ڕەهەبەری سەید براهیم پیسخۆرە فایلدارەکەی کۆیە
Wednesday, 20/12/2017, 22:15
لەم کاتە پڕ جۆش و خرۆشەی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستاندا، ئەمڕۆ بۆ ئێمەی پێشمەرگەی بەناو دێرین، قورس و زەحمەتە بۆخەڵکی ناڕازیی کوردستانی بسەلمێنین، کە ئەو شەڕەی لە رابردوودا وایان نیشانداین شۆڕش بوو یاخوود ئەوەی کردمان جەنگ بوو دژی ستەم و داگیرکاری.
ئێمەی هەڵگری چەک نەمانتوانی کاراکتەرە بەناو سەرکردەکانی شاخ وەک خۆیان ببینین. ئێمە وەك چەکدارێک بە ناوی شۆڕشی نوێوە لەو جەنگەدا هێندە حەماسی بووین تەنها سەربازو جاشەکانی بەعسمان دەبینی وبێ ئاگا بووین لەوەی بەناو سەرکردەکانی شاخ ماستەرپلانی خۆ دەوڵەمەندکردنیان بەخوێنی ئێمەی کوڕی هەژار و گوندنشینانەوە دادەڕشت دەرەنجامیش ئێمە بووینە بەرهەمهێنەری نوخبەیەکی دەسەڵاتداری پیسخۆری بەدڕەوشتی ناوگەڵ برسی وەک ئەوەی ئێستا دەیانبینن.
ساڵی ١٩٨٦ شەڕی قەیوان – ماوەت بوو هەموو تیپەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاراستنی بارەگاکانی جەلال تالەبانی لەگوندی یاخسەمەر هاتنە ناوچەکە یەکێک لەو تیپانە تیپی ٩٣ی کۆیە بوو کە ڕەهبەری سەید براهیم سەرتیپی بوو شاخی قووتەی دووبرای پشتی گوندی خەمزەی زنجیرە چیایی گوێژە- ئەزمڕ بەتیپەکەی ڕەهەبەری سەید براهیم سپێردرا کەمترلە نیوکاتژمێری هێرشی سوپا و جاش تەواوی تیپەکەی ڕەهبەری سەید براهیم بەرەو گوندی قەیوانی گەورە قوچاندیان، ئەو کاتە کاک وەهاب بەرپرسی یەکەمی جەبهەکە بوو وەک دیسپلینی شۆرش ڕەهبەری سەیدبراهیمی لەبەرچاوی تیپەکەدا شەق باران کرد.
ڕەهبەری سەید براهیم یەکێکە لە دوژمنە سەرسەختەکانی کوردستانپۆست هەر بۆیە لەگەڵ فەرید زامداری بەناو نوسەری نزیک تاڵەبانی و کاوێژکەر لە ماڵپەری باس نویزی مەسرور بارزانی جاسوسیان بەسەر کوردستانپۆستەوە دەکرد و بینیشمان ئەوە کێ بوو پۆڵا سەعیدی بردەوە لای دەسەڵات؟
دوێنێ سێشەمە ١٩-١٢-٢٠١٧ خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی کۆیە بەڕێوە چوو لەو خۆپیشانەدا بەفەرمانی ڕەهبەری سەید براهیم دەیان گەنجی خەڵتانی خوێن کران لە ڕێگەی بەناو فەرماندەیەکی سەربازی جەلالیەوە کە ناوی (سیامەندە سورە)بوو، ئەم سیامەندە سورە کاتی خۆی ڕەهبەری سەید براهیم کۆی موڵک و ماڵی داگیر کردبوو، بەڵام کاتێک مەترسی هاتە سەر ڕەهبەر لەسەر ڕێگەی کۆیە – چنارۆک بینایەکەی تازە دەستپێکراوی پێ بەخشی.
ئەوەی ماوە بیڵێم ئەمڕۆ ڕەهبەری سەید براهیمی کۆنە فایلداری شاخ لە کەناڵی ڕووداوی نێچیربارزانیەوە کۆی گشتی ڕووداوەکانی خستە ئەستۆی نەوەی شەهیدانی شاری کۆیەی سەردەمی شاخ.
وەک سەرنجێکیش سیامەندە سورلەگەڵ بەرهەم ساڵحی خاوەنی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی وێنەی گرتوە !
-------------------------
ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم \ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له قه‌زای كۆیه،هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه سه‌ره‌ڕای ئهوهیبهپێی لێدوانی سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان نزیكه‌ی (٢٠)خۆپیشانده‌ر به‌ده‌ستڕێژی گوله برینداربوون به‌ڵام ده‌ڵێت:ئێمه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خۆپیشاندران تۆمار ده‌كه‌ین،ئه‌و ته‌قانه‌شی كرا و خه‌ڵك برینداركرا له‌ناو خۆپشانده‌ران خۆیانه‌وه بوون زیاتر. "
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو خۆپیشانده‌رانی كۆیه باره‌گای باره‌گای قایمقامیه‌ت و پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان سوتاند،هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی په‌لی باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیان تێك‌شكاند و فڕێیان دایه ده‌ره‌وه.به‌ڵام كاتێك له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیدا كۆبونه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و ده‌ستڕێژی گوله‌یان كرایه سه‌ر و نزیكه‌ی(٢٠)كه‌س برینداربوون،به‌وته‌ی شاهێد حاڵه‌كان و خۆپیشانده‌ران، ته‌قه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كراوه كه له‌ده‌وروبه‌ری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌ڵبه‌ند. "
لای خۆیه‌وه ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی " ئه‌و ته‌قانه‌ی كراوه به‌هیچ جۆرێك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو له‌ناو خۆپیشانده‌ران خۆیانه‌وه بووه،هه‌تا هێزی تێدابوو به‌ڵام به‌تێكه‌ڵی كرا و زیاتر له‌ناو خۆپیشانده‌ران خۆیان بوون. "
ئه‌گه‌رچی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوتێنرا،به‌ته‌نها مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی ڕێگری له‌سوتانی كرا و پارێزراو بوو،به‌ڵام ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه بێت و وتی " پێشتر زانیاری ته‌واومان هه‌بوه كه‌به‌رنامه‌یه‌كی وایان هه‌یه بۆیه قسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌كۆ كرا به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رنامه‌كه‌یان وه‌ك ئه‌وه‌ی دایان‌نابوو جێ به‌جێ كرد. "
ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم وتیشی " من خۆم له‌ناو حه‌وشه‌ی مه‌ڵبه‌ند پاسه‌وانێكی ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنم بینی كه‌چه‌كی پێ‌بوو هه‌وڵی هێرش كردنه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی دا خۆی پێی وتین به‌ڵام ئێمه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كمان نه‌بوو. "
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی وتیشی " ئێمه‌ش له‌وه تێناگه‌ین كه گۆڕان خۆی له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه بوو كه‌چی مه‌كۆكه‌ی خۆشی سوتێنرا!. "
وتیشی "خۆپیشانده‌ران تێكه‌ڵ بوون،تێیدابوو حیزبی،تێیدا بو عه‌فه‌وی،به‌ڵام هه‌موو به‌ڵگه و گرته ڤیدیۆییه‌كان له‌به‌رده‌ستدایه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران تۆماركراوه فرمانی ده‌ستگیركردنیش له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بۆ ئه‌و خۆپیشانده‌رانه ده‌ركراوه. "
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه،ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم وتی " ئه‌گه‌ر به‌ڵگه هه‌بێت بێگومان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌وانیش تۆمارده‌كرێت چونكه به‌ڕاستی به‌داخم بۆ ئه‌و ڕووداوه. "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست