تاڵەبانی و ڕۆزا مەحمودی گۆڕان
Wednesday, 15/03/2017, 0:07
ڕۆزا خان لەساڵی ٢٠١٣ ەوە پەڕلەمانتاری گۆڕانە خوا ئاگادارە ئەو مردوانەی گۆڕستانی گردی جۆگەی سلێمانی فزەیان لێهاتوە، لەم رۆزە خانە نەهاتووە، هەر بۆیە ناوەکەی لای زۆر کەس ئاشنا نییە و زۆر کەس نایناسن، بەڵام ئەم رۆزا خانە لەکوشتنی (شیفا گەردی) کەناڵەکەی نێچیر بارزانی وەک شێر هاتە مەیدان و بروسکەی ماتەمینی خۆی ڕەوانە کرد، ئیستا وا (نازێی) شەنگال کە نمونەیەکی جوانی قارەمانێتی و وەفایە بۆ خاک و نیشتیمان شەهید دەبێت ئەم رۆزا خانە، نە فزەی لێوە دێت، نە نقە، چونکە بە دەستی چەتەکانی بارزانی تیرۆرکراوە. ئەم هەڵویست و رەفتارانە ئەو رووداوەی خوارەوەی بیرهێنامەوە:
- جەلال تاڵەبانی مانگی یەکی ساڵی ١٩٩١ بەیاوەری سامی عەبدولڕەحمان و ڕەسوڵ مامەند و وفدێکی پاسۆک لە سوریاوە دەچنە لای سەرۆک ئاپۆ لەئەکادیمی شەهید شەهید مەعسوم قۆرقوماز لەدۆڵی (بیقاعی باشووری ووڵاتی لوبنان) .
تاڵەبانی باری حیزبەکەی (یەکێتی) دوای ئەنفالی ١٩٨٨ هێندە لاربوو لەکۆبونەوەکەیدا پێشنیاری ئەوەی بۆ ئۆجەلان کرد لە کامە پارچەی کوردستاندا خەبات لەباربوو ئەم ئامادەیە پێشمەرگەکانی ڕەوانەی ئەو پارچەیە بکات تا خەباتی پارتیزانی بکەن دوو ڕۆژ دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان، ئەوسا جەلال تاڵەبانی چووە تورکیا تەواویی کۆبوونەوەکەی لە کاسێتێکی ڤیدۆیدا بە تۆمارکراوی پێشکەش بە دەزگای میتی تورکی کرد.
- ساڵی ١٩٩٢ جەلال تاڵەبانی خەمخۆرتر لەبنەماڵەی بارزانی داوای لەیەکەمین کابینەی پەڕلەمانی کوردستان کرد بڕیاری هێرشکردنە سەرگریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەربکەن بۆ دەڤەری خواکوڕک.
لێرەدا بەراودی هەردووکیان بکەن، بزانن چەند لەیەک دەچن ڕۆزاخان و تاڵەبانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست