به ئیمه‌یڵێکی گۆڕانه‌وه هه‌ڕه‌شه له ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان ده‌کرێت
Friday, 16/10/2009, 12:00
ماوه‌ی دو ڕۆژه که‌سێك به ئیمه‌یڵی گۆڕانه‌وه هه‌ڕه‌شه له پێنوسه‌کان ده‌کات به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسینێکی عه‌لی مه‌حموده‌وه له ماڵپه‌ڕه‌که.
شایانی باسه به‌ڕێز نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و چالاکوانی کورد(عه‌لی مه‌حمود) له نوسینێکیدا به‌ناوی(مانگانه‌ی کاك نه‌وشیروانیش به ئه‌ندازه‌ی 5 ساڵی سه‌رۆکی هندستانه). هه‌ر پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م نوسینه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ئیمه‌یڵی گۆڕانه‌وه، ده‌ستی کرد به هه‌ڕه‌شه و توهمه‌ی ئه‌وه‌یان داینه‌پاڵ که ئێمه دژی گۆڕانین و نوسینه‌که‌ی به‌ڕێز(عه‌لی مه‌حمود) مان له ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆسته‌وه وه‌رگرتوه. له‌کاتێکدا به‌ڕێز کاك عه‌لی مه‌حمود خۆی بۆی ناردوین و ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌رکێکی ڕۆژنامه‌وانی له ماڵه سه‌ربه‌خۆکه‌ماندا بڵاومان کردۆته‌وه.
ئه‌و که‌سه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌کات که ئێمه مادام ئه‌و نوسینه‌مان بڵاوکردۆته‌وه پێویسته له لینکێکی کوردستانپۆست وه‌ڵامه‌که وه‌ربگرین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه، دیاره ئێمه‌ش داوامان لێکرد که ئه‌گه‌ر ده‌توێت وه‌ڵامی کاك عه‌لی بده‌یته‌وه فه‌رمو بینوسه و ئێمه‌ش بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام ئیتر ئه‌و ده‌ستی کرده‌وه به هه‌ڕه‌شه‌کردن.
ئێمه وه‌کو ماڵپه‌ڕی پێنوسه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نین: ئه‌و ئیمه‌یڵه له‌لای چه‌ندکه‌سێکی دیاریکراو هه‌یه و ناسراون، بۆیه داوا له چالاکوان و ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که خۆیان به گۆڕان ده‌زانن به زوترین کات ئه‌و ئیمه‌یڵه دابخه‌ن تاکو له‌ڕێگه‌یه‌وه ڕوی گۆڕانکاری ناشیرین نه‌که‌ن. داواش ده‌که‌ین هیچ که‌سێك به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شیی ئه‌و که‌سانه باوه‌ڕ نه‌که‌ن که سه‌ر به ده‌زگایه‌کی حیزبیه و له ژێره‌وه کار بۆ قازانجی حیزبه‌که‌ی ده‌کات و دژ به میدیای ئازاد و خه‌ڵکی گۆڕانخوازه.
داواکارین له گۆڕانخوازان ڕێگا نه‌ده‌ن یاریان پێبکرێت و ڕیزه‌کانیان که‌لێنی تێبکرێت.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ئیمه‌یڵه‌یه که به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌نێرن:
[email protected] شایانی باسه ته‌واوی کار و چالاکیه‌کانی گۆڕان به‌م ئیمه‌یڵه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی که‌مه له جنێوه‌کانی: (تۆ ریسوای تۆ ریسوای تۆ که‌ری تۆ خوێری بێ یه‌ده‌ب به س له ریسوایی و ماییه پوچیت بی ئه‌ده‌بی هیچ و پووچ وه تۆ ریسوای تۆ نامه‌ردی بێ عه‌قڵی خوێری که‌ری وه‌ک تۆ ده‌بێت به زمانی بازاری وه‌ڵام بدرێته‌وه چونکه بۆ که‌ری خویری هه‌ر جۆ باشه).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست