مامان
Friday, 16/03/2012, 12:00
هه‌رکه‌سێک له ئێمه له‌سه‌ر ده‌ستی دایکی یه‌که‌ممان چاومان به ژیان تروکاوه و له‌دایک بووین که ناوی (مامانه)، دوای ئه‌وه‌ی دایکه سکپڕه‌که‌مان به ئێمه‌وه له ژانێکی قووڵی پڕ له ئازاره‌وه تلاوتلی ئه‌دا به ڕاست و چه‌پدا، ئه‌و کاته باوکمان ناچار ده‌بوو هانا ببات بۆ ژنه ناسراوه‌که‌ی گه‌ڕه‌که‌که‌مان که پێیان ده‌گووت (مامان) باوکمان به شه‌رمێکی ناچاریه‌وه له‌ده‌رگاکه‌ی مامانه‌که‌ی ده‌دا و ده‌یگووت فریامکه‌وه خێزانه‌که‌م مانگی خۆیه‌تی، له له‌حزه‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ری ته‌ڕاوی خوێناوی ئێمه وه‌ک پارچه گۆشتێکی تازه‌مه‌یوی مه‌لۆتکه له کونی ده‌روازه‌ی پڕ له میهره‌بانی دایکمان، باوکمان به مامانه‌که‌ی ده‌گووت: مژده‌م به‌رێ کۆرپه‌که‌م کوڕه یان کچ؟
ئه‌و ژنه مامانه‌ی ووڵاتی ئێمه به سه‌دان دایکی له ژان و ناسۆری له‌دایک بوونی کۆرپه‌کان ڕزگار کردووه بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و کۆرپه له‌دایک بووه له داهاتوودا ده‌بێته پێشمه‌رگه یان جاش، ده‌بێته پزیشک یان کرێکار، ده‌بێته حه‌ماڵ یان کادری حیزبی، ده‌بێته نووسه‌رێکی مل له چه‌قۆ هه‌ڵسوو یان نووسه‌رێکی ده‌رباری ملچه‌ماوه‌ی حیزب، ده‌بێته شه‌هید ڕێژوان یاخوود ده‌بێته منداڵ کوژێکی وه‌ک هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای به‌رپرسی لقی 4 ی پارتی، ده‌بێته سیروان تاڵه‌بانی یاخوود ده‌بێته حه‌مه خانی حاجی دارای بکوژه‌که‌ی، ده‌بێته مامه ڕیشه یان ده‌بێته ته‌حسین شاوه‌یش، ده‌بێته حه‌مه سه‌ر سپی یان ده‌بێته ڕائید عیزه‌دینی جه‌لاد، ده‌بێته شه‌هید ڕێباز یان ئه‌دهه‌م بارزانی، ده‌بێته شه‌هاب که‌ریمی پێشمه‌رگه یان نێچیر بارزانی نه‌وه‌ی بارزانی خائین، هه‌ر ئه‌و دایه مامانه گوندیانه‌بوون کە له شاخدا به‌ده‌یان کۆرپه‌یان له زگی ژنی سه‌رکرده‌کان هێنایه ژیان، که‌چی مێرده سه‌رکرده‌کانیان له ئێستای ده‌سه‌ڵاتدا مانگی یه‌ک جار بۆ خواردنی مریشک و که‌ڵه‌شێری کوردی سه‌ردانی لادێکان ده‌که‌ن، ژنی سه‌رکرده‌کانی شاخیش هه‌وای ژیان کردنیان له تاقوستانی ڤیله‌کان و سه‌مای باخچه هه‌ڵواسراوه‌کانی سیته‌ک و ته‌گه‌ران و قۆپی قه‌ره‌داخ وه‌ها گێژی کردوون له خه‌ویشدا بیر له‌و مامانه ناکه‌نه‌وه که له سه‌خترین ئازاردا به‌هانایه‌وه چوون و له ژێر تۆپبارانی به‌عسدا له ژورێکی ته‌سکی تاریکی گوندێکی دووره‌ده‌ستدا منداڵیان پێده‌رده‌په‌ڕاندن.
من له شاری ئه‌نیشخه‌ده‌ی ووڵاتی هۆڵه‌ندا له خوێندنگایه‌کی کرستیانی سه‌ره‌تایی منداڵان کار ده‌که‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوکاره‌که‌م ناساخ بوو ده‌بوو من کۆمه‌ڵێک نامه‌ی ڕاسپارده و (سی دی) تایبه‌ت به‌رم بۆ خوێندنگایه‌ک له شاری (دیڤنته‌ر)، له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کدا خانمێکی هۆڵه‌ندی له ته‌نیشتمه‌وه دانیشتبوو، پشیلەیه‌کی پێ بوو له‌ناو قه‌فه‌زێکدا، له ناکاودا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که سله‌نگه‌رێکی ئیستۆپی گرت و به‌و هۆکاره زه‌رفه‌که‌ی ده‌ستم که‌وته خواره‌وه، خانمه هۆڵه‌ندیه‌که هاوکاری کردم بۆهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی زه‌رفه‌که له‌ناو زه‌رفه‌که‌دا وێنه‌ی چه‌ند منداڵێکی تێدابوو که که‌وتبووه سه‌ر ئه‌رزه‌که، خانمه هۆڵه‌ندیه‌که پێی ووتم ئه‌وه وێنه‌ی منداڵه‌کانته، منیش ووتم نه‌خێر و وه‌زعی کاره‌که‌ی خۆم بۆ باسکرد، پاشان من پرسیارم لێکرد کارت چیه و چه‌ند منداڵت هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا ووتی من پانزه ساڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌مدا ژیانمان دروستکردووه و زۆر هه‌وڵمان داوه منداڵێک دروست بکه‌ین به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین، به‌ڵام خۆمان به به‌خته‌وه‌رترین خێزان ده‌زانین، پاشان من لێم پرسی ئه‌ی کاری تۆ چییه ؟ به زه‌رده‌خنه‌وه پێی ووتم من (مامانم) .
له درێژه‌ی گفتوگۆکه‌ماندا منیش به زمانه خوار و خێچه هۆڵه‌ندیه‌که‌مه‌وه ئه‌وه‌ی پێم کرا باسێکی مێژووی گه‌له‌که‌م بۆ کرد، له دواساتدا پێی ووتم ئه‌ی تۆ پێش ئه‌وه‌ی بێیته هۆڵه‌ندا له ووڵاته‌که‌ی خۆتدا کارت چی بوو؟ منیش ووتم کاری (مامانیم) ده‌کرد به سه‌رسوڕمانه‌وه لێی پرسیم کاری مامانی له ووڵاتی ئێوه‌دا ته‌نها ژن ده‌یکات نه‌ک پیاو، منیش پێم ووت مامانیه‌که‌ی من وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ نییه من بۆ له‌دایک بوونی کۆرپه‌له‌ی هه‌میشه زیندووی ئازادی گه‌له‌که‌م وه‌ک که‌سێکی خۆبه‌خش ئاماده‌ی به‌خشینی خوێنی خۆم بووم جا ئه‌و خوێنه له سه‌رمه‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه تا ده‌گاته زگم به‌لامه‌وه کێشه‌نه‌بووه، پاش ئه‌م ڕسته‌یه‌ی من خانمه‌که به‌رامبه‌رم هه‌ستایه سه‌رپێی و هیچی تری نه‌ووت. خه‌ڵکی کوردستان بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی کۆرپه‌ی ئازادیی له ناوزگی ده‌سه‌ڵاتی زاڵی بنه‌ماڵه‌یدا له ئۆکسجین زیاتر پێویستی به جه‌ربه‌زه‌ترین وئازاترین مامانه (مامان).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست