سێکس و شۆڕش (بەشی یەکەم)
Saturday, 31/08/2019, 0:48
مانگی پێنجی ساڵی ١٩٩٢دوای ڕاپەڕینی دووهەمی خەڵک بەعس هەموودەزگا ئیداریە خزمەتگوزاریەکانی خۆی لەباشووری کوردستان کشاندەوە ئەوەی جێگەی گرتەوە بەرەی کوردستانی بوو.
بەعس لەداوی ئەم بەروارەوە ئابڵوقەیەکی توندی خستە سەرکوردستان هەرلەئاردو ڕۆن و شەکروچاوە تەنانەت سندوقە تەماتەیەکیش سزای زۆری لەسەردانرابووکەچی لەهەمان بەرواردا ڕۆژانە ڕۆژنامەکانی بەعس ( ئەلسەورە و بەعس وعەرەقی ئەبونەخلەوکۆی مادە سڕکڕەکان) بێئەوەی سانسۆریان لەسەربێت خۆیان دەکرد بەسلێمانی وهەولێرو دهۆکدا.
جگە لەمانەش بەعس دەیان ئافرەتی لەشفرۆشی ڕەوانەی کوردستان کردبوو بۆئەنجامدانی کاری تەقینەقەوەو کوشتنی ئەوخۆبەخش وخەمخۆرە بیانیانەی هاتبوون بۆگەیاندنی ئازارو مەینەتیەکانی خەڵک بەگوێی دنیای دەرەوە زۆرینەی ئەم ناپاکە خائیانە لەوانەبوون کەلەسەردەمی خەباتی شاخدا جاسوس وخائینێکی مێینە بوون هەروەک چۆن لەهەمان قۆناغی خەباتی شاخدا خائین وجاسوسی نیرینەبوون؛
ئەوبەرپرسانەی لەبەرەی کوردستانیدا بوون ساڵی ١٩٩٢ زۆرینەیان سەرکردەی خەباتی شاخ بوون زۆرێکیان کەوتبوونە ژێرکاریگەر ئەلکحول و سێکسەوە بۆیە ڕووداوی تەقینەوەکەی هوتێل کاوە لەسلێمانی ڕوویدا.
ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ هاوڕێم ( ڕە،،،) لەگوندی سۆڵەوە بەڕێکەوتین بەرەوگوندی هەنجیرەی شێخان لەوێشەوەوە بۆگوندی مەحمودیە وکوڵەجۆ کاتێک ویستمان بپەڕینەوە لەجادەی سلێمانی- کەرکووک تەقەیەکی بێشومارکرا وامان زانی تیپی ٥٧ی سەگرمە خەریکی چالاکی گرتنی ڕەبایەکەنی کانی شەیتانن من وهاوڕێکەم نەمان دەزانی ڕوولەکوێ بکەین دواجارگەڕاینەوە بۆگوندی کوڵەجۆ کاتێک گەیشتینە گوندەکە لاشەی پێشمەرگەیەک لەمزگەوتەکەدا دانرابوو من لەسەرتیپی تیپپی ٥٧ی سەگرمە کاک ئازادی سەگرمەم پرسی ئەم شەهیدە کێێە؟ ئەولەوەڵامدا ووتی ئەم شەهیدە فەرماندەی کەرتێکی تیپی ٢١ی کەرکووکە خۆشم نازانم بۆچی بەتەنها لەم جادە ترسناکەی کەرکووک - سلێمانی داوە؟
دوایی بۆمان ئاشکرابوو بەشاهیدی کاک ئازادی سەگرمە کەلەژیاندا ماوە ئەوئامرکەرتە ژوانی سێکسی لەگەڵ ژنە کوردێکی بەعسیدا هەبووە.
ئێستا ئەم پێشمەرگە ئامرکەرتە بێڕەوشتەی شاخ نەک هەرشەهیدە بەڵکو خوشکەکانیشی وەک ڕەمزی ئەخلاق لەبۆنەکاندا وێنەکەی بەرزدەکەنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست