ناوی زڕاو...
Sunday, 15/05/2011, 12:00
زۆر لە مێژە پێتان دەڵێین چەند کەسێکی بودەڵەتان کردۆتە دەم ڕاستی ڕاگەیاندنی حیزبێک ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردسانە ، ئەم کەسانە وەک بەنزینی ناموحەسەن کرانە ناو مۆتۆڕی حیزبەوەو دەرەنجام بە دوکەڵێکی ڕەشی قەترانی لاشەی یەکێتیتان خستە ناو تابوتێک و بەسەر شانی خۆ بە یەکێتی زانەکانەوە بە تریقەی پێکەنینی بنەماڵەی بارزانی تەسلیم بە قەبرستانی پارتی دیموکراتی بارزانی کرا و بۆ هەتا هەتایی لەگۆڕێکی بێناونیشان سەرمۆرکرا .
جاران بەگۆڕی کاک ئارام و خاڵە شەهاب سوێندمان دەخوارد کامەمان دەستەی هجوم بین بۆ بازدان بەسەر تەلی ڕەبایەکەدا و کێشمان شەهید دەبین تا لە ڕادێوە تەشویشەکەی دەنگی گەلی کوردستانەوە هەواڵەکە بگەیەنێتە کەسوکارو هاوڕێکانمان .
چوار قارەمانی بەردەم سپیلکی فێنک کەرەوە لە پشت داتاکانی حیزبەوە دەڵێن کوردستان پۆست تانە لە خەڵکی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین دەدەن و ناویان دەڕزێنن.
بەگۆڕی قالەفەرج شەو بوو عارف قوربانیم بینی بە کوچەو کۆڵانەکانی چەمچەماڵدا هێدی هێدی نارنجۆکێی دایە دەستی تەحسینی شاوەیس و سەکۆی خانەوادەی پێشمەرگەکانی کردە چراخان و کەسیان فریای ژیان نەکەوتن .
بە ووردە زیخ و بەردی سەر گۆڕەکەی حەمەی حەسۆلی ستران عەبدوڵای ستران بێژی ماڵی مامەم بینی بە کڵانشیکۆفێکی مەغزەن 75ه وە هێرشی کردە سەر ڕەبایەکانی سەرجادەی دوکان و سلێمانی و لە چاوتروکانێکدا تۆڵەی سەید کەریم و هاوڕێکانی کردە دیاری دەستی بۆ شارە حەیاتەکە.
خوا بەو ژوور سەروەیە ئاکۆ موحەمەدی سەرنووسەری ڕۆژنامەی ڕووداوم بینی لەگەڵ شێخ ئەدهەم بارزانیدا چوارپەلی شەهید ڕێبازیان بە پەت گرێدا و فڕێیاندایە ناو زێی قەندیلەوە .
بەکێ لە وونبوەکەی بەکری فاتەی سیخوڕی بەعس ئەو ئەنوەر حسێنەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانم بینی نارنجۆکێکی دەستی پێشمەرگەی خستە ناو زیلی ڕۆژنامەکەی کوردستانی نوێ و پێی ووتن مەترسن ئەوە مەدالیایە .
ئەو چوار بودەڵەیەی سەروەی باسم کردن هیچ نین بێجگە لە چوار ناوی قێزەونی پارەخۆری حیزب.
ئەوەی سەرفرازن ئەوانەن، که بێ منەت لە کوردستانپۆست دەنووسن.
ڕزگار ساڵح
هۆڵەندا _ ئەنیشخەدە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست