مەسعود لەدیاربەکر ناوی تاڵەبانی نەهێنا
Tuesday, 19/11/2013, 12:00
خیتابە قرچۆکەکەی مەسعودبارزانی لەدیاربەکر جەخت کردنەوەبوو لەسەپاندنی هەژموونی بنەماڵەکەی وەک باڵادەستێکی بێ شەریک لە هەرێمی کوردستاندا مەسعود ناوی مام جەلالی نەهێنا ئەو مام جەلالەی خومرەی(هەوێنی) هەڵهاتنەوەی هەویرە ووشک بووەکەی پارتی بوو دوای ڕاپەڕین ، ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی هاوپەیمانیشی نەهێنا ئەو یەکێتیەی نەک تەنها دەپەنجەکەی داخکرا بە ئاگری ڕێکەوتنی ستراتیژی بەڵکو جەستەشی کردە خۆڵەمێش.
جەلال تاڵەبانی هەر پۆستیکی هەبووبێت هەرێمی بووبێت وەک سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، عێراقیش بووبێت وەک سەرەک کۆمار لەسەفەرەکانیدا بۆ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەدیدارو چاوپێکەوتنەکانیدا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو ووڵاتە جا ئەردۆگان بووبێت یان عەبدوڵاگوڵی سەرەک کۆمار مەسعود بارزانی بێبەش نەدەکردو و ناوی دەهێنا زۆرجاریش بەناوی مەسعودەوە سڵاوی دەنارد بۆ گەلی تورک بەگشتی و پارتی دادوگەشەپێدانیش بەتایبەتی، مەسعود بارزانی لە ناو نەهێنانی تاڵەبانیدا زۆر وەستایانە دای بەگوێی دۆستە تورکەکانیدا کەدوودڵە لە مان و نەمانی جەلال تاڵەبانی.
مەسعود بارزانی بەتەنێ خاوەنی ڕاوێژکاری کوردنیە لە نموونەی دکتۆر فوئاد حوسێن بەڵکو بەدەیان ڕاوێژکاری بیانیشی هەیە کە مووچەکەیان بەسەدان هەزار دۆلارە لە بودجەی خەڵکی کوردستان دەدزرێت و دەخرێتە ناو جزدانەکەنیان کارنامەی هەر سەفەرێکی مەسعود ئەو ڕاوێژکارانە بۆی دەداڕێژن چی بڵێت و چی بکات ؟ کارنامەی دانراو بۆ مەسعود لەم سەفەریدا بۆ دیاربەکر لەدوونەخشە ڕێگای ستراتیژی ترسناکدا داڕێژرابوو:
یەکەم: نوێکردنەوەی گرێبەستی جێبەجێکردنی پلانی خیانەتی نەتەوەیی بوو وەک پیشەی مێژینەیان بۆ کەمالیستە بەناوئیسلامیەکانی پارتی دادو گەشەپێدان دژی بزووتنەوەی ڕزگاری نیشتمانی لەهەر چوار پارچەکەی کوردستاندا بەتایبەتیش لە ئێستادا دژ بەئیرادەی شۆڕش لە خۆرئاوای کوردستانداو سڕینەوەی ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجەلانیش وەک سەرۆکێکی کاریزامای بڕیاردەر لە پڕۆسەی ئاشتی یاخوود شەڕ لەباکووری کوردستاندا کەلەمەیاندا دۆڕاوو مایەپووچ بوو.
دووەم: سفرکردنەوەی ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کورستان بوو لەهەرێمی کوردستان لەبواری نیشتمانی و سیاسی و ئابووریداو گۆج کردنیشی بوو لەگۆڕانکاریەکانی دەروبەر بەتایبەتی شۆڕشی گەلی کورد لە خۆرئاوای کوردستان لەم بوارەدا سەرکەوتووبوو.
لێدوانەکانی مەسعود بارزانی لەدیاربەکر ناکرێت وەک لێدوانەکانی پێشتر ڕاڤەو لێکدانەوەی بۆ بکرێت و تێپەڕێندرێت هەندێک لەچاودێران بەدیاریکراویش بڕێک لەئەندامانی ئەنجومەندی ناوەندو سەرکردایەتی یەکێتی وای بۆ دەچن کەسەردانەکەی بارزانی تایبەتە بە مەسەلەی نەوت و بازرگانی بۆیە بارزانی لەسەفەرەکەیدا پرسی بەیەکێتی نەکردوە، ئەمە لەکاتێکدایە چەند ساڵێکە جێگرەکەی کۆسرەت ڕەسوڵە و لەهیچ کایەیەکدا پرسە گورگانەشی پێ نەکراوە.
دەرەنجام ئەوانەی مەسعودیان کردەوە بەسەرۆکی هەرێم ئەوانەی جەسارەتیان ڕواندەوە لە مەسعود بارزانیدا ئەوانەی چوارپەلیان ئازادکرد بەخواستی خۆی سەفەر بکات و لێدوان بدات ، بۆکس و شەق وەشاندنی پەڕلەمانتارانی لیستی سەوزبوو شانبەشانی پەڕلەمانتارەکانی ماڵی بارزانی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بۆ دوو ساڵی تر لەکوتەداکەی ٣٠ ی حوزەیراندا گەرچی هەندێکیشیان پەشیمانن بەڵام دوای چی؟
لینکی کودەتاکەی ٣٠ی حوزەیران
http://www.youtube.com/watch?v=Xmydmn4kdPAڕزگار ساڵح
ئەنیشخەدە ١٩-١١-٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست