کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
ماوەى 2 مانگە لە نەخۆشخانەى بوژانەوەى دڵ كارمەندێكى بەشى پرسگە دەوام ناكات پاش بە دوادا چوونێكى زۆر و ماوەیەكى دوور و پرسیار كردن بۆم دەر كەوت ئەو كارمەندە نە مۆڵەتى كردووە و نە هیچ رەسمیاتێكیشى هەیە . لەم ماوەیەدا كە كارمەندەكە هیچ دەوامێكى نەكردووە و مۆڵەتیش نەبووە بە بى ئەوەى كەس لێ ى بپرسێتەوە...