وەڵامێك بۆ باوكی ئارەزوو
Thursday, 22/04/2010, 12:00
ئەوەی ڕاستی ناڵێت خوابیگرێت،مادام تۆش نەتوانیوە ڕاستی بڵەیت خوا ئەتگرێ
تۆدیارە ڕۆژنامەنوس نیت خەڵكی هەولێری خۆڕاگریش نیت،وەك باوكی ئارەزو هەربەئارەزوی خۆت تەشهیر بەخەڵك دەكەیت
باوكی ئارەزوو (ئەخلاق)كارێكی ناخیە واتە (فتریە) یەزدان لەناخی هەموو كەسدا چاندویەتی ئیتر هەركەسێ بەشێوە ناخیەكە جێبەجێی ناكات دیارە بەئارەزووی خۆیەتی تۆش باوكی ئارەزویت ناوەكەت جوانە پێ دەكەوێت،هەندێ ووشەی
هەولێریت بەكار هێناوە وادەزانی كەس نازانێ خەڵكی چ دەڤەرێكی،بەناوی هەولێریانەوە گفت دان هەڵەیە خەڵكی ئەو
شارە ئەوندە توڕەو بێشەرم نین هەوڵ مەدە كەس ناشیرین بكەیتو ئەم سایتەش بكەیتە شوێنی شەڕە جنێو،ئەگەر هەولێریش بویتایە ئەتزانی كێ سەروەتو سامانی ئەو شارەو كوردستانی هەر لەزاخۆ تا كەركوكو خانەقین بەدزی خواردووە،بۆناوێری باسی پیاوانی پارتی بكەیت كەهەموو هەولێر بەفڕۆكەو مەتاریشەوە موڵكی ئەوانە،بۆناوێری باسی
ئەو هەموو بازاڕو پاركانە بكەیت كەڕۆژانە داهاتیان لەملیۆن دۆلار تێپەڕ دەكات كەهەمووی موڵكی هەولێریەكان بووە
بۆباسی خەڵكی قەڵاو منارە ناكەیت كەهەر هەموویان بونەتە كرێچی پارتی ،باوكی ئارەزوو ئەوە ڕاستیەكانە نەك هەڵ
شاخێیت بەپیاوێكی وەك كۆسرەت ڕسوڵدا یان تەشهیر بكەیت بەكەسەكانیەوە،هەرچەندە هەولێری نیت بۆ نەت بیستوە
برادەرانی پارتی چۆن دەخۆنو چۆن ڕادەبوێرن بۆ چیرۆكی ژن هێنانی زەكەریات نەخوێندوەتەوە،بپرسە بزانە هەرچی بازاڕو كومپانیاو پارك و فڕۆكەخانە هەیە موڵكی كێیە كێش زۆر دزە نەوت فرۆشەكان یان هەولێریەكان،بەئاشكرا لەپەرلەمانو حكومەت گۆڵ دەكەن و بودجە بەهەر چوار پەلیەوە ئەدزن،من داكۆكی لەكەس ناكەم بەڵام ڕاستیەكان زۆر لەمەی من زیاترن
كەباسی لێوە بكەیت،بۆچی پێت ئەخزە ئەگەر خەڵكی هەولێر مووچە خۆربن یان كۆسرەت ڕسوڵ هاوكاریان بكات،بۆ هەولێری بەشەرەف مافی وەرگرتنی موچەیان نیە یان تۆ بەئارەزوو باسێك دەكەیت كام پێش مەرگەو بەر پرس لەكوردستاندا بەقەد كۆسرەت خوێنی داوە،كێی تر توانی وەك كۆسرەت هەموو هێزی پێشمەرگە پۆشتەو پەرداخ بكات ،كێ لەهەشتاكاندا توانی ئەو هەموو هەزار دینارە بداتە دەست هێزەكانی یەكیەتیەوە و چاڵی مەرگ هەڵكەنێ بۆ خانەوادەكەشیو ئاخر بڕیاری
سەركەوتنی یەكیەتی بدات بەبێ دابڕان ،ئەوەندە ئەڵێم باوكی ئارەزوو ئەگەر ئەم جارە باسەكەت بەڕاستی بڵاونەكەیتەوە دیسان خوابت گرێ بەناوی خۆتەوە بنوسە نە هەولێریەك یان گەنجانی هەولێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست