کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد و دۆرانی دەسەڵات لە كەركوك

Friday, 27/02/2009, 12:00


 خوێنەری ئازیز .....هەموو كەركوكیەك دەزانێت كە لە پێنج ساڵی رابردوو كورد بە شیوەی بەردەوام لە دۆرانی دەسەڵات بووە، ئەو دەسەڵاتەی كە بە زۆرینەی دەنگ لە هەڵبژاردن بە دەستی هێنا نەك بە خیر كردن بۆیە لێرە دەمەوێت وەك كەركوكێك بڵێم كە بەرپرسانی كورد مافی ئەوەیان نیە بۆ ئافەرین و دەست خۆشانەیەكی كاتی یان بە بڕیاری پارتی یان یەكێتی یان مام جلال ئەم جۆرە دەسەڵاتانە ببەخشن . ئێستا دەڵین دامەزراندن دەبێت بە پێی (32%)بێت بۆ نەتەوەكان و رێكەوتنی لەسەر كراوە بە فەرمانی مام جلال بەڵام لە راستیدا لەم مانگە سێ حاڵەت هەبووە كە هیچ حسابێك بۆ بەرپرسانی كورد نەكرا جێ بە جێ كرا كە ئەویش دامەزراندنی (12)هەزار چەكداری ێحوەیە لەسەر میلاكی پۆلیسی و سوپا لە كەركوك و دامەزراندنی (182)هاووڵاتی عەرەب لە كومپانیای نەوت و هەروەها دامەزراندنی (128)ماموستا لە شارۆچكەی (دووز خورماتوو)كە كوردێكی تێدا نیە و ئەمرۆ راگەیەندرا كە (245)ئەندامی حزبی مالكی دامەزراوە و بێ پرسی ئەنجوومەن و بەرپرسانی كەركوك . تەنها رەدی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەیە كە ئێمە موباشەرەیان پێ ناكەین !!! تو خوا ئەمە رەدە ؟ تۆ پێت خۆش بێت یان ناخۆش بێت ئەو لە بەغدا مووچەی بۆ بەستراوە جا تۆ بۆ خۆت هەر بڵی گیانە !!!! رەدەكەش خۆزگە توند بووایە ، دەم مردوویەكی وەك (علی ساڵەیی)رایگەیاند بە ناوی سەروكی ئەنجومەن كە خۆی گاڵتەی بە خۆی دێت نەك نەتەوەكانی تر!!!!! علی ساڵەیی كە زەوی ئەم شارە نەما تاپۆی نەكات بە دزیەوە نەیفروشێت وەك زەویەكانی پشت فلكەی ئەخوان لە كركوك كە هەمووی لەگەڵ (جمال شكور)ی بلدیە لە كەركوك اولیاتی بو كراوە بەڵام لە بەغدا تۆزو بایە !!!!!!! (بەس بڵێن وا نیە هەموو تاپۆ تەزویرەكان بڵاو دەكەمەوە !!!!!!!!! لە كۆتاییدا دەڵێم شارێك بۆ حزبایەتی ناوی دڵ و قودسی بێت سەرۆك ئەنجومەنەكەی دەركرابێت ، و علی ساڵەیی نوێنەری بێت ، جمال بلدیە تەرازووی راستی و دروستی بێت !! نجات حسن كونە..........بەرپرس بێت ، محمد خلیل جبوری گورانی بۆ بڵێت ، چۆن دەسەڵات نادۆرێنین ؟ بە خوا دەبێت مەمنون بن جەماوەر لێتان رانەپەرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە