کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قائمقامى مەخموورو چەواشەكارى!

Thursday, 05/01/2012, 12:00


قادرقەراجى
مەخموور دواكەوتووترین قەزایە لەعێراق و كوردستان !دواى پرۆسەى ئازادى عێراق لەچنگ بەعسیەكان رزگارى بوو لەوكاتەوە لەلایەن پارتى دیموكراتى كوردستان ئیدارەى دەكرێت ،بەهەرچوار ناحیەكەى (قەراج كەندیناوە گوێر- مەلاقەرە)دواى بێبەشبوونى هاوڵاتیانى شارۆچكەكە لەزۆربەى پرۆژە خزمەتگوزاریەكان ودووئیدارەیی ونارەزایی دەربڕین و پێكهێنانى چەندین گرووپ وكەمپین ودەستە وسەردانى پارێزگا وحكومەت و سەرۆكایەتى پەرلەمان وپێشكەشكردنى یاداشت وداواكارى بەڵام لەبەرامبەردا بێ بەڵێنى بەرپرسانى ئیدارى وحیزبى وەڵامى دانیشتوانى مەخموور بوو!دواجارسەردانەكەى سەرۆكى هەرێم بووبۆ قەزاى مەخمور، بارزانیش سەرسامى خۆى پیشاندا لەوهەموو كەمووكورَى بێ خزمەتگوزاریە !هەرچەندەلەدیدارى سەرۆكى هەرێمدا سەرەتا قایمقامى مەخمور ابراهیم شێخ الله وویستى سەرۆك چەواشە بكات وراستیەكان بشارێتەوەودەیان پرۆژەى وەهمى خوێندەوەبەڵام دواى ئەوەى چەندان كەسایەتى قسەكانى ابراهیم شێخەالله یان بەدرۆخستەوە بەتایبەتى كاتێ (شێخ موتەلیب شێخ احمد)بەسەرۆكى هەرێمى گووت كە ئەوەى بەتۆ دەگوترێت وپێت گەیشتووە راستیەكان نین وهەمووى بۆیە كراون وبەراشكاوى پێ ى راگەیاند كە هاووڵاتیانى مەخموور متمانەو سیقەیان بەرپرسانى حكومى وحیزبى نەماوە لە مەخموور !وەهەروەهامامۆستا عبدالله كەسایەتى ناحیەى قەراج گووتى ناوچەكە بەرەو چۆڵبوون دەچێت ئەگەر هۆكارێكى بیچخزمەتگوزارى ووشكە ساڵى وبێ كارى بێت ،ئەوە هۆكارى سەرەكى مامەڵە ى خراپى بەرپرسانە لەگەڵ هاووڵاتیان ووەك میزان رۆژانە لەهەولێردێن ونیوەرۆ دەگەڕێنەوە !بەشداربووانى دیدارەكەى سەرۆكى هەرێم پێیان وابوو دواى بیستنى ئەو هەموو گلەیی وكەموكوڕیانە سەرۆك بەرپرسە ئیداری وحزبیەكان دووردوخاتەوە یاخود دەیانگوازێتەوە بەڵام پێشبینیەكانیان وادەرنەچوو!
بارزانى لەودیدارە بەڵێنى بەمەخمووریەكاندا بەزووترین كات داواكانیان جێبەجێ بكات بەتایبەتى ئەنجامدانى پرۆژەى ئاودێرى بۆ دەشتى قەراج كە خاوەنى یەك ملیۆن دۆنم زەویە وەهەروەها دروستكردنى نەخۆشخانە چونكە تاكو ئێستا مەخموور نەخۆشخانەى گشتى نییە وگەیاندنى كارەباى نیشتمانى وئاوى پاكى خواردنەوەونۆژەنكردنەوەى تۆڕى ئاوى مەخموور هتد
بەڵام تاكو ئێستا هیچ لەم داواكاریانە جێ بەجێ نەكراون ، كەچى ابراهیم شێخ الله ى قایمقامى قەزاى مەخموور لەرۆژنامەى هەولێرى ژمارە (1227) 4-1-2012رۆژى چوار شەممە كۆمەڵێك درۆى ئاشكرابۆ سەرۆكى هەرێم دەكات ودەڵێت : (سەردانەكەى سەرۆكى هەرێم بۆمەخموور دەرەنجامى باشى هەبوو ، تا ئێستا بەشێكى زۆر لەداواكاریەكانى خەڵك جێ بەجێ كراون)!
لەدرێژەى قسەكانیدا دەڵێت دواى گەرانەوەى سەرۆكى هەرێم پرۆژەى ئاودێرى كارى لەسەر دەكرێت بەبڕى (2) ملیار دینار ئەرێپرۆژەى ئاودێرى كە لەزێ ى گەورە بگەیندرێتە دەشتى قەراج كە نزیكەى (40) كم دوورە بە دووملیار دینار ئەنجام دەدرێ ؟!هەرجەنابى قایمقام پێشتر كە باسى ئەم پرۆژەیە دەكرا دەیگووت تەنیا دیراسەكردنى پرۆژەكە (500) ملیۆنى دەوێت ،كەچى ئێستا بەدووملیار ئەنجام دەدرێ!؟ لەتەوەرێكى ترى قسەكانى مژدەى پێدانى پێشینەكانى هاوسەر گیرى وخانووبەرەو كشتوكال وهتد دەدات ،كە ئەكە درۆیەكى شاخدارە چونكە تاكو ئێستا یەك كەسى مەخموور ئەم پێشنانەى وەرنەگرتووە چونكە پسولەى خۆراكیان سەر بەپارێزگاى موسڵە ،
زۆر سەیرە لەسەردەمى دونیاى كراوەو تەنكنەلۆژیاو ئەنتەر نێت ومیدیادا خەڵك چەواشە بكەیت من لەجەنابى قایمقام دەپرسم ئەرێ زۆربەى داواكاریەكان چین كە جێ بەجێكراون ، بۆ راستى ئەم قسەیەش خوێنەرو خەڵك وحكومەت وسەرۆكایەتى هەرێم دەتوانن بگەرێنەوە بۆ رۆژنامەى هەولێر
ابراهیم شێخ الله مژدەى كردنەوەى نووسینگەى ماددەى (140) ى لەبەردەم سەرۆك دا بەڵام ئەوە پەنجا رۆژ بەسەر ئەم بەڵێنە تێپەر دەبێت كوا نووسینگە ؟
ئەوەى ماوەتەوە ئاماژەى پێبكەین لێدوانەكانى سەرۆكى هەرێم بوو لەدیدارى مەخمووریەكان ، كە گووتى ئامادەم قائمقامى خانەقین بگوازمەوە بۆ زاخۆو هى زاخۆش بۆ شوێنى تر ئەگەر كەمتەر خەم بووفەرموو جەنابى سەرۆك ئەوە قایمقامى مەخموور نەك كەمتەر خەمە بەڵكو خۆت لەدیدارەكە بیستت چەند درۆى شاخدارى كردو چەندان پرۆژەى وەهمى خوێندەوەو دەیان ملیار دینارى خەملاند لەپرۆژە نادیارەكان بینییت چۆن مەخمووریەكان لێى هاتنە دەنگ و گووتیان جەنابى سەرۆك ئەمە راست نیە و ئێستا پاش گەرانەوەت لەدرۆى پرۆژە نەوەستاوە ، ئەگەر تۆش بەدواداچوون بۆ بەڵێنەكانت دەكەی فەرموو لیژنەیەك بنێرە مەخموور بزانە ئەم پرۆژانە ئەنجام دراون ،بەڵام تكایە لیژنەكە وەك لیژنەكەى بادینان نەبێت بەڵكو لیژنەیەكى نهێنى بێت ،چونكە وەك شێخ موتەلیب پێى راگەیاندى ئێمە متمانەمان بەچینى مەسئولین نەماوە وگەندەڵكاران خەرێكن ئەنزموونەكەمان لەناو دەبەن .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە