زێدە ڕۆیی نیە گەربڵێم باوکم لە توێژی بەقاڵەکانی شاری سلێمانیدا یەکەم کەس بوو کچی هێناوەتە ناو ژینگەی بازاڕی پەیداکردنی بژێوی ژیانەوە ، ڕەنگە لەو کاتەدا سەدان موشتەری تەنها لەبەر ئەوە میوەو سەوزەیان لەباوکم کڕیبێ تا چاوێک لە خوشکەکانم دابگرن و واش بیریان کردبێتەوە لەو سەودا و مامەڵەیەدا ڕایان بێنن ....
باوکم لە گوندێکی نزیک بە گوندی کارێزەی شێخان کە ناوی گوندی کونە ماسیە لەدایک بووە ، باوکم بە کۆرپەیی لە کۆشی دایکیدا دەبێت کە شێخەکانی خزمیان باپیرم دەربەدەر دەکەن بە مەبەستی داگیرکردنی زەویەکانی ، باپیرم ڕوو لەگوندێکی چەپەک دەکات، خەڵکی ئەو گوندەش بەسیفەتی پەنادانی لێقەوماوان ناسرابوون باوەش بۆ باپیرم...
ئەی کیژە چاوجوانە ئەسمەر و پێست سپی و ڕەنگ گەنمەکانی بنەماڵەی بارزانی سڵاوتان لێبێت ، کە ئەم سیفەتانە بە باڵاو ڕۆخسارتاندا هەڵدەدەم هیچ کائینێک لەم ووڵاتەدا نازانێت ڕەنگی پێست و قەبارەی چاو و بەرزی و کورتی باڵاتان چەندە، دهزانم تهنانهت قەدەغەیە شەیتانیش بێتە خەوتان ، پیاوم ئەوێت بە خەویش شەیتانی...
کاک کهمالی سهرنووسهری ڕۆژنامهی هاوڵاتی هێنده ئهمبهر و ئەوبهری کردبوو، تەنانەت دایکە کڵۆڵەکەشی خستبووە دڵەراوکێو و لێی بێزار بووبوو، شاهیدی گواستنهوهی سهنگهری ههلپهرستانهی کوڕەکەی بووه، بۆیه ڕۆژێکیان به کاکه کهمال دهڵێت: ئهرێ ڕۆڵه ئهمڕۆ حیزبێکی تازه دروست بووه، بوویته ئهندام...
ههرکهسێک له ئێمه لهسهر دهستی دایکی یهکهممان چاومان به ژیان تروکاوه و لهدایک بووین که ناوی (مامانه)، دوای ئهوهی دایکه سکپڕهکهمان به ئێمهوه له ژانێکی قووڵی پڕ له ئازارهوه تلاوتلی ئهدا به ڕاست و چهپدا، ئهو کاته باوکمان ناچار دهبوو هانا ببات بۆ ژنه ناسراوهکهی گهڕهکهکهمان...
ئهم ووڵاتی هۆڵهندایهی منی تێدا دهژیم پڕه له ئهندامی ملچهماوهی حیزبێکی کوردی ههڵگری ئایدۆلۆژیای (سۆشیال _ دیموکرات) ، پارتی کرێکارانی هۆڵهندیش وهک ئایدۆلۆژیا دهبێته دهسته خوشکی حیزبه کوردیهکه ، پارتی کرێکارانی هۆڵهندا له ڕێگهی ماڵپهڕی تایبهت بهخۆیهوه وهڵامی ڕهخنه و پێشنیاری...
ئەوەی پێی بڵێن مۆراڵ مەلا بەختیار لەو زیندانە ڕووبەرە تەسکەدا پێی نەمابوو، گەر مەلا بەختیار بە جدی هەڵگری کارنامەی گۆڕانکاری ستراتیژی کۆمەڵە بوو لە بواری ئایدۆلیژیی و پرنسیپی ڕێکخراوەییدا دەبوایە لەبەردەم هەر ڕەفتارێکی سوکایەتی پێکردن و شەڕی دەروونیدا پشتی لایەنە نەیارەکەی بدایە بە زەویدا، لەم بوارەدا...
کەسمان نەمان دەزانی نەسرییەی مقەڕی زیندانەکەی مەلا بەختیار لە لە کوێوە تەمویل دەکرێت ، یەکێک لەو پێشمەرگانەی لە ستافی حەرەسی زیندانەکەدابوو ناوی ئەنوەر بوو کە بەمام ئەنوەر گرگاشەیی ناسرابوو ، بە مام ئەنوەرم ووت تۆ دەزانی ئێمەی پێشمەرگە پاسەوانی کێ دەکەین لەم مقەڕەدا و ئایا دەزانی لەو ژوورە تەسکەدا...
هەر وەک لەبەشی پێنجەمدا ئاماژەم پێکرد، بارەگای یەکێتی نووسەرانی کوردستان کرایە دوا مەنزڵگای زیندانی مەلا بەختیار لە سنووری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گوندی یاخسەمەر تا کاتی گواستنەوەی بۆ دەشتی کۆیە و تەسلیم کردنی بە بە تیپی ٩٣ کۆیە و پاشان بردنی بۆ مەڵبەندی سێی هەولێر.پێش ئێمە مەلا...
تا کۆتایی سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە لە شەڕگەی (قەیوان _ ماوەت) و (داستانی ڕزگاری) من لە تیپی ٣١ ی سلێمانی بووم ، تیپەکەمان لە ڕووبەری جوگرافیای نێوانی گوندی مالومە و چۆخماخ سوکناکرا، بارەگای مقەڕی تیپ لە گوندی مالومە بوو ، کاک شۆڕش ئیسماعیل تازە بووبووە سەرتیپمان دوای شەهیدی نەمر جەلالی حەمەی محە،...
بنکڕی کۆتایی ساڵی 2010 ئەندامانی ئەنجوومەنی نێوەندی یەکێتی بە زۆرینەی دەنگ کە پێشتر ڕێک کەوتبوون لەناوخۆیاندا، کاک بەکری حاجی سەفەر وەک سکرتێری ئەنجومەن و برایم جەلالیشیان وەک جێگری سکرتێری ئەنجومەن بە پاڵ هێنایە خوارەوە ، پاش 24 کاتژمێر لە کەناڵی (NRT) بەکری حاجی سەفەر هۆکاری هەڵنەبژاردنەوەی...
گەرچی سوپاکەی بەعس لە داستانەکەی شاخی کەوتوو و پیری شەوکێڵ بە مستی پۆڵاینی پێشمەرگە گەورەترین شکستی مۆراڵی خوارد ، بەڵام لەڕووی تەسککردنەوەی ڕووبەڕی جوگرافییەوە جەولە و بنکەو مقەرەکانی هێزی پێشمەرگەی لە شارباژێری تەخت سنوردارکرد .بۆ شکست پێهێنانی پلانەکەی سوپای بەعس کەرتی ٣ و کەرتی ٤ ی تیپی ٣١ی سلێمانی...
تەقینەوەی ململانێی دوو ئاراستە مەزهەبیەکەی سونەو شیعەی پێکهێنەری دەوڵەتی عێراق پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا پێمان دەڵێن بەشداری پێکردنی کورد لە پڕۆسەی دروستکردنەوەی عێراقدا هیچ نیە جگە لەگەمەیەکی مێژوویی هەمیشە دووبارەکراوە بۆ لەباربردنی خواستە نەتەوەیەکانی ، تاڵەبانی و بارزانی پاش کۆتایی سەدام...
پاش داستانی گرتنی بێتواتە و ئاودیوکردنی بەرەی جود، بەعس داوای مفاوەزاتی کرد لەگەڵ یەکێتی، ٣-١٢-١٩٨٣ کۆپتەرێکی سوپای عێراق لە گوندی زیخانی دۆڵی بالیسان نیشتەوە بۆ بردنی ئەندامانی وەفدی مفاوزی یەکێتی لەگەڵ ڕژێمی بەعس، گەرچی مەلا بەختیار ناوی لە ناو لیستی شاندەکەشدا نەبوو بەڵام خۆی هەڵدایە ناو کۆپتەرەکەو...
مامۆستا جەمال تاهیر ناوی نهێنی ڕێکخستنی (سەرکەوت) بوو لە کۆنفرانسی دووەمی کۆمەڵەدا دەنگێکی زۆر دەهێنێ، تاڵەبانی لە کۆتایی کۆنفرانسەکەی کۆمەڵەدا بە بە هێمنی و لەسەرخۆ دەمامکەکە لەسەر مامۆستا جەمال تاهیر لا دەبات بۆ ئەوەی نەگەڕێتەوە بۆ شار، دەبێتە ئەندامی ناوەندی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.لە گوندی...