەستی کورد ...ماس میدیای کوردی ...تەنانەت پێناسە پەیوەندیدارەکانی بە هاووڵاتی بون و بە نیشتمانی بوون و بە نەتەوە بوونی تاکی کورد ڕوو بە ڕوی ترسناکی دەبێتەوەو وە لە سیبەرو پاڵەپەستۆی دەسەڵاتی کوردیدا قەتیس ماوەو لە ئاستی ئیفلیجی سیاسی و ئیفلاسی نەوژەنبونەوەی کۆمەڵگاو قەیرانی بنیاتنانی زەمینەی بە پیت بۆ هەڵکشــــانی پروسەی دیموکراسی و دادوەری کۆمەڵایەتی ئەوتۆ کە تاکی کورد جەستەی ئازاد بێت ...بیری ئازاد بێت ...دەرونی ئازاد بێت ... بەرهەمی بیری ئازاد بیت .. بە شێوەیەکی ئەوتۆ کـــــە بتوانیت رۆڵی هەبێت لە رەوتی پرۆسە سیاسیەکاندا بتوانێت لە رێگەی نوینەرەکانیەوە سنور بۆ کارو چالاکی دەسەڵات دابرێژیت ، هیڵــــی سوری بۆ نەخشەکێش بکات لە ئاست ئەو پرسیارە چارەنوس سازانەدا کە روو بە رومان ئەبێتەوە .
چ پرسیارە هەنوکەییەکانی پەیوەندیدار بە گەڵاڵـە کردنی حکومەتی دامەزراوەیــــــی پشت ئەستور بە هەرەمی دەستوری و قەوارە یاساییەکان بە شێوەیەک کە ببێت بە ناوەندێکی بی سنوردار بۆ گەشەکردن و دێمۆکراتیزە کردنی کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی مافە سروشتیەکانی هاوڵاتی بە شێوەیەکی ئەوتۆ کە ناکۆک نەبێت لەگەڵ یاسا نیونەتەوەیەکانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤـ .... تاودانی سەرخان و ژێرخانی ئابوری_سیاسی کۆمەڵگا بە شێوەیەکی زانستی و مودیرن ... بوژاندنەوەی سیــکتەرە ئابوریەکان ...بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ..کەم کردنەوەی ئاستی بێکاری .. هتد .
چ ئەو پرسیارانەی کە پەیوەندیدارن بە سەر پرسی نەتەوەیی و بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستانەوە بە تەواوی ئەو نەتەوانەشەوە کە کە خۆیان بە کوردستانی دەزانن و لە دارشتنی دەستوردا هاوبەشی دەکەن و لە بەرامبەر یاسادا خۆیان بە خاوەن ئەرک ئەزانن.....
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان
ئێمە لە کاتیکدا پەیمان دوبارە دەکەینەوە،کە وابەستەین بە تەواوی یاساو رێساو نەریتی نیشتیمان پەروەری،گەل پەروەری، خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە ئاست تێپەراندنی ئەو قۆناخەی خەباتی گەلەکەمان شان بە شانی هەموو لایەنی سیاسی و کەسانی دڵسۆزو خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان ، هەمو ئەو چەواشەکاریانەش کە ئەورۆ لە کوردستان واڵایە لە پێ شیــــل کردنی مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتی و گەندەڵی و هەتک کردنی داهات و دارایی و سەروەریەکانی خەڵکی کوردستان و نا سەقامگیری ئاسایشی نەتەوەیی و تاوانی جۆراو جۆر دەدەینە ئەستۆی دەسەڵاتی بنەماڵەیی خێڵەکی ، وە داواش لە خەڵکی یاساناس و رۆژنامەنوس و روناکبیرانمان دەکەین کە هەموو هەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ دادگایی کردنی سەرانی ئەو دەسەڵاتە.
بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو خۆڕاگری وگیانبازییەی کە خەڵکی کوردستان لە 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتردا نواندیان بەرامبەر دەسەڵاتی کوردی،هاتنەوە مەیدانی خەڵکی کوردستانە بۆ سەپاندنی سەرجەم داخوازی وداواکارییە ڕەواکانیان، وە بەدادگایکردنی تاوانبارانی خۆپیشاندانەکانی 17 ی شوبات.بە بڕوای ئێمە،تاکە ڕێگا بۆ ڕزگار بوونی کۆمەڵگا لە مەینەتییەکانی،تەنها دەنگی شەقامە کە دەتوانێت کۆتایی بە هەمو ئازارو مەینەتییەکان بهێنێت،گیان بەختکردوانی 17 ی شوبات ئاسودە بکات.
لە کۆتاییدا هەزار سڵا و لە گیانی پاکی شەهیدانی 17ی شوبات

بەڕێوەبەرایەتی ژووری کوردستان دەنگی ئۆپۆزسیۆن لە پاڵتاڵک.
16ی شوباتی 2012
مەبەست لە ٦٢  ئەو ماوەیەیە کە خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات ٦٢ رۆژی خایاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە