کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
لەم چەند ڕۆژەی دووایدا سفرەی سیاسی یەکێتی و کەوچکی بڕیاربەدەست و سەرکردایەتی ئەم حزبە بووەتە باسی ڕۆژ و هەریەکە و بەجۆرێک باس لە ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی کۆنگرەی یەکێتی دەکات، من پێموایە ئەوەی مافی ئەوەی هەیە کە قسە لەسەر بارودۆخی یەکێتی بکات و گرنگی و بێ نرخی ئەم کۆنگرەیە بخاتە بەرباس و خواستی ئەنجامدان...