کاتێک سالارعەزیز بەپلانی پێش وەخت نامەی وازهێنانی لەبزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند هەندێک هاوڕێی دێرینی کەلەسەردەمی یەکێتی بووونیان ئەم عەزیزەیان ناسیبوو بۆ ناساندی کرۆکی کەسایەتی لەرزۆکی ناجێگریی سیاسی کۆمەڵێک بابەتی مێژوویان بەبەڵگەوە ناردبوو بۆ ماڵپەڕی (سبەی) ماڵپەڕی سبەی هیچ یەکێک لەو نوسینانەی بلاونەکردەوە...
دوای کۆتایی هاتنی پرسەی بەڕێز شوعلەخانی هاوسەری کاک نەوشیروان مستەفا هێرۆی هاوسەری تاڵەبانی لەدیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ چیا و نمای نەوشیروان مستەفا پێش گەڕانەوەیان بۆ لەندەن پێیان دەڵێت: بەباوکتان بڵین هیوادارم بەزووترین کات بگەڕێتەوە بۆسلێمانی چونکە ئیتر من دەرەقەتی هەندێ لەمەکتەب سیاسیەکانی ناو یەکێتی...
ڕۆزا خان لەساڵی ٢٠١٣ ەوە پەڕلەمانتاری گۆڕانە خوا ئاگادارە ئەو مردوانەی گۆڕستانی گردی جۆگەی سلێمانی فزەیان لێهاتوە، لەم رۆزە خانە نەهاتووە، هەر بۆیە ناوەکەی لای زۆر کەس ئاشنا نییە و زۆر کەس نایناسن، بەڵام ئەم رۆزا خانە لەکوشتنی (شیفا گەردی) کەناڵەکەی نێچیر بارزانی وەک شێر هاتە مەیدان و بروسکەی ماتەمینی...
خەسڵەتی میهرەبانی و لێبوردەیی مرۆڤە بوێر و ئازاکان لەوکاتانەدا دەردەکەوێت، کە دەگەنە ترۆپکی دەسەڵات، پێچەوانەکەشی نیشانەی ئەو خەسڵەتانەیە، کە باسم کردووە و لەناخی ئەوانەدا خۆی دەردەخات، کە لە دوای قۆناغی زەلیل بوونیان وگواستنەوەیان بەرەو دەسەڵات دەبنە جۆرێک لەدڕندە و بە شیوەیەک گورگ حەسودی پێ دەبات.ساڵی...
زۆرینەی تەتەڵەی هەڵەکان خۆم ئامادەبوونم هەبوو.- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی : مام جەلال ساڵی ١٩٨٦ لەشەڕی قەیوان - ماوەتدا سەردانی شاخی ( کۆڕەنکی) پشتی ئۆردوگای کارێزەی کرد منیش بۆم ڕاستکردوە ووتم برادەر ئەوە ناوی شاخی ( کوێرەنگ) ی بەرامبەر گوندی کۆڵەردە چونکە خۆم ئەو کاتە لەکەرتی ٣ی تیپی ٣١ ی سلێمانی...
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی و مەلابەختیار و پاڤێڵی زاوای و لاهوری شێخ جەنگی لەدانیشتێکدا سەبارەت بەهاتنی فرانس هۆڵەندی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ هەولێر دەبێتە مشومڕ و دەمەقاڵێیان، مەلا سەرزەنشتی قوباد دەکات بەوەی لەپێشوازی سەرۆکی فەڕەنسادا ماڵباتی تاڵەبانی بوونیان نەبووە. قوباد تاڵەبانی بەمەلا دەڵێت تۆ دوو مانگ...
یەکەم: رەحمان سیتەکیساڵی ١٩٨٧هەر یەکە لە تیپی ٤٧ی پیرەمەگروون و ٣٧ی شارباژێڕ و تیپی پارێزگاری و تیپی مەڵبەندی دوو لە چالاکییەکی هاوبەشدا پەلاماری ڕەبیەکانی ( قوڵەپوشێن و قوڵەسەوز و کلکەی شاخی پیرەمەگرونیان) دا، لەو نەبەردییەدا بەدەیان پێشمەرگەی تیپی ٣٧ی شارباژێڕ و تیپی ٤٧ی پیرەمەگروون شەهید و بریندار...
هاوینی ساڵی ١٩٨٧ بوو بۆ ئەنجامدانی کارێکی نهێنی تایبەت بەتاڵەبانی سکرتێری یەکیتی نیشتمانی کوردستان وەک مەفرەزەیەکی تیپی پارێزگاری بەسەرپەرشتی مامۆستا کەمال عەبدوڵا تاماس فەرماندەی کەرتی ٢ی تیپی پارێزگاری لەیاخسەمەرەوە بەرەو ناوچەی هەمەوەندی گەرمیان بەڕێکەوتین.دەبوو ئێمە لەچەمچەماڵ کارەکە ئەنجام بدەین....
کەباب و دۆڵابساڵی ١٩٨٦ سەرتیپی یەکێک لەتیپەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەشاخ خۆی تەسلیمی بەعس کردەوە زانیاری درابوو بە جەلال تالەبانی ئەو تەسلیمکارە بەنیازە لە دۆڵەڕووتەوە چاوساغی بۆ هێزەکانی بەعس بکات تاگورزێ لەهێزەکانی پێشمەرگە بسرەوێنێت ، بۆ فشکردنەوەی پلانەکە ئێمە وەک مەفرەزەیەکی تیپی ٣١ی سلێمانی...
فیتەرێکی گۆڕانخوازی ناسیاوم هەیە بەیانی کەدەچێتە سەرکار دەخواتەوە تا ئەوکاتەی دەڕابەکەی دادەخات ئەمجارە لێم پرسی لەهەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی عێراقدا دەنگت بە کێ دا ؟ ووتی دەنگم بە لیستی کۆمەڵی ئیسلامیدا بە حەپەساییەوە لێمپرسی بۆ؟ ووتی ئەو مەسئولەی من لەداخیدا ڕیزەکانی یەکێتیم بەجێهێشت ئێستا لە گردەکەیە.ئێ...
ساڵی ١٩٨٦ وەک تیپی ٣١ سلێمانی سەرتیپەکەمان هەڵۆی ئەحمەد سمێڵی چەرمەگایی بوو جفرەی جیهازەکە بەفەرمانی جەلال تالەبانی فەرمانی پێکردین بچینە گووندی یاڵانقۆز بێ ئەوەی هیچ یەکێک لە ئێمەی پێشمەرگە پرسیاربکەین بۆ کوێمان دەبەن؟ یاخوود ئامانجی جوڵاندنی تیپەکەمان چییە بۆ سنوری تیپی ٢٣ی سورداش ؟ ئەمە لای خۆی ئێمە...
بۆ کاک سۆران عومەر من وەک خۆم زۆر موتابەعەی کەناڵە ئاسمانیەکان ناکەم چونکە وەک چۆن دەزانم ماست سپیە ئاواش دەزانم درۆی گەورە گەورەی سیاسی وهونەری و کۆمەڵایەتی ئابووری و ئەخلاقیش دەکەن بەس بەدیار چاوپێکەوتنەکەی بەڕێزتەوە دانیشتم لە بەرنامەی شەقام لەکەناڵیNrt 2 .پرسیاری پێش کۆتایی ئەم بەرنامەیە (وەسێتە)...
کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی لەپەیجەکەی خۆیدا بەچەند دێڕێک سۆزی باوکانەی حیزبیانەی خۆی نوسیوە لەسەر منداڵەکەی کۆبانی ئایلان کەشەپۆلی دەریاکە بە سۆزی زۆرەوە بەڕێزەوە بەرەو کەناری دەریاکە بەڕێی کرد.شوێن گوندی یاخسەمەربوو بەروار ساڵی١٩٨٦ بوو باوکی (ئاوێر) لە گوندی تەکییەی قەرەداخەوە بەدەست بەسەری...
بە شاهیدی هەمووهاوڕێ ڕاستگۆکانم کەهەندێکیان لەناو یەکێتی ماونەتەوەو خاوەن پلەوپۆستن لەئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی تا دەگاتە پلە بەرزە سەربازیەکانی ناو هێزی پێشمەرگەو دەزگاکانی تری سەربازی وحیزبی ، پاشانیش هاوڕێ سەرەتاییەکانم لەناو بزووتنەوەی گۆڕان کە بڕێکیان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتین...
باشترین هەلی دابینکردنی ژیان لای هەلپەرستان بەجێهێشتنی حیزبێکە و چوونە ناو حیزبێکی تر.لەبەر ئەوەی جێگۆرکێ بۆ حیزبەکانی ئێمەش ئاسانە، ئەوا دەرگا بە روویاندا کراوەیە، لێرەدا موراڵ و رەوشت، بیروباوەڕ و ئایدیا رۆڵێکی نییە، بێ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو حیزبەی دیکە، کە ئەم هەلپەرستانە دەچنە ناویانەوە، بەدواچوون...