زیانه‌کانی ڕۆژو
Friday, 18/09/2009, 12:00
مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره به‌ڕونی له ناونیشانه‌وه دیاره: ده‌مانه‌وێت خوێنه‌ران هۆشیار بکه‌ینه‌وه له زیانه‌کانی ڕۆژو به شێوازه ئیسلامیه‌که.. چونکه نوسه‌ر و بانگخواز و وتاربێژه ئیسلامیه‌کان هه‌ر له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی مانگی ڕۆژودا ده‌ست ده‌که‌ن به باسی سوده گه‌وره‌کانی ڕۆژوی ئیسلامی، به شێوه‌یه‌ک گوێگر و خوێنه‌ره‌کانیان وا حاڵی ده‌که‌ن که ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان نۆژهنکرنهوه(!) و پاککردنه‌وه و ڕاماڵینێکی هه‌مو خه‌وش و ژه‌نگ(!) ێکی جه‌سته‌ی مرۆڤه که له یازده مانگه‌که‌ی تردا که‌ڵه‌که بوه!! هه‌یانه ده‌ڵێت ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان ڕێجیمێک و خولێکی ته‌ندروستیی به‌لاشه کراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤی موسوڵمان! به‌م شێوه‌یه وا مرۆڤ حاڵی ده‌که‌ن که ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان ده‌توانێت موعجیزه‌یه‌ک له جه‌سته‌ی مرۆڤدا بهێنێته دی. له کاتێکدا ئه‌گه‌ر ڕۆژو بۆ هه‌ندێک که‌س و له هه‌ندێک حاڵه‌تدا هه‌ندێک سودی لاوهکییشی هه‌بێت؛ له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێک زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ جه‌سته، به‌تایبه‌تی که ئێمه لێره‌دا باس له (ڕۆژوی ئیسلامی) ده‌که‌ین که بریتیه له خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه بۆ ماوه‌ی (12 ـ 14) کاتژمێر، واته ئاویش و هه‌مو جۆره شله‌مه‌نییه‌کی تریش قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی (30) ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک، بۆ هه‌مو که‌سێک و له هه‌مو حاڵه‌تێکدا (جگه له حاڵه‌تی نه‌خۆشی، و پیریی زۆر، و سه‌فه‌ر، و سوڕی مانگانه‌ی ژن..). ئێمه باس له زیانه‌کانی ڕۆژو ده‌که‌ین به‌م شێوازه ئیسلامیه، ئه‌گه‌رنا ده‌کرێت هه‌ندێک جار زانستی پزیشکی باس له سودێکی دیاریکراوی ڕۆژو یان (خۆبرسیکردن) یان که‌مکردنه‌وه‌ی خواردن، بکات. شتێکی ئاشکرایه که برسیبون و که‌مکردنه‌وه‌ی خواردن سودی هه‌یه بۆ دابه‌زاندنی کێشی زیاد، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه سودی لێ ده‌بینن که کێشی زیادیان هه‌بێت. جگه له‌م سه‌رنجه گشتیه‌ش ئاماژه بۆ چه‌ند لایه‌نێکی تر ده‌که‌ین:
1. به شێوه‌یه‌کی گشتی زانستی پزیشکی باس له‌وه ده‌کات که خۆبرسیکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی خواردن سودی هه‌یه بۆ ڕزگاربون له مه‌ترسیی چه‌وریی زیاد و ژه‌هری که‌ڵه‌که‌بوی ناو شانه‌کانی جه‌سته، چونکه به برسیبون جه‌سته ده‌که‌وێته به‌کارهێنانی چه‌وریی خه‌زنکراوی جه‌سته، جگه له‌وه‌ش ئه‌و برسیبونه ده‌بێته هۆکاری که‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی ده‌چنه ناو جه‌سته، ئه‌و کاته جه‌سته باشتر ده‌توانێت ژه‌هر و مادده کوشنده که‌ڵه‌که‌بوه‌کان هاوسه‌نگ بکات و ـ به‌مه‌ش ـ خۆی له مه‌ترسییان دور بخاته‌وه، که ئه‌مه‌ش مردن دوا ده‌خات، چونکه مردن (مردن به هۆی ته‌مه‌نی زۆره‌وه) جۆره خۆکوشتنێکی جه‌سته‌یه به نقومبونی له مادده کوشنده کهڵهکهبوهکاندا، که خواردنی زۆرتر ده‌توانێت ئه‌و کاره پێش بخات، به‌م پێیه‌ش ئه‌وه‌ی زۆرتر بخوات له ژیانیدا؛ زوتر ده‌مرێت!(1)
2. کاتێک مرۆڤ برسیی ده‌بێت یان خۆی برسی ده‌کات و برسێتیکهی درێژه ده‌خایه‌نێت، جه‌سته شێوازێک بۆ پارێزگاری له ژیان و فه‌راهه‌مهێنانی وزه په‌یڕه‌و ده‌کات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ر شانه‌یه‌کی جه‌سته به مادده‌که‌ی خۆی به‌شداری ده‌کات بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی دروست بوه، به‌مه‌ش شه‌کری جگه‌ر (واته گلایکۆجێن که شێوه‌ی خه‌زنکراوی گلوکۆزه لـه جگه‌ردا) و، چه‌وریی خه‌زنکراو (به‌تایبه‌تی چه‌وریی ژێر پێست) و پرۆتینی ماسولکه‌کان و..، ئه‌مانه هه‌مویان ده‌که‌ونه گه‌ڕ و به‌شداری ده‌که‌ن له فه‌راهه‌مهێنانی وزه و خۆراکی پێویستدا بۆ مێشک و دڵ و شانه‌کانی تر. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی شانه و ئه‌ندامه‌کاندا ببێت.. ئه‌م گۆڕانکاریه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ گۆڕانکاری له حاڵه‌تی گشتیی جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش کار ده‌کاته سه‌ر هۆڕمۆن و ده‌رداوه‌کانی تر.. ئیتر ئه‌و که‌سانه‌ی کێشه و نه‌خۆشیی ده‌رونی و ده‌مارییان هه‌یه به هۆی ئه‌و گۆڕانکاریه‌وه ڕه‌نگه حاڵه‌ته‌که‌یان سوک ببێت و هه‌ست به گۆڕان و باشبون بکه‌ن(2). هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه ئه‌و گۆڕانکاریه کاریگه‌ریی خراپیشی ببێت.
3. هه‌روه‌ها باسی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت که له ئه‌مێریکا کراوه و ده‌ری ده‌خات برسیبون و خۆراک نه‌خواردن له کاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری کیمیایی بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه، کارێک ده‌کات خانه ته‌ندروسته‌کان به‌ر کاریگه‌ریی خراپ نه‌که‌ون و به‌م شێوه‌یه‌ش چاره‌سه‌ره کیمیاییه‌که ته‌نها ئامانجی دیاریکراوی خۆی بگرێته‌وه و جه‌سته توشی تێکشکان و لاوازی و کێش له‌ده‌ست دان نه‌کات. تاقیکردنه‌وه‌که سه‌ره‌تا له‌سه‌ر مشکی تاقیگه کراوه و، هیوایه‌کی نوێ ده‌به‌خشێت بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، چونکه کێشه‌ی چاره‌سه‌ری کیمیایی شێرپه‌نجه ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی ورد نیه و به‌ته‌نها کار له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ناکات(3)..
هه‌روه‌ها ڕۆژو و برسیبون، ڕه‌نگه هه‌ندێک کاریگه‌ریی باشی تری له‌سه‌ر جه‌سته هه‌بێت، چونکه ئه‌و برسیبونه گۆڕانکارییه‌ک و بارودۆخێکی جیاواز له جه‌سته‌دا دروست ده‌کات، هه‌مو گۆڕانکارییه‌کیش، به هۆی ئاڵۆزی و پێکه‌وه‌به‌سترانی فرمانه‌کانی جه‌سته‌وه، کاریگه‌ریی باش (و خراپ) ی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌کرێت باس له کۆمه‌ڵێک سودی به‌ڕۆژوبون بکرێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌کرێت باس له سودی چه‌ندقاتی ئاوخواردنه‌وه و خواردنی به‌سود و ته‌ندروست (وه‌کو: دانه‌وێڵه، سه‌وزه، میوه) بکرێت. ئه‌و سودانه‌ش که باس ده‌کرێن بۆ ڕۆژو ته‌نها سودی برسیبون و کهمخواردنن نه‌ک سودی ڕۆژوی ئیسلامی به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌یه، بۆ نمونه: باس له‌وه ده‌کرێت که ڕۆژو وا له جه‌سته ده‌کات به‌شێک له چه‌وریی خه‌زنکراوی جه‌سته سه‌رف بکات، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی کۆلێستێڕۆڵ له خوێندا نزم ده‌بێته‌وه، که کۆلێستێڕۆڵ به به‌رپرسیاری سه‌ره‌کیی سه‌کته‌ی ده‌ماغ داده‌نرێت، بۆیه له کاتی به‌ڕۆژوبوندا سه‌کته‌ی ده‌ماغ به‌ده‌گمه‌ن ڕو ده‌دات(4). به‌ڵام هه‌ر ئه‌م زانیاریه پێمان ده‌ڵێت که سه‌کته‌ی ده‌ماغ به هۆی ڕه‌مه‌زانه‌وه ده‌بێته ئه‌گه‌رێکی مه‌ترسیدار، چونکه به هۆی ئه‌و به‌ربانگ و خواردنه چهورانهوه له ڕه‌مه‌زاندا زیاتر له جاران ئاماده ده‌کرێن ڕێژه‌ی کۆلێستێڕۆڵ له خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه. ئه‌م کۆلێستێڕۆڵهش له‌سه‌ر دیواری بۆریه‌کانی خوێن ده‌نیشێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری ڕه‌قبونی بۆریه‌کانی خوێن و به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و مه‌یین (تجلگ) ی خوێن له بۆری و مولوله‌کانی دڵ و مێشک‌دا.
ئیتر مه‌رج نیه ئه‌و خۆبرسیکردنه‌ی که ئێمه باسی سوده‌کانی ده‌که‌ین شێوازی ڕۆژوی ئیسلامی بگرێته‌وه که بریتیه له خۆبرسیکردن بۆ چه‌ند کاتژمێرێک و بۆ چه‌ند ڕۆژێک ئینجا دوای ئه‌و چه‌ند کاتژمێره و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه که‌سه‌که بگه‌ڕێته‌وه بۆ زۆرخۆری و چهوریخۆریهکهی جارانی (به‌تایبه‌تی که ڕۆژو مرۆڤ چاوبرسی و تامه‌زرۆی خواردنی زۆر ده‌کات، بڕوانه ڕۆژوه‌وان له به‌ربانگدا و له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا چی ده‌کات). به‌ڵکو ئه‌و خۆبرسیکردنه‌ی که باسی ده‌که‌ین ده‌بێت ڕێجیمێکی به‌رده‌وام بێت که مرۆڤ وه‌کو شێوازێکی ژیان په‌یڕه‌ویی لێ بکات. مرۆڤ که‌م که‌م و زو زو خۆراکی ته‌ندروست بخوات و زو زو ئاو (ماوه‌یه‌کی باش پێش خۆراک و ماوه‌یه‌کی باش دوای خۆراک، نه‌ک کاتی خواردن و به‌سه‌ر خۆراکدا) بخواته‌وه؛ باشترین شێوازه بۆ ژیانێکی ته‌ندروست و ته‌مه‌نێکی درێژ و بێنهخۆشی. به‌ڵام ڕۆژوی ئیسلامی ئه‌مه نیه که باسمان کرد، به‌ڵکو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه: ڕۆژوی ئیسلامی بریتیه له خواردنی زۆر و دره‌نگ دره‌نگ، له‌گه‌ڵ نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو بۆ ماوه‌یه‌ک که ده‌کاته نزیکه‌ی نیوه‌ی (24) کاتژمێره‌که. ئینجا له ئیسلامدا هیچ ڕێنماییه‌ک نیه ده‌رباره‌ی خۆراکی به‌ربانگ که ده‌بێت چی بێت و چۆن بێت، له کاتێکدا ـ بۆ نمونه ـ له ئایینی مه‌سیحیدا ڕۆژوه‌وان ده‌بێت به خۆراکی ڕوه‌کی به‌ربانگ بکاته‌وه، و نابێت هیچ به‌رهه‌مێکی ئاژه‌ڵی بخوات: هه‌مو جۆره گۆشتێک، و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی وه‌کو په‌نیر و که‌ره، ئه‌مانه نابێت بخورێن تا وه‌رزی ڕۆژو ته‌واو ده‌بێت.
ڕۆژوهوانی ڕۆژوی ئیسلامی، کاتێک ژه‌می به‌یانی و نیوه‌ڕۆ ته‌رک ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا له‌بریی ژه‌می به‌یانی پارشێو ده‌کات، له به‌ربانگیشدا حه‌قی نیوه‌ڕۆ ده‌کاته‌وه، ئه‌م به‌ربانگه ده‌بێته ژه‌مێکی قورسی ئێواره، له کاتێکدا ژه‌می ئێواره ده‌بێت سوک بێت و زیاتر له دانه‌وێڵه و سه‌وزه پێک بێت، به‌ڵام ئه‌و گۆشتخۆری و چهوریخۆریهی له به‌ربانگدا ده‌کرێت له هیچ کات و بۆنه‌یه‌کی تردا ناکرێت! زۆر جار و له زۆر جێگه ده‌زگا ئیسلامیه‌کانیش به سه‌خاوه‌تێکی بێوێنه‌وه مه‌سره‌فی ئه‌م به‌ربانگه چه‌ورانه ده‌کێشن!
ڕۆژو (یان که‌مخواردن، یان رێجیمی خواردن) ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ ته‌ندروستیی خۆی و به‌پشتبه‌ستن به ڕێنمایی پزیشکی ئه‌نجامی بدات، سودی ده‌بێت بۆ جه‌سته.. به‌ڵام ڕۆژوی ئیسلامی که به‌سه‌ر هه‌مو که‌سێکدا ده‌سه‌پێنرێت زیانی گه‌وره ده‌دات، چونکه ئامانجه‌که ته‌ندروستی نیه و ته‌نها خۆبرسیکردنێکه (یان برسێتییه‌کی سه‌پێنراوه) که له به‌ربانگ و پارشێودا قه‌ره‌بو ده‌کرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆرخۆریهی له به‌ربانگدا ده‌کرێت و ئه‌و زۆرله‌خۆکردن و ورگپڕکردنهی له پارشێودا ده‌کرێت به‌بێ ئیشتیها و به‌بێ پشودان و نوستنی ته‌واو.
ئێمه ده‌زانین ئه‌م بابه‌ته پێویستیی به پسپۆڕیی پزیشکی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشکه‌کان باسی ئه‌م لایه‌نه ناکه‌ن یان ناتوانن باسی بکه‌ن یان ناتوانن ڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه له ڕۆژوی ئیسلامی بگرن به‌ڵکو ته‌نها ده‌توانن ڕه‌خنه له هه‌ندێک شێوازی ڕۆژوه‌وانان بگرن.. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ناچارین به پشتبه‌ستن به هه‌ندێک سه‌رچاوه خوێنه‌ران له‌و بابه‌ته ئاگادار بکه‌ینه‌وه. سه‌رباری ئه‌و ڕونکردنه‌وانه‌ی پێش‌و، ده‌کرێت ئاماژه بۆ ئه‌م زیان و گرفت و کێشه ته‌ندروستی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ڕۆژوی ئیسلامی بکه‌ین(5):
1. له ڕۆژوی ئیسلامی‌دا (هه‌روه‌ها ڕۆژوی یه‌هودی و مه‌سیحییش) خواردنه‌وه‌ی ئاویش قه‌ده‌غه‌یه. له کاتێکدا ئاشکرایه ئاونه‌خواردنه‌وه بۆ ماوه‌ی زۆر چه‌نده مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا که پله‌ی گه‌رما به‌رزه و جه‌سته بڕێکی زۆر ئاو له ده‌ست ده‌دات له ڕێگه‌ی ئاره‌قه‌کردنه‌وه، ئیتر جه‌سته پێویستیی به‌وه ده‌بێت به خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نیی تر قه‌ره‌بوی ئه‌و ئاوه بکاته‌وه که له‌ده‌ستی داوه. به شێوه‌یه‌کی گشتییش مرۆڤی پێگه‌یشتو له ڕۆژێکدا و له بارودۆخی سروشتی‌دا پێویستیی به (2 ـ 4) لیتر ئاو هه‌یه که به‌لای که‌مه‌وه دو کاتژمێر جارێک ده‌بێت ئاو بخواته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئاو زۆر پێویسته بۆ شۆردنه‌وه‌ی جه‌سته له مادده‌ی پیس و بۆ ته‌ندروستیی گورچیله و کۆئه‌ندامی میز به‌گشتی. ئینجا ڕۆژوی ئیسلامی مرۆڤ بێبه‌ش ده‌کات له ئاو! به شێوه‌یه‌ک له هاویندا ڕۆژوه‌وان ناچار ده‌بێت نزیکه‌ی (14) کاتژمێر به تینوێتی بمێنێته‌وه! ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌بێته هۆی وشکبونه‌وه‌ی جه‌سته و زیادبونی چڕبونه‌وه‌ی خوێن و زیادبونی لینجیهکهی که ئه‌مه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ توشبون به جه‌ڵته‌ی مه‌ترسیداری وه‌ها که ئیفلیجیی نیوه‌یی (الشلل النێفی) Hemiplegia و نه‌خۆشیه‌کانی دڵی لێ ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش چونکه دڵ زیاد له ڕاده‌ی خۆی ماندو ده‌بێت له پاڵپێوه‌نانی ئه‌و خوێنه زیاد لینجه بۆ جه‌سته، سه‌ره‌نجام ماسولکه‌ی دڵ ماندو ده‌بێت و دڵ توشی هه‌ڵاوسان و لاوازی ده‌بێت. له‌لایه‌کی تریشه‌وه که‌میی ئاو له جه‌سته‌دا ده‌بێته هۆی تێکچونی ڕێژه و چڕیی خوێیه‌کان له جه‌سته‌دا، که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌مو فرمانه‌کانی جه‌سته ده‌بێت.
2. ڕۆژو ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێندا که‌م ده‌کاته‌وه و هه‌ر بۆیه خۆراکی پێویستی مێشک که ده‌بێت بیگاتێ که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چالاکیی مێشک و توانای عه‌قڵی و بیرکردنه‌وه زۆر داببه‌زێت، بۆیه ده‌بینین خوێندکاره‌کان له ڕه‌مه‌زاندا توانای تێگه‌شتن و وه‌رگرتنیان که‌م ده‌بێته‌وه.
3. له‌لایه‌کی تره‌وه نزمبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێندا ده‌بێته هۆی کرژبون و وروژانی کۆئه‌ندامی ده‌مار، بۆیه ده‌بینین ڕۆژوه‌وان توڕه و ڕق ئه‌ستوره و زو توڕه ده‌بێت، هه‌ر بۆیه له ڕه‌مه‌زاندا توڕه‌بون و قڕهوقاڵه زۆره. ئه‌م توڕه‌بونه‌ش له خۆیدا زیانی ته‌ندروستیی زۆر له ڕۆژوه‌وان ده‌دات و وای لێ ده‌کات ئه‌و وزه و خۆراک و ئاوه‌ش جه‌سته‌ی ده‌ستی پێوه ده‌گرێت به‌فیڕۆ بچێت، چونکه کاتێک توڕه ده‌بێت و ده‌که‌وێته ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕه‌وه ده‌ردراوی (ئه‌درێنالین) له خوێنی‌دا زیاتر ده‌بێت، ئینجا ئه‌گه‌ر ده‌مه‌قاڵه و شه‌ڕه‌که سه‌ره‌تای ڕۆژ بو هه‌رس و مژینی خۆراک تێک ده‌چێت و ئه‌گه‌ر له‌نیوه‌ی ڕۆژ به‌دواوه بو ڕێژه‌ی گلوکۆز له خوێنی‌دا زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی پێویست بۆ ئه‌و ده‌مه‌قاڵه و تێکگیرانه دابین ببێت، به‌و شێوه‌یه به‌بێ سود وزه‌یه‌کی زۆر له‌ده‌ست ده‌چێت. جگه له‌وه‌ش کاتێک ڕێژه‌ی ئه‌درێنالین له خوێندا زیاد ده‌بێت بڕێکی زۆری ئاو و بڕێک گلوکۆز له ڕێگه‌ی ده‌رهاویشتن (میز) ـه‌وه ده‌چێته ده‌رێ، ئه‌مه‌ش واته له‌ده‌ستچونی بڕێک له وزه و شله‌مه‌نیی جه‌سته. هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌درێنالین له خوێندا بۆ هه‌ندێک که‌س ڕه‌نگه ببێته هۆی نۆره‌دڵێ یان مردنی کت‌وپڕ، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زیادبونی پێویستیی ماسولکه‌ی دڵ به ئۆکسیجێنی زیاد چونکه له کاتی توڕه‌بوندا خێراتر لێ ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی توشی به‌رزیی په‌ستانی خوێن یان ڕه‌قبونی بۆریه‌کانی خوێن هاتون به هۆی توڕه‌بونه‌وه له‌وانه‌یه توشی سه‌کته‌ی ده‌ماغ ببن، به‌ڵکو به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌درێنالین له خوێندا له حاڵه‌تی توڕه‌ییدا ده‌بێته هۆکاری زیاتر دروستبونی کۆلێستێڕۆڵ که په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به ڕه‌قبونی بۆریه‌کانی خوێن و جه‌ڵته‌وه هه‌یه.
4. ئاشکرایه برسێتی ده‌بێته هۆی سستی و ته‌مبه‌ڵیی مرۆڤ و کارێک ده‌کات چالاکی و کارکردنی که‌م ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش شێوازێکی جه‌سته‌یه بۆ پارێزگاریکردن له‌و وزه که‌مه‌ی که هه‌یه.. بۆیه له ڕه‌مه‌زاندا به‌رهه‌مهێنان و کارکردن زۆر داده‌به‌زێت، و خه‌ڵک (مه‌به‌ستم موسوڵمانان) له ڕه‌مه‌زاندا ته‌مبه‌ڵ و خه‌واڵو ده‌بن و هه‌مو جۆره به‌رهه‌مهێنان و کارکردنێک که‌م ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه بوترێت له ڕه‌مه‌زاندا بازاڕی خوارده‌مه‌نی و شیرینی گه‌رم ده‌بێت و بازار جموجوڵێکی زۆری تێ ده‌که‌وێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و شه‌ربه‌ت و شیرینی و لوقم و لوقمه‌قازی و نانساجیهی له ڕه‌مه‌زاندا ساخ ده‌بێته‌وه زۆر که‌متره له‌و زیانه‌ی له ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنان و کارکردن ده‌که‌وێت به هۆی بێتاقه‌تی و بێهێزیی ڕۆژوه‌وانانه‌وه. ئه‌و جموجوڵهش که له بازاڕدا ده‌مێنێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ک له خه‌ڵک به‌ڕۆژو نین و به‌چالاکی کار ده‌که‌ن و، ڕۆژوهوانانیش چاوبرسی بون و برسێتیه‌که‌یان وایان لێ ده‌کات خواردنی زۆر بکڕن.
5. ڕۆژوه‌وان، به هۆی برسێتیی زۆره‌وه، ماوه‌یه‌ک پێش به‌ربانگ به‌ته‌واوی کفت و شه‌که‌ت ده‌بێت، به هه‌مان شێوه دوای به‌ربانگیش به هۆی زۆرخواردنه‌وه توشی کفتی و شه‌که‌تی ده‌بێت.
6. له کاتی به‌ربانگکردنه‌وه‌دا ڕۆژوه‌وان، چونکه زۆر تینوی بوه، ئاو و شله‌مه‌نیی زۆر ده‌خواته‌وه، ئینجا ده‌ست ده‌کات به خواردن، یان ڕاسته‌وخۆ دوای خواردن ئاوی زۆر ده‌خواته‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رسکردنی خۆراک له گه‌ده‌دا تێک بچێت و که‌سه‌که هه‌ست به ئازار ده‌کات به هۆی پڕبون و هه‌ڵاوسانی گه‌ده‌یه‌وه. به‌گشتییش خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر له کاتی خواردندا یان ڕاسته‌وخۆ دوای خواردن کرداری هه‌رس تێک ده‌دات و قه‌باره‌ی گه‌ده زیاد ده‌کات، هه‌ر بۆیه دوای ماوه‌یه‌ک هه‌ست به برسێتی ده‌کاته‌وه. له کاتێکدا ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کی باش پێش خواردن ئاو بخورێته‌وه زۆر به‌سوده چونکه ڕاده‌ی سوتاندنی چه‌وری به بڕی (30) گه‌رمۆکه بۆ هه‌ر جارێک، زیاد ده‌کات. به‌ڵام ڕۆژوه‌وان ناچاره له به‌ربانگدا ئاوێکی زۆر بخواته‌وه، ڕاسته‌وخۆ به‌دوایشیدا خۆراکێکی زۆر ده‌خوات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی تێکچونی کرداری هه‌رس و زیادبونی کێشیش چونکه له‌و حاڵه‌ته‌دا جه‌سته که‌متر ده‌توانێت چه‌وریه‌کان بسوتێنێت.
7. دوای به‌ربانگکرنه‌وه خوێن زیاتر ڕو ده‌کاته گه‌ده بۆ هاوکاریی کرداری هه‌رسی بڕێکی زۆری خۆراک، به‌وه‌ش ئه‌و خوێنه‌ی ده‌گاته مێشک که‌م ده‌بێته‌وه و که‌سه‌که هه‌ست به سستی و له‌شگرانی ده‌کات و خه‌وی دێت.
8. ڕۆژوه‌وان ناچاره له کاتی پارشێودا له خه‌و هه‌ستێت بۆ خواردن (هه‌روه‌کو له دابونه‌ریتی ئیسلامی‌دا پارشێوکردن به سوننه‌ت دانراوه: "تسحَّروا فإن فی السَّحُور برکە" ـ بوخاری و موسلیم)، به‌وه‌ش ئه‌و بڕه نوستنه‌ی که مرۆڤ پێویستیه‌تی بۆ حه‌وانه‌وه و چالاکبونهوه ناته‌واو ده‌بێت و که‌سه‌که تێر خه‌و نابێت و خه‌وی سروشتیی خۆی ته‌واو ناکات. جگه له‌وه‌ش له کاتی پارشێودا مرۆڤ ئاره‌زوی بۆ خواردن نیه، چونکه ئه‌و کاته کاتی سروشتیی خواردن نیه، بۆیه ڕۆژوه‌وان ناچار ده‌بێت به‌بێ ئیشتیها بخوات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕوبه‌ڕوی برسێتیی ڕۆژ ببێته‌وه.
9. سروشتیه ڕۆژوه‌وان که خه‌وی شه‌وی ته‌واو نه‌کردوه دوای پارشێو و نوێژی به‌یانی ناچار ده‌بێت بخه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خه‌وه‌ی دوای پارشێو په‌شێو و ناڕێکه و که‌سه‌که خه‌ونی ناخۆش ده‌بینێت، چونکه خه‌وێکی قوڵ نیه و ماوه‌یه‌کی که‌مه و که‌سه‌که تێر خه‌و نابێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کاری هه‌بێت، ئه‌و کاته زۆر به‌ناڕه‌حه‌تی و شه‌که‌تی هه‌ڵ ده‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر کاره‌که‌ی و، هه‌ست به ماندویی و کفتی ده‌کات چونکه‌ی خه‌وه‌که‌ی لێ تێک چوه.
بۆیه ده‌بینین ڕۆژوه‌وانان له ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی خه‌وی شه‌ویان و بۆ بێئاگابون له برسێتیه‌که‌یان ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خه‌ون، و دیمه‌نێکی سه‌یر له مزگه‌وته‌کاندا دروست ده‌که‌ن که زیاتر له دیمه‌نی مه‌یدانی جه‌نگ ده‌چێت دوای ته‌واوبونی جه‌نگ!
زۆر ڕۆژوهوانیش هه‌ن زۆربه‌ی ڕۆژه‌که‌یان به خه‌وتن به‌سه‌ر ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له برسێتی نه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له شه‌ودا شه‌ونخونی ده‌کێشن.. ئه‌مه‌ش وه‌کو فێڵێک وایه بۆ خۆپاراستن له هه‌ستی برسێتی. هه‌یانه لێزانتریشه: به‌یانیان ناخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌مه‌و ئێواره (ئه‌و کاته‌ی برسێتی هێرش ده‌هێنێت) بخه‌وێت!
جگه‌له‌وه‌ی ڕۆژوه‌وان دو جار به‌ناچاری به‌سه‌ر خواردندا ده‌خه‌وێت: ئێواره دوای به‌ربانگکرنه‌وه، که ناچاره زو بخه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پارشێو به‌ئاگا بێته‌وه، دوه‌میش: به‌یانی دوای پارشێوکردن، که ناچاره بخه‌وێت تاکو که‌مێک بحه‌وێته‌وه. ئاشکرایشه که خه‌وتن به‌سه‌ر خواردندا چه‌نده زیانی هه‌یه.
بۆیه ده‌توانین بڵێین ڕه‌مه‌زان ته‌نها برسێتی و زۆرخۆری و تێکچونی باری خواردن و هه‌رس نیه به‌ڵکو بێخه‌وی و خه‌واڵویی و تێکچونی نوستن و حهوانهوهیشه.
10. ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان ڕه‌نگه له هه‌ندێک حاڵه‌تدا ببێته هۆی زیادبونی کێش، چونکه ڕێژه‌ی سوتاندن (ی چه‌وری) که‌م ده‌بێته‌وه.. کاتێک ڕۆژوه‌وان (12) کاتژمێر و زیاتر به‌ڕۆژو ده‌بێت، ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕۆژانه‌ی سوتاندنی چه‌وری به‌ڕاده‌ی نزیکه‌ی (10%) که‌م ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش کێش زیاد ئه‌کات.. ده‌بێت بزانین که جه‌سته له‌دوای به‌ربانگکرنه‌وه په‌نا ده‌بات بۆ خه‌زنکردنی مادده‌ی خۆراکی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ماوه‌ی داهاتوی به‌ڕۆژوبوندا به‌شێنه‌یی به‌کاری بهێنێت، ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌کی فیسیۆلۆجیایی سروشتیه که جه‌سته په‌نای بۆ ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری گل بداته‌وه تا بتوانێت بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر وزه‌ی پێویست به‌رهه‌م بهێنێت.. جا تا ماوه‌ی برسیبون زیاتر بێت (که ئێسته له ڕه‌مه‌زاندا ئه‌و ماوه‌یه ده‌گاته نزیکه‌ی 14 کاتژمێر) جه‌سته زیاتر چه‌وری گل ده‌داته‌وه و که‌متر ده‌یسوتێنێت.. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبونی کێش. قه‌ڵه‌وی و زیادبونی کێشیش له خۆیدا نه‌خۆشییه‌که و هۆکاری گه‌لێک نه‌خۆشیی تره به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و بۆریه‌کانی خوێن و جومگه‌کان.
11. ڕۆژو له هاویندا سه‌ختتره و زیانی زیاتره، چونکه جه‌سته به هۆی گه‌رما و ئاره‌قه‌کردنه‌وه بڕێکی زۆر ئاو له‌ده‌ست ده‌دات، و ڕێژه‌ی شه‌کر له خوێندا که‌م ده‌بێته‌وه و کفتی و شه‌که‌تی ڕو ده‌کاته جه‌سته، بۆیه پێویسته ڕۆژوه‌وان خۆی نه‌داته به‌ر گه‌رمای زۆر و، به‌لای که‌مه‌وه دو کاتژمێر پێش به‌ربانگ واز له هه‌مو چالاکی و ماندوبونێک بهێنێت. که‌مبونه‌وه‌ی ئاو له جه‌سته‌دا، وه‌کو باسمان کرد، ده‌بێته هۆی زیادبونی لینجیی خوێن و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئه‌رکی دڵ قورس‌تر ببێت و ئه‌گه‌ری ڕودانی جه‌ڵته زیاتر ببێت چونکه له‌و حاڵه‌ته‌دا دڵ خوێنێکی زیاد لینج پاڵ پێوه ده‌نێت. 12. ڕۆژوه‌وان دوای به‌ربانگ توشی سه‌رئێشه ده‌بێت، ئه‌م سه‌رئێشه و کفتی و سستیه‌ی که ڕۆژوه‌وان دوای به‌ربانگ توشی دێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژوه‌وان دوای برسیبونی ڕۆژ له به‌ربانگدا زۆرخۆری ده‌کات و به‌ده‌ست خۆیشی نیه که زۆر ده‌خوات، ئه‌و کاته خوێن به ڕاده‌یه‌کی زۆرتر ڕو ده‌کاته گه‌ده و کۆئه‌ندامی هه‌رس بۆ هه‌رسکردنی ئه‌و خۆراکه زیاده‌ی گه‌یشتوه‌ته گه‌ده، ئیتر ئه‌و خوێنه‌ی که ده‌بێت بگاته مێشک که‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه که‌سه‌که توشی سه‌رئێشه ده‌بێت.
13. ڕۆژوه‌وانان له‌سه‌ر سفره‌ی به‌ربانگ و له‌گه‌ڵ خۆراکه چه‌وره‌کاندا خواردنه‌وه‌ی غازی (پێپسی و کۆکاکۆلا..) ی زۆر ده‌خۆنه‌وه، که ئه‌وه زیانی ته‌ندروستیی زۆری هه‌یه: ئه‌و خواردنه‌وه غازیانه ترشیی هه‌رسکه‌ری ناو گه‌ده هاوسه‌نگ ده‌که‌ن و که‌می ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کرداری هه‌رس ناڕه‌حه‌ت ببێت و حاڵه‌تی (ناسازی) (عُسْر الهچم) دروست ببێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنه‌وه غازیانه مژینی کالسیوم که‌م ده‌که‌نه‌وه که ئه‌مه‌ش سه‌ر ده‌کێشێت بۆ توشبون به (ئێسکه‌نه‌رمه) واته نه‌رمی و فشه‌ڵیی ئێسکه‌کان.. خواردنه‌وه غازیه‌کان چه‌ندان زیانی تریشیان بۆ جه‌سته هه‌یه. جگه له خواردنه‌وه غازیهکانیش، (ترشیات) یش زۆر دهخورێتـ(ـه‌وه)، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خواردنه چه‌وره‌کاندا، ئینجا ئه‌وه‌ی ڕۆژوه‌وانان و خه‌ڵک به‌گشتی ئاگاییان لێی نیه ئه‌وه‌یه ئاوی ترشیات (که ـ هه‌روه‌کو شه‌راب ـ له ترێ دروست ده‌کرێت) ڕێژه‌یه‌ک کحولی تێدایه، که ڕه‌نگه بگاته 3%، به‌م شێوه‌یه که‌مێکی له بیره گێڕاوه‌ته‌وه چونکه بیره کحوله‌که‌ی 5% ـه!
14. زۆر جار نه‌خۆش له‌به‌ر ڕۆژوه‌که‌ی ده‌رمان ناخوات، به‌ڵکو ده‌رزییش له‌خۆی نادات. ئێمه لێره‌دا باسی نه‌خۆشییه‌کی بێده‌نگ یان درێژخایه‌ن یان ئاسان ده‌که‌ین که باوه‌ڕدار ڕێگه به خۆی نادات ڕۆژوه‌که‌ی بۆ بشکێنێت، با له قورئانیشدا ڕوخسه‌تێکی گشتی بۆ (نه‌خۆش) هه‌بێت. زۆر که‌س هه‌ن نه‌خۆشییان هه‌یه به‌ڵام هه‌ر به ڕۆژ ده‌بن، یان له‌به‌ر توندیی پاڵنه‌ری ئایینی، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زیان له‌وه نیه له کاتێکی تردا قه‌ره‌بوی ڕۆژوه‌که بکه‌نه‌وه (چونکه ڕۆژوی ئیسلامی شێوه و مۆرکی کۆمه‌ڵی و جه‌ماوه‌ری و خێزانیی هه‌یه، بۆیه گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژو له کاتێکدا خه‌ڵکی تر به‌ڕۆژو نین زه‌حمه‌ته)، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن قه‌ره‌بوی ڕۆژوه‌که به پاره ببه‌خشن (که ئه‌م پاره به‌خشینه له‌بریی ڕۆژو، به‌پێی ده‌قه قورئانیه‌که (البقره: 184) ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که نه‌توانێت به‌ڕۆژو بێت: نه له ڕه‌مه‌زاندا و نه له‌دواییدا [وه‌کو ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌نی هه‌بێت، یان له‌به‌ر پیری..]. که‌واته خودی یاسا ئیسلامیه‌که هۆکارێکی ئه‌وه‌یه که نه‌خۆش نه‌توانێت ڕۆژوه‌که‌ی بشکێنێت، چونکه ده‌قه قورئانیه‌که به‌ته‌واوی نه‌خۆش و موسافیری عه‌فو نه‌کردوه، به‌ڵکو له‌سه‌ری واجب کردون دواتر ڕۆژوی ئه‌و چه‌ند رۆژه بگرنه‌وه، بۆیه هه‌ندێک ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشیش بن له ڕه‌مه‌زاندا هه‌ر به‌ڕۆژو ده‌بن چونکه به‌ڕۆژوبونی دوای ڕه‌مه‌زان و له کاتێکدا خه‌ڵک و ئه‌ندامانی تری خێزان به‌ڕۆژو نین زه‌حمه‌تتره. شایه‌نی باسه ده‌قه قورئانیهکهش له خۆیدا دودڵییه‌ک بۆ موسوڵمان دروست ده‌کات، چونکه هه‌رچه‌ند ڕوخسه‌ت ده‌دات بۆ نه‌خۆش و موسافیر به‌ڕۆژو نه‌بن و دواتر بیگرنه‌وه، و ڕوخسه‌ت ده‌دات بۆ ئه‌وانه‌ی ناتوانن به‌ڕۆژو ببن و ناشتوانن بیگرنه‌وه له‌بریی ڕۆژو بۆ هه‌ر ڕۆژێک خواردنی هه‌ژارێک ببه‌خشن؛ به‌ڵام له کۆتاییدا ده‌قه‌که ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌یشدا هه‌ر به‌ڕۆژو بن؛ باشتره بۆتان! (وأن تێوموا خیرٌ لکم) (البقرە: 184)، ئه‌مه‌ش واته موسوڵمان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت موسوڵمانێکی باشتر بێت؛ پێویسته له‌و حاڵه‌تانه‌یشدا هه‌ر به‌ڕۆژو بێت له‌بریی ئه‌وه‌ی کار به‌و ڕوخسه‌تانه بکات! له‌بریی ئه‌وه‌ی بڵێت "هه‌ر که‌س پێویستیی به ده‌رمان بێت؛ نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ڕۆژو بێت"، له‌بریی ئه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژو بن؛ باشتره بۆتان"!! نازانم ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌خۆش بێت بۆچی بۆی باشتره ده‌رمان نه‌خوات!
سه‌رچاوه‌یه‌کی تری ئه‌م دودڵیه‌ی توشی ڕۆژوهوانی موسوڵمان ده‌بێت له کاتی نه‌خۆشیدا، ئه‌وه‌یه دڵنیا نیه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی توشی هاتوه له‌و ئاسته‌دایه که ببێته بیانویه‌ک و مایه‌ی ڕوخسه‌ته شه‌رعیه‌که.. ئه‌مه له کاتێکدا ده‌قه قورئانیه‌که به‌ڕه‌هایی ده‌ڵێت (هه‌ر که‌س نه‌خۆش بو) (من کان مریچا) (البقرە: 184).
ئه‌مه هه‌موی، جگه له‌وه‌ی هه‌ندێک حاڵه‌ت هه‌ن که به نه‌خۆشی ناژمێردرێن، وه‌کو لاوازی و وشکبونه‌وه‌ی جه‌سته، یان جاری وا هه‌یه نه‌خۆشی هه‌یه به‌ڵام دیار نیه و ده‌ستنیشان نه‌کراوه، له‌م حاڵه‌تانه‌شدا ڕۆژو زیاتر زیان له‌و که‌سه ده‌دات.
به‌گشتییش، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی دڵ و شه‌کره و په‌ستانی خوێنیان هه‌یه و به‌ڕۆژویش ده‌بن، له ڕه‌مه‌زان و شه‌ووالدا ئه‌گه‌ری مردنیان زۆره، چونکه له به‌ربانگی ئێوارانی ڕه‌مه‌زان و له جه‌ژندا، بڕێکی زۆر شیرینی و چه‌وری و سوێری ده‌خۆن.
15. خه‌ڵک له ڕه‌مه‌زاندا خواردن و خواردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌رف ده‌که‌ن و خۆراک و شیرینی و چه‌وریی زیاتر ده‌کڕن و مه‌سره‌ف زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌ک ڕه‌مه‌زان ده‌بێته بارێکی ئابوریی قورس به‌سه‌ر خێزانه‌وه.. که‌واته له ڕه‌مه‌زاندا سه‌رفکردن زۆر ده‌بێت و به‌رهه‌مهێنان که‌م ده‌بێته‌وه. کاتێکیش خواردنی زۆر ده‌کڕدرێت و که‌ڵه‌که ده‌کرێت ئاشکرایه به‌شێکیشی خراپ ده‌بێت و به‌سه‌ر ده‌چێت، که یان فڕێ ده‌درێت و به‌فیڕۆ ده‌چێت یان به‌کار ده‌هێنرێت و زیان ده‌گه‌یه‌نێت.
16. خه‌ڵک له ڕه‌مه‌زاندا شیرینیی زۆر بۆ به‌ربانگ و شه‌و ئاماده ده‌که‌ن، بۆ قه‌ره‌بوی که‌مبونه‌وه‌ی شه‌کر له خوێنی ڕۆژوه‌واندا. بۆیه شیرینییه‌کی زۆر ده‌خورێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و زیادبونی کێش و تێکچونی ڕێسای خۆراک که زیانی ته‌ندروستیی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه.
17. له ڕه‌مه‌زاندا بایه‌خێکی زۆر به به‌ربانگ و ده‌عوه‌ت و زیافه‌ت و نانی ئێواره ده‌درێت، و زیاده‌ڕه‌ویی زۆر له ئاماده‌کردنی خواردندا ده‌کرێت، به هۆی هه‌ستی برسێتیه‌وه جۆره‌ها خواردن ساز ده‌کرێت و مه‌سره‌فێکی زۆری تێدا ده‌کرێت، دواییش زۆربه‌ی ئه‌و خواردنه ده‌بێت فڕێ بدرێت چونکه بۆ ڕۆژی دوایی که‌س نیه بیخوات.
18. به هۆی ڕۆژوه‌وه خه‌ڵک ئێواران له یه‌ک کاتدا نان ده‌خۆن و به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌چن بۆ به‌ربانگکردنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی جه‌نجاڵی و پاڵه‌په‌ستۆی ڕێگاوبان و تێکچونی هاتوچو، كه ئه‌م حاڵه‌ته هه‌ندێك جار ڕوداو و كاره‌ساتیشی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه (هه‌تا له مزگه‌وته‌کانیشدا دوای ئه‌وه‌ی پێشنوێژ سڵاو ده‌داته‌وه یه‌کسه‌ر له ده‌رگای مزگه‌وتدا ده‌بێته پاڵه‌په‌ستۆ!). هه‌روه‌ها ئاشکرایه که ئێوارانی ڕه‌مه‌زان زو بازاڕ چۆڵ ده‌بێت و ئه‌و بازاڕه ئاوه‌دانه‌ی جاران نامێنێت.
19. ئه‌و هه‌مو نوێژ و ته‌ڕاویح و زیکر و وه‌عز و وتاره ئایینیانه‌ی له ڕه‌مه‌زاندا له مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێن، به هۆی ئه‌وه‌ی مهیکرۆفۆن و بڵندگۆی زۆر به‌رزیان بۆ به‌کار ده‌هێنرێت؛ شه‌وانی ڕه‌مه‌زان خه‌و و حه‌وانه‌وه و بێده‌نگی له خه‌ڵک و ماڵانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌کان تێک ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی له وڵاتی ئێمه‌دا که زۆرێک له خێزانه‌کان ناچارن شه‌وانی هاوین له سه‌ربانی ماڵه‌کان بخه‌ون یان بحه‌وێنه‌وه.
20. منداڵ له ڕه‌مه‌زاندا کاتێک گه‌وره‌کان به‌ڕۆژو ده‌بن، ڕوبه‌ڕوی بارودۆخێکی نه‌گونجاو ده‌بێته‌وه: خێزانی وا هه‌یه به بیانوی ڕاهێنانی منداڵه‌کانیان ئه‌و منداڵانه ناچار ده‌که‌ن به‌ڕۆژو ببن! یان منداڵه‌کان که ده‌بینن گه‌وره‌کان به‌ڕۆژون ئه‌وانیش وه‌کو لاساییکرنه‌وه به‌ڕۆژو ده‌بن! ئاشکرایشه که منداڵ سه‌رپه‌رشتی و په‌روه‌رده‌ی خۆراکی و ته‌ندروستیی ده‌وێت نه‌ک برسی و تین‌و بکرێت! جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر منداڵ به‌ڕۆژویش نه‌بێت له خێزانێکدا که گه‌وره‌کان به‌ڕۆژو بن هه‌ر زیانی به‌ر ده‌که‌وێت و پشتگوێ ده‌خرێت، بۆ نمونه: به هۆی سه‌رقاڵیی گه‌وره‌کان به ڕۆژو و خه‌وتنی ڕۆژه‌وه و بایه‌خدانی زیاتریان به ژه‌مه‌کانی شه‌و (واته به‌ربانگ و پارشێو) نه‌ک ڕۆژ؛ زۆر منداڵ خۆراکپێدانی له ڕۆژدا پشتگوێ ده‌خرێت، منداڵه‌کانیش زۆر جار له برسێتیدا په‌نا ده‌به‌ن بۆ خواردنی شیرینی و چیپس و شتی بێ‌سود و زیانبه‌خشی تر وه‌کو خواردنه‌وه غازیه‌کان، به‌م شێوه‌یه‌ش جه‌سته‌یان وزه وه‌رده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆراکی ته‌ندروست و پێویستی ئه‌و ته‌مه‌نه هه‌ستیاره‌ی گه‌شه‌کردنیان پێ بدرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌ی زیاده وه‌ربگرن و ژماره و قه‌باره‌ی خانه چهوریهکانیان زیاتر بێت، جه‌سته‌ی منداڵیش له‌م چه‌وریه ڕزگاری نابێت چونکه له قۆناغی گه‌شه‌کردندا دروست بوه، به‌م شێوه‌یه‌ش منداڵه‌که قه‌ڵه‌و ده‌بێت، که گه‌وره‌ش بو که‌سێکی قه‌ڵه‌و ده‌رده‌چێت. هه‌روه‌ها منداڵه‌که به هۆی خواردنی ئه‌و خۆراکه بێسودانهوه ڕوبه‌ڕوی که‌می و ناته‌واویی ڤیتامینه‌کان و خوێیه کانزاییه‌کان ده‌بێته‌وه که ئه‌مانه هه‌رچه‌ند جه‌سته پێویستیی به بڕێکی زۆریان نیه به‌ڵام که‌میی بڕی پێویست نه‌خۆشیی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه وه‌کو که‌مخوێنی به هۆی به‌دخۆراکیه‌وه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی که‌میی ئه‌و خۆراکانه‌ی که ئاسنیان تێدایه وه‌کو گۆشتی سور و هێلکه هه‌روه‌ها که‌میی هه‌ندێک له ڤیتامینه‌کانی گروپی B، هه‌روه‌ها وه‌کو نه‌خۆشیی ئێسکه‌نه‌رمه به هۆی که‌میی کالسیوم و فۆسفۆره‌وه له ئه‌نجامی نه‌خواردنی بڕی پێویست له شیر و به‌رهه‌مه‌کانی. جگه له‌وانه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌کان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژو بن، به ڕۆژدا به‌ته‌واوی ئاگایان له خواردنی منداڵ نیه و سه‌رپه‌رشتییان نه‌که‌ن؛ جاری وا هه‌یه منداڵ خۆراکی خراپ و به‌سه‌رچو ده‌خوات که توشی ژه‌هراویبونی خۆراکییان ده‌که‌ن، یان ڕه‌نگه ڕێ بکه‌وێت ئه‌و ماددانه‌ی بۆ پاککردنه‌وه به‌کار دێن له چێشتخانه‌دا دانرابن و منداڵیش به‌نه‌زانی بۆ تاقیکردنه‌وه لێیان بخوات که ئه‌وه ڕوداوی دڵته‌زێنی لێ ده‌که‌وێته‌وه به هۆی ژه‌هراویبونی کیمیاییه‌وه. جگه له هه‌مو ئه‌وانه‌ش له ڕه‌مه‌زاندا منداڵه‌کانیش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کاندا شه‌ونخونی ده‌کێشن و بڕی پێویست ناخه‌ون (به هۆی پارشێوکردن و شه‌ونخونیی شه‌وانی ڕه‌مه‌زان به‌تایبه‌تی ده شه‌وی دوایین)، له کاتێکدا منداڵ زیاتر پێویستیی به نوستن هه‌یه و بۆ گه‌شه و نه‌شونمای ئه‌و قۆناغه‌ی پێویسته بڕی ته‌واو بخه‌وێت.
21. ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی له ڕه‌مه‌زاندا من زۆر بێزار ده‌کات ئه‌و که‌ڵکه‌ڵه‌ی به‌ڵغه‌م فڕێدانه‌یه که ڕۆژوه‌وان له ڕه‌مه‌زاندا ده‌که‌وێته سه‌ری! گوایه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژوه‌که‌ی نه‌شکێت! نازانم بۆچی ده‌بێت به‌ڵغه‌م به خواردن یان خواردنه‌وه دابنرێت؟! ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له تف چڕتره؟! (حه‌ز ده‌که‌م ڕۆژوه‌وانان ئه‌وه‌ش بزانن که به‌پێی ڕێبازی حه‌نه‌فی و بیروڕای په‌سه‌ندکراوی ڕێبازی مالیکی و قسه‌یه‌کی ئیمام ئه‌حمه‌د، قوتدانی به‌ڵغه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕۆژو ناشکێنێت، به‌پێی ڕێبازی شافیعی و حهنبهلییش به‌گشتی کاتێک ڕۆژو ده‌شکێنێت که بێته ده‌مه‌وه ئینجا قوت بدرێت..) (هیوام وایه زه‌وقی خوێنه‌رانم تێک نه‌دابێت! به‌ڵام بڵێین چی فیقهی ئیسلامیه!).
22. کێشه‌یه‌کی ترمان ئه‌وه‌یه که‌سێک ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژویش نه‌بێت ناچاره وه‌کو ڕۆژوه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت بکات، له‌به‌ر هه‌ستی ڕۆژوه‌وانان ناتوانێت به‌ئاشکرا چۆڕێک ئاو بخواته‌وه یان تیکه‌یه‌ک نان بخوات یان مژێک له جگه‌ره پیسه‌که‌ی بدات! به‌م شێوه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕوای به بابه‌ته‌که هه‌بێت ساده‌ترین مافی زینده‌وه‌رێکی لێ زه‌وت ده‌کرێت که خواردن و خواردنه‌وه‌یه! له هه‌ندێک وڵاتی ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌ی به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه ڕۆژو بشکێنێت یان جگه‌ره بکێشێت ده‌گیرێت و دادگایی ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و کاره! بۆ نمونه له (ئه‌نجومه‌نی باڵای کاروباری ئیسلامی) ه‌وه له به‌حره‌ین بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه ده‌رچوه که کردنه‌وه‌ی چاخانه و چێشتخانه‌کان و خواردن و خواردنه‌وه و جگه‌ره‌کێشان له ڕێگه‌وبان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌کاندا، قه‌ده‌غه ده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌پێی یاساکانی به‌ندی حه‌وته‌م / به‌شی یه‌که‌م / له یاسای سزادانی به‌حره‌ینی که ده‌رباره‌ی سوکایه‌تیه به ئایین! یاسایه‌کی له‌و شێوه‌یه له سه‌عودیه و میسر و گه‌لێك وڵاتی ئیسلامیی تر هه‌یه. به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی خۆیشمان بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه ده‌رچوه: له هه‌ولێر له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه بڕیار ده‌رچوه: هه‌ر که‌س له ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا به‌ئاشکرا رۆژو بشکێنێت یان جگه‌ره بکێشێت به‌ند ده‌کرێت تا ڕۆژی پێش جه‌ژن! هه‌روه‌ها چاخانه و چێشتخانه‌کانیش ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌م و به دانانی باجێکی قورس بۆ حکومه‌ت ده‌کرێنه‌وه نه‌ک به ئازادیی خۆیان. ئه‌مه‌ش به په‌ستانی پیاوانی ئایینی و هه‌ماهه‌نگیی پارێزگاری هه‌ولێر که دیاره به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک یان ناچارییه‌ک له بابه‌ته‌که‌دا هه‌یه. به‌دوای ئه‌مه‌دا و وه‌کو درێژبوهنهوهی ئه‌و ته‌وژمه (و ڕه‌نگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک ئامانجی تری سیاسییش!) پارێزگاری سلێمانییش بڕیارێکی سه‌رپێیی ده‌رکردوه به داخستنی یانه و مه‌یخانه‌کان تا دوای ڕه‌مه‌زان! به‌م شێوه‌یه ئازادیی تاکه‌که‌س له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌بێته قوربانیی په‌ستانی چنگێک له پیاوانی ئایینی و به‌رژه‌وه‌ندی و کێشمه‌کێش و گه‌مه‌ی سیاسیی مشتێک له پیاوانی ده‌وڵه‌ت!
23. کێشه‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه که ڕه‌مه‌زان به هه‌مو ساڵدا هاتوچو ده‌کات و ده‌که‌وێته هاوینیشه‌وه. به‌و شێوه‌یه ڕۆژوه‌وان نزیکه‌ی (14) کاتژمێر به‌و گه‌رمایه برسێتی و تینوێتی ده‌چێژێت! بێ گومان به کارنه‌کردن و پشودان و خه‌وتن و نه‌بزوان به‌رگه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گیرێت. ئه‌گه‌رنا بۆ کرێکار و فرۆشیار و هه‌مو ئه‌و ئه‌وانه‌ی ناچارن کاری خۆیان بکه‌ن ڕۆژوگرتن ئه‌سته‌مه. وه‌ره له هاویندا کرێکار به له‌به‌ر خۆردا کار بکه و و به‌ڕۆژویش به! ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که لایه‌ک له خه‌ڵک به‌ڕۆژو نین زۆربه‌ی کاره‌کان ده‌وه‌ستان.
24. کێشه‌یه‌کی تری ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان، ئه‌وه‌یه موسوڵمانان تا ئێستاش بۆ دیاریکردنی سه‌ره‌تا و کۆتایی مانگی ڕۆژو پشت ده‌به‌ستن به بینینی مانگ! ئیتر هه‌مو ساڵێک ناکۆکی دروست ده‌بێت و سه‌ره‌تا و کۆتایی مانگی ڕۆژو گومانی تێدا دروست ده‌بێت. ئه‌و شێوازه به‌راییه ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که وتراوه (ێوموا لرۆیته..) تاکه شێوازێک بوبێت بۆ ڕێکخستنی مانگ و ساڵ و ڕۆژژمێر؛ بۆ ئێسته که مرۆڤ پێشکه‌وتوترین سیسته‌می ڕۆژژمێری و فه‌له‌کیی هه‌یه و چاودێریی کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و گه‌له‌ستێره‌کان و سنوره‌کانی کۆتایی گه‌ردون ده‌کات و سه‌ده‌ها چاوی زه‌به‌لاحی له‌سه‌ر زه‌وی داناوه بۆ چاودێریی قوڵاییه‌کانی گه‌ردون، کارێکی پێکه‌نیناویه، و به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر به‌به‌ردبونی عه‌قڵی ئیسلامی..
له کۆتاییدا ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ڕۆژوی ئیسلامی بریتی بوایه له ڕێجیمی خۆراک و نه‌خواردنی گۆشتی سور و چه‌وریی ئاژه‌ڵی و نه‌خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی غازی و ئه‌و بابه‌تانه.. منیش وه‌کو حیکمه‌تێک وه‌رمده‌گرت و جێبه‌جێم ده‌کرد (هه‌رچه‌ند خۆم پێشتر ئه‌و حیکمهتهم له ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان وه‌رگرتوه و جێبه‌جێم کردوه).. به‌ڵام هیچ حیکمه‌تێک له‌وه‌دا نابینمه‌وه مرۆڤ به‌م هاوینه سوره کاتێک تینوی بو ئاو نه‌خواته‌وه!
په‌راوێز:
(1) بڕوانه: خالێ جلبی، أوقیانوس المجهول الإنسانی. إیلاف، 2/12/2008.
www.elaph.com/Web/ElaphWriter/2008/11/387380.htm
(2) بڕوانه: باسم البکور، الێیام: الحاجە ماسە إلیه للتخلێ من سموم الأغژیە والأدویە. ێحیفە (النهار) اللبنانیە. إیلاف، 31/10/2005.
http://www.elaph.com/ElaphWeb/NewsPapers/2005/10/101909.htm
(3) بڕوانه: الێیام یحمی مرچى السرگان من أچرار العلاج الکیمیائی. ێحیفە (أوکتوبر) الیمنیە، العدد (14072)، 3/4/2008.
http://www.14october.com/News.aspx?newsid=2705d226-39cb-463b-8b62-ab35b0b491bf
(4) بڕوانه: باسم البکور، الێیام.
(5) بۆ خاڵه‌کانی (1-13) و (15-19)، به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتم به‌ستوه به: نورا محمد، مساوئ الێیام. الحوار المتمدن، العدد (2406)، 16/9/2008.
www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=147245
(تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانه‌وه نوسراوه و نێردراوه بۆ چه‌ند ڕۆژنامه و گۆڤارێك به‌ڵام هیچیان بڵاویان نه‌كردوه‌ته‌وه)..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست