کاروانی شەهید جەمال تاهیر کوڕی باوکی خۆی نییە
Saturday, 02/02/2019, 22:54
بەسەدان کوڕوکیژی شەهید هەیە هێندە سەری بەرزە لەسەخترین ساتی ژیانیدا سەری کەڵی بۆهیچ مەکتەب سیاسیەک نەوی نەکردوە ئەوە هێمنی شەهید کەمال گەرمیانیە بەهەمان هەناسەی باوکی شەهیدی دژبەگەندەڵکاران خەبات دەکات ئەوە کوڕەکانی شەهید جەنگی و شەهید مەحموود گەرمیانیە ڕۆژانە تف لەهاوڕێکانی باوکیان دەکەن کەبوونەتە مۆتەکەی سەرسنگی خەڵک ئەوە نەوەکانی شەهید مەلا ئاراسی سەرتیپی ٢١ی کەرکووکە سەرانی ناوگەڵ ئاڵۆشی یەکێتی لەشەیتان زیاتر بەردباران دەکەن ئەوە نیشتمان خانی هاوسەری شەهید مامەڕیشەیە داوا لەسەرانی بازرگانی یەکێتی دەکات یادی مامەڕیشە نەکەنەوە.
چەند سالێک لەمەوبەر بابەتێکم لەسەرشەهیدبوونی جەمال تاهیر بەگ لە کوردستان پۆست نوسی کەچۆن مامۆستای شەهید ئەوپیاوە جوامێرەبوو لەزینداندا بەپێوە بەرگری کرد لەشاخیشدا وەها بێمنەت لەڕووداوێکی گومناویدا لەدۆلی بالیساندا گیانیان خستەگۆڕەوە خۆم لەگوندی خەتێی بالیسان بووم ئەوکاتەی جەستەی مامۆستا جەمال تاهیریان هێنا بۆمزگەوتەکەی خەتێ هەریەکە لەجەلال تاڵەبانی و سالار عەزیز و شەهید مولازم سەید کەریم لەوێ ئامادابوون دوایش کاک نەوشیروان بەجێبێکی عەسکەری دابەزی.
ئەو کاتەی یەکێتی بووم دوور لەئێستا بەئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیم ووت ئێوە بۆچی کچ وکوڕانی شەهیدی شاخ کاندید دەکەن وەک پەڕەلەمانتار ئەو ووتی گەر ئەوانە کاندید نەکەین ئەوان دەمان خانە دەرەوەی گەمە سیاسیەکە.
کاروانی کوڕی شەهید جەمال تاهیر وەک نوێنەری هەردوو بنەماڵە لەووڵاتی بەریتانیا یەکێکە لەکورەکانی ماۆستا جەمال تاهیر ئەوەی ئەم کاروانە دەیکات هیچی کەمتر نیە لەتەحسین شاوەیس و سالەی خەیات و هەموو ئەوانەی لای بەعس بوون.
ئێوە سەیرکەن چۆن کاروانی جەمال تاهیر پێشوازی لە قوبادو مەسرورو باڤێڵ دەکات لەووڵاتی بەریتانیا وەک نوێنەرەی دزەکان وەک نوێنەری بکوژەکانی( سەردەشت عوسمان کاوەگەرمیانی و ویداد و هەموو ئەو چالاکوانە مەردانەی لەچالاکیەکەی شیلادزێی دژ بەسوپای تورکی داگیرکەر لەزیندانەکانی بنەماڵەی بارزانیدا بەرخۆدان دەکەن)
دواڕۆژی خەباتی خەڵک ڕوونە ئەوەی ئەوان بەناوی شۆڕشەوە کردیان بەسەرخۆیاندا پێچەوانەوە دەبێتەوە گرنگ ئەوەیە ئەوکاتەی کاروانی مامۆستا جەمال بەدەست خەڵکەوە شەق باران دەکرێت نەپاڕێتەوەو نەڵێت من کوڕی شەهید مامۆستا جەمال تاهیری کۆمەڵەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست