پرۆژه یاسای پاراستنی پیرۆزیه‌كان داوێك بۆ گێچه‌ڵكردن به نوسه‌ران و ئه‌دیبان و كۆتكردنی ئازادیی وشه
Monday, 28/05/2012, 12:00
هه‌مو لایه‌ك ئاگادارن كه ڕوداوه‌كانی هه‌ولێر، كه كاردانه‌وه‌ی چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌شیاوی بڵاوكراوه‌ی گۆڤاری (چرپه) بون و خۆپێشاندانێكی نامه‌ده‌نی و به‌ڵكو ئاژاوه‌ی لێ كه‌وته‌وه؛ دروستكراوی ده‌ستی لایه‌نێكی مهشبوهـ و هاندراوی كۆمه‌ڵێك مه‌لای هه‌ولێر بون. ئه‌وه‌ی مه‌لاكان كردیان؛ هه‌ر ئه‌وه بو كه (چرپه) ده‌ستی پێ كرد، كه بریتیه له وروژاندنی خه‌ڵك بۆ ئاژاوه، هه‌ر له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كه داوا كرابو له جه‌ماوه‌ری ئاییندار كه (به ده‌نگ وه‌رن) و له ناوه‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یان بڵاو كردبوه‌وه! مه‌لاكانیش هه‌ر وایان كرد: قسه‌كانیان دا به ڕو و به گوێی خه‌ڵكدا و وتیان خه‌ڵكینه به ده‌نگ وه‌رن! ئه‌و مه‌لایانه‌ش، به خۆیان بزانن یان نه‌زانن، هه‌ر ئه‌و ده‌سته مهشبوهه هانی داون. به‌گشتییش هه‌ست ده‌كه‌ین جۆره رێككه‌وتنێك له‌نێوان ڕه‌وتێك له‌ناو مه‌لاكان و لایه‌نێك یان باڵێك یان ده‌زگایه‌ك له ده‌سه‌ڵات هه‌یه، كه مه‌ترسیدارترین ڕێككه‌وتنه بۆسه‌ر ئایندهی ئازادی له‌م هه‌رێمه‌دا، و كۆپیكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتن و كهینوبهینانهیه كه له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌یه له‌نێوان ڕه‌وتێك له مه‌لاكان و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان..
هه‌مو لایه‌كیش ده‌زانن كه ئه‌و ڕوداو و ئاژاوه‌یه‌ی قه‌وما كێشه‌یه‌كی گه‌وره بو، به‌ڵام كێشه‌ی قوڵتریشی به‌دوای خۆیدا هێنا، كاتێك به چه‌ند شێوه‌یه‌ك به‌كه‌ڵك هێنران و ئیستیغلال كران، له‌وانه:
ـ هه‌ندێك خۆ كه‌وتن له گه‌رمه‌ی ڕوداوه‌كان و كاردانه‌وه‌كاندا به هه‌لیان زانی و وێنه‌ی چه‌ند كتێبێكیان بڵاو كرده‌وه كه گوایه ئه‌مانه‌ش سوكایه‌تییان كردوه به ئایین و به ئیسلام.. ئه‌و كتێبانه‌ش كۆمه‌ڵێك كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی گشتی یان زۆربه‌یان ڕێكوپێكن و هه‌وڵێكی باشن. به‌ڵام ئه‌و كه‌شه بارگاویه به كاردانه‌وه و هه‌ڵچون ئیستیغلال ده‌كرا بۆ توڕه‌كردنی خه‌ڵكان له‌و كتێبه ڕهخنهییانهش كه له‌سه‌ر ئیسلام نوسراون.
ـ هه‌ر له‌م بابه‌ته، نوسه‌رێكیش، به ناوی (سه‌یید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی)، له ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر)، ژماره (١٣٣٧) ی ڕۆژی (١٧ / ٥ / ٢٠١٢)، له نوسینێكیدا به ناوی (بهدحاڵیبون) (لا. ٢٠). هه‌مان ئه‌و بارودۆخی كاردانه‌وه و هه‌ڵچونه‌ی به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌یه‌كدا هات له‌لایه‌ن گۆڤاری مهشبوهی (چرپه) وه، به‌كه‌ڵك هێنا بۆ بێبایه‌خكردن و ناشیرینكردنی هه‌مو ئه‌و نوسین و لێكۆڵینه‌وه ڕه‌خنه‌ییانه‌ی له‌سه‌ر ئایین نوسراون، كه بێ گومان سته‌مێكی گه‌وره و بێویژدانییه‌كی ئاشكرایه بۆڵه و قسه‌یه‌كی بازاڕیی وه‌كو ئه‌وه‌ی (چرپه) بڵاوی كرده‌وه به‌راورد بكرێت به‌و هه‌مو كتێب و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا نوسراون. ناوبراو له‌وێدا ده‌ڵێت: "له‌دوای به‌هاری ١٩٩١ ه‌وه ناوه‌ناوه و لێره‌وله‌وێ شتێك كه له نوسین ده‌چێ(!) له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌نوسرێ.. و ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه ده‌دۆزێته‌وه، به‌بێ پاشخانێكی زانین و زانستی و ئاگابون له كرۆكی ئایینه‌كه. ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی قوشقیبونی كه‌سانێكی هه‌ر وه‌ك خۆیان تێنهگهشتو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كی بێ‌مانا و كوێرانه".. به‌م شێوه‌یه به ڕای ئه‌م نوسه‌ره هه‌رچی نوسینی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر ئایین به‌كوردی ده‌رچوه؛ هه‌موی له‌و بابه‌ته‌یه..! ئینجا هه‌ر له‌و قسانه‌یدا هه‌مو ئه‌و نوسه‌رانه‌ی ئه‌و بواره به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه قه‌ڵغانی ڕۆشنبیری(!) بۆ خۆیان دروست بكه‌ن و له ئورۆپا په‌ناهه‌نده‌یی سیاسیی پێ وه‌ربگرن.. یان ده‌ڵێت ئه‌وانه بۆ هه‌ڵه‌ی بچوك و كه‌لێنێك له ئاییندا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ری. تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت: له‌و بواره‌دا "تا ئێستا ده‌قێكی فیكری زانستی قوڵی فه‌لسه‌فه‌یی پشتبه‌ستو به به‌ڵگه‌ی وا كه بتوانێت خه‌ڵكی قایل بكات؛ نیه، و هه‌رچی هه‌یه بهدحاڵیبونێكه كه دواجار ده‌بێته مایه‌ی فیتنه و ئاژاوه نانه‌وه‌یه‌كی بێئه‌نجام". به‌م شێوه‌یه و بێویژدانانه هه‌رچی نوسینی ئه‌و بواره‌یه به بێبه‌ڵگه و بێزانست و بێفیكر و به بهدحاڵیبون له قه‌ڵه‌م ده‌دات.. كه ئه‌م قسانه‌ش هه‌موی په‌رچه‌كرداری ئه‌و قسه و بۆڵهیهن كه گۆڤاری (چرپه) بۆ مه‌به‌ستێك كه شارراوه نیه بڵاوی كردوه‌ته‌وه.. حه‌یفه نوسه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای نمونه‌یه‌كی خراپ هه‌مو شته‌كانی تر بێبایه‌خ بكات و له ڕوانگه‌ی قسه‌یه‌كی سه‌رپێیی و بازاڕیه‌وه هه‌رچی نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی بوارێك هه‌یه زه‌ڕبی سفر بكات.
ـ كۆمه‌ڵێك مه‌لا له هه‌ولێر كه‌وتنه وروژاندنی جه‌ماوه‌رێكی ئاییندار و له‌سه‌ر مینبه‌ر به وتاری ئاگرین و هانده‌ر و هه‌تاكو ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو كه‌وتنه هاندانی خه‌ڵك، دواتریش كه ئاژاوه‌ی لێ په‌یدا بو؛ خۆیان لێ بێبه‌ری كرد و حاشایان لێ كرد. به‌ڵكو وه‌كو هه‌میشه قسهوقسهڵۆكیشیان ساز كرد كه ئه‌وانه‌ی كردویانه‌ته ئاژاوه؛ ده‌ستێك بون و نێردرابون بۆ ناشیرینكردنی خۆپێشاندانه‌كه!
ـ كۆمه‌ڵێكیش له (لیژنه‌ی ئه‌وقاف) و (فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ) له په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌كو (مه‌لا به‌شیر)، و (بیلال سلێمان) و ئه‌وانی تریان، به هه‌لێك /یاخود ـ نه‌رمتر بڵێین ـ كاتێكی گونجاو/ یان زانی بۆ كاراكردنی ئه‌جێندایه‌كی له‌مێژینه‌یان كه بریتیه له هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی یاسایه‌ك كه ببێته مایه‌ی چاوترسێنكردنی ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی ئازاد هه‌تا نه‌توانن به‌رده‌وام بن له نوسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كانیان له‌سه‌ر ئایین و بیروباوه‌ڕ و دیارده ئایینیه‌كان.
پڕۆژه یاساكه به‌ڕواڵه‌ت دانراوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی سوكایه‌تی به پیرۆزیه ئایینیه‌كان، له‌بابه‌تی جوێن و گاڵته‌كردن به خوا، و جوێندان و گاڵته‌كردن و سوك باسكردن و وێنه‌ی ناشایشتهی پێغه‌مبه‌ران، و سوتاندن و دڕاندن و فڕێدانی قورئان.. و كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی له‌م بابه‌ته. به‌ڵام پێمان وایه ئامانجیان ڕێگرتنه له هه‌مو ڕه‌خنه‌یه‌ك له ئایین، و جوێن و سوكایه‌تی لای ئه‌وان ته‌نها بیانویه‌كه بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاساكه. و هه‌ندێك بڕگه‌ش هه‌ن كه ـ ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاساكه تێپه‌ڕێنرێت ـ ده‌كرێت بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی خۆیان به‌كار بهێنرێت، كه دواتر ئه‌مه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ هه‌موانیش ئاشكرایه كه مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان ده‌مێكه به هیوا و ئاواتی ئه‌وه‌وه‌ن یاسایه‌كی له‌م جۆره بسه‌پێنن، هه‌تا بتوانن به ناوی قه‌ده‌غه‌كردنی سوكایهتیهوه هه‌مو هه‌وڵێكی ڕه‌خنه‌یی و هۆشیاركردنه‌وه خه‌فه بكه‌ن و به ترسی كێشه و ڕاوه‌دونان و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی هه‌مو كه‌سێك بترسێنن كه بیه‌وێت به‌رامبه‌ر ئایین و بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌كان قسه و نوسین و تێڕوانینی ڕه‌خنه‌یی هه‌بێت. ئێمه سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ین پێشتر یاسایه‌كی گشتگیری له‌م شێوه‌یه‌ش نه‌بوه كێشه‌ی یاساییان بۆ زۆر نوسه‌ر دروست كردوه به لێكدانه‌وه‌ی یاسایه‌ك به بارێكی مه‌به‌ستدا یان به زیندوكردنه‌وه‌ی یاسایه‌كی سه‌رده‌می به‌عس. ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌ش هه‌بێت؛ ئیتر ده‌توانن له‌سه‌ر هه‌مو نوسینێك كه ده‌رباره‌ی (خوا) و (پێغه‌مبه‌ره‌كان) و (كتێبه ـ به‌ناو ـ ئاسمانیه‌كان) و (دروشمه ئایینیه‌كان) بێت و ئه‌وان به‌دڵیان نه‌بێت و به سوكایه‌تیی بزانن؛ ڕێگری بكه‌ن به ناوی یاساوه و نوسه‌ر و خاوه‌نی ده‌زگا و چاپخانه هه‌مویان ڕوبه‌ڕوی سزا بكه‌نه‌وه.
ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌مان زۆره له‌سه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته شارراوه‌یه له پشتی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌وه.. له‌وانه:
ـ ێه‌باح به‌رزنجی، كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقافیشه له پارله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له چاوپێكه‌وتنێكی هه‌فته‌نامه‌ی (كۆمه‌ڵ)، ژماره (٤٩٨) ی ڕۆژی (٢٢ / ١١ / ٢٠١١)، له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی (سوكایه‌تیكردن به قورئان) (لا. ٨).. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌به‌ستیان له سوكایه‌تی؛ ڕه‌خنه‌گرتنه: باسه‌كه باسی سوكایه‌تیه به قورئان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پرسیاره‌كانی ڕۆژنامهنوسهكهی كۆمه‌ڵ و وه‌ڵامه‌كانی به‌رزنجیه‌وه گه‌ڵاڵه ده‌بێت ئه‌وه‌یه كه سوكایه‌تیكردن به قورئان؛ یه‌كسانه به ڕه‌خنه‌گرتن له قورئان، یان به‌لای كه‌مه‌وه ڕهخنهگرتنیشیان له قورئان به نمونه‌یه‌ك و (میێداق) ێكی سوكایه‌تی به قورئان له قه‌ڵه‌م دا (ئه‌و كاته‌ش هێشتا هیچ ـ بۆ نمونه ـ قورئان سوتاندنێك ئه‌نجام نه‌درابو، به‌ڵام لێره‌و له‌وێ له سایته‌كان باسی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر قورئان ده‌نوسران).. ئه‌مه ڕونتر له وه‌ڵامه‌كانی (ێه‌باح به‌رزنجی) ـه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وت. ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: (هه‌ر كه‌سێك له ڕوی ئاگاییه‌وه ئه‌و قسانه بڵێت و ڕه‌خنه له قورئان بگرێت به زۆرینه‌ی بۆچونی زانایان له بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه)! به‌م شێوه‌یه كه‌وته ته‌كفیركردن، ئینجا (ڕه‌خنه‌گرتن له قورئان) یه‌كسان ده‌كات به (سوكایه‌تیكردن به قورئان) و داوا داكات دادگا سزای بدات، ئه‌وه‌تا ڕاسته‌وخۆ دوابه‌دوای ئه‌وه ده‌ڵێت: (پێویسته له‌سه‌ر داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستاندا په‌لكێشی دادگای بكات و سزای ڕه‌وای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، چونكه سوكایه‌تیكردن به قورئان به‌پێی یاسای سزادانی عێراقییش به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت، داواكاری گشتی به‌رپرسه له به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا دژی ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن)!! بێ گومان ناوبراو لێره‌دا باسی جوێندان و قسه‌ی ناشیرین و سوتاندن و دڕاندن ناكات، به‌ڵكو باسی (ڕه‌خنه‌گرتن له قورئان) ده‌كات و به (سوكایه‌تیكردن به قورئان) له قه‌ڵه‌می ده‌دات و داوا ده‌كات ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌یه ده‌نوسێت له‌سه‌ر قورئان؛ ده‌بێت سزا بدرێت، به‌و پێودانگه‌ی كه گوایه ئه‌مه سوكایه‌تیه به پیرۆزیه‌كانی گه‌لێك! بۆ نمونه: من نوسینێكم به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌سه‌ر باسی دو گه‌لی كۆنی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی كه قورئان باسی كردون كه (عاد) و (پمود) ن، و به‌پێی قورئان ئه‌م دو گه‌له یان گهلههۆزه ئه‌وه‌نده كۆنن كه ده‌كه‌ونه نێوان ڕۆژگاری گه‌لی نوح و ڕۆژگاری ئیبراهیم، ئیتر گوایه گه‌لی عاد جێنشینی گه‌لی نوح بون و گه‌لی پهمودیش جێنیشی گه‌لی عاد بون، و ئینجا گوایه پێش ئیبراهیم له‌ناو چون (بۆ نمونه بڕوانه: الأعراف: ٦٩، ٧٤، التوبە: ٧٠، هود: ٣٦ ـ ٦٩...)، به‌م پێیه‌ش به‌لای كه‌مه‌وه ده‌كه‌ونه پێش (٢٠٠٠ پ. ز.).. ئه‌مه‌ش لای من جێی ڕه‌خنه‌یه چونكه زانیاریی وردمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و دو گه‌له و ده‌زانین ئه‌وه‌نده‌ش كۆن نین كه پێش هه‌زاره‌ی (٢ پ. ز.) دا له‌ناو چوبێتن، به‌ڵكو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانین تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك دوای زایینیش ماون و ـ بۆ نمونه ـ (پمود) وه‌كو زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن تا سه‌ده‌ی (٥ ز.) ده‌نگوباسیان ماوه، به‌ڵكو (ئێنسایكلۆپیدیای بریتانی. مادده‌ی Thamud.) ده‌ڵێت هه‌تا نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی (٧ ز.) یش ده‌نگوباسیان هه‌بوه، ئه‌مه‌ش یانی هه‌تا ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامیش. من ئه‌م تێبینیه مێژوییه‌م له‌سه‌ر قورئان هه‌یه. به‌پێی ئه‌و بیركردنه‌وه و پێودانگ و داواكاریه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف بێت؛ ده‌بێت داواكاری گشتی سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار بكات و بدرێمه دادگا و سزای قورس بدرێم! به‌و بیانوه‌ی گوایه سوكایه‌تیم به قورئان كردوه! له كاتێكدا ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كی زانستیه له ئاستێكی به‌رزدا نه‌ك سوكایه‌تی و قسه‌ی لاكۆڵان.
ئه‌مه‌یه ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له پشتی گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه یاسای (پاراستنی پیرۆزیه‌كان) ـه‌وه هه‌یه. بۆیه هه‌قی خۆمانه كه به گومانه‌وه بۆی بڕوانین، هه‌ر بۆیه دڵنیایشین كه یاساكه به‌كه‌ڵك ده‌هێنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقافی پارله‌مان ـ و هه‌مو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ـ به‌ڕاشكاوی هه‌وڵی بۆ ده‌دات و داوای ده‌كات.
ـ هه‌روه‌ها له قسه‌كانی (مه‌لا به‌شیر) یشه‌وه، كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقافه له پارله‌مان، دیار بو كه مه‌به‌ستیان ڕێگرتنه له هه‌مو ڕه‌خنه‌گرتنێك له (خوا) و (پێغه‌مبه‌ره‌كان) و (كتێبه ئاسمانیه‌كان)، چونكه له لێدوانێكیدا بۆ (چاو‌دێر) (ژماره ٣٧٢، ڕۆژی ١٤/٥/٢٠١٢) (لا. ٤) ده‌ڵێت: ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌كرده‌كانی ئیسلام و مه‌زهه‌ب و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و مه‌لاكان قه‌یدی نیه، به‌ڵام (خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كان و كتێبه ئاسمانیه‌كان) هێڵی سورن. لێره‌وه دیاره كه ئامانجیان پاراستنی سێ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئایینه (باوه‌ڕ به خوا، باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران، باوه‌ڕ به كتێبه ئاسمانیه‌كان) له هه‌ر دهستبۆبردنێك. خۆیان له ده‌قی پڕۆژه یاساكه‌دا ئه‌و سێ بنه‌مایه (له‌گه‌ڵ دروشمه ئایینیه‌كان) یان دوپات كردوه‌ته‌وه (مادده‌ی دوه‌م).
ـ هه‌روه‌ها ئه‌زمونێكی ترمان هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌لاكاندا: كاتی خۆی (٤ / ١٠ / ٢٠١٠) له (ڕوانگه و ڕه‌خنه) كه پاشكۆیه‌كی هه‌فته‌نامه‌ی (چاو‌دێر) ه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی كورتم له‌سه‌ر (ئیسڕا و میعراج) بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا گه‌یشتبومه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وه‌ی ڕوی داوه خه‌ونێك بوه، و چیرۆكه‌كه‌ش پێشینه و هاوشێوه‌ی له ئه‌فسانه كۆنه‌كاندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا وێنه‌یه‌كی هونه‌ریی (پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر پشتی بوراق) له ده‌ستنوسێكی ئایینیی كۆنی (میعراجنامه) دابه‌زیبو. ئه‌وه بو مه‌لاكان، به‌تایبه‌تی (یه‌كێتیی زانایان)، نوسینه‌كه‌یان به سوكایه‌تی له قه‌ڵه‌م دا و وێنه ئایینیه‌كه‌یان به كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ر دانا، هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردین و توشی كێشه‌ی یاسایی بوین. ئه‌مه هه‌موی له كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بو و به زمانێكی زانستیی زۆر ڕێك‌وپێك نوسرابو و یه‌ك وشه‌ی نه‌شیاویشی تێدا نه‌بو و به‌ڵگه‌ی ئایینییشی هه‌بو، به‌ڵام چونكه ڕه‌خنه‌یی بو؛ به سوكایه‌تی دانرا.. وێنه‌كه‌ش هه‌رچه‌ند هونه‌رێكی ئایینیی كۆن بو به‌ڵام چونکه وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر بو؛ به كاریكاتێر دانرا. كه ئه‌م لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌یه به‌سه‌ر داواكاری گشتییشدا تێپه‌ڕ ببو!
بۆیه ئێمه دڵنیاین كه ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌یان پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردوه، ته‌نها قه‌ده‌غه‌كردنی جوێن و قسه‌ی ناشیرین نیه، به‌ڵكو ئامانجی دور و له هه‌مان كاتدا ڕاسته‌قینه و ستراتیجیی ئه‌وان قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر ڕه‌خنه و پێداچونه‌وه‌یه‌كه كه ڕوبه‌ڕوی ئایین و بیروباوه‌ڕ و یاساكانی بكرێته‌وه. پێم وایه مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان ده‌مێكه چاوه‌ڕوانیی ئه‌م هه‌له ده‌كه‌ن، وه‌كو له قسه‌كانی (مه‌لا به‌شیر) یشه‌وه (له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ "چاو‌دێر") به دیار كه‌وت.
ئێمه كه له سروشتی تێگه‌یشتنی ڕه‌شه‌خه‌ڵك و مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان و ته‌سكیی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یان شاره‌زاین؛ ده‌زانین كه له‌ژێر ئه‌م یاسایه‌دا كێشه‌ی زۆر بۆ نوسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕۆژنامه‌نوسان دروست ده‌كرێت. بۆ ده‌ركی ئه‌مه ده‌بێت سه‌رنج بده‌ین:
* له ده‌قی پرۆژه یاساكه‌دا چه‌ند سه‌ره‌داوێك و چه‌ند ته‌ڵه و داوێك هه‌ن كه زۆر لێزانانه دانراون بۆ ئه‌وه‌ی دوایی سودی لێ ببینن بۆ سزادانی هه‌مو ڕه‌خنه‌یه‌ك له ئایین و بنه‌ماكانی.. بۆ نمونه:
ـ له خاڵی (١) ی مادده‌ی (٢) ی پڕۆژه یاساكه‌دا، كرده‌وه‌یه‌كی سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیه‌كان بریتیه له (جوێندان و گاڵته‌كردن به خوا). ئه‌وه‌ی مانایه‌كی ورد و ڕێك (مچبوگ) ی هه‌یه؛ وشه‌ی (جوێندان) ـه، چونكه هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت جوێندان چۆنه و پێناسه‌كه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ناگۆڕێت. به‌ڵام (گاڵته‌پێكردن) ته‌ڵه و داوێكه له‌م پڕۆژه یاسایه‌دا چونكه (گاڵته‌پێكردن) مانایه‌كی ورد و ڕێكی نیه و به‌پێی باوه‌ڕی كه‌سه‌كان مانا و نمونه و (میێداق) ـه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، بۆ نمونه: ڕه‌خنه‌ی زه‌قی نوسه‌رێك له كه‌سێتی یان بیرۆكه‌ی خوا به‌و شێوه‌یه‌ی له ده‌قێكی ئایینی‌دا وێنه‌ی كێشراوه؛ لای مه‌لایه‌ك یان هه‌ر ئاییندارێكی ته‌قلیدی به گاڵته‌پێكردن به "زاتی خوا" داده‌نرێت و زۆر به‌ئاسانی به سوكایه‌تی تۆمه‌تبار ده‌كرێت. لێره‌وه ده‌توانرێت هه‌مو ڕه‌خنه‌یه‌كی زه‌ق له بیروباوه‌ڕی ئایینی ده‌رباره‌ی خوا به‌م بڕگه‌یه كێشه‌ی یاسایی بۆ دروست بكرێت.
ـ له خاڵی (٢) ی مادده‌ی (٢) دا، كرده‌وه‌یه‌كی تری سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیه‌كان بریتیه له (جوێندان و گاڵته‌كردن و سوكباسكردن و وێنه‌ی ناشایستهكردنی پێغه‌مبه‌ران).. له‌م خاڵه‌یشدا (سوكباسكردن) و هه‌تا ڕاده‌یه‌كیش (گاڵته‌كردن) وه‌كو داوێك وان و ده‌كرێت گه‌لێك باسوخواسی ڕه‌خنه‌یی زه‌ق ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌و داوه‌وه بكرێن. بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر نوسه‌رێك ڕه‌خنه‌ی هه‌بێت له فره‌ژنیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام یان له ته‌مه‌نی بوكێنیی عائیشه؛ ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه به سوكباسكردن پێناسه ده‌كرێت و ئیتر به سوكایه‌تی ناوزه‌د ده‌كرێت و ڕوبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌واژه‌ی ناشرینیشی به‌كار نه‌هێنابێت. ئه‌وه‌ش چونكه (سوكباسكردن) واتایه‌كی لاستیكیی هه‌یه، و ئه‌وه‌ی لای نوسه‌رێك ڕه‌خنه‌یه؛ لای مه‌لایه‌ك یان ئیسلامییه‌ك ڕه‌نگه سوكباسكردن بێت، یان ڕه‌نگه هه‌ر به‌بێویژدانی وای وه‌سف بكات.
ـ هه‌ر له‌و خاڵه‌دا باسی وێنه‌ی ناشایسته كراوه. ئه‌مه‌ش دیسان داوێكی تره، كه ده‌كرێت هه‌مو وێنه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ره‌كان بگرێته‌وه، و بۆ هه‌ر مه‌لایه‌كیش زۆر ئاسانه ئه‌و وێنانه به ناشایسته وه‌سف بكات، جا ئیتر وێنه‌كه به‌ڕاستی ناشایسته بێت یان وه‌سفكردنی به ناشایسته له نه‌زانیه‌وه بێت یان له بێویژدانیه‌وه بێت (وه‌كو كاتی خۆی كه له‌گه‌ڵ بابه‌تی "ئیسرا و میعراج" ـه‌كه‌ی من وێنه‌یه‌كی کۆنی میعراجنامه دابه‌زی كه وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ره له‌سه‌ر پشتی بوراق كه نمونه‌یه‌كی هونه‌ری ئیسلامیی كۆن بو؛ گه‌لێك له مه‌لاكان به ناشایسته‌یان دانا و هه‌ندێكیان وتبویان: "چاو‌دێر" پێغه‌مبه‌ریان سواری گیانه‌وه‌رێك كردوه!). ده‌زانین و ئه‌زمونمان كردوه كه مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان هه‌مو وێنه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ره‌كان به كارێكی ناشایسته داده‌نێن و ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن. له میسریش كاتێك وه‌زیری پێشوتری ڕۆشنبیری و زانا و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردوی میسر (د. پهروهت عوكاشه) (١٩٢١ ـ ٢٠١٢) كتێبه نایابه‌كه‌ی (موسوعە التێویر الإسلامی) له لوبنان چاپ كرد؛ مه‌لاكانی میسر نه‌یاهێشت بچێته خاكی میسره‌وه چونكه هه‌ندێك تابلۆ و نیگاری ئایینیی كۆنی تێدا بو كه وێنه‌ی هه‌ندێك له پێغه‌مبه‌ره‌كان بون! تا دوای زیاتر له ٢٠ ساڵ ڕێگه‌یان دا كتێبه‌كه له میسر بڵاو بكرێته‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌موچاوی كه‌سه پیرۆزه‌كان له وێنه‌كاندا بكڕێنرێت!!
ـ له خاڵی (٣) ی هه‌مان مادده‌ی (٢) دا، كرده‌وه‌یه‌كی تری سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیه‌كان بریتیه له (سوتاندن و دڕاندن و فڕێدانی قورئان و كتێبه ئاسمانیه‌كانی تر و به‌كارهێنانی ناوه‌ڕۆكه‌كانیان بهناشیاوی). له‌م خاڵه‌شدا (به‌كارهێنانی ناوهڕۆك) شتێكی ته‌مومژاوی و ناونیشانێكی لاستیكیه و ده‌كرێت گه‌لێك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قورئان و موێحهف بگرێته‌وه.. ئه‌مه‌ش چونكه وشه‌ی (ناوهڕۆك) ته‌مومژاویه و دیاریكراو نیه و ده‌كرێت زۆر شتی له‌ژێردا جێ بكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش مه‌لاكان بۆ خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن (به‌نه‌شیاوی) چۆنه و چ شێوه‌یه‌ك (نه‌شیاو) ه، له‌م باره‌یه‌وه نه‌شاره‌زایی و بێویژدانیی زۆریش به‌خه‌رج ده‌ده‌ن.
ـ له خاڵی (٧) ی هه‌مان مادده‌ی (٢) دا، كرده‌وه‌یه‌كی تری سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیه‌كان بریتیه له جوێندان یان گاڵته‌كردن به دروشمه ئایینیه‌كان. دیسان (گاڵته‌كردن) له‌م خاڵه‌شدا ده‌كرێت گه‌لێك باسوخواسی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر دروشم و هێما ئایینیه‌كان بگرێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زه‌ق و ڕاشكاوانه بێت یان باسوخواسه‌که له خۆیدا هه‌ستیار بێت. بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك یان دوای موتاڵای كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شێوه‌ی (مناره) له بیناسازیی ئایینی‌دا ڕه‌گوڕیشه‌ی كۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایینه كۆنه‌كان و به‌تایبه‌تی په‌رستشی كۆنی (چوكپهرستی) كه به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌ی شوێنه‌وارناسی بونی ده‌سه‌لمێنێت؛ بێ گومان ئه‌مه به گاڵته‌پێكردن به دروشمه ئایینیه‌كان لێك ده‌درێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و باسه له سه‌رچاوه‌كانی مێژوی ئایینه‌كاندا زۆر بڵاو و ئاساییه و بوه‌ته به‌شێك له باسوخواسهكانی مێژوی ئایین و بیناسازیی ئایینی. ڕاسته هه‌ندێك نوسه‌ری نه‌شاره‌زا ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه بۆ مه‌به‌ست و نیازی بیناسازیی ئیسلامی‌یش ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بكات كه ئه‌و ڕه‌گوڕیشه كۆنه له مه‌به‌ست و نیازی ئایینه نوێیه‌كاندا نیه ئه‌گه‌رچی لێكچونی شێوه هه‌بێت، به‌ڵام هه‌مو نزیكبونه‌وه‌یه‌ك له‌و باسه، هه‌رچه‌ند زانستی و وردیش بێت؛ به گاڵته‌كردن و سوكایه‌تی لێك ده‌درێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ڕێگه له هه‌مو نوسه‌ر و لێكۆڵه‌رێك ده‌گیرێت به‌دوای ڕه‌گوڕیشه‌ی هێما ئایینیه‌كاندا بگه‌ڕێت. هه‌تاكو هێمایه‌كی ئایینیی وه‌كو (خاچ) یش ڕه‌گوڕیشه زۆر كۆنی هه‌یه و له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندیی به په‌رستشه سێكسیه‌كانه‌وه هه‌بوه چونكه یه‌كه‌م جار هێمای به‌پیتی و ژیان بوه. ئه‌م باسانه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كاندا باسوخواسی ئه‌كادێمیایی زۆر به‌رزن و به‌ته‌واوی ئازادن، به‌ڵام له وڵاتێك یاسای مه‌لاكان باڵاده‌ست بێت؛ بێ گومان هه‌مو ئه‌و باسانه به سوكایه‌تی لێك ده‌درێنه‌وه و قه‌ده‌غه ده‌كرێن.
بۆیه پێم وایه ئه‌م بڕگانه ته‌ڵه و داوی ناو ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ن. به‌تایبه‌تی كه ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وه؛ ده‌بینین ئه‌و مه‌لا و ئیسلامیانه‌ی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌یان داڕشتوه؛ زۆر لێزانانه له ڕێگه‌ی خاڵه‌كانی (١ ـ ٣، ٧) ی مادده‌ی (٢) ـه‌وه توانیویانه په‌رژینێك بۆ كۆڵه‌كه بنچینه‌ییه‌كانی باوه‌ڕی ئیسلامی دابنێن: باوه‌ڕ به خوا، باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران، باوه‌ڕ به كتێبه ئاسمانیه‌كان، دروشمه ئایینیه‌كان.. ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و شته گرنگانه‌ن كه مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان به هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی پاراستنیان ده‌ده‌ن له هه‌ر نزیكبونه‌وه‌یه‌ك لێیان كه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئایینی‌دا نه‌گونجێت. ئه‌وه‌ی ئامانجه لای ئه‌وان سزادانی ڕه‌خنه‌ی زه‌ق و ڕاشکاوانه‌یه (كه ئه‌وان پێی ده‌ڵێن گاڵته‌پێكردن و سوكباسكردن) له كه‌سێتیی خوا و كه‌سێتیی پێغه‌مبه‌ره‌كان و ناوه‌ڕۆكی كتێبه ئاسمانیه‌كان و دروشمه ئایینیه‌كان. ئیتر (جوێندان و سوتاندن و دڕاندن..) و خاڵه‌كانی تر (٤ ـ ٦)؛ كۆمه‌ڵێك شتی زه‌قن كه بۆ ڕاكێشانی سۆز و ده‌نگی خه‌ڵكن و بۆ ئه‌وه‌ن مه‌به‌سته بنه‌ڕه‌تیه‌كه (ڕه‌خنه له ئایین كه ئه‌وان به شتی وه‌كو گاڵته و سوكباسكردن گوزارشیان لێ كردوه) به‌زه‌قی ده‌رنه‌كه‌وێت. به‌م شێوه‌یه به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه قه‌ده‌غه‌كردنی جوێندان و سوتاندن و دڕاندنه به‌رامبه‌ر پیرۆزیه‌كان، ناوكی ناوه‌وه‌یشی بریتیه له قه‌ده‌غه‌كردنی ڕه‌خنه‌ی زه‌ق و ڕاشکاوانه له ئایین كه ئه‌وان زۆر به ئاسانی ده‌توانن به گاڵته‌پێكردن و سوکباسکردن و قسه‌ی نه‌شیاو ناوزه‌دی بكه‌ن. وایشیان داڕشتوه كه مرۆڤ سه‌ره‌تا (جوێندان و سوتاندن و دڕاندن...) ـه‌كه ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مه زه‌ق ده‌بێته‌وه له‌لای، ئیتر سه‌رنجی ئه‌وه‌ی تر نادات! بۆیه ئه‌م پڕۆژه یاسایه وه‌كو ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌ڕواده دێته به‌رچاوم!
* گه‌لێك وشه و ده‌سته‌واژه هه‌ن كه ده‌كرێت مانای تایبه‌تییان هه‌بێت و مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به واتای تر لێكی بده‌نه‌وه. بۆ نمونه:
ـ وشه‌ی (خوا) (إلاه) كه واتایه‌كی گشتیی هه‌یه، ئه‌وان یه‌كسانی ده‌كه‌ن به (ئه‌ڵڵا) (الله) كه ناوێكی كه‌سیه واته ناوی خوایه له ڕوانگه‌ی بیری ئایینیی ئیسلامیه‌وه، و وشه‌كه به‌م واتایه بۆ خۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن.. ئینجا هه‌ر كه‌سێك وشه‌كه، وشه‌ی (خوا)، به شێوه‌یه‌كی نامۆ به بیری ئه‌وان له ده‌قێكدا به‌كار بهێنێت؛ به زه‌وق و تێگه‌شتنی خۆیان لێكی ده‌ده‌نه‌وه و به سوكایه‌تیی داده‌نێن به خوا یان به‌و خوایه‌ی خۆیان ده‌یناسن.. بۆ نمونه: له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا شاعیرێك ڕوبه‌ڕوی سزای قورس ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر وشه‌ی (خوا) له دێڕه شیعرێكدا به‌كار بهێنێت كه به تێگه‌یشتنی مه‌لایه‌ك یان یه‌كێك له ڕه‌شه‌خه‌ڵك شیاوی پایه‌ی خواوه‌ندی یان بیروباوه‌ڕی ئه‌وان ده‌رباره‌ی خوا نه‌بێت! ئه‌مه له كاتێكدا كه وشه‌ی (خوا) وشه‌یه‌كه نابێت كه‌س به موڵكی خۆیی بزانێت و هه‌مو كه‌سێك بۆی هه‌یه به واتایه‌ك كه لای خۆی هه‌یه و به وێنه‌یه‌كی هزری كه خۆی وێنای ده‌كات به‌كاری بهێنێت. به‌ڵكو جاری وا هه‌یه وشه‌ی (خوا) له هزر و ده‌قی هه‌ندێك نوسه‌ر و بیرمه‌نددا ئاماژه‌یه بۆ دامه‌زراوه‌ی ئایینی و كولتورێكی تایبه‌تی نه‌ك ئه‌و زاته خواییه‌ی كه ئاییندارێك باوه‌ڕی پێیه‌تی. یان ئه‌دیبێك به‌كاری ده‌هێنێت بۆ ئاماژه بۆ ویژدانی خۆی یان ویژدانی كاراكته‌رێكی ناو ده‌قه‌كه‌ی خۆی یان هه‌تا خواوه‌ندی ئایینه كۆنه‌كان.. و زۆر مانا و به‌كارهێنانی تریش.
ـ زاراوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی وه‌كو (ئه‌فسانه) Myth، كه ئه‌نترۆپۆلۆجیسته‌كان و زاناكانی بواری مێژوی ئایینه‌كان ئه‌م زاراوه‌یه بۆ ئاماژه بۆ چیرۆكه ئایینیه‌كان (وه‌كو چیرۆكی ئاده‌م و حه‌ووا) به‌كار ده‌هێنن. به‌ڵام لای ڕه‌شه‌خه‌ڵك ئه‌م وشه‌یه ئاماژه ده‌كات بۆ شتی پڕوپوچ! كاتێكیش پسپۆڕێكی بواری ئایینناسی و ئه‌فسانه‌ناسی ئه‌و زاراوه‌یه له ڕوانگه‌ی پسپۆڕیی خۆیه‌وه بۆ ئاماژه‌كردن بۆ /و پۆلێنكردنی/ چیرۆكێكی ئایینی به‌كار بهێنێت؛ مه‌لاكان ئه‌وه به سوكایه‌تی تێ ده‌گه‌ن و له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌بینین (هاشم ێالح) له وه‌رگێڕانی كتێبه‌كانی (موحه‌ممه‌د ئه‌ركۆن) دا به‌ناچاری وشه‌ی (میپە) داده‌نێت له‌بریی (أسگورە)، له ترسی خراپحاڵیبونی جه‌ماوه‌رێكی ئاییندار.
ـ ناوی پێغه‌مبه‌ره‌كان، كه به‌پێی چیرۆكه ئایینیه جیاوازه‌كان بونه‌ته هێمای گه‌لێك واتا و حاڵه‌ت. ڕه‌نگه شاعیرێك، ئه‌دیبێك، ناوی یه‌كێكیان به واتایه‌كی هێمایی به‌كار بهێنێت بۆ مه‌به‌ستێكی جیاواز، كه زۆر جار نامۆیه به بیركردنه‌وه‌ی ئایینی. ئینجا كاتێكیش مه‌لایه‌ك یان ئیسلامییه‌ك ده‌قه‌كه ده‌خوێنێته‌وه؛ ئه‌و ناوه به باسی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره تێ ده‌گات كه ئه‌م باوه‌ڕی پێیه‌تی و پیرۆزه لای، ده‌قه‌كه‌ش نامۆیه به تێگه‌شتنی ئه‌م و له‌گه‌ڵ ئاسۆی ته‌سكی ئه‌مدا نایه‌ته‌وه، بۆیه به سوكایه‌تی لێی تێ ده‌گات و وه‌كو سوكایه‌تیكردن حسابی بۆ ده‌كات. به‌تایبه‌تی كه دابونه‌ریته ئایینیه‌كان ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و هێماسازیانهی له‌سه‌ر ئه‌و دابونه‌ریت و چیرۆكانه‌وه دروست ده‌بن؛ به‌پێی جیاوازیی ئایینه‌كان جیاواز ده‌بن.. بۆ نمونه: كه‌سێتیی (داوود)، له ئیسلامدا پێغه‌مبه‌رێكی پیرۆز و بێگوناهه، به‌ڵام له ئایینی یه‌هودی و به‌تایبه‌تی ده‌قه‌كانی په‌یمانی كۆندا پاشایه‌كه كه جاروبار گوناهیشی كردوه، بۆ نمونه: له سه‌ره‌تاوه گوایه ڕێگریی كردوه، و دواتریش گوایه ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر ژنی یه‌كێك له سه‌رۆكه‌كانی سوپاكه‌یدا و ئه‌م سهرۆكهیشی به فێڵ له جه‌نگدا له‌ناو بردوه [پاشماوه‌یه‌كی زۆر كاڵی ئه‌م چیرۆكه له قورئانیشدا ده‌ركه‌وتوه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر ناڕۆشن و هێمایی كه ئیتر بنچینه‌كه‌ی به‌زه‌حمه‌ت ده‌ناسرێته‌وه. بڕوانه: قورئان، سوره‌تی (ێ: ٢١ ـ ٢٤)]، و گوایه له كۆتایی ژیانیشیدا و كه‌مێك پێش مردنی كچێكی بچوكیان بۆ هێناوه تا خۆی پێ گه‌رم بكاته‌وه! ئه‌م چیرۆكانه له ده‌قه یه‌هودیه‌كانی په‌یمانی كۆندا هاتون كه كتێبی پیرۆزی یه‌هودیه و به‌شێكه له كتێبی پیرۆزی مه‌سیحییش. ده‌رباره‌ی (سوله‌یمان) یش كه له ئیسلامدا پێغه‌مبه‌رێكی پیرۆز و بێگوناهه، دابونه‌ریته یه‌هودیه‌كه و په‌یمانی كۆن ده‌ڵێت ـ بۆ نمونه ـ شوێن ئایینی بتپه‌رستیی هه‌ندێك له ژنه‌كانی كه‌وتوه.. له‌م لایه‌نانه‌وه دابونه‌ریته یه‌هودیه‌كه و دابونه‌ریته ئیسلامیه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سێتیانه جیاوازن، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێتیه‌كه له ئایینی یه‌هودیدا جیاوازه له هه‌مان كه‌سێتی یان هه‌مان ناو له ئایینی ئیسلامدا، چونکه که‌سێتیی کولتوری بنیاتنراوی دابونه‌ریته و به‌جیاوازیی دابونه‌ریت کهسێتیهکهش جیاواز ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك نوسه‌رێك چیرۆكه یه‌هودیه‌كه ده‌گێڕێته‌وه یان ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت؛ ئه‌گه‌ری زۆره ـ و بینیویشمانه ـ مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان ئه‌م باس و ڕه‌خنه‌یه به باسی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پیرۆزه تێ بگه‌ن كه له بیروباوه‌ڕ و دابونه‌ریتی ئیسلامی‌دا هه‌یه، و ئیتر باس‌وخواس و ڕه‌خنه‌كه به سوكایه‌تی لێك ده‌ده‌نه‌وه. له كاتێكدا دو دابونه‌ریتی جیاوازن، به‌ڵكو دو كه‌سێتیی جیاوازن، با ناویشیان یه‌ك ناو بێت، باسی (داوود) له ئایینی یه‌هودی ـ مه‌سیحی و كولتوری ئورۆپاییدا نابێته باسی (داوود) له ئایینی ئیسلام و كولتوری خۆرهه‌ڵاتیدا، دو كه‌سێتیی جیاوازن. جگه له‌وه‌ش ئه‌و دابونه‌ریته یه‌هودی ـ مه‌سیحیانه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سێتیانه له كولتوری ئورۆپایی و جیهانیدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك هێماسازی (رمزیە) و وێنه‌یان له ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فیكردا دروست كردوه كه له زمان و گوزارشیشدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.. لێره‌وه زۆر جار ئه‌دیبێك یان نوسه‌رێك هێماسازییهك یان وێنه‌یه‌كی هێمایی له‌و بابه‌ته له ده‌قی خۆیدا به‌كار ده‌هێنێت، و كاتێكیش موسوڵمانێك ده‌قه‌كه ده‌خوێنێته‌وه ده‌بینیت ناوی وه‌كو (سوله‌یمان) و (داوود) و (مه‌سیح) ی تێدایه؛ وا تێ ده‌گات باسی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پیرۆزانه ده‌كات كه خۆی باوه‌ڕی پێیان هه‌یه، له كاتێكدا باسی ئه‌وانه نیه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك چه‌مك و وێنه‌ی كولتوری و ئه‌ده‌بی و هونه‌رین كه له كولتورێكی تره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه. كێشه‌كه‌ش ئه‌و كاته ده‌ست پێ ده‌كات كه مه‌لاكان و خه‌ڵكی گشتی و زۆر جار ئیسلامیه‌كان له سروشتی هونه‌ر و ده‌قی ئه‌ده‌بی و هێماسازیهكانی زمان و نوسین تێ ناگه‌ن و حسابی ده‌قێكی ئایینی و مێژویی بۆ ده‌كه‌ن.. بۆیه نوسه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به سوكایه‌تیكردن به پیرۆزیه‌كانی ئه‌وان! كێشه‌ی له‌م شێوه‌یه‌مان زۆر بینیوه له ڕابردودا كه هێشتا ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ش له گۆڕێ‌دا نه‌بو!
بۆیه ئه‌م یاسایه كه‌شێكی ترساندن و تۆقاندن دروست ده‌كات. و ئه‌مه‌یه ئامانجی یاساكه. ئه‌و كاته هه‌ر نوسه‌رێك ده‌بێت هه‌زار و یه‌ك حساب بۆ وشه‌كانی بكات نه‌وه‌ك له نه‌زه‌ری فڵان مه‌لاوه به سوكایه‌تی لێك بدرێته‌وه. ئه‌مه‌ش یانی هه‌ستكردن به سانسۆرێكی كوشنده و وشكبونه‌وه‌ی داهێنان. ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه تێپه‌ڕێنرێت و بچه‌سپێنرێت؛ ئیتر ده‌بێت هه‌مو نوسه‌رێك، هه‌مو شاعیرێك، هه‌مو ڕۆژنامه‌نوسێك، وریا بێت وشه‌یه‌ك به‌كار نه‌هێنێت كه له هه‌مان كاتدا له زمانی ئایینی‌دا زاراوه‌یه‌ك یان كه‌سێتییه‌كی ئایینی بێت و باسكردن و به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌پێی تێگه‌شتنی مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان نه‌گونجاو بێت و به سوكایه‌تی له قه‌ڵه‌می بده‌ن.. له‌دوای ئه‌م یاسایه‌وه ده‌بێت هه‌مو نوسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌نوسێك له ترس و دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌دا بێت كه خودانهكرده(!) دێڕێك له نوسینه‌كه‌یدا هه‌بێت كه به‌پێی تێگه‌شتنی مه‌لایه‌ك یان ئیسلامییه‌ك سوكایه‌تی بێت به ئایین به‌گشتی یان به (خوا و پێغه‌مبه‌ران و كتێبه ئاسمانیه‌كان) و توشی كێشه و مولاحهقه و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی بكات.. له‌دوای ئه‌م یاسایه‌وه وا باشتره هه‌ر نوسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌نوسێك، پێش ئه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه؛ پێشانی مه‌لایه‌ك یان ئیسلامییه‌كی بدات تا بۆی هه‌ڵبسه‌نگێنێت نه‌وه‌ك شتێكی تێدا بێت كه به‌پێی تێگه‌شتن و ویژدانی ئه‌و مه‌لایه یان ئیسلامیه به سوكایه‌تی بژمێردرێت، پێش ئه‌وه‌ی مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان توشی كێشه‌ی یاسایی بكه‌ن!!
بۆیه خراپترین سیفه‌تی ئه‌م پڕۆژه یاسایه ئه‌مه‌یه: كه‌شێكی ترس و دڵه‌ڕاوكی و گومان دروست ده‌كات بۆ هه‌مو نوسه‌رێك كه له بابه‌ته ئایینیه‌كان بدوێت یان وشه‌یه‌ك له نوسینه‌كه‌ی یان ده‌قه ئهدهبیهكهیدا به‌كار بهێنێت كه له زمانی ئایینیشدا ـ به واتایه‌كی هاوشێوه یان جیاواز ـ پیرۆز بێت. هه‌روه‌ها پاساو و بیانو و دارده‌ستێك ده‌داته مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان بۆ دروستكردنی كێشه‌ی یاسایی بۆ هه‌ر نوسه‌رێك و تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ری، كه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ریشیدا ساخ نه‌بێته‌وه؛ ماوه‌یه‌ك ناچار ده‌بێت به دوای كێشه‌كه‌وه ههناسهبڕكێیی بێت و توشی سه‌رئێشه‌ی زۆر ببێت و ماوه‌یه‌کیش دەستبه‌سه‌ر بکرێت و بڕێك پاره‌یشی له ده‌ست بچێت هه‌تا به‌رگری له خۆی بكات ، و دواییش دور نیه ـ له ئه‌نجامی لایه‌نگریی دادگا به لای باوه‌ڕه ئایینیهكهدا یان ترسانی دادگا له په‌ستانی مه‌لای پشتئه‌ستور به پشتگیریی ڕه‌شه‌خه‌ڵك، یان نه‌شاره‌زایی و سڵكردنه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان له بابه‌ته ئایینیه‌كان ـ سكاڵاكه‌ی به‌سه‌ردا ساخ ببێته‌وه.. له ماوه‌ی ڕابردودا نمونه‌ی له‌م شێوه‌یه‌مان بینیوه (بۆ نمونه: كه‌یسه‌كانی: د. فه‌رهاد پیرباڵ، قوبادی جه‌لیزاده).
ده‌بێت ئه‌وه‌ش ڕون بكه‌مه‌وه: ئێمه كه ئه‌م پرۆژه یاسایه په‌سه‌ند ناكه‌ین و ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه؛ ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه كه سوكایه‌تی و قسه‌ی ناشیرین به‌رامبه‌ر ئایین ڕه‌ت نه‌كه‌ینه‌وه، ئێمه هه‌مو سوكایه‌تی و قسه‌یه‌كی ناشیرین ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، جا به ساده‌ترین مرۆڤ بوترێت یان به خوا بوترێت كه نمونه‌ی باڵای مرۆڤه‌كانه.. به‌ڵكو ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه دڵنیاین ئه‌م پڕۆژه یاسایه به‌كه‌ڵك ده‌هێنرێت بۆ ڕاوه‌دونان و ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی نوسه‌ران و ئه‌دیبان و دادگاییكردنی كۆمه‌ڵێك ده‌ق و نوسین كه ته‌نها له سایه‌ی ده‌مارگیری یان نه‌شاره‌زایی و ئاسۆتهسكیی مه‌لاكان یان ئیسلامیه‌كانه‌وه به سوكایه‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.. به‌ڕونی و به ئه‌زمون بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه ئیسلامیه‌كان و مه‌لاكان ڕه‌خنه‌گرتن له بنه‌ماكان و ده‌قه‌كانی ئایین به سوكایه‌تی و په‌لاماردانی پیرۆزیه‌كانی خه‌ڵك له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆیان خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن و جه‌ماوه‌رێكی بێ‌ئاگا ده‌وروژێنن و ده‌یاننێرنه سه‌ر جاده، ئینجا ده‌ڵێن ئه‌وه‌تا خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر قبوڵ ناكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانین ده‌بینین زۆربه‌ی جاران ئه‌وه مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان خۆیانن كه به گێڕانه‌وه و زه‌قكردنه‌وه و له‌قاودانی هه‌ندێك قسه و ده‌ق هه‌ستی خه‌ڵك بریندار ده‌كه‌ن و ده‌یانبزوێنن و ده‌یانوروژێنن، ئه‌گه‌رنا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك بێ‌ئاگان له‌و قسه و ده‌قانه و ئه‌گه‌ر مه‌لاكان بۆیان باس نه‌كه‌ن و كێشه‌كه زل نه‌كه‌ن؛ كه‌م كه‌س به‌دوایاندا ده‌چێت، و دواتریش به شێوه‌یه‌كی یاسایی و مه‌ده‌نی به‌بێده‌نگی چاره ده‌كرێت.
* شتێكی تری گرنگ و نیشانه‌یه‌كی ترسناك كه له‌م پڕۆژه یاسایه‌دا تێبینی ده‌كرێت؛ ئه‌وه‌یه كه ته‌نها په‌یوه‌ندیی به بڵاوكردنه‌وه و كرده‌وه‌ی ڕه‌سمیه‌وه نیه، به‌ڵكو هه‌مو كرده‌وه‌یه‌ك له‌و كرده‌وانه به تاوانی یاسایی ده‌ژمێرێت و سزای قورسیان بۆ داده‌نێت. به‌پێی ئه‌مه ئه‌گه‌ر كه‌سێك جوێنێك بدات به كه‌سێتییه‌كی پیرۆز و شاهید هه‌بێت به‌سه‌ریه‌وه؛ سزا ده‌درێت به‌و سزا قورسانه‌ی كه پڕۆژه یاساكه دایناون. یان ئه‌گه‌ر كه‌سێك ـ به‌ئه‌نقه‌ست بێت یان به‌نه‌زانی ـ په‌ڕه‌ی قورئان فڕێ بدات یان بدڕێنێت یان بسوتێنێت و شاهید هه‌بێت به‌سه‌ریه‌وه؛ به هه‌مان شێوه یاساكه ده‌یگرێته‌وه و به‌و سزایانه سزا ده‌درێت.. كه ئه‌مه‌ش شتێكه ته‌نها له یاسای ده‌وڵه‌ته ئایینیه‌كاندا جێی ده‌بێته‌وه، و نابێت ڕێگه بدرێت له كۆمه‌ڵگایه‌كی ـ تا ڕاده‌یه‌ك ـ كراوه و ئازادیخوازی وه‌كو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا یاسای وا هه‌بێت. ده‌بوایه ئه‌وانه‌ی پڕۆژه یاساكه‌یان گه‌ڵاڵه كردوه هیچ نه‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یان بكردایه له داڕشتنیدا كه بڵێن كاتێك یه‌كێك له‌و كرده‌وانه به ڕه‌سمی Public و ئاشكرایی و له ڕێگه‌ی هۆكارێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئه‌نجام بدرێت؛ به‌رپرسیار ده‌بێت.. نه‌ك بڵێن هه‌ر كه‌س یه‌كێك له‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجام دا؛ به‌و شێوه‌یه سزا ده‌درێت، كه ئه‌مه سزادانێكی ئایینیه نه‌ك یاسایی. ئه‌وه‌ش چونكه كاتێك گرنگه بۆ یاسا له‌و كرده‌وانه بپێچێته‌وه كه به‌ئاشكرایی و له‌به‌ر چاوی (عام) دا ئه‌نجام بدرێت و (بڵاو) بكرێته‌وه.. چونكه لۆجیكی یاسا له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه كه كاتێك ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌ڕه‌سمی و له‌به‌ر چاوی عامی خه‌ڵكدا ئه‌نجام بدرێت؛ سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئاژاوه و تێكچونی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ك ئامانجی یاسا سزادانی ئه‌سڵی كرده‌وه‌كه بێت. به‌ڵام مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان وا خه‌یاڵ ده‌كه‌ن ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ته و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر وردودرشتی هه‌ڵسوكه‌وتی دانه‌دانه‌ی خه‌ڵك لێپێچینه‌وه بكه‌ن و سزایان بده‌ن و هه‌ر له‌م دنیادا ده‌ست بكه‌ن به جه‌زادانی خه‌ڵك!
***
هه‌روه‌ها ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م پڕۆژه یاسایه پێویست نیه و له یاساكانی هه‌رێمدا به‌دیلی باشتر هه‌یه: ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی جوێن و سوكایه‌تیه؛ ئه‌وا ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ته‌شهیر و سوكایهتیهوه كه یاسای ڕۆژنامه‌نوسی قه‌ده‌غه‌ی كردوه به ساده‌ترین تاكی كۆمه‌ڵگا بكرێت، چ جای ئه‌وه‌ی به كه‌سه پیرۆزه‌كان بكرێت. واته ئه‌گه‌ر ئامانجی ئه‌م یاسایه قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی جوێن و قسه‌ی ناشیرینه؛ ئه‌وا پێشتر ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه به یاسا كراوه و چه‌سپێنراوه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مو حاڵه‌تێكدا كاری پێ بكرێت. به‌ڵكو ده‌بوایه یاساكه بۆ ڕێكخستنی وتار و گوفتاری مه‌لاكان گه‌ڵاڵه بكرایه، چونكه ئه‌گه‌ر وتاری مه‌لاكان ئه‌و ڕۆڵه سهلبیهیان له خولقاندنی ڕوداوه‌كانی هه‌ولێردا نه‌گێڕایه؛ ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی لێ په‌یدا نه‌ده‌بو، و به‌هێمنی و شێوازێكی مه‌ده‌نی چاره ده‌كرا، ده‌كرا به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌نوسی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌كه بكرایه. دوای ئاژاوهكهش پێویست بو له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و مه‌لایانه‌ش كه به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكیان هان دا بۆ ئاژاوه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بكرایه، به‌ڵام یه‌كێتیی زانایان و به‌یاننامه‌ی مه‌لاكان، به هه‌مو شێوه‌یه‌ك به‌رگرییان له‌و مه‌لایانه كرد و ئیدانه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان لێپێچینه‌وه كراوه. له ڕابردویشدا به‌و شێوه‌یه به‌رگرییان له هه‌مو مه‌لایه‌ك كردوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یشی كردبێت (ته‌نها بۆ نمونه: كتێبۆچكه پڕتهشهیرهكهی مه‌لا "فه‌رمان خه‌رابه‌یی"، كه "مه‌لا به‌شیر" بۆ خۆی و یه‌كێتیی زانایان به‌رگرییان لێ كرد و نه‌یانهێشت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت).. پێیان وایه مه‌لا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یش بكات؛ نابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.. وه‌كو ئه‌وه‌ی مه‌لا هاوڵاتییه‌كی ملكه‌چی یاسا نه‌بێت. كه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره و ڕیشه‌ییه و تا ئێسته‌ش چاره نه‌كراوه.
به‌ڵكو ئه‌م پڕۆژه یاسایه پێچه‌وانه و ناكۆكه له‌گه‌ڵ یاسای ڕۆژنامه‌نوسی كه پێشتر چه‌سپێنراوه. چونكه یاسای ڕۆژنامهنوسییش بڵاوكردنه‌وه‌ی سوكایه‌تیی به ئایین قه‌ده‌غه كردوه و سزایشی دیاریكراویشی بۆ داناوه، ئه‌م پرۆژه یاسایه‌ش شتێكی هاوشێوه‌ی كردوه، به‌ڵام سزاكانی به شێوه‌یه‌كی زه‌ق قورس كردوه (تا ڕاده‌ی ١٠ ساڵ به‌ندكردن! و غه‌رامه‌ی ١٠ میلیۆن!) و سه‌رباری ئه‌وه‌ش خودی سوكایهتیكردنهكه به تاوانی یاسایی داده‌نێت و سزای قورسی بۆ داده‌نێت نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی (كه ئه‌مه جیاوازییه‌كی زۆر گرنگه و ده‌بێت به‌وردی سه‌رنجی بدرێت.. به زمانێكی ساده: له‌دوای ئه‌م یاسایه‌وه ـ ئه‌گه‌ر بچه‌سپێت؛ كه‌سێكی ساده‌یش له‌و سهرجادانه "كفر" به زمانی‌دا بێت یان هه‌تا له پۆستێكی فه‌یسبوكدا "كفر" ێك بنوسێت؛ ده‌كرێت توشی سزای یاسایی قورس ببێت! جا سه‌رنج بده‌ن چه‌نده جیاوازه له یاساكانی پێش‌و و چه‌نده یاسایه‌كی ئایینی و خنكێنه‌ره. ئه‌مه‌ش چونكه پڕۆژه یاساكه مه‌به‌ستی ته‌نها بڵاوكردنه‌وه نیه به‌ڵكو مه‌به‌ستی خودی قسه‌كه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ساده‌یش له‌به‌ر خۆیه‌وه بیكات و به‌سه‌ریدا بسه‌لمێنرێت! ئه‌مه له خاڵه‌كانی مادده‌ی دوه‌مدا هاتوه به‌سه‌ربه‌خۆیی، دواتر پڕۆژه یاساكه له مادده‌ی چواره‌مدا یاسای تایبه‌تی و قورس بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ش به‌جیا داده‌نێت). جگه له‌وه‌ی به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌نوسی ڕۆژنامه‌نوس به‌ند ناكرێت به‌ڵكو ته‌نها ڕۆژنامه‌كه غه‌رامه ده‌كرێت، و هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌نوسی چاپخانه به تاوانبار دانانرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م پرۆژه یاسایه چاپخانهیش سزا ده‌درێت به‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و غه‌رامه ده‌كرێت، له كاتێكدا چاپخانه ئاگای له ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌كان نیه، و ئه‌وانه‌ی له چاپخانهكاندا كار ده‌كه‌ن زۆر جار توانای تێگه‌شتنی ناوه‌ڕۆكی چاپكراوه‌كانیان نیه، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت و مه‌عقول نیه چاپخانه‌كان تاوانبار بكرێن و سزا بدرێن.
بۆیه ده‌ڵێین: قورسیی سزاكانی ئه‌م پڕۆژه یاسایه و ڕاوه‌دونانی هه‌تاكو چاپخانه‌ش، و به‌ڵكو تایتڵهكهیشی (پاراستنی پیرۆزیه‌كان) و سوربونی له‌سه‌ر سزادانی دانه‌دانه‌ی خه‌ڵك نه‌ك ته‌نها بڵاوكراوه؛ هه‌موی نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن یاساكه یاسایه‌كی ئایینیه و به نه‌فه‌سێكی ئایینی (و ـ به‌دیاریكراوی ـ ئیسلامی) داڕێژراوه و بۆ ئامانجی ترساندنی خه‌ڵك له ده‌ست بردن بۆ بابه‌ته ئایینیه‌كان دانراوه، و له‌و یاسا ئایینیانه ده‌چێت كه له‌و وڵاتانه ده‌رده‌چن كه ڕژێمی ئیسلامیی دیكتاتۆر به زه‌بری هێز و خۆسه‌پاندن حوكمیان ده‌كه‌ن. هه‌ر خودی تایتڵی یاساكه (پاراستنی پیرۆزیه‌كان)؛ ناونیشانێكی ئایینی و له هه‌مان كاتدا فراوان و لاستیكیه و زۆر شتی تێدا جێ ده‌كرێته‌وه. و بونی یاسایه‌كی ئاوا به‌م ناو و چوارچێوه‌یه‌وه؛ نیشانه‌ی زاڵبونی مۆركی ئایینیه به‌سه‌ر یاسا و دادگادا. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ماوه كتێبه‌كه‌ی ئیبن ته‌یمییه (الێارم المسلول علی شاتم الرسول) [كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر موسوڵمانێكیش جوێنی دا به پێغه‌مبه‌ر؛ ده‌بێت بكوژرێت، و ئیجماعی ئه‌هلی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌م سزایه نه‌قڵ ده‌كات] به‌سه‌ر ئه‌ندامانی پارله‌مان و دادگادا دابه‌ش بكرێت و داوای سزای له‌سێداره‌دان بكرێت له‌سه‌ر جوێندانی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به پێغه‌مبه‌ر..!
ده‌توانم بڵێم و شتێكی ئاشكرایشه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه یاسایه تێپه‌ڕ بكرێت له پارله‌مان و جێگیر ببێت؛ ئه‌وه نیشانه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ سه‌ره‌تای پاشه‌كشه‌ی ته‌واوی عه‌لمانیه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا، و سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ زاڵبونی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و خۆسه‌پاندنی دامه‌زراوه ئایینیه‌كان، و جێپێیه‌ك ده‌بێت بۆ هه‌مو ته‌وژمه ئیسلامیه‌كان، چونكه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌توانن به‌رنامه ئایینی و عهقیدهییهكهی خۆیان بپارێزن له ڕه‌خنه و، و زیاتریش له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا ڕه‌گ داده‌كوتن. به شێوه‌یه‌ك ده‌توانم بڵێم جێگیربونی ئه‌م یاسایه وه‌رچه‌رخانێك ده‌بێت به‌ره‌و قۆناغی ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینیی قۆرخكار. بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیران و خه‌ڵكانی ئازادیخواز، بزانن مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان به ته‌مای چین و لێی وریا بن و نه‌هێڵن تێبپه‌ڕێت.
***
ته‌نها لایه‌نێكی باش كه له‌م پڕۆژه یاسایه‌دا هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند ـ وه‌كو باسم كرد ـ چه‌ند ته‌ڵه و داوێكی تێدایه به‌ڵام ڕونتر له یاسای ڕۆژنامه‌نوسی چه‌مكی "سوكایه‌تی" ی پێناسه كردوه، كه پێناسه‌ی ده‌كات بۆ كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی وه‌كو (جوێندان) و (گاڵته‌كردن) و (سوكباسكردن) و (وێنه‌ی ناشایسته) و (سوتاندن) و (دڕاندن) و.... ئه‌م پڕۆژه یاسایه له‌م دیاریكردنه‌دا باشتره له یاسای ڕۆژنامه‌نوسی و ڕونتر چه‌مكی سوكایه‌تیی خستوه‌ته ڕو، كه ناڕۆشنی و فراوانیی چه‌مكی سوكایه‌تی له یاسای ڕۆژنامه‌نوسیدا كێشه‌یه‌ك بو كه زۆر جار به‌فراوانی و به شێوه‌یه‌كی لاستیكی به‌كه‌ڵك ده‌هێنرا. دیاره له كۆتاییدا مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان دوای نمونه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی سوكایه‌تی بۆیان ده‌ركه‌وتوه سوكایه‌تی چیه و چۆن ده‌كرێت! پێشتر هه‌مو بیروڕایه‌كی ڕه‌خنه‌ییان له‌سه‌ر ئایین به سوكایه‌تی داده‌نا (وه‌كو ئه‌وه‌ی من نوسیم له‌سه‌ر "ئیسرا و میعراج" و به سوكایه‌تی له قه‌ڵه‌م درا).. به‌ڵام ئه‌و بۆڵه و قسه بازاڕیانه‌ی له گۆڤاری (چرپه) دا به‌ئه‌نقه‌ست بڵاو كرانه‌وه تێی گه‌یاندن سوكایه‌تی چیه و چۆنه، و شوێنه‌واری ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه‌وه دیار بو، كه له خاڵێكیدا كه وه‌كو نمونه‌یه‌كی (سوكایه‌تی به پیرۆزیه‌كان) ده‌ڵێت: (جوێندان و گاڵته‌كردن به خوای گه‌وره). ئه‌وه‌ش كه له قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانی به‌هه‌ڵه ڕوی دا كه هه‌ندێك كتێبی مهههنجیی كۆنی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی (التربیە الإسلامیە) كه ئایه‌تی قورئانیان تێدایه و وه‌كو كتێبی لهكاركهوتوی قوتابخانه و له‌گه‌ڵ كتێبی لهكاركهوتوی تردا فڕێ درابونه شوێنی خۆڵه‌وه، كه دواتر ڕاگه‌یاندنی ئایینی وه‌كو فڕێدانی قورئان (موێحهف) ته‌قاندیه‌وه.. دیسان ئه‌مه‌ش شوێنه‌واری له یاساكه‌دا هه‌بو كه وه‌كو نمونه‌یه‌كی تری سوكایه‌تی ده‌ڵێت (فڕێدانی قورئان).
***
دوای ئه‌وانه؛ ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه یاسایه ـ كه باسی پاراستنی پیرۆزیه‌كانی هه‌مو ئایینه‌كان ده‌كات ـ ببێته یاسا و جێبه‌جێ بكرێت؛ ده‌بێت مه‌لاكانیش له وتاره‌كانیاندا سوكایه‌تی به ئایینه‌كانی تر نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا ده‌توانن پێوه‌ی پابه‌ند بن؟! گومان هه‌یه! به‌ڵكو هه‌ر ناتوانن! بۆ نمونه:
ـ له قورئاندا ئه‌وانه‌ی شوێن ئیسلام ناكه‌ون و باوه‌ڕی پێ ناهێنن؛ به (ئاژه‌ڵ) وه‌سف ده‌كرێن (والژین كفروا؛ یتمتعون ویأكلون كما تأكل الأنعام) (محمد: ١٢.. هه‌روه‌ها بڕوانه: الأعراف:١٧٩، الفرقان: ٤٤)، جا ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك له‌سه‌ر مینبه‌ر و ته‌له‌ڤیزیۆن ئه‌مه بخوێنێته‌وه بۆ خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ی موسوڵمان نین به وه‌سفی ئه‌و ده‌قانه وه‌سف بكات؛ بێ گومان ئه‌مه ده‌بێت به سوكایه‌تی به خه‌ڵكانێكی زۆر و به ڕێبازه ئایینی و فیكریه‌كانی تریش.
ـ حه‌دیسێك هه‌یه كه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر به جوله‌كه (به‌تایبه‌تی: خێڵه جوله‌كه‌ی به‌نو قوڕهیڤه) ی وتوه (برایانی مه‌یمون و به‌راز) (إخوە القردە والخنازیر) یانی ئه‌وانه‌ی له مه‌یمون و به‌رازن! ("حاكیم" له "موستهدرهك" ریوایه‌تی كردوه و ده‌ڵێت: ێهحیحه به‌پێی مه‌رجی بوخاری موسلیم، و "ژهههبی" یش پشتڕاستی كردوه‌ته‌وه! هه‌روه‌ها "عه‌بدوڕڕه‌ززاق" له "موێهننهف" دا ریوایه‌تی كردوه) [ئه‌م چه‌مك و گوزارشه بنچینه‌ی له قورئانیشدا هه‌یه كه چیرۆكی گروپێكی یه‌هودی ده‌گێڕێته‌وه كه گوایه بون به مه‌یمون! (كونوا قردە خاسئین) (البقرە: ٦٥) (الأعراف: ١٦٦)، و دواتریش به‌وه‌ی لێیان بوه‌ته مه‌یمون و به‌راز ئاماژه بۆ جوله‌كه ده‌كات (وجعل منهم القردە والخنازیر) (المائدە: ٦٠)].. جا ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك ئه‌و حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌ر بخوێنێته‌وه بۆ خه‌ڵك؛ ئه‌مه ده‌بێت به سوكایه‌تی به شوێنكه‌وتوانی ئایینێكی تر.
ـ یان ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك ئه‌و ده‌قه‌ی قورئان بخوێنێته‌وه كه ده‌ڵێت: (ئه‌وانه‌ی له ئه‌هلی كیتابن كه باوه‌ڕیان به ئه‌ڵڵا و ڕۆژی دوایی نیه و قه‌ده‌غه‌ی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی قه‌ده‌غه ناكه‌ن و له‌سه‌ر دینی ڕاسته‌قینه ناڕۆن [به‌كورتی: یانی موسوڵمان نین]؛ كوشتاریان بكه‌ن هه‌تا سه‌رانه ده‌ده‌ن به‌سه‌رشۆڕی)! (قاتلوا الژین لا یۆمنون بالله ولا بالیوم اڵاخر ولا یحرمون ما حرم الله ورسوله ولا یدینون دین الحق ـ من الژین أوتوا الكتاب ـ، حتی یعگوا الجزیە عن ید وهم ێاغرون) (التوبە: ٢٩)، ئه‌م قسه‌یه كاتێك مه‌لایه‌ك بیخوێنێته‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا كه بێ گومان به‌شێكیان ـ بۆ نمونه ـ مه‌سیحین؛ ده‌بێته سوكایه‌تی به‌وان و به ئایینه‌كه‌یان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ریان.
ـ یان كاتێك به‌پێی ئه‌و حه‌دیسه‌ی كه (ئه‌حمه‌د و ئیبن حیببان و گهبهڕانی و ئه‌بو داوود و تیرمیژی و دارقوگنی..) ریوایه‌تیان كردوه و به (ێه‌حیح) داده‌نرێت، كه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: له سوره‌تی (الفاتحە) دا "غهزهبلێگیراوهكان" (المغچوب علیهم) بریتین له جوله‌كه، و " گومڕاكان " (الچالین) بریتین له مه‌سیحیه‌كان؛ مه‌لایه‌ك ئه‌و ده‌قه‌ی قورئان ڕاڤه بكات بۆ خه‌ڵك؛ بێ گومان ئه‌مه ده‌بێت به سوكایه‌تی به‌و دو ئایینه‌ی تر و شوێنهوتوهكانیان.
به‌ڵام ئایا لۆجیكی ئه‌و یاسایه ئه‌مانه‌ش ده‌گرێته‌وه و به‌یه‌كسانی جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ بێ گومان نه‌خێر.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك له مه‌لاكان زۆر له‌وانه‌ش تێپه‌ڕی ده‌كه‌ن، و به ڕاست و به چه‌پدا له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وت و به‌ئاشكرا قسه‌ی ناشرین به ئایینه‌كانی تر و به خه‌ڵكانێك له وڵاتی خۆیشمان ده‌ڵێن.. وه‌كو ئه‌م ماوه‌یه‌ی پێش‌و بینیمان، وه‌كو وتاره‌كانی (مه‌لا عهبدوێێهمهد) و (مه‌لا خالید گه‌ردی) كه جوێن و قسه‌ی ناشرینیان دا به خه‌ڵك.. بۆ نمونه: مه‌لا (عهبدوێێهمهد) له وتاری مزگه‌وتدا كه بڵاویش كراوه‌ته‌وه، هه‌مو ئه‌وانه‌ی كاتی خۆی له كۆنسێرته‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند (موعین) دا به‌شدارییان كردبو به (بێئه‌خلاق) وه‌سف كرد! مه‌لا (خالید گه‌ردی) یش به هه‌مان شێوه له وتاری مزگه‌وتدا كه بڵاویش كراوه‌ته‌وه، هه‌مو ڕۆشنبیران و ئه‌وانه‌ی گۆڤار و ڕۆژنامه ده‌رده‌كه‌ن به (بێغیره‌ت و بێشه‌ره‌ف) وه‌سف كرد!! ئه‌م جۆره مه‌لایانه ده‌بێت نه‌ك به ناوی مه‌لاوه به‌ڵكو به ناوی سیانیی خۆیان وه‌كو یه‌كێك له هاوڵاتیان بهێنرێنه به‌رده‌می دادگادا و موحاسه‌به بكرێن و سزا بدرێن.
***
له كۆتاییدا، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم: بۆ ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی ده‌كه‌ن و جوێن و قسه‌ی ناشیرین به هێما ئایینیه‌كان ده‌ڵێن و به ئازایه‌تی و ڕوناكبیرییشی ده‌زانن؛ ئه‌وه به‌رهه‌می كاره ناشیرینه‌كه‌ی ئێوه‌یه: خه‌ریكه به هۆی كاری نه‌شیاوی ئێوه‌وه هه‌مو پێداچونه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر ئایین و كه‌له‌پوری ئایینی قه‌ده‌غه ده‌كرێن. ئێمه‌ی نوسه‌ر و ڕۆشنبیر هیچ به‌رگرییه‌ك له كاره‌كه‌تان ناكه‌ین، و خۆتان له‌سه‌ر ئێمه حساب مه‌كه‌ن، و كێشهیشمان بۆ دروست مه‌كه‌ن و بیانو مهخولقێنن بۆ خنكاندنی ئێمه‌ش. و تكایه ده‌ست مه‌به‌ن بۆ بابه‌ته ئایینیه‌كان، ئه‌و بواره به‌جێ بهێڵن بۆ خه‌ڵكی خۆی كه ده‌توانن و ده‌زانن به شێوه‌یه‌كی دروست كاری به‌رهه‌مداری له‌سه‌ر بكه‌ن.
----------------------------------------------
بۆ خوێندنه‌وەی ئه‌م بابه‌ته له بلۆگی نوسه‌ر خۆیدا؛ بڕوانه:
http://sarwar-penjweni.blogspot.com/2012/05/blog-post_28.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست