حیزب و تیرۆر‌و ئه‌خلاق...
Friday, 05/03/2010, 12:00
(له‌هه‌ر دێڕێک باسی خۆم کردبێت ته‌نها وه‌ک نموونه باسم کردووه و منداڵیکی گووندنشین و گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کان له من زیاتریان کردووه) سه‌ره‌تا 25-4-1992 کاتژمێر 3 ی نیوه‌ڕۆ له شه‌قامی کاک ئه‌حمه‌دی شێخدا لاندکرۆزه‌رێکی جام تاریک وه‌ستا، چوار پێشمه‌رگه‌ی جامانه سورو که‌سێکی کورته باڵای ئه‌سمه‌ری خه‌ڵکی سه‌عدیه هاتنه دهروهوهو ووتیان گه‌ر له‌گه‌ڵمان نه‌یه‌یت هه‌ر لێره‌دا خوێنه‌که‌ت به‌ره‌و نزیکترین مهنهۆلی ئاوه‌ڕۆی باران تێکه‌ڵی پاشه‌ڕۆ ده‌که‌ین، من ئه‌و کاته خێزانه‌که‌م له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رقه‌برانه‌که به هۆی نه‌خۆشی گرانه‌تاوه له ژێر چاودێری دکتۆردا بوو، زۆر هه‌وڵمدا و پێم ووتن له‌گه‌ڵتان دێم به‌ڵام با ئه‌م ده‌رمان و خواردنه بگه‌یه‌نمه خێزانه‌که‌م، هه‌وڵه‌که‌م بێسوود بوو ، به چاوبه‌ستراوه‌یی بردمیانه ئه‌و بینایه‌ی به‌رامبه‌ر باخی گشتی سلێمانی و شه‌قامی مه‌وله‌وی که جاران سکرتاریه‌تی زانکۆی سلێمانی بوو، دیاره بیناکه ناوه‌ندی ده‌زگای پاراستنی پارتی بوو، له ژورێکدا که‌سێکی چه‌ته‌وڵی که‌ته‌یان نیشان دام و ووتیان ئه‌وه خاڵی نێچیره به‌ڵام خۆم ته‌نها که‌سێکم ناسیه‌وه ئه‌ویش ڕزگاری نووری شاوه‌یس بوو پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ناردمیانه باره‌گای لقی 4 ی پارتی که جاران لای خه‌ڵکی سلێمانی به مونه‌زه‌مه‌ی عوسمان تۆپیو ناسرابوو، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ به چاوبه‌ستراوه‌یی بردمیانه زیندانێکی نهێنی که به‌س خوا‌و محێدین ڕه‌حیمی به‌رپرسی لقی 4 ی ئه‌وکاته ده‌یزانی له کوێم، خۆ گه‌ر جه‌ساره‌ت و ئازایه‌تی خزمێکم نه‌بوایه که له زیندانه‌که‌دا ده‌ربازی کردم ڕه‌نگه ئێستا بۆ خاپاندنی خه‌ڵک بیان خستمایه لیستی شه‌هیدانی قاره‌مان جا لای شه‌هیدانی پارتی بوایه یان یه‌کێتی و خواش ده‌یزانی کێ شههیدانهکهمی وه‌رده‌گرت.
گرتنی من ته‌نها به‌شداری کردنم بوو له‌خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری باکووری کوردستان به ڕابه‌رایه‌تی پ‌ک‌ک، من له 11-9-1991 ڕووم کرده شاخه‌کانی کوردستان له ناوچه‌ی خواکوڕک، کاتێک من ئه‌و بڕیاره‌م دا زۆرینه‌ی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کان خه‌ریكی هه‌رزان فرۆشکردنی ژێرخان و سه‌رخانی کوردستان بوون، بهئاودیوکردنی شۆفڵ و گرێده‌رو که‌لوپه‌لی کارگه‌کانی کوردستان گڵاوترین ئاویان ڕشت که پاشان بووه بنه‌مای داکوتانی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی له حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا.
حیزب و پێشمه‌رگه من له‌ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیم کردوه به ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانه‌وه، بێ سڵه‌مینه‌وه له ڕه‌فتاره‌کانی به‌عس که چی به‌سه‌ر دایک و باوک و خوشک وبراکانم دێنیت ئه‌وه‌ی پێم کرابیت بۆ گه‌له‌که‌م دژی داگیرکه‌ر له شاردا کردومه، ساڵی 1983 بومه‌ته پێشمه‌رگه له شاخیشدا بۆ ته‌نها ساتێک بیرم له دانانی خه‌تی ڕه‌جعه نه‌کردۆته‌وه به پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به ڕامبۆ ده‌زانی که چی له بنی بنه‌وه زانیاریان ده‌دایه ده‌زگاکانی به‌عس و فیشه‌کی چروکیان ده‌نارد بۆ پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانی شه‌ڕ، ئه‌وه ئێمه بووین 4 جار میلمان ده‌هێنایه‌وه تا یه‌ک فیشه‌ک ده‌ته‌قی و باقیه‌که‌ی زه‌خیره‌ی چرووکیان بۆ ده‌ناردین، ئه‌وه ئێمه بووین له ناو دۆزه‌خی تۆپ و باروودی کۆپته‌ردا کۆی سهروکهلهمان وه‌ک ڕۆژگیران ڕه‌ش بوو ته‌نها ددانه‌کانمان سپی ده‌نواند، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان و ده‌شتی هه‌ولێرو بتوێن و کۆیه و پشده‌رو شاره‌زوور بوون پارێزگاریان له بنکه و باره‌گای حیزب ده‌کرد که چی بۆ جارێکیش ڕوخساری سکرتێرهکهیانیان نه‌ده‌بینی، سه‌دان پێشمه‌رگه پێش شه‌هیدبونی خوازیار بوون مام جه‌لال ببینێت که چی نه‌یان ده‌هێشت به دوربینیش له ماڵکه‌ی نزیک ببنه‌وه.
حیزب و تیرۆر هاوینی ساڵی 1986 بوو مقه‌ڕه‌که‌مان له گوندی قوڵقوڵه‌ی دۆڵه‌ڕووت بوو، کاک شه‌هاب فه‌رمانده‌ی که‌رت و کاک فایه‌ق چاوشین جێگر‌و شه‌هیدی سه‌روه‌رم که‌مالی مالیه فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه بوو، خه‌ریک بوو سفره‌ی نانی ئێواره‌مان ڕاده‌خست گه‌نجێکی ڕه‌شتاڵه ووتی مامۆستا ڕزگار چۆنیت، منیش کوتوپڕ بێ ئه‌وه‌ی نیگای بکه‌م وه‌ڵامم دایه‌وه، پاشان زانیم کاک (ئه‌نوه‌ر ڕه‌شی عه‌وڵایه) کاتی خۆی به هۆی هه‌ندێ براده‌ری ڕێکخستنه‌وه ناسیبووم. شه‌و لای ئێمه ڕۆژی کرده‌وه، به‌یانی ووتی مامۆستا ڕزگار ده‌مه‌وێ سه‌رێکی شار بده‌م. منیش به هۆی په‌یوه‌ندی دۆستانه له ڕێگه‌ی گۆندنشینێکهوه که ناوی حه‌سه‌نی حه‌مه بانه‌یی بوو کاک ئه‌نوه‌رم به‌و سپارد، که‌چی پاش 6 مانگ که خۆم نه‌قڵ کردبوو بۆ تیپی پارێزگاری چه‌کیان کردم و ووتیان ئه‌و که‌سه‌ی تۆ چاکوچۆنیت له‌گه‌ڵدا کردوه له دۆڵه‌ڕوت سه‌ر به (ئاڵای شۆڕشه) ، تاوانی من ته‌نها ڕێزگرتن بوو له که‌سێک پێشتر ناسی بووم خۆشی له یاخسه‌مه‌ر پێشمه‌رگه بوو که‌واته:
- تاوانی من چی بوو 40 ڕۆژ له زیندانه‌کانی پاراستن له سلێمانی بێ سه‌روشوێن بووم.
_ تاوانی من چی بوو له‌به‌رده‌م مامۆستا شاهۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی جێگری فایه‌قه ڕه‌شی مودیری ئاسایش‌دا پێێ ووتم نه‌ک تۆ که پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌کێتیت مام جه‌لالیش ببێته (پ‌ک‌ک)سه‌گی پێوه ده‌نێم و قسیه‌کی تری ناشرینیشی پێ ووتم که خۆی له‌شاری بانه موماره‌سه‌ی ده‌کرد.
_ تاوانی من چی بوو چوونه سه‌ر ماڵی باوکم و ئاسایشه‌کانی یه‌کێتی به قه‌مه دۆڵاب و کهنتۆرهکانیان شکاند به هه‌مان ئسلوبی مولازم موحسین و مفوه‌ز چه‌لوب.
- تیرۆر له‌مه زیاتر چی ده‌بێت له کۆڵانه‌کانی باخی شێخ له تیفدا ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی میلی ده‌مانچه‌یان له شاسۆی 2 ساڵه‌ی کوڕم و خێزانه‌که‌م ده‌هێنایه‌وه به بیانوی گریلابوونم له باکووری کوردستان.
- تیرۆر له‌مه زیاتر چی ده‌بێت منێک سه‌روه‌ت و سامانی خێزانێکم به‌خشی بێت به یه‌کێتی، سه‌روه‌تێک باوکم به فرۆشتنی که‌وه‌رو که‌ره‌وزو شتنه‌وه‌ی سه‌وزه له ئاوی سه‌هۆڵاوی زستاندا ته‌نها خانویه‌کی بۆ خێزانکه‌ی بنیات نابێت، من ڕای ده‌گه‌یه‌نم که بێجگه له‌من و جه‌باری برام که‌سی تر نه پێشمه‌رگه بووه نه ڕیکخستنی نهێنی ،که‌چی (مه‌لا به‌ختیاری) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان برای دروستبوووم له باوک و دایکێک به‌ناوی (عه‌تا) له‌گه‌ڵ ژن برا و خاڵی ژنه دروستکراوه‌که‌ی به‌م ناوانه (خاڵه شێره له به‌ریتانیا و مسته‌فا له شاری ئاخنی ئه‌ڵمانیا) بنێریته هۆڵه‌ندا تا به که‌ته‌ر و چه‌قۆ من بکوژن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک چۆن ئازادانه بومه پێشمه‌رگه به هه‌مان شێوه‌ش ئازادانه ده‌نووسم و ئازادانه‌ش له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌م بۆمه‌ته (گۆڕان) .
_ تیرۆر له‌مه زیاتر چیه شه‌وانه به پاره‌ی شه‌هیدانی ئه‌م گه‌له وه‌حده‌ی ته‌له‌فۆن بۆ براکه‌م ده‌کڕن و به‌ناوی مه‌لا بهختیارو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه‌وه له سه‌ری ئه‌زمر پاش سهرخۆشکردنیان هه‌ڕه‌شه له خۆم و منداڵه‌کانم ده‌که‌ن.
- تیرۆر ده‌بێ چی بێت که‌سێکی وه‌ک (عه‌تا) به‌ناوی (جه‌میل هه‌ورامیه‌وه) سوکایه‌تی به خۆم و خێزانم بکرێت.
پێشمه‌رگه‌و ئه‌خلاق ڕه‌وشتی به‌رزی پێشمه‌رگه سه‌رچاوه‌که‌ی گه‌له، ئه‌وه کۆمه‌کی گه‌ل بوو بنه‌ما سه‌ره‌تایه‌کانی ڕه‌وشتی پێشمه‌رگه‌ی داڕشت، ئه‌وه گوندنشینه‌کان بوو وایان له تاکێکی شاری کرد خۆی بناسێت و به شه‌رمه‌وه بڵیت سوپاس نانتان دامێ، سوپاس جلهکانمتان له کێج و ئه‌سپێ پاکژ کرد، سوپاس گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه له‌سه‌رما ڕه‌ق ده‌بوومه‌وه، سوپاس گه‌ر ساوه‌رو تهماتهکهتان نه‌بوایه ده‌مردم و نه‌ده‌بوومه پێشمه‌رگه و پاشانیش شه‌هید، گه‌ر گه‌ل نه‌بوایه یه‌کێتی نیشتمانی به‌و خێراییه نه‌ده‌بوه هیزێکی گه‌وره، که‌واته:
_ گه‌ر ئه‌خلاق مابێت بۆ ده‌بێت بۆ ڕایی کردنی معامه‌له‌ی شه‌هیدێک داوا له خوشکی شه‌هیدێک ده‌که‌ن معامه‌له‌که بێنیت بۆ باخه‌کانی ده‌روه‌ی شارتان.
_ گه‌ر ئه‌خلاق مابێت بۆ ده‌بێت پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین قووتوی شیری نیدۆیهک بدزێت بۆ تێر کردنی کۆرپه‌که‌ی و ئێوه‌ش به شانازیه‌وه له زیندانا دای بڕزێنن به ناوی سه‌روه‌ی یاساوه.
_ گه‌ر ئه‌خلاق مابێت چۆن موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌بڕن به بیانوی بوونی به (گۆڕان).
_ گه‌ر ئه‌خلاق مابێت چۆن مه‌لا به‌ختیار بۆ له‌خاک نانی نهێنی ژیانی خۆی که من ماوه‌ی 6 مانگ زیندانی بوونی یه‌کێک بووم له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له باره‌گا کۆنه‌که‌ی یه‌کێتی نوسه‌ران له یاخسه‌مه‌ر برادهخاته سه‌نگه‌ری براوه‌وه به‌یه‌کتر به کوشتیان ده‌دا.
_ گه‌ر ئه‌خلاق مابیت چۆن کاک ڕه‌هبه‌ری سه‌ید براهیم به هاوڕێکه‌ی دوێنێی ده‌ڵێت بۆیه موچه‌که‌ی ڕزگارساڵح بڕاوه چونکه پ‌ک‌ک بووه، له کاتێکدا خۆی هۆنراوه‌ی بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان داناوه.
- گه‌ر ئه‌خلاق مابێت چۆن جه‌میل هه‌ورامی مۆر ئه‌دات له پێشمه‌رگه بوونی ناپێشمهرگهیهک و به پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌ڵیت قه‌ت پێشمه‌رگه نه‌بووه.
_ گه‌ر ئه‌خلاق مابێت چۆن پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین فۆرمی پاکانه پڕ ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت تۆبه به‌س موچه‌که‌م له نائب عه‌ریفه‌وه بۆ بکه‌ن به زابت ئیعتراف له‌سه‌ر ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌که‌م که بوونه‌ته گۆران.
ئه‌مانه‌و سه‌دان نموونه له بێ مۆراڵ کردنی تاکی کورد، حیزبی کوردی هه‌مان ئه‌فسانه‌ی قابیل و هابیل پراکتیزه ده‌کات به‌هه‌مان میتۆدی سیسته‌می به‌عس ، به‌عس هانی باوکی ده‌دا جگهرگۆشهکهکی بکوژێت به بیانووی هه‌ڵهاتنی له به‌ره‌کانی شه‌ڕ ، به‌عس داوی له ژن ده‌کرد بێ فرمانی ئه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی جووت نه‌بێت ، به‌عس برای ده‌کرده موراقیب به‌سه‌ر براوه و خوشکی ده‌کرده دوژمنی سه‌رسه‌ختی خوشکه‌که‌ی ، به‌عس منداڵی ده‌کرده جاسوس به‌سه‌ر کۆی خێزانه‌وه، به‌عس نوسه‌ری ده‌هێنایه سه‌ر تیڤی و باسی شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق و مۆرالی پێ ده‌کرد، به‌عس به‌و هه‌موو ده‌زگا تایبه‌تانه‌وه ڕووخاو ئه‌وه‌ی گره‌وی برده‌وه ئه‌وانه بوون په‌تیان خسته ملی په‌یکه‌ره زه‌به‌لاحه‌که‌ی سه‌دامه‌وه له ژێر پێڵاوی خه‌ڵکدا نقهیهکیشی لێ نه‌هات.
که‌واته ئه‌وه‌ی تاجی سه‌روه‌ری ده‌نێته سه‌رسه‌ری گه‌ل ئه‌و مرۆڤانه‌ن چوار ژه‌می خواردنیان کرده یه‌ک و ووتیشیان تێرین ، سه‌رفرازی بۆ ئه‌وانه بوو گه‌ر گیرفانیشیان خاڵی بووبێت به‌ڵام هه‌ڵوێستیان خه‌رمان به‌ره‌که‌ت بوو، نه‌مری بۆ ئه‌و نووسه‌رانه بوو به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و لێدانیان کرد‌و به‌رده‌وام ده‌یان نووسی (ڕۆژێک دێت گه‌ل ده‌یگۆڕێت) ، ووڵاتیش باوه‌ش بۆ ئه‌و ماندوونه‌ناسانه ده‌کاته‌وه که شه‌و ده‌خه‌نه سه‌ر ڕۆژ و ووتاره‌کانی من و ئه‌و و ئه‌وانی سه‌ربه‌رز بێ به‌رامبه‌ر داده‌به‌زێنن .
هۆڵه‌ندا
5-3-2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست