ڕچانی هزری قاسملووی نه‌مر له روانینی خالید عه‌زیزی‌د
Monday, 21/12/2009, 12:00
سامان فه‌قێ نه‌بی
به‌رێز خالید عه‌زیزی سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان له وتووێژێك دا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رووداو" هێندێك مژاری سه‌رنج راكێشی راشكاوانه هێناوه‌ته به‌ر باس كه شایانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد بینانه‌یه. عه‌زیزی له‌و وتووێژدا سیاسه‌ت نه‌ك وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئارمانج خوازانه، به‌ڵكوو وه‌كوو تێكۆشانێكی ئامانجدار به له‌به‌ر چاو گرتنی واقیعیی هاوكێشه‌كان سه‌یر ده‌كا و ده‌ریده‌خا كه وه‌كوو سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌رده‌م قۆناغی یۆتۆپیایی تێپه‌ڕاندووه‌و له گۆشه‌نیگایه‌كی پراگماتیستی‌یه‌وه ده‌روانێته چه‌مكی سیاسه‌ت.
ناوبراو هاوشێوه‌ی رێبه‌ری شه‌هید دوكتور عبدالره‌حمان قاسملوو به له‌به‌ر چاو گرتنی وه‌زن و پێگه‌ی كورد له ئێران‌دا و ئیمكانات و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌ستی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌و راستییه دێنێته به‌ر باس كه ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستان وێرای پابه‌ند بوون به به‌ها و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد، حازرین كه ته‌نانه‌ت له سه‌ر لانی‌كه‌می مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بكه‌وینه دیالۆگ و دانوستان.
ره‌نگه هه‌زمی ئه‌و بۆ چوونه ریئالیستییه بۆ هێندێك له سیاسه‌تزانانی پۆپۆلیست یان وه‌همگه‌را شتێكی ئاسان نه‌بێ، هه‌روه‌ك چۆن كاتی خۆی شه‌هید دوكتور قاسملووش به هۆی ئه‌و چه‌شنه روانگه ئۆسوولییه‌وه زۆر جار ده‌كه‌وته به‌ر هێرش و ئاژیتاسیۆنی نالۆژیكی نه‌یارانی ئه‌و جۆره روانینه.
قاسملووی نه‌مر زۆر به روونی پێداگریی له سه‌ر ئه‌وه كردوه كه گۆڕپانی ئه‌سلیی چالاكیی ئه‌ندامانی دێموكرات نێو خۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ئه‌گه‌ر رێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ره‌تانی حوزوور و چالاكیی ئاشكرا بۆ حیزبی دێموكرات بڕه‌خسێنێ، حازرین كه له "حداقل"ی مافه‌كانمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. قاسملووی نه‌مر شه‌ریشی له پێناو داسه‌پاندنی ئه‌و كه‌شه به‌سه‌ر رێژیم‌دا ته‌فسیر ده‌كرد. جێگای سه‌رنجه كه له ژێر رووناكایی ئه‌و روانگه واقع بینانه‌یه‌دایه كه له وتووێژ له گه‌ڵ "حاج شیخ حسین كرمانی" نوێنه‌ری ئه‌و كاتی خومه‌ینی له رۆژئاوای وڵات ده‌ڵێ: "له‌و 6 ماده‌یه‌ی كه ئێمه داوا كاریین، ئێوه 3 داوای ئه‌وه‌ڵیان ره‌ش بكه‌نه‌وه، له‌و سێ‌یه‌ی دیكه یه‌كێكیان ئێستا بده‌ن، و دووانه‌كه‌ی تریش وه‌عده‌مان پێبده‌ن به‌ڵام مه‌مانده‌نێ".(گۆڤاری چشم انداز ایران _ ویژه‌نامه‌ی شماره2)َ
ئه‌مڕۆكه‌ش پاش 30 ساڵ سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌مان ئه‌و روانگه رێئالیستی‌یه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملووی هێناوته به‌رباس، كه‌چی شه‌پۆلێك له ره‌خنه‌ی سیاسه‌تزانه وه‌همگه‌راكان رووبه‌رووی بۆته‌وه. به‌رێز عه‌زیزی له چه‌شنی كه‌سانێك نیه كه له تاراوگه‌دا ته‌نیا له چوارچێوه‌ی وشه‌ی ره‌نگاوره‌نگ به‌ڵێنی رزگاریی و گه‌یشتن به "مدینه‌ی فاچله" به خه‌ڵكی بنده‌ست و چه‌وساوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بدا، به‌ڵكوو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه ئه‌گه‌ر مه‌جالێك له نێو خۆی وڵات‌دا بوونی هه‌بێ، كه‌ڵكی لێوه‌رگرێ. نه‌ك هه‌موو ده‌رفه‌تێك بكوژێ له پێناو ئارمانجێكی كورتكراوه له چوارچێوه‌ی شووعاردا. ناوبراو هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه له كلتووری ئۆپۆرتۆنیستی باو له نێو رێبه‌رانی سیاسی‌دا خۆی ببوێرێ و تێده‌كۆشێ له جیاتی ئه‌وه‌ی كه وه‌ك رێبه‌رێكی پۆپۆلیست دروشمی قه‌به هه‌ڵبگرێ، وه‌كوو سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌خلاق گه‌را كه پارسه‌نگی هێزه‌كانی هه‌ڵسه‌نگادووه مامه‌ڵه له گه‌ڵ چه‌مكی سیاسه‌ت و خه‌بات بكا.
نابراو تاكوو ئێستاش سه‌لماندوویه‌تی كه كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌خنه هه‌ڵگره و به شێوه‌یه‌كی ره‌هاش ناروانێته هزر و روانینه‌كانی، هه‌ر بۆیه بێ گۆمان ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یدا هه‌ڵه‌یه‌كیش بكه‌وێته به‌ر چاو، ئه‌و شه‌هامه‌ته ئه‌خلاقییه‌ی هه‌یه كه پێداچوونه‌وه‌ی به سه‌ردا بكا، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه روونه بریتییه له‌وه كه ئه‌و روانین و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كه ناوبراو له چه‌مكی سیاسه‌تدا هه‌یه‌تی، میكانیزمێكه كه چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد ته‌نیا له چوار چێوه‌ی وه‌ها روانگه‌یكدا دێته دی.
له قامووسی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا له مێژ ساڵه كه دوگم گه‌رایی به بیانووی لانه‌دان له شووعاره وه‌همی‌یه‌كان وه‌ك خه‌سڵه‌تێكی دۆڕاو له قه‌ڵه‌م دراوه و كه‌سانێك كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌دا قه‌تیس ده‌مێننه‌وه، ته‌نیا و ته‌نیا له ئاستی پڕپاگه‌ندای بێ ئاكامدا ده‌توانن به‌شداریی كایه‌ی سیاسه‌ت بن، كایه‌یه‌ك كه هیچكات به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ته‌واو نابێت. خالید عه‌زیزی درێژه‌ده‌ری رێبازیی به‌جێماو له قاسملووی نه‌مره كه له هونه‌ری موومكین به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، نه‌ك بۆ مه‌به‌ستی یۆتۆپیایی و فانتازیایی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست