کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عارف قوربانی کۆنە بەعسی هەر خەریکی ماستاو کردنە

Friday, 09/12/2011, 12:00


بەڕێزان لە کوردستانپۆست تکایە من نوسەر نیم بەڵام بۆخاتری راستگۆیم نوسینەکەم بڵاوبکەنەوە
بەڕێزان .... ...
من نامەوێ درێژدادڕی بکەم بە کورتی دەیبڕمەوە سەیربکەن هەندێک بەناو نوسەر و رۆژنامەنوس کە هیچ نین لە ماستاوچی و دەربارو راپۆرتنووس زیاتر باشترین نموونەی ئەو کەسە زەلیل و کۆیلانە بۆ مشتێک پارەی دزراوی ئەو خەڵکە کە لە ڕێگای درۆ و نوسینی دەربارەوە لە لایەن ئاغاکانیانەوە گیرفانیان لە پارەی دزراوی خەڵکی پڕدەکرێت.

بەڕێزان ....
 من هیچ شتێکی شەخسیم لە گەڵ عارف قوربانیدا نییە، بەڵام ئەم کەسە بچووک و کۆنە بەعسی و ماستاو چییە هیچی لە باردا نییە و هەر جارەی لە پشتی بەرپرسێکەوە دەردەکەوێت و کۆمەڵێک ئیمتیاز وەردەگرێت تەنها لە پێناوی ئەوەدا کە کەسێکە ئامادەی ئەوەیە لە پێناو پارەو ناوبانگدا هەموو شتێک بکات پێشتر کۆیلەی کۆسرەت رەسول بوو بەردەوام ستایشی کۆسرەت رەسولی دەکرد ئەوەبوو کۆسرەت رەسوڵ ریسوای کردوو لە تیڤی کەرکوک دەریکرد ماوەی چەند مانگێک لە ماڵەوە بوو دواتر لە ڕێگای ستران عەبدوڵاوە بەخشکەیی خۆی گەیاندە بەرهەم ساڵح وەک پیشەی هەمیشەیی بوو بە کۆیلەی بەرهەم و دەستی کرد بە ستایشی کار و بەرهەمەکانی بەرهەم لە رێگای بەرهەمەوە کۆمەڵێک ئیمتیازی وەرگرت ئێستایش دەزانێت بەرهەم کۆتایی پێدێت وەک سەرۆکی حکومەت بێشەرمانە ستایشی مەسعود بەرزانی دەکات و لە ڕێگای ئەم ستایشی دەربارییەوە بەدزی یەکێتییەوە مەبلەغێکی باش پارەی لە پارتی وەرگرتووە لە گەڵ سەیارەکدا لە پێناو ئەوەدا بەردەوام لە هەموو رووداوەکانی کوردستاندا ئەو بە پەلە ستایشی مەسعود دەکات بۆ ئەوەی نەڵێن من قسە ریزدەکەم فەرموون بزانن عارف بە بەرنامە چی بۆ پارتی دەکات.
 زۆر ناگەڕێمە دواوە لە کاتی رووداوەکانی حەڤەی شوبات کە چەکدارەکانی بارتی لە سلێمانی و کەلارو چەمچەماڵ هاوڵاتیان کوشت و بریندارکرد عارف لەو کاتەدا لە نووسینێکیدا لە رۆژنامەی ئاسۆ نووسیبووی گەرمیان ئەو منداڵەی چەمچەماڵ لە پێشەوە گوللەی بەرنەکەوتووە و گوللەی چەکدارەکانی پارتی نەبوو هێندە بێشەرم بوو ئاوا نامەردانە بۆ پارە داکۆکی لە پارتی دەکرد ، دواتر لە هەولێر کچێک بە ناوی بەناز لە داخی ئەوەی دانەمەزرابوو خۆی سووتان، عارف نووسی ئەوە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە خۆی سووتاندووە بۆ ئەوەی لەکەداری بکات و پارتیش بۆ ئەمەیش دیسان دەستخۆشیان لێکرد. ئێستایش لەم کاتەدا بە پیلانی پارتی رووداوەکانی بادینان دروستکران کەچی عار قوربانی دیسان دەستی کردۆتە ئەوەی خۆڵبکاتە چاوی خەڵک و فەرموون ئەمڕۆ ئەم نووسینەی بڵاوکردۆتەوە دەڵێت با یەکگرتوو سکاڵای خۆیان ببەنە لای مەسعود بەرزانی وەک بڵێیت مەسعود هێندە پیاوێکی دادپەروەر بێت و ئاگای لە سووتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو نەبووبێت
 بەڕێزان ...  فەرموون بزانن ئەم عارف قوربانییە چۆن ستایشی مەسعود دەکات لە پێناوی پارەدا فەرموون لەم لینکە بابەتەکەی بخوێنەوە بۆئەوەی نەڵێن من بوختانی بۆ دەکەم ئەم کابرایە هیچ توانایەکی نییە، جگە لە ماستاو کردن زیاتر، هەر رۆژەی بۆ بەرپرسێک.
 نەفرەت لە بەرهەم ساڵەح، چونکە کۆسرەت رەسوڵ ئەم عارفەی تڕۆکرد بەرهەم ساڵەح هێنایەوە بەرچاو.

http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=33924&Jor=1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە