کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌واڵێک له‌ كادرێكى پارتى بێزاربوو لە لقى چوار

Thursday, 04/02/2010, 12:00


خوێنەرانى ئازیز زۆر دەمێكە دەمویست بێدەنگ بم لە ئاست ئەو ڕووداوانەى بەسەر خەڵكى هەرێمەكەمان و بەتایبەتى شارى سلێمانیدا دێت لە یەكگرتنەوەى هەردوو ئیدارەى ، كام دوو ئیدارەى ئەمەى ڕوودەدات دوو ئیدارەى ییە یان خۆتەسلیمكردنەوەیە بە پارتى و سەرانى ئاشبەتاڵى بنەماڵەى بارزانى ئەوە یەكخستنەوەى پێدەوترێت سەرجەم دام و دەزگاكانى سلێمانى و بەر پرسیارێتیەكان لە سلێمانى ڕادەستى پارتییەكان بكرێت ئەوە یەكخستنەوەى دوو ئیدارەییەكە بەدەستى خۆمان لەوحەى فەرماندەى و دەسكەوتى خوێنى شەهیدەكانى سلێمانى لێبكەینەوە ، تاكو ئێرە قبوڵە ئەگەر بەهەمانشێوەى لاى بنەماڵەى بارزانى هەمان ئەو كارانە بكرێت بەڵام ئایا كراوە و دەكرێت ، لەماوەى فەرمانڕەوانى نێچیرڤانى هەرزەدا كرا ئەو نەك ئیمانى بەوێنەى سەركردەى وەك مام جەلال نەبوو بەڵكو وێنەى باوكى و مەلا مستەفاى تەنها پێقبوڵ بوو بە ژوور سەریەوە بێت ، ئێستاش سەرۆكى پەرلەمانى یەكگرتووى كوردستانى بەتەنها وێنەى بارزانى نەبێت قایل نابێت لە دیداروو كۆبوونەوەكانیدا پێشان بدرێت وەزیرەكانى پارتى لە دانیشتنەكانیاندا لەگەڵ حیزبەكەیاندا پێیان شەرمەزارى بووە كەوێنەى مام جەلال لە ژوور سەریانەوە بێت ، خوێنەرانى ئازیز مەترسییەكى دیكەى ئەم بنەماڵەیە ئەوەیە كە تەنها بارزانیەكان دەبێت لە ئاستى پلە و دەستەڵاتدابن لە ناوچەكانى خۆیاندا ، وە لە سلێمانیش ئێمە لە ناوچەو لقى چوار لەكۆبونەوەیەكماندا پێیان ووتین كە پێویستە زۆرینەى پلە ئیداریەكانى ناو دام و دەزگاكان بە ئێمە پسپێردرێت لەبەر ئەوەى یەكێتى لە سلێمانیدا نیوەى ئێمە دەنگى هەبووە كەواتە دەبێت بەهەر شێوەیەك بێت ئێمە لە ناو دائیرەكاندا بتوانین نیوە بەشە ئیداریەكان داگیر بكەین و نەهێڵین خەڵكى یەكێتى و لایەنەكانى تر باڵا دەست بن ئەمەش بەمنى سۆرانى قبوڵ ناكرێت ئێمە ببینە داردەست و نهێنى دام و دەزگاكانى سلێمانى بكەینە ڕاپۆرت بۆ ئەو بنەماڵە ئاشبەتاڵ چییانە و ڕاسپێردراین تاكو بتوانین كەلێنێك لە ئیدارەكاندا دروست بكەین بۆ ئەوەى خەڵكى بڵێن لە سلێمانى ئیدارات ناچێت بەڕێوە و یەكێتى فەشەلى هێناوە ئەم نوسینانە لە داهاتوودا بە بەڵگەى تەواوە دەبینرێن ، دەبا چیتر ئێمەى سۆرانى نەهێڵین لە سلێمانى بارزانیەكان هانمان بدەن و بمانكەنە مقاشى دەستیان .

4/2/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە