ئاگادارییەك بۆ نووسەرانى ئازاد تكایە سەفەرى وڵاتى توركیا مەكەن
Thursday, 08/07/2010, 12:00
دوواین پیلانى پاراستن ومیتى توركى بۆ تیرۆركردنى نووسەرانى دژبەپارتى ودژایەتى كردنى(PKK) ئاشكرابوو لەدواى تیرۆركردنى خوێندكاروڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لەلایان دەزگاى بەدناوى پاراستن كە مسرٍووربارزانى كوڕى مسعودبارزانى سەرپەرشتى دەكات پارتى وبنەماڵەیی بارزانى تووشى ئابڕووچوونێكى سەرسوڕهێنەركرد چ لەناوەخۆى كوردستان وعێراق چ لەسەرئاستى جیهان،ئەگەرچى لە كاتێكدابنەماڵەكەى بارزانى هەوڵى زۆریاندا ئەم تیرۆرە ئابڕووبەرە بشارنەوە لەڕێگاى بەكرێگیراوەكانى خۆیان نووسەرە زووڕناژەنەكانیان،بەڵام بێ ئاكام بوو تازە خەڵك لەفێڵەكانیان گەیشت،بۆیە لەدواین هەوڵیان بۆ لەناوبردن وكووشتنى نووسەرەئازادەكان وچاونەترسەكان لەسەردانى ئەم دوایەیی مسعودبارزانى بۆتوركیا مسڕوورى گەورەتیرۆریستیشى كردبووە هاوشاندەكەى لەتوركیا بەئامادەبوونى مسعودى سەرۆكى دووپارێزگاكەى كوردستان ڕێككەوتنێك لەنێوان میتى توركى بەنوێنەرایەتى(بڕهان ئایدن)ودەزگایی بەدناوى پاراستن بەنوێنەرایەتى گەورەتیرۆریست(مسڕووربارزانى)،سەدخۆزگە ئەم ڕێككەوتنە بۆپاراستن وچارەسەركردنى كێشەى كوردبوایە لەتوركیاوپاراستنى سنوورەكانى هەرێمى كوردستان بوایە،سەدخۆزگە بۆوەستاندنى تۆبارەكانى فڕۆكەكانى توركیابوایەبۆسەرهەرێمى كوردستان وگوندنشینەكانى سەرسنووربوایە،ئەزانن بۆچى بووە ئەم ڕێكەوتننامەیە بەتەنها بۆلەناوبردنى نووسەرەئازادەكانى باشوورى كوردستان وداڕشتنى پیلان وشێوازى لەناوبردنى نووسەرەكان وتیرۆركردنیان لەبەرامبەرئەمەش بنەماڵەی بارزانى ڕێگاخۆشدەكەن بۆمیتى توركى وهاتنەناوەوەیان لەهەرێمى كوردستان بەناوى جیاجیابۆدژایەتى كردنى پارتى كرێكارانى كوردستان(PKK)،بۆیەداوالەنووسەرانى ئازاد دەكەین بەتایبەت ئەمانەى لەدژى بنەماڵەى بارزانى ڕەخنەیان گرتووە بەهیچ شێوەیەك سەفەرى وڵاتى توركیانەكەن لەبەرئەوەى كەمێك لەناوەڕۆكى پیلانەكەیان ئاشكراكراوە،لەلایان پاراستنەوە داوالەمیتى توركى كراوە كە بەهەرشێوەیەك بێت وبەهەرقیمەتێك بێت سەركووتى ئەم نووسەرانەبكرێت كە دژیى پارتى وبنەماڵەى بارزانى دەنووسن وڕەخنەدەگرن،لەبەرامبەرئەمەش میتى توركى داواى لەدەزگاى پاراستن كردووە هاوكاربن بۆ لەناوبردن وتیرۆركردنى گەریلاكانى پەكەكەوتیرۆركردنى سەركردەكانیان،شێوازى تیرۆكردنەكەى نووسەرانى ئازادلەباشورى كوردستان بەم شێوازەداڕێژراوە هەركاتێك یەكێك لەم نووسەرانە سەردانى توركیابكات ئەوا دەزگاى میتى توركى بەڕێگاى بەكرێگیراوەكانى خۆیان تیرۆریان بكەن،بەبۆچوونى دەزگابەدناوەكەى پاراستن بەهیچ شێوەیەك وڕاستەوخۆ بەرپرس نابێت وڕووسووردەبن بەرامبەربەدەنگى خەڵك ونووسەرەكانى تر،لەلیستەكەى پاراستن كە پێشكەشى میتى توركى كراوە ناوى کۆمهڵێک لە نووسهر و رۆژنامهنووسیان داوه به میتی تورکیی، بۆ دڵنیایش لەپیلانەكەى هەردوولا وجێ بەجێ كردنى بەڵێنەكانیان ڕێكەوتننامەیەكك بەواژووى(بڕهان ئایدن ومسڕووربارزانى)مۆركراوەو لەنزیكترین دەرفەت جێ بەجێ دەكرێت، منیش ئەم پیلانەى دەزگاى بەدناوى پارستن ومیتی توركى سەرجەمى بۆلەناوبردنى ڕۆڵەى كوردە و تیرۆركردنیانە، بۆ مێژوو ئەم بەڵگانە لەئەرشیفى كوردستان پۆست ئەمێنێتەوە ولەكاتى خۆیی لەدادگائامادەیان دەكەین وڕووبەڕوویان دەكەینەوە،چونكە ڕۆڵەى كورد بۆ بنەماڵەی بارزانى وتیرۆركردن بەدەستى ئەوان نەخوڵقاون.
احمد على/هۆڵەندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست