ئاگادارى بۆ ڕاى گشتى..ئەندامانى pcdkهەڕەشەیان لێدەكرێت
Friday, 26/08/2011, 12:00
رونكردنەوەوڕاگەیاندن
دواى ئەوەى كەمەڵێك گەنج و ڕۆشنیر لە شارۆچكەى دوزخورماتو ئامادەكارى بۆ خۆپیشاندان دژى هێرشەكانى توركیاوئێران دەكرێت كە لە ئێستادا ناڕەزایەتییەكان سەرجەم كوردستان و عێراقى گردۆتەوە .ئەگەرچى چالاكییەكە ئەمڕۆ 26-8كاتژمێر 8و30خولەك دەستى پێكرد و تێیدا جەماوەرێكى باش ئامادەبو لەنێویشیاندا ئەندامانى كۆمیتەى دوزى پارتى چارەسەرى دیموركراتى كوردستان بەڵام پێش كۆتایى هاتنى خۆپیشاندانەكە لەلایەن قایمقامى دوز خورماتو{شەلال عەبدول}ەوە پەیوەندى دەكرێت بە بەرپرسى گەرمیانى pcdk ەوەو پێى ڕادەگەیەنێت ئێمە ئێوە دەناسین و دڵنیاین ئێوە ڕێكتان خسوەو هەڕەشەیەكى توند لەسەرجەم ئەندامانى پارتى چارەسەرى دەكات.بۆیەئەندامانى pcdkلەدوزخورماتو وێڕاى ئیدانە كردنى هەڵوێستى قایمقام ئەوەش ڕادەگەیەنن ئێمە وەكو كۆمیتەى پارتى چارەسەرى لە قەزاى دوز خورماتوهەر چەشنە مەترسییەك بۆ سەر گیانمان ئەخەینە ئەستۆى قایمقامى ناوچەكە چونكە لە لایەن ئەوەوە هەڕەشە لەگیانمان كراوە...
بۆ پەیوەندى كردن بە بەرپرسى گەرمیانى پارتى چارەسەرییەوە پەیوەندى بەم ژمارەوە بكەن 07701334482
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست