کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبۆنەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ٥-٣ -١٩٩١ سڵاو بنێرن

Wednesday, 05/03/2014, 12:00


سڵاو بنێرن بۆ مامی مەزنتان لەهەر شوێنێک بێت کە ئێستا شوێن و مەکانی دیار نییە!
سڵاو و ڕێز بنێرن بۆ مەلا بەختیار، کە قەرەبووی سوکایەتی زیندانەکەی یاخسەمەری کردەوە و بوو بە خەزووری باڤێڵی کوڕە خنجیلانەکەی مامەتان.
سڵاو بنێرن بۆ هەڤاڵی هێژای فایل قورس سەعدی پیرە، عەهد و پەیمان تازە بکەنەوە بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ، کە بێجگە لەزمانی دۆلار لەهجەی قەراج و کەندیناوەش نازانێ.
سڵاو بنێرن بۆ ئاسۆ ئەڵەمانی، ئەو ئەڵەمانی نەزانەی، کە لە نابووتی زمانەکەدا ئەو نازناوەی لە خۆی ناوە.
سڵاو لە فایلە ڕەشەکانی مستەفا چاوڕەش بکەن.
سڵاو بنێرن بۆ شێخ جەعفەری خاوەن ناقیلە.
سڵاو بکەن لە مەحمود سەنگاوی ووشە کوژ لە بکوژەکەی باوکی ئامەد
سڵاو بنێرن لە ووڵاتی مەغریبەوە بۆ حامیدی حاجی غالی
سڵاو بگەیەنن بە ڕابەری سەید براهیمی یاریکەر بە ووشە و شیعر و پەیمانی درۆ
سەری نەوازش دابنەوێنن بۆ پەیمانە مەستەکانی جەمیل هەورامی
سڵاو لە ئەرسەلان بایزی هین فرسەت بکەن.
سڵاو لە هێرۆ خان بکەن، خانمی یەکەمی یەکێتیی و پێڵاو وەشێن، کە حەیای هەمووتانی برد و یەکێتی سەدان جار سوک و ڕیسوا کرد.
سڵاو لە قوباد و پاڤێڵ و شاناز و لەتیف، حەمە سابیر و عیزەت سابیر و لاهور و ملهوڕ و ئاراس و ماراسی شێخ جەنگی، چونکە بە حساباتی خۆتان دژ بە بوونی بنەماڵەی یەکێتی بووون.
سڵاو لە عیماد ئەحمەدی مەکتەب سیاسیتان بکەن، کە ئێستا فێری جوانکاری دەموچاوی بووە و دەستی لە جوانکاری حکومەت و حیزبەکەی شۆریوە.
سڵاو لە دکتۆر نەجمەدین کەریم سەدان درۆی بەناوی مامتانەوە کرد و ئێستاشی لەگەڵدا بێت تەنها خوا و هێرۆی نیوەزمان دەزانن ماوە یان مردوە.
سڵاو لە دکتۆر کەمال فوئاد پیاوێکتان نییە هەواڵی تەندروستی بپرسێت دوای کەنەف کەوتنی بە نەخۆشی.
سڵاو لە دکتۆر فوئاد مەعسومتان هەرخەریکی دامەزراندنی منداڵەکانی خۆیەتی لەبری بە دامەزراوکردنی حیزبەکەی.
سڵاو لە ئازاد جوندیانی پیاوەکەی دکتۆر بەرهەم، کە خەریکە ئەستێرەی بەختی ئاوا دەبێت و لە پاپۆرە کۆنتێکراوەکەی بەرهەمدا غەرق دەبێت.
سڵاو لەگیرفانی شرواڵەکانی دوێنیتان، کە نانەڕەقی ماڵە هەژارەکانی تیابوو ، سڵاویش لە حسابی بانقەکانی ئەمڕۆتان و ژێر زەمینەکانیشتان کە پڕە لە سەفتە سەفتەی دۆلار.
نەفرەت لە هەموو ئەوانەی دوای ئەو هەموو زوخاوە خەستەی٢٣ ساڵە پێتان دەچێژن دەنگتان پێ دەدات.

ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا _ ئەنیشخەدە
٥-٣-٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە