له کاک ئارام و عه‌لی عسکه‌ری و دکتۆر خالیده‌وه بۆ شه‌هیدانی سه‌رکرده سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه ...
Thursday, 13/05/2010, 12:00
له کاک ئارام و عه‌لی عسکه‌ری و دکتۆر خالیده‌وه بۆ شه‌هیدانی سه‌رکرده سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه ... ڕزگار ساڵح
به‌پیری مه‌رگه‌وه فرسه‌خ به فرسه‌خ ڕۆیون مه‌ردان
ئه‌وه‌ی باکی له مردن بێ دیاره بڵح و نامه‌رده. (مه‌حوی)
پاش ئه‌وه‌ی کاکه سۆرانی مامه حه‌مه به جه‌سته‌ی خڵتان خوێن کراوه‌وه گه‌یشته لامان هه‌ر هه‌موومان ده‌ست له‌سه‌رسنگ و به‌یه‌ک ده‌نگ به سروودی نه‌به‌زینی گه‌ل پێشوازیمان له‌م قه‌ڵه‌مه بزێوه لاساره‌ی هه‌رێمه‌که‌ی مامه ڕیشه‌و ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن و که‌ریم نۆکهڵهیی و مه‌لائاراس کرد‌و پاشانیش په‌نجه‌ی چه‌پی کرد به گیرفانی پڕ له خوێنی نه‌مه‌یوی چاکهتهیداو سه‌دان نامه‌ی چکلێتی پڕ له ووشه‌ی ئاگراوی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ خوێندینه‌وه که ڕۆژانه له‌ژێر سێبه‌ری به‌ناو ئازادی بن ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا(هه‌ر ژنی کورده مامه‌ڵه‌ی ترێ به‌گه‌نمی پێده‌کرێ ، هه‌ر لاو و گه‌نجی کورده له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه داتاشراوه‌کانی حیزب‌دا داهێنانیان دهخهسێنرێ ، هه‌ر دادوه‌ری ناو داگاکانه به خواستی فڵانه سه‌رکرده قه‌ڵه‌می بوێری ئازاد ڕاپێچی ناو زیندانه‌کان ده‌کات ، هه‌ر ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری ده‌روه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته به بۆکس و پێله‌قه ده‌موچاوی ده‌که‌نه خومخانه‌ی شین . کاکه سۆران ووتی سه‌رکرده هاوڕێکانی به‌ناو شۆڕشگێڕه‌کانی دوێنێی شاختان ئێستاکه بوونه‌ته خاوه‌ن کۆمپانیای هاورده‌کردنی کیژه هه‌ژاره‌کانی فلیپین و سریلانکاو ئه‌سیوپی و به بیانووی کارکردن وه‌ک هه‌ر کاڵایه‌کی بێ‌نرخ پاش ئه‌وه‌ی خۆیان تێریان لێ ده‌خۆن ده‌رخواردی که‌ڵبه بێبهزهیهکانی خوارخۆیان ده‌ده‌ن.
له‌سه‌رو به‌ندی تاوتوێکردنی ڕاپۆرته‌که‌ی کاکه سۆراندا بووین هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانی گه‌نجێکی ده‌م خوێناوی ڕۆح سووکی ووره به‌رز ، وورهبهرزتر له دوانزه حۆریه‌که‌ی عیسا ، به خه‌نده‌وه خۆی پێناسانین و ووتی منیش نامه‌یه‌کم پێه له له هه‌ولێری حه‌سه‌ن کوێستانی و ڕێباز و مه‌لا سڵێمانه‌وه ، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی پێش من له ژێر ناوی ئاشتبونه‌وه‌دا چه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دهستو قاچیان به‌ستنه‌وه‌و ده‌رخواردی ماسیه‌کانی زێی قه‌ندیلیان دا ، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به‌ناو هاوڕێکانیان له هاوینه‌هه‌واری پیرمام و دوکاندا له کۆبونه‌وه‌ی به‌ناو په‌یمانی ستراتیژی به‌ده‌م بکوژه‌کانیانه‌وه ده‌م پان ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وانه خۆیان بزێوو لاسار بوون که‌ی ئێمه پێمان ووتوون شه‌ڕی نه‌وه‌کانی باوکی ڕۆحی کورد مه‌لا مسته‌فا بکه‌ن، کاکه سه‌رده‌شت ووتی : من باکم نیه هاوڕێکانتان چ جۆره میتۆدێک بۆ به‌رژوه‌ندی و مانه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ دوژمنه زمان کوردیه‌که‌ی هه‌ولێری پایته‌خت سازده‌که‌ن ، گرنگ ئه‌وه بوو من خۆم جیا نه‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ل و گه‌ل چی وویست من ئه‌وه‌م نووسی ، ئه‌وه من بووم بانگه‌شه‌ی خۆ به پاڵه‌وانه‌کانی سه‌رده‌می شاخم به‌زاند و پێم ووتن ئێوه پێش کۆمه‌ڵگا ، ژن و کچه‌کانی خۆتان له نیوه‌دوڕگه‌ی سه‌ری ڕه‌ش کۆیله کردوه ، ئه‌وه نووکی قه‌ڵه‌مه‌کی من بوو له چه‌کی دۆشکه‌و ئاڕپیجی و بیکه‌یسی پاسه‌وانه‌کانتان به هه‌ڵمه‌ت تربوو ، هه‌ر خوێنی منیش بوو هێڵه‌کانی ناوچه‌گه‌ری هه‌لا بهههلا کرد‌و ببینن چۆن سلێمانی باوه‌ش ده‌کات به هه‌ولێردا و به‌ره‌و بادینانی عه‌زۆ گیان و پاشتریش ده‌چێته لای گه‌رمیان و باوه‌ش ده‌کات به خانه‌قینی جوامێراندا و ملی ڕێده‌گرێت به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی بێنازو له‌وێشه‌وه خوار ده‌بێته‌وه به‌ره‌و سنه و بانه‌و سه‌رده‌شتی شانازیکه‌ر به سه‌رده‌شته‌وه و پاشانیش سڵاوێک له ڕانیه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌کات و باوه‌ش ده‌کات به قه‌ڵادزێی پێشه‌نگی گۆڕانکاریدا .
ده‌ره‌نجام: کاک ئارام ووتی : هاوڕێیان کاکه سۆران و سه‌رده‌شت ئه‌و تاقمه تۆقیهوهی ئێوه‌یان شه‌هید کرد هه‌مان باندبوون 33 ساڵ لهمهوپێش جه‌سته‌ی منیان له گوندێکی هه‌ژارنشیندا کون کون کرد ، ئه‌وه‌ی گرنگه به تۆی هێژا بڵێم ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا پێڵاوه لاستیکه‌کانی من له تاقی ماڵێکی گوندی تهنگیسهردا پارێزراوه ، تۆش شادمان به که ئێستاکه نوسه‌رو ڕۆشنبیرو خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان پێڵاوه‌کانیان ئاراسته‌ی په‌ڕله‌مان کرد ، له‌وه‌ش خۆشتر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان خوشکه‌که‌می له ژێر ناوی مندا کاندید کرد و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7- 3 دا ده‌رنه‌چوو.
_ کاک عه‌لی عه‌سکه‌ری ووتی : جگه‌رگۆشه‌کانم سۆران و سه‌رده‌شت ساڵی 1978 قیاده‌ی موه‌قه‌ته له کاره‌ساتی هه‌کاریدا بڕیاری کوشتنیان دام به چه‌کی ئاڕپیجی ، که‌مال که‌رکووکی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی ئێستا‌و ئازاد به‌رواری جێگره‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌می سه‌رۆکی وه‌زیرانی حکومه‌تی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، پێیان ووتم : تۆ سه‌رۆکی شاره‌وانی (ڕوفاعی) بوویت له باشووری عێراق بۆ خۆت خسته داوی جه‌لالیه‌کانه‌وه ، منیش پێم ووتن ئه‌وه‌ی ئێوه داوای ده‌که‌ن داواکاری حیزبی به‌عس بوو گه‌ر قبووڵم بکردایه پاش مردنم ده‌بوومه (عه‌لی عه‌سکه‌ری سه‌رۆکی شاره‌وانی) نه‌ک شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری سه‌رکرده) . ئازیزان کاکه سۆران و سه‌رده‌شت به‌س نیه ئێوه مهزارگایهکتان هه‌یه به دوو کێله‌وه و ناوی خۆتانی پێوه‌یه ، خۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی ژماره سێ جه‌ساره‌ت ناکات به پارتی دیموکراتی هاوپه‌یمانی بڵێت : شه‌هیدانی کاره‌ساتی ههکاریتان له کوێدا ئه‌نفال کردووه ؟
_ دکتۆر خالیدی خوای خۆنه‌ویستی و ساده ووتی : له هه‌ڵیسانی شۆڕشی نوێ‌دا ده‌یان جار خوتبه‌ی حهماسیم بۆ پێشمه‌رگه‌کانی دوای ئاشبه‌تاڵ داوه ، پێم ووتوون دوژمنانمان چه‌نده فاشی و بێبه‌زه‌ین به‌ڵام ئێوه‌ی شۆڕشگێڕ هه‌وڵ بده‌ن نه‌یاره‌کانتان به قسه‌ی خۆش بخه‌نه سه‌ر هێڵی ڕاست ، که‌چی پاش ئه‌وه‌ی له کاره‌ساتی هه‌کاری ده‌روویه‌ک نه‌ماو گیرام ، هه‌مان سه‌رکرده‌کانی قیاده‌ی موه‌قه‌ته لێیان پرسیم ؟ باشتر نه‌بوو تۆ له شێتخانه‌ی به‌غداد دکتۆر بویتایه ؟ منیش پێم ووتن : گه‌ر شێت هه‌بێت له دونیادا ئێوه‌ن هه‌ی ڕهدووکهوتوانی خێڵی نه‌زان و نه‌فام ، چیتان له‌ده‌ست دێت قسووری مه‌که‌ن .
شه‌هیدان سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان دوو سه‌رکرده‌ی نوێن بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی چه‌مکی ئازادی، ئازادیه‌ک ده‌سه‌ڵات بۆمان مه‌رجدار ده‌کات و ئازادیه‌کیش خۆمان بنه‌ماکانی ده‌چه‌سپێنین ، ئه‌وانه‌ی ئازادی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیننه‌وه نرخه‌که‌ی ته‌نها مل که‌چکردن و سه‌رکرده په‌رستی گه‌ره‌گه ، ئه‌وه‌ی گه‌لیش ده‌یه‌وێت نرخه‌که‌ی خوێنه هه‌ر وه‌ک چۆن سۆران و سه‌رده‌شت خوێنیان دا .
تێبینی:
_ هێنانی ناوی ئه‌و پۆله شه‌هیده وابه‌سته‌ی هیچ حیزبێک نیه ، چونکه شه‌هید مۆڵکی نه‌ته‌وه‌یه نه‌ک خێزان و حیزب ، ئه‌و پۆله شه‌هیده‌ش هاوڕێی کاکه سۆران و سه‌رده‌شتن .
_ ئه‌و دوو حیواره‌ی شه‌هیدان عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالید بۆ یه‌که‌م جاره بڵاوده‌کرێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست