كاك جەبار بەرى خۆر بە بێژنگ ناگیرێ
Tuesday, 04/01/2011, 12:00
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لە سەر ڕوو پەڕى ئەم سایتە ئازیزەمان بابەتێكى براى نوسەر (كوردە ڕەش) م خوێندەوە كە بەڕاستى جێگاى دەست خۆشى بوو كە نوسەرە بوێرەكانى ئەم سایتە چاو تیژن و هیچیان لێ وون نابێت , من نوسەر نیم و ئەمە یەكەم جارمە شت بنوسم ,بەڵام ئەو ڕوون كردنەوەى جەبارى حاجى مستەفاى گڵە زەردە هانى دام كە ئەم چەند دێڕە بنوسم ,كاك جەبار لەو ڕوونكردنەوەیەیدا كە بەناوى (بەسە بێ ویژدانى , وەڵامێك بۆ كوردە ڕەش) واى نیشان داوە كە كوردە ڕەش بوختانى بۆ كردوە و كوردە ڕەش كەسێكى نەخۆش و دەرون ڕەشە , كوردە ڕەشى بە تاریكى دنیا و خۆشى بە ڕوناكى مۆمێك نیشان داوە , واشى فەرمووە كە ئەم وەزعى دارایى زۆر باشە و پێویستى بەو كارە نیە و دایم خەریكى خێرو خێراتە لە ڕاى خوادا , جا منیش پێم خۆش بوو وەڵامێكى جبارى موختارو ئەندام كۆمیتە و موعتەمیدى ئاسایش بدەمەوە , ئەوە قسەى منیش نیە بە تەنها ئەوە هەموو خەڵكى ئەو بنارەى گڵە زەردە باش ئەزانن كە تۆ ئەو دزییەت كردوە , ئەگەر تۆ ئەو دزییەت نەكردوە بۆ چى چوبویتە لاى كاك عوسمانى ناو گردان و زۆرى لێ پاڕابویتەوە كە بە خزمەكانى كە خاوەنى گوێرەكانن حەیاى نەبەن و لاى پۆلیس باسى نەكەن و شكاتى لێ نەكەن , كاتێك تۆ ئاگادارى ئەو بەڕێزانەت كردبوو كە ئیشیان فرۆشتنى حەیواناتە كە كارەكەت ئاشكرا بوو , ئەگینا یەك هەفتەى ڕێك ئەوانەت شاردبوە و لاى كەسیش باست نەكردبوو , مناڵەكەشت نەبوایە كە لە دەمى دەرچوو بوو كەس نەیدەزانى و ئەوانیشت سەرەو نگون دەكردو پارەكەت ئەكرد بە خێر , من كوردە ڕەش ناناسم بەڵام ئەوەى ئەو نوسیویەتى ووشەیەك زیادو كەمى نیە , ئەگەر تۆ ئەو كارەت نەكردوە بۆ چویتە لاى كاك عوسمانى ناو گردان بۆ واسیتە كردن , ئەو ڕۆژەى ئەو بابەتە بڵاو بوەوە , من كەوتمە پرسیار كردن , كەس نەبوو بڵێ وانیە , تەنانەت لەو خزمانەشى كە دزیەكەت لێ كردبوون , من پێت دەڵێم ئێستا كەم ماڵ هەیە لە سنورى كۆمیتەكەمان ئەو نوسینەى كوردە ڕەشیان لا نەبێت , بە هەزاران دانەى لێ كۆپى كرا , كوردە ڕەش باسى دزى ئەكات كەچى كاك جەبار باسى كەرتەكەى ئەكات كە لە گەشەدان لە ڕووى چەندایەتى و چۆنایەتیەوە , سەیرى ئەم خۆ دزینەوەیە لە بابەتەكە , بڕوا بكە كاك جەبار لەو ڕۆژەوەى ئەم سایتە ئازیزە و بە قەڵە مە بوێرەكەى كوردە ڕەش ئەو مەسەلەیە بڵاو كرایەوە ئێستا وا نەماوى , لەوەو پێش كەس ماهیەتى تۆى نەدەزانى , بە هۆى باشى بنەماڵەكەتانەوە خەڵك لێت كۆدەبوەوە , بەڵام ئەى لەو ڕۆژەوە ئەمە بڵاو بۆتەوە , تەنانەت لە ئاسایشیشەوە گومانیان لە ئیشەكانت كردوە , ئەو ڕۆژە ى كە ئەم بابەتە بڵاو بوەوە لێپرسراوى كۆمیتەكەمان ووتى دەوەرە دڵت بە شتى وا خۆش بێت , بۆیە كەس پێمانەوە نانوسێ و خەڵك وازمان لێ دێنێ ئەمانە كادرى یەكێتین , من حەز دەكەم بە كاك جەبار بڵێم بۆ لەناو ئەو هەموو كادرەى سلێمانیدا تەنها تۆ باس كراویت , كەس ناتوانێ بوختان بكات ئەگەر شتێك نەكرابێت , ئەوەتا خۆشت باست كردوە , بەڵام بە شێوەیەكى تر , خۆشت ئینكارى لێ ناكەیت , ئیتر بوختانەكە لە كوێدایە , من خۆم یەكەم جار وام زانى كوردە ڕەش بوختانت بۆ دەكات بەڵام دواى كە دواى مەسەلەكە كەوتم ,زانیم ئەو نوسینە هیچ ووشەیەكى بوختان نیە , هەقە خوێنەرانى كوردستان پۆستى ئازیزیش باش بزانن ئەمە ماهیەتى كادرەكانى حیزبەكەى منە بە خۆشمەوە , ئەوەتا ئەمانە ئێمەشیان سووك كردوە , منیش پشتگیرى كوردە ئەكەم هەقە ئیتر حیزبەكان ئەو مەرجەى ئەندامێتى دەربهێنن كە دەڵێ پێویستە ئەندام دەست و دەم و داوێن پاك بێت , دەست خۆشى بۆ كوردستان پۆست و كوردە ڕەش و سەرجەم نوسەرەكانى كە شتە شاراوەكانى دەسەڵات و نۆكەرەكانى بە ئێمە ئاشنا ئەكەن ,جا ئێوە نەبونایە ئێمە چیمان بكردایە ,وەكو چۆن تا فایلدارەكان ئاشكرا نەبوون هەمویان تێكۆشەر و سەركردە بوون بەڵام كە ئاشكرا بوون ڕیسوا بوون , دزەكانیش هەر وان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست