هەروەک چۆن بەرەی جەنگ تاقیگەیەکە بۆکەسایەتی جەنگاوەر بەهەمان شێوەش زیندان کاتێک جەنگاوەری شۆڕشگێر دەچێتە بەرەی جەنگەوە بۆبەدەستهێنانی کارنامەکەی جاهەرچیەک بێت نابێت لەکاتی شاڵاوکردندا بیرلەوەبکاتەوە بەزیندووی دەگەڕێتەوە جەنگاوەر دەبێت پێش هێرشکردن داونامەی مەرگی خۆی بنوسێتەوە. بەداوای لێبووردنەوە لەخانەوادەی شەهید مەلاعلی کەبێ موڵەتیان ئەم تێکستەم نووسی ساڵی ١٩٧٩ پێشمەرگەوکادری هوشیاری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەگوندی کرژە بەپیلانی خائینێکی کوردزوبان دەستگیردەکرێت لەکۆتایدا بەبڕیاری حیزبی بەعسی...
یەک حەقیقەت هەیە هیچ ئەولادێکی خاوەن پۆستەباڵاکانی هەرێم جا لە حیزبدابن یان حکومەت، کوڕەکانیان بێت یان کیژەکانیان، تەنانەت ئەوانە بۆیان نییە، کە بە بێ فەرمانی باوکیان بۆکڕینی یەک لوولەگوڵەبەڕۆژە بچنە دەرەوەی ماڵ، ئەمەش لەبەریەک هۆ، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان ڕۆژانانە منداڵە حەرامزادەکانی ئەو...
ئێستا کاتێتی دەستەواژەی حیزب ئامڕازە نەک ئامانج، دەبێت تێکەڵی پیسایی بکەین بۆهەتاهەتایی بیخەینە ئاودەستی مزگەوتی گەورەی سلێمانیەوە. ئەو بەکۆیلەکردنی حیزبی کوردی بەکەسایەتی تاک بەتاکی کوردی کردوە هیچ داگیرکەرێکی کوردستان زاتی ئەوەی نەبوە خۆی لەقەرەی بدات. ساڵانێکە ئەوەی پێم کرابێت پۆخڵەواتەکانی سەردەمی...
دوای داکشانی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەردوو هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ ی پەڕلەمانی کوردستان و عێراقی نەفرەتی لەسەرداوای هەندێک لەهاوڕێکانم لەبزووتنەوەی گۆڕان بەشداری پانێلێکی ڕەخنەیی بووم لەشاری دانهاخی ووڵاتی هۆڵەندا بەبەشداری کۆمەڵێک سەربازی وونی بزووتنەوەکە کە پێکهاتبوون لەمل کەڵترین ئەو مرۆڤانەی...
لە فەرهەنگی سیاسیدا وشەیەک نییە بۆ پێناسەکردنی رێکخراوی سیاسیی، کە بەو مانایەی لە کوردستاندا بوونی هەیە، کە پێناسەی رێکخراوی سیاسیی، ئەو رێکخستنە دەگرێتەوە کە کۆمەڵێک کەسانی وڵاتپاریز و دڵسۆزی خەڵک و خاک لە ناو بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیایەکدا کۆدەکاتەوە، خەبات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی...
وەک خۆم کوردێکی ڕەگەزپەرست نیم، بڕواشم بەوە نییە کە میللەتی ژێر دەستە پێناسەی رەگەزپەرستی بیگرێتەوە، چونکە ئێمە لە نیشتیمانێکداین هەموو نەتەوەکانی تر لەناو ئەو نیشتیمانە لەگەڵماندان، دەبێت پێکەوە خەبات بۆ رزگاریی و ئازادی بکەین، ئەوەی پێچەوانەکەی بیر دەکاتەوە، بە مەبەست ئەوە دەکات، کە کورد لە هەموو بەهامرۆییەکانی...
هەندێک لەهاوڕێکانی شاخم سەرزەنشتی ئەوەم دەکەن هەڵدانەوەی ڕووپەڕەکانی مێژووی شاخ لەکوردستان پۆستدا بەتایتڵی ( سێکس وشۆڕش) چەمۆڵەدانە لەکۆی خەباتی سەختی شاخمان بەخۆشتەوە . نۆڕینی ئەم هاوڕێیانەم بەم میتۆدە پێچەوانەکەی دروستە چونکە گەرئەم هاوڕێیانەی شاخم وەک چۆن لەشاخدا ئازابوون بەرامبەر داگیرکەری بەعس...
مانگی چواری ساڵی ١٩٨٧تەنها یەک ڕۆژ پێش داستانی ڕزگاری من وپێشمەرگەیەکی تەمەن ١٦ ساڵ بەناوی خەسرەو یەکێک لەئەنجومەنی گوندی گێڵدەرەی شارباژێر بۆخواردنی نانی ئێوارە لەماڵی یەکێک لەوگوندە دایمەزراندین کەچوینە ماڵەکە دوای سڵاو ژنی ماڵەکە بەشەهید خەسرەوی ووت دەک دایکت کوێربێت کوڕی من تۆهێشتا منداڵیت چۆن دایکت...
داڕشتنی پرنسیپە ستراتیژیەکانی حیزب لەشۆڕشدا یەکێکە لەکۆڵەکە هەرەگرنگەکان بەومانایەی شۆڕشگێرەکان هەتا ئەوکاتەی گیان لەدەست دەدەن دەبێت پیادەی بکەن،ئەم پڕنسیپانە دەبنە خەسڵەتی تاک بەتاکی کۆمەڵگا لەقۆناغی دوای شۆڕش وبنیاتنانی سیستەمێکی تازە کەهێندەی سەردەرزیەک لەسیستەمەکەی پێش شۆڕش نەچێت. ڕەوشتی ئەخلاقی...
مانگی پێنجی ساڵی ١٩٩٢دوای ڕاپەڕینی دووهەمی خەڵک بەعس هەموودەزگا ئیداریە خزمەتگوزاریەکانی خۆی لەباشووری کوردستان کشاندەوە ئەوەی جێگەی گرتەوە بەرەی کوردستانی بوو. بەعس لەداوی ئەم بەروارەوە ئابڵوقەیەکی توندی خستە سەرکوردستان هەرلەئاردو ڕۆن و شەکروچاوە تەنانەت سندوقە تەماتەیەکیش سزای زۆری لەسەردانرابووکەچی...
تاکی کورد کاتێک تووشی نائومێدی یاخود لەژیان وەڕس دەبێت، بۆنەی سەیرسەیر بۆ خۆی دروست دەکات لەوانەش ڕۆژی جلکی کوردی، کە ئەم نەریتە هێندە قێزەونە گەربکرێتە شانۆ یان سیناریۆی فلێمێک کاتێک تەماشای بکەین دەبێت هەرهەموومان بۆ کۆڵەواری و نەزانی خۆمان هۆن هۆن فرمێسک بڕێژین.-ساڵی شەستەکانی سەدەی ڕابووردوو...
تاکە شاهیدی زیندوو لە پەیوەستبوونم وەک پێشمەرگەی شاخ لەوەی ناوی لێنراوە شۆڕشی نوێ تەنها ویژدانم بووە ئەوگرێبەستەی نێوان خودی خۆم و ویژدانم هێندە نهێنی بوو تائەم ساتەش ویژدانم سوپاسم دەکات و گلەیی لێم نیە .من و ویژدانم هێندە هاوڕێین ڕۆحمان بەسەرسەری یەکترەوە دەردەچێت خۆگەر وانەبێت دەبێت منیش بچمە ڕیزی...
بەسەدان کوڕوکیژی شەهید هەیە هێندە سەری بەرزە لەسەخترین ساتی ژیانیدا سەری کەڵی بۆهیچ مەکتەب سیاسیەک نەوی نەکردوە ئەوە هێمنی شەهید کەمال گەرمیانیە بەهەمان هەناسەی باوکی شەهیدی دژبەگەندەڵکاران خەبات دەکات ئەوە کوڕەکانی شەهید جەنگی و شەهید مەحموود گەرمیانیە ڕۆژانە تف لەهاوڕێکانی باوکیان دەکەن کەبوونەتە مۆتەکەی...
ساڵی ١٩٨٦مقەڕمان لەگوندی قەیوانی گەورە بوو یەکێک لەپێشمەرگەکان ورکی گرتبوو دەیگووت: کەی ئەمە شۆڕشە ئێمەی پێشمەرگە لەم مقەڕەدا هەرخەریکی خەفەریاتی چێشت لێنان وحەرەسیاتی شەوین! دەبێت چالاکی پێشمەرگانە ئەنجام بدەین گەرل ەدوزخورماتووی گەرمیانیش بێت.شەهید حەمە سورەبانی ئامرمەفرەزەمان بوو، پێم ووت ئەو برادەرە...
زۆرجار بیرلەساڵانی هەشتاکان دەکەمەوە و لە خۆم دەپرسم: دەبێ بۆ ئێمەی گەنج لەسلێمانی هێندە دەبەنگ بووبین ملی خۆمان لەچەقۆی بەعس دەسوو؟ئاخر هزری مارکسیزم- لینیینیزم ئەوەی دەهێنا، کە سەرانی شاخ فریومان بدەن و نارنجۆکێکی چروکمان بۆبنێریت تافڕێی بدەینە زیلێکی سەربازی ئەو سوپایەی ناومان نابوو سوپاسی بەعسی...