سه‌رنجه تیژه‌کان.... گوڵ و دڕکه‌زی
Tuesday, 10/07/2012, 12:00
زنجیره‌یه‌ک تێبینی، سه‌رنجی وورد و به دواداچوونی جدییه بۆ ژیانی رۆژانه‌ی ناو شاری سلێمانی و ده‌زگا حکومییه‌کان و شوێنه گشتیه‌کان، ئه‌م رووانینانه هه‌م ده‌زگا ره‌سمیه‌کان و هه‌م هه‌ڵسووکه‌وتی دانیشتوانیش ده‌گرێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که میلله‌ت به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به رۆشتنی (دکتاتۆر)ه‌کان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، چه‌نده ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره ئه‌وه‌نده و زیاتریش ئه‌م به‌شه له نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشووری کوردستان لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ده‌قه‌ومێ، ئه‌ڵبه‌ته سه‌رنجه‌کان هه‌ڵقوڵاوی واقع و بارودۆخی باشووری کوردستانه و منیش، نهویستوومه و نهدهمهوێ، هێنده ساده بیر بم و زه‌ده‌ی خۆرئاوا که باس له ئه‌وروپا و سیسته‌می ئه‌وروپا بکه‌م، له حاڵێکدا که ده‌بینم، هه‌مان کوردی گه‌ڕاوه (بۆ سه‌ردان) بۆ ووڵاتی خۆی، زۆر ئاسایی پلاستیکی ئاوه‌که‌ی دیخواتهوه، بێ باکانه فڕیده‌داته سه‌ر شه‌قامه‌که و جوێنیکیش به ده‌سه‌ڵات ده‌دات! هه‌ڵبه‌ته ئه‌م باسانه، ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌م به‌شه له نه‌ته‌وه‌ی کورده و پیشاندانیان وه‌ک ئه‌وه‌ی, که هه‌یه پێویستن، له پاشاندا باسی ده‌که‌م.
ئایا ئه‌م جۆره نووسینانه کاریگه‌ریان ده‌بێت؟ 1- له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له مه‌ودایه‌کی درێژدا، به‌ڵێ ئه‌گه‌ر کاتێ توانیمان ئینسان وا لێبکه‌ین به جۆرێک که خۆیان ئازاد بکه‌ن له‌و پێویستیه زۆرانه‌ی که زۆربه‌یان ناپیێویستین و گرفتاری بووین، یانی به‌هیزکردنی ژیان و لایه‌نی مه‌عنه‌وی مرۆڤه‌کانمان، چونکه تا له لایه‌که‌وه گۆڕانکارییه‌ک له ناخماندا روونه‌دات و له لایه‌کی تره‌وه شیکردنه‌وه‌یه‌کی دروستمان بۆ خه‌سڵه‌ته‌کانی ئینسان نه‌بێت، هیچ هیز و رێخراوێک ناتوانن، ئه‌و گۆرانه‌ی، که پێویسته بۆ ته‌کاندان، له ناخماندا دروست بکه‌ن و کات به فیڕۆدان و چاوبڕینه ئومێدیکی به‌دی نه‌هاتووه، ده‌بێت بازنه‌ی داخوازییه دنیاییهکانمان، بچوکتر و بچوکتر بکه‌ینه‌وه، تا به به‌هانه‌ی ناچار بوون بۆ وه‌ده‌ست هینانی (فڵانه ئامیر...هتد)، ناچار نه‌بین چاوپۆشی له به‌شێک (هیچ نه‌بێت له‌و کاته‌دا) له بنه‌ما رهوشتییهکانمان بکه‌ین، هه‌رچه‌نده من دڵنیام که مرۆڤ به زۆری ویستی به‌لای خیردایهو وه‌رگرتنی به زۆری به‌لای شه‌ردایه، جا ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته، ئه‌و که‌سه له‌وکاته‌دا که ده‌که‌وێته داوی ئه‌و پێویستیانهوه نزیک بێت له‌و بازنه‌ی شه‌ڕه و له شوینهوارێکی شه‌ڕخوازدا خۆی ببینێته‌وه، ئه‌وا مه‌حاڵه ناچارده‌بێ (له‌وکاته‌دا، هه‌رچه‌نده به‌دڵ نایه‌وێ ئه‌وکاره بکات) چاوپۆشی له به‌ها و نرخه ره‌وشتییه‌کانی بکات.
2- له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه له‌نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئه‌گه‌ر چه‌ند تاکێکیش هوشیار بکه‌ینه‌وه و راستییه‌کانی پیشان بده‌ین و رایان بهێنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که لۆژیک بنه‌مای بیرکردنه‌وه‌یان بێت و پێوه‌ره‌که‌یان دروستییی ئه‌و شته بێت، نه‌ک خاوه‌نی قسه‌که، به‌سوودی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه و شۆڕش ده‌بێت له دڵه‌کاندا روبدات، نه‌ک گڕتێبه‌ردان و سووتاندنی دره‌خته‌کانی سۆز...یانی شۆڕشی چه‌واشه، هه‌ر قسه‌یه‌کیش، له ره‌فتاری راسته‌وخۆی بێژهرهکهیدا ره‌نگی نه‌دایه‌وه، ئه‌و بێژه‌ره، تهفرهدهرێکی شه‌یتان سیفه‌ته وخه‌ڵکانێکی دۆزیوه‌ته‌وه، که باوه‌ڕی پێده‌که‌ن، یا که‌سێکی بۆشه و خه‌ریکه رۆڵی فریشته‌ئاسا ده‌بینێ و هه‌ڵبه‌ته شانۆیه‌کی گونجاو و ته‌ماشاکه‌ری خۆی هه‌یه بۆیه به‌رده‌وامه له پیشاندانی شانۆگهرییهکهیدا و ئه‌وه ته‌ماشا چییه‌کانن که بڕیارده‌ده‌ن، ئه‌م تیاتره بوه‌ستێنرێت، یا ببێته تیاترۆخانه‌یه‌کی درێژخایه‌ن. ئه‌وانه‌ش خاوه‌ن تیاترۆخانه بن هه‌ر شۆڕشی چه‌واشه‌یان پێ ئه‌نجام ده‌درێت و سته‌مکارێکی نوێ ده‌خه‌نه جیگای زاڵمێکی کۆن..
3- ده‌ستوورێکی تر که فره گرنگه ئه‌وه‌یه که، رێگه به خۆمان نه‌ده‌ین که باوڕ به‌وه بکه‌ین، رێکخراوێک، سه‌رکرده‌یه‌ک، ده‌سه‌ڵاتدارێک و... بکه‌ینه پێوه‌ری کوردایه‌تی و پیاوخراپی یا پیاوچاکی ده‌سته‌یه‌ک یا تاکێکی دی، به به‌هانه‌ی ژماره‌ی شه‌هیده‌کانی، ئێمه ده‌زانین، ڕیکخراوه کوردییه‌کان، یه‌ک ئه‌وی تری هێناوه‌ته دنیا و ئه‌میان به‌رهه‌می ئه‌وی تریانه و هه‌تا ئێستاش، دایک و کوڕ هه‌م له حاڵه‌تی ئاشتیدا و هه‌م له حاڵه‌تی شه‌ڕدا، به‌یه‌که‌وه هه‌ڵیان کردووه و ئه‌مه‌ش شتێکی ئاساییه و سیفه‌ته دوو فاقییهکهی ئینسان خۆیه‌تی، ینگ و یانگ، خێر و شه‌ڕ، ئارام و دڕدۆنگ، باش و خرا و...هتد
4- جا ژماره‌ی شه‌هید، نه ئیمتیازێکه بۆ فڵانه رێخراو، فڵانه لێپرسراو فلانه بنه‌ماڵه و خێڵ و...هتد. ئه‌وانه ئینسانگه‌لێکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن، که ویژدان و شه‌رافه‌تی ئینسان بوونیان، ڕێگه‌ی پێنه‌داوون، چاوی رۆحیان له‌ئاست سته‌می سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌یان، ببه‌ستن و به به‌هانه‌ی ژیان، یه‌ک زه‌ڕڕه له شه‌رافه‌تی ئینسانی که خه‌ڵاتی خوایه بۆ ئینسان، که‌مته‌رخه‌می بنوێنن، بۆیه تاجی ئازادی رۆحیان له‌سه‌ر ناو، و بۆ خزمه‌تی ئه‌و ئه‌رکه ئاسمانیه که ده‌فه‌رمێ، یه‌که‌م جار له خۆته‌وه ده‌ست پێبکه، له خۆیانه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد و ئه‌وه‌ی هه‌یان بوو به نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌خشی و ئه‌رکی ئینسان بوون و کورد بوونی خۆیان له به‌رزترین پله‌کانیدا به‌جێهێنا.. بۆیه هه‌ر که‌سێک (هه‌رکه‌سێک ئه‌بێ با ببێ، باڵای خه‌باتی چه‌نده و نووسینه‌کانی چین و کوڕ و کوڕه‌زای كێیه، با ببێ) ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه بدوێ، ناتوانێت بۆ هیچ مه‌به‌ستێ ناویان بهێنێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی نه‌بێ (که به‌زۆری هه‌یه‌تی)، ئه‌وا به ناراسته‌وخۆ شه‌هیدان ده‌کاته ئیمتیاز و پارسه‌نگی ناکامییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. شه‌هیدان وه‌ک ووڵاتی کوردستان، موڵکی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، نه‌ک رێکخرا و ده‌سته‌جات و لێنهپرسراوهکان، هه‌ڵبه‌ته ئێستا ئه‌مه له باشووری کوردستان زه‌ق بۆته‌وه، به‌ڵام هیچ هومێدیێک نییه، که پارچه‌کانی دی حاڵیان له‌مان خراو تر نه‌بێت، چونکه گۆڕانێک رووینه‌داوه و نیشانه‌یه‌ک به‌دی ناکڕێت، سیناریۆ هه‌مان، نووسه‌ر هه‌مان، ئێدیتۆر هه‌مان و ئه‌کته‌ره‌کان هه‌مان...هتد.
بۆچی کوردستانپۆست؟ مرۆڤ به ئومێدی ئه‌وه‌ی که ئه‌زموونه‌کانی ژیانی تا ئه‌وه‌نده‌ی له ژیاندا ماوه، پاش ساڵانیکی زۆر، دیسان بخاته‌وه خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌ی، بنه و بارگه‌ی تێک ده‌نێته‌وه و روو له نیشتمانه‌که‌ی ده‌کاته‌وه، ده‌گه‌ڕێ، ده‌ژنه‌فێ، گوێدهگرێ و ده‌بینێ...سه‌ره‌تا نایه‌وێ باوه‌ڕ بکات. به شتێکی کاتی، هه‌ر لێره‌یی و..هتد داده‌نێ، چونکه سه‌رده‌مانێکیش له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیده شه‌ریفانه‌دا ژیاوه و بیره‌وه‌ری و خواسته‌کانی ئه‌وانی له دڵدا بۆته که‌سه‌ر و ده‌یه‌وێ، بۆیان وه‌دی بێنی و رۆحیان شاد بکات، ده‌که‌وێته هه‌وڵدان و به‌دوای چاکه‌کاندا ده‌گه‌ڕێ و هه‌ندێ جار(زۆر که‌م) کێوێک له خۆبه‌خشی و ره‌وشت و ئاکاری ئینسانی و کوردایه‌تی فره به‌رز دڵه غه‌مگینه‌که‌ی شاد ده‌که‌ن و ئه‌وه ده‌کاته خاڵی ده‌سپێک و ئۆخه‌یه‌ک به رۆحیدا دێت و چه‌ند فرمێسک بۆ به‌هه‌ده‌ر نه‌چوونی خوێنی هه‌ڤاڵه‌کانی، له چاوه‌کانیه‌وه ده‌ڕژێنه سه‌ر به‌شێک له باشووری زه‌وی کوردستان، جا خۆ رێک ده‌خاته‌وه و به دڵخۆشییه‌وه، قه‌ڵه‌مه‌کی تێژ ده‌کات و ویژدانی ده‌کاته سه‌ر پشک و چاو‌دێر، نه بادا زه‌رره‌یه‌ک، ئاهێک، ئاره‌زوویه‌ک، حه‌سره‌تێک، خه‌مێک، عیشقیک و روانینێکی پر له مانای هه‌ڤاڵێکی شه‌هیدی سه‌رزه‌نشتی نهگووتنی ئه‌و حه‌قه‌ی، بکات، که بینی و به‌ڵام له قه‌له‌مه‌که‌ی ترازا و ئێدی نه‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ری...ئا ئه‌مه‌یه خه‌مه سه‌خته‌که که ده‌ست و بیر و یه‌خه‌ی نووسه‌ری جدی ده‌گرێ و وه‌ک خه‌مخۆرێک له رۆشتن به چه‌وته ریگادا ده‌یپارێزێ...ئه‌م قه‌ڵغانه، ئه‌م چه‌تره، به‌رهه‌می ساڵانی زۆری خه‌مخۆری نووسه‌ر بووه، که وه‌ک قوتابییه‌ک ئه‌لفوبێی راستویژی و حه‌قپه‌رستی، له مامۆستا شه‌هیده‌کانی فیر بووه و ئیدی، ئه‌وه بووه به‌به‌شیک له که‌سایه‌تی و جوانییه‌که‌ی، گهشییهکهی و تواناکانی نووسینی، هه‌ر له‌وه‌وه، سه‌رچاوه ده‌گرێ و ئه‌و ده‌زانی، که ئه‌گه‌ر جگه له بانگی حه‌ق بانگێکی تر بدا، ده‌نگی ناسازگار و گوێگرانی چارس ده‌کا و خۆشی ده‌پوکێته‌وه و له کۆتایدا هیشک ده‌بێت...
جا به ئومێدی گه‌یاندنی بانگی حه‌ق، به‌و هه‌موو خواسته باشانه‌وه که هه‌یه‌تی، به‌و ئاواتانه‌وه که له دێرزه‌مانه‌وه له دڵیدا هه‌ڵی گرتوون و له‌گه‌ڵ هاوریێکانیدا زۆر جار باسی کردبوون و ئه‌وان داوایان لیکردبوو، که ئه‌گه‌ر رۆژێک کوردستان رزگار بوو و ئه‌و مابوو ئه‌م ئاوات وخواستانیهیان به‌ده‌نگی به‌رز بڵاوکاته‌وه، ئاواته‌کانی نووسینه‌وه، قسه‌ی جدی دڵی هاورێکانی بۆ هه‌موو رۆژنامه‌کان نارد، پرۆژه‌کانی ئه‌وانی بۆ باسکردن، دڵنیا بوو که گوێده‌گرن، خۆ ئه‌وه خواستی شه‌هیده‌کانی کوردستانه بۆ باشترکردنی حاڵی ئه‌م به‌شه له نه‌ته‌وه‌که‌ی، ئاخر ئه‌وان بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌م ئاواته ئینسانیانه خۆیان به‌خشی، بێده‌ربه‌ستانه ژیانیان پێشکه‌ش کرد...به‌ڵام مخابن، نه‌خۆشینه‌که به‌ر له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له په‌ل و پۆ خستبێ، عه‌قڵ و توانای فکری و زیندوێتی ویژدانی (رۆشنبیران!)ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئیفلیج کردووه و ئێستا ئه‌مان به باری نێگه‌تیڤی په‌روه‌رده حیزبییه‌که‌دا(هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه) قه‌ڵه‌مڕانی ده‌که‌ن و تووشی غایله‌ی عه‌قڵی بوون و پێیان وایه سه‌رگه‌رمی رۆشنگه‌رین و له عاله‌می سایبه‌ر و دنیا مه‌جازییه‌که‌ی خۆیاندا، گه‌ره‌کیانه تراویلکه له نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه واقع و خواسته دروونییهکانیان،(که حیزبه‌کان، یان به‌شێک له حیزبه‌کان بۆیان جیبهجینهکردوون و یا بۆ ماوه‌یه‌ک کردوویانه و ده‌یان یا و ئه‌گه‌ری تر...) هاوپێچ ده‌که‌ن به خواستی ئه‌مڕۆی شه‌قامی کوردی، که رێژه‌یه‌کی زۆری ئهوخواستانه، به هۆی ناله‌باری بیرکردنه‌وه و نادروستی شیکار و له هه‌موویان گرنگتر مه‌به‌ستی تایبه‌تی، ئه‌م بزووتنه‌وه، دروستکراوانه، به چهوتهرێدا براون و جه‌نگێکی ده‌روونی، بێ ئه‌مان که راسته‌و خۆ یا ناراسته‌و خۆ له‌ده‌ره‌وه پیشتیوانی گه‌وره‌ی لیده‌کرێ، رووبه‌رووی تاکی کورد کراوه‌ته‌وه و ئه‌م (مێدیا)، قوماته کراوه له باشووری کوردستان، بهگوڕهاوبهشی ئه‌و جه‌نگه دروونییهن و سه‌ردارێکی خۆبهزلی (به‌فیز)، داش ئاسا، رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه، له خراپکردن و رێگرتن، له به‌دینه‌هاتنی هوشیاری راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوری تاکه‌کاندا و تا بۆیان بکریت چاو له حه‌ق ده‌پۆشن و به باسکردنی ناحه‌قیه‌کان، به خه‌ڵق ده‌ڵێن، که حه‌ق لای منه و من دابه‌شکه‌ری حه‌قم و لێره‌دایه که شمشێره دوو فاقهکهیان هه‌ڵده‌کێشن و به ووتنه‌وه‌ی (زۆر جارناڕهوای) ناحه‌قییه‌کان، سه‌ری نه‌مامی تازه سه‌وزبووی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌په‌رێنن و ئامانجی نه‌خشه بۆ کێشراویان تا ئێستا پێکاوه و له قایم کردنی، بنکه‌ی فشه‌ڵی که‌سایه‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار و ره‌واجدان به ناوه‌نده‌کانی بۆگه‌نکردووی نارهواییهکاندا به ناوی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، ئه‌و هه‌ناسه په‌نگخواردووه‌ی له سینه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌دایه، پوچ ده‌که‌نه‌وه و ووزه و توانای لاوه‌کانمان که ده‌کرێ به رێره‌وێکی، چاکی، ئینسانی ئارام دا ئاراسته بکرێن، ده‌ده‌نه به‌ر باو، ئه‌وا ده‌بینین که هیچ کاریگه‌رییه‌کی نییه له‌سه‌ر ره‌وتی ژیان.
که‌واته ئه‌م زه‌مینه پڕ میکرۆبه، شوینهوارێکی دروست و له‌بار نییه بۆ گه‌شه‌کردنی، بیر و توانای (ته‌کاندان و بزووتن)، چوونکه وه‌ک فه‌یله‌سوفێکی کورد (د.خ) ده‌فه‌رمووێ : بزووتنه‌وه، به مانای بزووتنی زه‌ینی ئینسانه و گۆڕانی، نه‌ک بزووتنی فیزیکی ته‌نی ئینسان، چونکه له‌م حاڵه‌ته‌دا(بزووتنی ته‌ن)، هه‌م ئینسان و هه‌م گیانله‌به‌ران هاوبه‌شن...مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه که بزووتنی ته‌ن رۆڵی نییه له گه‌شه‌کردنی تواناکانی ئینساندا ئه‌گه‌ر بزووتنی زه‌ینی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت. بۆیه ده‌بێت بۆ بوارێکی تر بگه‌ڕیین که بتوانین، ئه‌م راستیانه و ئه‌م جۆره له بزووتن به خوێنه‌رانمان بگه‌ێنین. کوردستانپۆست (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی)، که بهردهفرکێی زۆری تێدایه که بێهوده‌ن و نووسینی جدی و باشیشی، تێدایه، تا ئه‌و کاته که ده‌ست نه‌خه‌نه ناو نووسینه‌کان و سانسۆریان نه‌بێت، بوارێکی گونجاوه به‌تایبه‌ت که بینه‌ر و خوێنه‌رێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه، ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین که له باشووری کوردستان، چه‌ندین گۆڤاری گرانبه‌ها و لوکس له باره‌ی چاپه‌وه (به‌تاڵ له ناوه‌رۆکدا) و رۆژنامه‌ی زۆر، به‌خۆڕایی ده‌درێن به‌خه‌ڵک (حزبی و هتد...) که مرۆڤ ره‌نگه سه‌ره‌تا وه‌ریان بگرێت، به‌ڵام هه‌ر زوو لێیان بیزار ده‌بێت و ئیتر ته‌نها جێت لێده‌گرن، بۆیه وه‌ریان ناگرێت و ره‌تیان ده‌که‌یته‌وه.
گـــــــــــــــــــــــــــوڵ و درکهزی
سه‌رنجی یه‌که‌م : چه‌پکێ گوڵ پێشکه‌ش، به (خوشکان و برایان) ی کارمه‌ند له به‌رێوه به‌رایه‌تی
خانه نشینی پێشمه‌رگه، که به رۆح سووکی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، توانای پێشمه‌رگه‌یه‌ک، له خۆبووردوویی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، زانایی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، ره‌فتار به‌رزی پێشمه‌رگه‌یه‌ک، به پیر ئه‌و که‌سانه‌وه ده‌چن که رێ‌یان ده‌که‌وێته ئه‌م به‌رێوه بهرایهتییه...لیره‌دا هه‌ست ده‌که‌ی جارێکی تر چوویته‌وه کۆڕی خه‌بات و خوشکه‌کانت له گونده‌کانی کوردستان، به هه‌ناردنی ناوساجی و خۆراک و فیشه‌ک و گه‌ر پێویستیشی بکردبایه، ره‌خت و تاقمیان ده‌به‌ست و له پشت سه‌رته‌وه به‌رگریان لێده‌کردی...لێره له‌م به‌ڕیوه بهرایهتییه زۆر سانایه فرمێسکی خۆشی بۆ میهره‌بانی، ئه‌م خوشک وبرایانه بڕیژی و ئه‌م جێیه بکهییته، خاڵی ده‌ستپێکردن...ئه‌مه خاڵی هیوایه‌ک.
چه‌پکێ درکهزی پێشکه‌ش، به (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی له سلێمانی)، که بیتوانا، رۆح زل، لێنه‌زان، به‌د قه‌وڵ و ره‌فتار ره‌ق، به‌گژ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌چنه‌وه، که رێ‌یان ده‌که‌ویته ئه‌م شوێنه.
من پێشنیاز ده‌که‌م، که ئه‌م دوو به‌ڕیوه بهرایهتییه، جێگۆرکێ پێبکرێت، یان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له ساڵیکدا، جارێ دووجار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، ۆرکشۆپ یان کۆرسی فێرکردن، بۆ به‌ڕیوه به‌رایه‌تی خانه‌نشینی، بکاته‌وه، به‌ڵکو رێز له‌و که‌سانه بگرن که به‌عسی نه‌بوون و به‌هه‌ڵه تا پله‌ی کادری، گیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه و زۆریان تیدا چوون، له‌و چوونهماندا بۆ ئه‌م به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه، دوو که‌سمان بینی که ده‌یانوویست، به‌رێوه‌به‌ر کاک عوسمان، ببینن، یه‌کێکیان له ئه‌مریکاوه گه‌رابۆوه و به پێی قسه‌ی خۆی، ئه‌فسه‌ری لیوا رهزاقورسهکهی (حرس جمهوری) بووه بۆ ده‌یان ساڵ، ئه‌وی تریان له سویده وه هاتبۆوه و تاکو ئه‌و کاته‌ش، هه‌ر به‌کادری مابۆوه و به‌رپرسی که‌رتی رێخستنی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان بوو له پارێزگایه‌کی سوید. ئه‌م دوو که‌سه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ خانه نشینییه‌کان وه‌ر نه‌گرتبوو، هه‌ردوکیان معامهلیان پێ‌بوو، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌که، واستهشی هه‌بوو، دڵنیام هه‌ر واستهکهی به‌س بوو معامه‌له‌که‌ی زیاد بوو، کادره نه‌گبه‌ته‌که، که له ساڵی 1982 وه، په‌یوه‌ندی به رێخراوی کۆمه‌ڵه‌وه کرد بوو، (به‌ڵگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ی.ن.ک پێ‌بوو، نامه‌ی دایهرهکی سویدی که روونکرابۆوه ئه‌م که‌سه له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانییوه بێته‌وه، کاک عوسمان قه‌وڵی پێدابوو ئه‌مانه بێنیت کاره‌که‌ی بۆ ده‌کات و وابزانم قه‌وڵی شه‌ره‌فیشی دابوو، له سویده‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کردبوو، جارێکی تر به‌ڵێنی دابوو، که ئه‌گه‌ر بگه‌ڕیته‌وه کاره‌که‌ی بۆ ده‌کات) هه‌روه‌ها ئهرزوحاڵێک که به مه‌ره‌که‌بی سوور و سه‌وز و شین و ره‌ش، پڕکرابۆوه به ئیمزا و بهروار وناوی کاک فلان و خوشکه خانمه‌کان و هتد...رایکردنی بێهوده، یانی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 30 جار ئه‌م کادره له‌لای کاک عوسمانه‌وه نێردراوه بۆ وه‌زاره‌تی دارای و له‌وێوه دیسان بۆ لای کاک عوسمان (دیاره وه‌ک بۆمان ده‌رکه‌وت، لێنهپرسراوانی باشووری کوردستان، زۆربه‌یان، کۆدی تایبه‌تیان هه‌یه له کاتی نووسین و ئیمزا کردنی ئه‌رزوحاڵی وادا) ، به‌هه‌ر حاڵ کابرای ئه‌مریکایی، ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری سه‌ددام، به دڵێکی خۆشه‌وه، درێژ درێژ چه‌کی پاره دواکه‌وتووه‌که‌یان خسته چنگییه‌وه و کادیره مهزڵومهکهش، به دڵی شکاوه‌وه، ماندوو بێ هیوا خواحافیزی له ئیمه کردوو په‌رییه‌وه ئهوبهرجادهکه، ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه، به پێجه‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه نشێنی پێشمه‌رگه‌وه، خاڵی ده‌ستپێکردنی، بێزاری و ناره‌حه‌تی و ته‌نانه‌ت، ده‌تگه‌ێنێته خاڵی نه‌فره‌ت کردن...و ده‌بیته خاڵی بێ ئومێدی. چه‌پکێ درکهزی پێشکه‌ش، به (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی له سلێمانی).
رۆژێکی باران، له ساڵی 2012 وه‌رزی زستان، به بێ چه‌تر و به پێ، له نزیک (م ، س ی.ن.ک) وه جارێ به په‌له و جارێ به ماتهماتهی ژیر دره‌خت و گوێسوانه‌کان، خۆم گه‌یانده به‌رده‌رکی سه‌را، قور و لیته، په‌رۆی دروشمه دڕاوه‌کان وایه‌ری دیکۆره‌کانی کرسمهسی 2012 کارتۆنی به‌تاڵی (ساخت ایران) ، بوتڵی به‌تاڵی ئاوی خوراوه‌ی بانی خێڵان و هه‌زار و یه‌ک جڕوجانه‌وه‌ر، له‌گه‌ڵ باراناوی سه‌ر شه‌قامه‌کاندا، پێشوازیان له خه‌ڵکه‌که ده‌کرد. ئه‌و رۆژه ده‌تگوت، ئاسمان کون بووه و به لێشاو ئاو ده‌هاته خواره‌وه، هه‌ر له نزیک مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تییه‌وه تا ده‌گاته کۆتایی شه‌قامی (گۆرانی شاعیر)، پاشان به سابوونکه‌راندا، ئه‌وسا شه‌قامی کاوه، تا فولکه‌که‌ی مامه ریشهم (ره‌حمه‌تی خوای ڵێبێت، چوو ئه‌م رۆژه‌ی نه‌دی!)، تهی کرد ده‌مبینی ئه‌وانه‌ی له ناو ئوتومبیله جوانه‌کاندا بوون به‌وانه پێده‌که‌نین، که وه‌ک من پیاده بوون، جا ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو له‌م گه‌شته‌ی ئه‌م رۆژهمدا، نه پاریزگار، نه سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کان(!) نه قایمقامه‌کان، نه که‌سێ له یه‌کێتی، نه که‌سی له پارتی، نه که‌سێ له گۆڕان، نه که‌سێ له ئیسلامییه‌کان...هتد ئه‌و رۆژه که‌سم نه‌دی هه‌ر هیچ که‌س، به‌ڵام زۆر شت فێر بووم و دۆسته دێرینه‌که‌م (باران) تاسه‌ر ئێسقانه‌کانم ته‌ڕی کردم، به‌یادی رۆژانی بناری چیای سه‌رکه‌شی پیره‌مه‌گرون، ئه‌وسا هه‌موو که‌س ده‌یانویست یه‌کتر ببین و دیتنی یه‌کتر ئاسان بوو.
چه‌پكێ دڕکه‌زیی پێشکه‌ش، به ی.ن.ک، پارتی، گۆران، ئیسلامییه‌کان و ئه‌و لێنهپرسراوانهی که ئه‌و رۆژه من که‌سیانم له سه‌ر جاده‌کانی سلێمانی نه‌بێنی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست