هه‌ولێکی شێلگیرانه‌و ئاکامێک

Wednesday, 02/12/2009, 12:00


پاش خۆپێشاندانی 17 نۆامبری ئۆسڵۆی پێته‌ختی نور‌وێژ، گروپی کوردیی له رێکخراوی دژی ره‌گه‌زپه‌رستی SOSراسیسمه‌و گروپی خۆیندکارانی کورد بۆ دیفاع له زیندانیانی سیاسیی کورد، نامه‌و چه‌ند دیکۆمێنتیان سه‌باره‌ت به ئێحسان‌ فه‌تتاحیان‌و 12 چالاکی مه‌د‌ه‌نی‌و سیاسی ئاراسته‌‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و پارله‌مانی نۆروێژ کرد. بۆ سه‌رگرتن‌و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه ‌هه‌لێنان بۆ داواکان، ئه‌م دوو رێکخراوه پێوه‌ندیی به نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌داری نۆروێژی، دوستی نێزیکی کورد Erling folkvord و حیزبی سۆسیالیستی چه‌‌پی نۆوروێژ SV ده‌گرن.
ئه‌لینگ‌ فۆلكوردله هه‌وڵه‌کانی خۆیدا به‌رده‌وامه‌و حیزبی سۆسیالیستی چه‌پ له کۆبوونه‌وه‌ی ‌کۆمیته‌‌ی ناوه‌ندیی landstyre رۆژی‌ یه‌کشه‌ممه 29/11/2009 نامه‌و داواکانی کوردانی نیشته‌جێی نۆروێژی هێنایه‌به‌ر باس‌و پشتیوانیی خۆی ده‌ربری.
SV له‌م کوبۆنه‌وه‌یه‌دا باسی هه‌نگاوه‌کان‌، خۆپێشاندانه‌کان‌و باسی زۆڵملێکراویی نه‌‌ته‌وه‌ی کوردو به‌لووچ ده‌کاو ده‌ڵێ: حیزبی سۆسیالیست بۆ ئه‌وه‌ کار ‌ده‌کا که نۆروێژ:
*پشتیوانیی له ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆو ده‌ره‌وه بکا که کارده‌که‌ن بۆ مه‌سه‌‌له‌ی ماڤی مرۆڤ‌و دێموکراسی.
* پێوه‌ندیی بازرگانیی نۆروێژ له‌گه‌‌ڵ ئێران به مه‌سه‌له‌ی ماڤی مروڤ ببسترێته‌وه.
*ئێعدامی ئێحسان‌ فه‌تتاحیان مه‌حکووم بکرێ‌و زه‌خت‌ بخرێته‌سه‌ر ئێران که پێش به‌ له ‌سێداره‌دانی چالاکانی مافی مروڤ بگیرێ.
* حیزبی سۆسیالیست پێوایه که چالاکانی دیکه‌ی ماڤی مرۆڤ له ئێران که داوای په‌نابه‌ریی ده‌که‌ن‌و گیان‌و ژیانیان له مه‌ترسی دایه بپارێزرین‌و مافی په‌نابه‌رییان بدرێتێ.
دوو رێکخراوی پێکهێنه‌ری خۆپێشاندانی 17 نوامبر داوایان له SV کردوه که ئه‌ندام پارله‌مانی ئه‌م رێکخراوه له پارله‌مان له وه‌زیری ده‌ر‌وه‌ی نۆروێژ له‌مه‌ر ئه‌و نامه ودیکۆمینتانه بپرسێته‌‌وه به‌ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌کی بگه‌یه‌نێ.
پێویسته بگوترێ SV یه‌که‌م رێکخراوی سیاسیی نۆروێژیه که مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌ڵکوژیی کوردی، به‌ ژێنۆسایدی‌ کوردان به‌شێوه‌ی فه‌رمی ناسیوه‌و له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵیدا بڕیاریدا که ژێنوسایدی کوردان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نۆروێژه‌وه‌ به فه‌رمی بناسرێ.
گروپی کوردی له رێکخراوی دژ به رگه‌زپه‌رستی SOSRasisme

ده‌قی وه‌رگێردراوی نووسراوه‌که‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی SV
نۆروێژ پێویسته پشتیوانی‌و هاوکاریی زیاتری ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆو ده‌ره‌وی ئێران که بۆ وه‌دیهێنانی دێموکراسی کار ده‌که‌ن بکا. ئه‌مه سه‌ردێری باسێکه که له‌سه‌ر داوای به‌رێز یه‌رموند سکارو به‌رپرسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و حیزبه له کۆبوونه‌وه‌ی 28و 29 مانگی نوامبری ساڵی 2009 له کۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندیی حیزبی چه‌پی نۆروێژدا هاتۆته به‌رباس.
له‌و ساڵانه‌ی دواییدا خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریی بۆ وه‌دیهێنانی دێموکراسی له‌ناو ئێراندا په‌ره‌ی گرتوه‌و ئه‌وه‌ شتێکی بێوێنه له مێژویی نوێی ئێراندا، ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه رووی راستیی له‌دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رێژیمدایوو پشتیوانیی له مافی مرۆڤ‌و نه‌ته‌وه‌کان ده‌کا. جێاوازییه‌کی به‌رچاوی ئه‌و خه‌باته نۆیه جه‌ماوه‌ریه له ئیراندا ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی به‌شدارانی له توێژی خوێندکارو مامۆستایان‌و ژنا ن پێکهاتوه. له‌هه‌مانکاتدا خه‌باتکه هه‌ڵقوڵاوی نێوخۆی ئێرانه، نه‌ک ده‌ره‌وه. ئێران بۆ خۆی یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که بیری ئازادیخوازی وه‌ک تاوان سه‌یر ده‌کرێ‌و هه‌ر بۆیه ئێران بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بیری ئا زادی‌و دێموکراسیان هه‌یه‌و پێیانوایه که هه‌ر که‌س بۆ خۆی ئازاده له ده‌نگدان‌و نه‌زه‌رو که‌سه‌کان ده‌توانن به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر بیربکه‌نه‌وه جێگایه‌کی مه‌ترسیداره.
هه‌ل‌و مه‌رجی ژیانی که‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌کان له ئێراندا جێگای په‌سند نیه‌و به‌تا یبه‌تی کورده‌کان، به‌لووچه‌کان له‌ژێر فشاری تایبه‌تیی رێژیمدان، چونکه له‌وه‌ ده‌ترسێ که ئه‌و که‌مینه‌ نه‌ته‌وانه داوای مافه کولتووری‌و مرۆڤایه‌تیکانی خۆیان بکه‌ن. به هه‌زاران په‌نابه‌ری کورد له وڵاتانی ئورووپایی ده‌ژین‌و هه‌ر ئیستا شه‌ش تا هه‌شت هه‌زار په‌نابه‌ری کورد له‌به‌ر زه‌برو زه‌نگی رێژیمی ئێران هه‌ڵاتوون‌و له وڵاتی نۆروێژ ده‌ژێن.
رێژیمی ئێران هه‌ر له‌کاتی هاتنه‌سه‌ر کارییه‌وه گشت ئازادییه‌کانی قه‌ده‌غه کردوه‌و هه‌ر تاکێک به‌دژی رێژیم
قسه بکا، ده‌خرێته‌ژێر زه‌ختی رێژیم. هه‌ر ئێستا ئیران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه که زۆرترین رۆژنامه‌نووس‌و جیابیری له زیندانه‌کانیدا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌. به‌کارهێنانی ئه‌شکه‌نجه‌و ئێعدام ئێرانی له‌ناو هه‌موو وڵاتانی جیهاندا به‌ناوبانگ کردوه‌و وه‌ک یه‌کێک له جینایه‌تکارترین رێژیمه کان چاوی لێده‌کرێ.
رێژیمی ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌ی دواییدا خۆی کردوه به‌ یه کیک له فاکتۆره‌کانی ئاژاوه‌نانه‌وه‌و نائارامکردنی ناوچه‌که‌و به‌تایبه‌تی پاش هێرشی ئه‌مریکا له‌سالی 2003، بۆسه‌ر رێژیمی سه‌دام حوسێن له عێراق به‌دژی سونییه‌کان هانی شیعه‌کان ده‌داو که‌لکی خراپ له هه‌ل‌و مه‌رجی شیعه‌کان وه‌رده‌گرێ .
هه‌ره‌شه نیزامیه‌کانی ئه‌مریکاو ئیسرائیل نه‌ک هه‌ر نه‌بۆته هۆی ئاڵوگۆرو به‌خۆدا هاتنه‌وه‌ی رێژیمی ئێران، به‌ڵکوو خۆی قایمتر ده‌کات‌و بۆته هۆی پاساو هێنانه‌وه بۆ سه‌رکوتی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته. به‌هۆی به‌هێز بوون‌و خۆ قایمکردنی رێژیمی ئێران له‌باری نیزامیه‌وه هه‌ر جۆره هێرشێکی نیزامی بۆسه‌ر ئێران ده بێته هۆی له‌ ده‌ستدانی ژیانی هه‌زاران که‌س به‌بێ ئه‌وه بتوانن رێژیم بگۆڕن. شێوه‌ی دیاڵۆگی وڵاتانی ئورووپاییش هه‌تا ئیستا هیچ ئاکامێکی نه‌بووه‌و ئه‌و باس‌و دیاڵۆگه‌ش زۆرتر له ده‌وری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی‌و بازرگانیی ئێراندا ده‌خولێته‌وه‌، نه‌ک ئازادی‌و مافی مرۆڤ.
به‌شێک له فشاره‌کانی ده‌ره‌وه بۆته هۆی ئه‌وه که ئۆپۆزسیۆنی سیاسی هه‌تا راده‌یه‌ک وه‌لانراوه‌و وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی جێ‌باوه‌ر چاوی ڵیناکرێ. حیزبی چه‌پی نۆروێژ پێوایه دیاڵۆگ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ له‌ئاستی حکوومه‌ت‌و خه‌ڵک‌، یا له‌لایه‌ن خه‌ڵک‌و حکوومه‌ته‌وه بێ‌و زه‌خت بخاته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ‌و دێموکراسی.
حیزبی چه‌پی نۆروێژ ده‌یهه‌وێ حکوومه‌تی نوروێژ کار بکا بۆ:
- پشتیوانیی زیاتری ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆو ده‌ره‌وه،که بۆ دێموکراسی‌و مافی مرۆڤ خه‌بات ده‌که‌ن.
- وه‌ک حکوومه‌ت وه‌فدێکی سیاسی بنێرێته‌ ئێران‌و به حوکمی به‌شداربوونی وڵاتی نوروێژ له کۆمپانیای نه‌وتیی "نۆروێژ ستات ئوویل" داوا بکا که سندیکای کرێکاران دابمه‌زرێنێ‌و باسی پێشێلکاریه‌کانی مافی مروڤیان له‌گه‌ڵ بکاو، هه‌روه‌ها ئه‌و داوایه له هه‌موو کۆمپانیاکانی نوروێژی بکا که‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌که‌ن.
- ئیعدامی ئێحسان فه‌تتاحیان له رێکه وتی 11.11.2009 مه‌حکووم بکاو فشار بخاتوسه‌ر ئێران بۆ پێشکیری له ئێعدامی چالاکانی مافی مرۆڤ.
- هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ست رێژیمی ئێران رایانکردوه‌و داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن‌و گیانیان له مه‌ترسیدایه بپارێزی‌و مافی په‌نابه‌ریان پێ‌بدرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە