کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ مەسعود بەرزانى سەرۆكى پارتى دیموكرات و سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى هێزى هێزى پێشمەرگە

Wednesday, 02/02/2011, 12:00




بەهەست كردنمان بەو زوڵمانەى لەپاڵ پارتیەوە ئەنجام ئەدرێت پێمان باشبو ئەم پەیامەتان ئاراستە بكەین. جەنابى بەرزانى ئێوە هەمیشە لافى نەتەوەیى و مافى گەلى كورد لێدەدەدن و دروشمى پارتەكەشتان دیموكراتیە! بەڵام ئەو لەو پارتەى ئێوەدا دەكرێت بەرامبەر كەسانى نەتەوەیى مەگەر سەددامى دیكتاتۆر كردبێتى! چەند كەسێكى نەتەوەیى لەهەولێرى پایتەخت لەژێر ئاڵاوئەمرى جەنابتان و پارتەدیموكراتەكەتاندا مۆڵەتى خۆپیشاندانیبَكیان دژى ئێران ى دیكتاتۆرى داگیركەرى كوردستان وەرگرت و خۆپیشاندنیان ئەنجام دابو لەونارەزایەدا شوشەى بیناى داگیر كەرانیان شكاندبو ئێمە ئەو دەستانەدەگوشین بەرد لەدڵى دوژمن بگێرێت و دەبێت ئێوەش دەستیان بگوشن نەك دەستیان كەلەپچە بكەن!! ئەوان ڕەوایى بەخۆیان دەدەن لاوانمان لەسەرى ئازادى و مافى خۆیان لەسێدارە بدریێن بۆچ نەبێت لەباشورى ئازادا بەردێكیان تێبگرین؟؟چەند ئەندامێكى پارتى چارەسەریتان دەستگیر كردوە لەنێویاندا مام هەژارى تێدایە كەڕۆژنامەنوس و كەسێكى نەتەوەییە.بەناشیرینترین شێوە دەستگیر كراون لەلایە چەكدارەكانى پارتیەوە..ئێمە ئەم كارەتان بەكارێكى دیكتاتۆرانە لەدژى گەل لەقەڵەم دەدەین و پێشمان وایە مامەڵەى پێوەدەكەن لەگەڵ ئێراندا! بۆیە داواكارین لەجەنابتان و بەناوى حكومەت و پارتەكەتانەوە داواى لێبوردن لەخانەوادەى گیراوان و گەلى كورد بكەن ! بەپێچەوانەوە هۆشیارى ئەوەتان پێدەدەین لەبەرامبەر دەستگیر كردنى هەركەسێى نەتەوەیى لەهەر پارتێكدا بێدەنگ نابین و هەڵوێستى توندمان دەبێت.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە