یەکێتیە ڕاستەقینەکان ئەی ئەوانەی شەونیە خەونەبینن بەخوێنی ڕژاوی ئەو شەهیدانەی بەدەستی بنەماڵەی بارزانی ڕژان ئێوە ئاگاتان لێیبوو ئەمڕۆ سەرانی یەکێتی دەستەمۆی بارزانی و پارتەکەی خوێنی ئەم قارەمانەیان خستە دەبەیەکی نەوتەوەو تینوێتی سەرانی بنەماڵەیان پێ شکاند.
ئەم پرسیارانەیان لێبکەن؟
ئەوە کێ بوو شەهیدان عەلی عەسکەری و دکتۆرخالیدو حسێن بابەشێخیان بەئاڕپیجی شەهیدکرد؟
ئەوە کێ بوو نەقیب ئیبراهیم عەزۆو هەڤاڵەکانی حیزفرسەتانە لەبادینان شەهیدکرد؟
ئەوە کێ بوو زیاتر لە ٧٠٠ پێشمەرگەی دوای ئاشبەتاڵی بارزانی لەکارەساتی هەکاری شەهیدکرد؟
ئەوە کێ بوو ساڵی ١٩٨٢ لەگوندی گۆڕەدێمی پشتی چوارتا ٨ کادرو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شەهیدکرد؟
ئەوانە کێ بوون کادری کۆمەڵە شەهید حەمەومینی خەیاتە بەرزەیان لەخەودا شەهیدکرد؟
ئەی هەر جاش- پێشمەرگەکانی پارتی نەبوون ساڵی ١٩٧٩٩ لەزەڕایەن سیروان تاڵەبانی و حەسەن خاوێی و عەلی چەلەبی و حاجی چاوشین و نەجات ڕەحیم و دووهاوڵاتیان شەهیدکرد؟
ئەی هەرچەکدارە نەفامەکانی پارتی نەبوون هەڤاڵی ئەحمەد بەگی خزمی جەزای عەلی کاتبیان بەدیلی شەهیدکرد؟
ئەی ئەوانە سەربەکامە حیزبی خیانەتکاربوون ساڵی ١٩٨٣ نازمی حەمەی سڵێمانیان شەهیدکرد؟
هەرچەکدارانی سەر بەبنەماڵەنەبوون شەهید ئەحمەد قەمبەری و کاکە پیشڕەویان خڵتانی خوێن کرد؟
ئەی مامەڕیشەو سەرداروموحسینتان لەبیرە بەدەستی جاش مۆقەتە ( تەحسین شاوەیش) نامەردانە شەهیدکران؟
ئەی هەرچەتەکانی ماڵی بارزانی نەبوون حەسەن کوێستانی سەرکردەی ڕۆژگارە سەختەکانی گەلیان شەهیدکرد؟
ئەی لەبیرتانە چوە چۆن چەکدارە چەکلەکانی بنەماڵە شەهید ڕێبازو مەلاسلێمانیان خستە زێی قەندیلەوە؟
ئەی کەریم عوسمانتان لەبیرە چۆن لە٣١ی ئابدا بەزیندووی لەهەولێر پاش بڕینی زمانی شەهیدیان کرد؟
ئەی کوا خوێنی فاقە مەخموری و شەهید فاروق؟
ئەی پێشمەرگە سۆلاقە تۆمای مەسیحیتان لەبیرە کەچۆن بەدەستی بنەماڵەی خۆ بەئیسلام زان شەهیدکرا لەهەکاری؟
بۆ لەمەلا بەختیاری ناوگەڵ ڕزیو ناپرسن ئەوانە کێ بوون شەهید حەمەغەفور ئاغجەلەری و هاوڕێکانی بەبیانوی دایەلۆگی ئاشتی لە ئەشکەوتێکدا هەمویانیان شەهیدکرد؟
ئەمانە مشتێکن لەخەرمانی تاوانی ئەو بنەماڵەیە دەرحەق بەشەهیدەکان گەرئێوە وفاتان هەیە بۆخوێنی ئەم کەڵەشەهیدانە ئێستاش درەنگ نیە بڕۆنە بەردەم بارەگای مەکتەب سیاسی حیزبەکەتان گەروەڵامی ئەم پرسیارانەیان نەدانەوە لەبری بەرد تف بارانیان بکەن
وێنەکان : شەهید عەلی عەسکەری و دکتۆر خالێد و فاقە مەخموری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست