هەمیشە جەلال دەست پێشخەری تێكدانی یەكیەتیە
Sunday, 25/04/2010, 12:00
دیسانەوە لەمەڵبەندەكان دەستی پێكرایەوە بۆ باڵەكەی كۆسرەت بەرهەم ساڵەحیشی پێوە بووە بەتایبەتی مەڵبەندی 1ی سلێمانی بەڵام ژنانە كاردەكەن لەبەر خاتری هێرۆخان: ئەگەر مەڵبەندی سلێمانی بەجەرگی یەكیەتی دابنرێت جەلا هەمیشە خەریكی بڕینی ئەو جەرگەیە،هەرلەدانانی هێرۆ خانەوە بەبەرپرسی مەڵبەند بێزاری لەجەرگی زۆربەی كادرانی سنوری سلێمانی دروستكرد،بەرپرسی مەڵبەند بۆهەندێكی خێروخۆشیوبۆ زۆرینەش زیندانو نەخۆشی،ە هەمیشەش ڕیكلام دەكات بۆ پێگەی ژنان بەڵكۆ بۆ پایەداری هێرۆ خانە نەك هەزاران ژنی شەهیدو ئەنفال،ە لەشەستەكانەوە ئەڵێ ئەم میللەتە گیرۆدەی دەستی بنەماڵەی بارزانیە ناشیرین كردنی ناوی بنەماڵە چێتی لەسەر زاری ەوە دەستی پێكرد،ە ماوەی پەنجا ساڵە دژایەتی دەسەڵاتە خۆسەپێنەرە ئۆتۆكراسیەكان دەكات ،كەس نازانێ ئەو نانە چەورە چی بوو لەم دوایەدا دەرخواردی ە درا لەلایەن بنەماڵ چێتیەكانەوە،زۆرینەی كادرانی یەكیەتی بەنانو دەرزی دادەنێن كەهەموو یەكیەتی پێدەكوژن بەڵام بەشێوەیەكی ئاقڵانە نەك شەڕو پاكتاو كردن،پارتی زۆر تیرۆریزمانە كەوتۆ وێزەی ڕێكخستنەكانوئەندامانی مەكتەب سیاسیوحكومەتەكەی یەكیەتی لەبن دەریان دەهێنێ ئەوەندە بەپەلەن خۆیان بوون بەدووباڵ هەندیك رێكەوتنی ستراتیجی بەچاك دەزانێ هەندێك گۆڕانی دەوێت،لەڕوویەكی ترەوە باسیسفیانە گوایە ئەیانەوێ یەكیەتی نەڕوخێوهەرەس نەهێنێ سوڵحو ئاشتی بۆدەكەن كام سوڵح كام ئاشتی لەكوێ لەو پەیوەندی بەستنەی لەگەڵ گۆڕان دەیانەوێ بیكەن كەنیگەرانیەكی تر لەدڵی یەكیەتیدا دروست دەبێت،هەرچی پارتی بیڵێت ڕاست نیە بەڵكو دەبێت بەرامبەرەكانی هەڵوێستەكان بەڕاست وەربگرن
نەك خۆیان كەلەبنەڕەتدا نەلەگەڵ حكومەت ڕاست دەبێژن نەلەگەڵ گۆڕان كەچەندین جاسوسو هەواڵ هێنەریان دروست كردووە، جەلال باش دەزانێ كوڕی هەموو پادشایەك نابێتە جێگر بەڵكو هەندێكیان باوكیان وەفات بكات هەتیو دەكەون رێك كەتنە ستراتیجیەكە تەنها لەسەر دابەش كردنی هەندێ داهاتەو بەس.
سەرەڕای ئەوەی كەبزوتنەوەیەكی بەهێزی وەك گۆڕان لەدژی تەكەتولوپارتیو ڕێككەوتنی ستراتیجی دروست بوو ئەمڕۆبۆچی جهلال دیسانەوە هەوڵی تەكەتولو پێگە بەهێزبوونی خۆی دەدات،دیسانەو لەكەسایەتیە دیارەكانی وەك كۆسرەتو بەرهەم ساڵەح ئەدات تەنها لەبەر ئەوەی باڵەكەی خۆی لەڕێگەی هێرۆ ایبراهیم ئەحەمەدەوە بەهێز بكاتەوەو ئەویش بكات بەئەندامی مەكتەب سیاسی كەی ئەوە مافی ڕەوایە،كاتێ یەكیەتی دەستو ڕانێكی لێ بووەتەوە ناترسن دوپەلەكەی تریشی لەدەست بدات.
بۆنازانن كەلتوری سلێمانی هەرگیز لەسەر بنەماڵە چێتی ڕانەهاتووە نەگبەتیەكە لێرەدایە كەبیر ناكرێتە بەتوندو تۆڵی،وەك عومەری سەیدعەلی ووتی مامجەلال هەرچی ئەڵێ هەر چەپڵە لێ ئەدەن، جەلال پشت گیری لە دەسەڵاتی دكتۆر بەرهەم ناكات كەتوانیوتی زۆر تەكنۆكراسیانە واتە بەجۆرێك لەبیر كردنەوەی سەردەمیانەو هونەریانە دەسەڵاتی حكومەت بەڕێوە بەرێت تەنها لەبەر ئەوەی نێچیرڤان ببێتەوە بەسەرۆكی حكومەت كەدووجاری تر دەسەڵاتی پێدایەوە یان لەم دوایانەدا ئەفەرموێ دكتۆر نەرمە بەرامبەر گۆڕان ئەی چەند جار نێچیر فەرمایشتی درۆی نواند گوایە ئەو سەرۆكی حكومەت بوایە نەیدەهێشت نانی كەس ببڕێت وچارەسەریشی بۆ نان بڕاوان ئەدۆزیەوە ئەی كورد ناڵێ لەجێی سندان دەردە، لەلایەكی ترەوە ەو هێرۆ خان دەست درێژ دەكەن بۆ باڵی كۆسرەتو ئەیانەوێ لەكاریان بخەن بۆ ئەوانە پارتین یان جەرگ سوتاوەكانی ناو یەكیەتین بەس نیە بۆ یەكیەتی كەهەولێری لەدەست دا بەدانانی ئەو هەموو كاندیدەو ئەو هەموو فاوڵەی كردی زۆر ناشیرینو ناڕوایە لەڕێگایەكدا مار بتان گەزێ هەر بەو ڕێگەیەشدا بڕۆنەوە وادیارە كاروانی خەباتە دورو درێژەكەی یەكیەتی بە فویەكی پارتی تەواو دەبێت،هێرۆ خان باش بزانێ نەك باڵەكەی كۆسرەت گلەیی دەكات بەڵكو سەرجەم كادرانی مەڵبەندی یەك نیگەرانە بەو ماڵكاولیەی جارێكی تر دروستی دەكەنەوە تەنها پارتی سودمەند دەبێت ،وەهەموو ئەندام مەكتەب سیاسیەكانی تریش دەكەونە بەرتوانجی پارتی، پارتی ئەخلاقی فارسی هەیە زۆر لەسەرخۆ تۆڵەیان لێدەكاتەوە تەنها ناتوانێ تۆڵە لەنەوشیروان مستەفا بكاتەوە،لەبانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا سەرۆكی هەرێم خۆی ڕاستەو خۆ چەند جار دابەزیە سەر نەوشیروان مستەفا تەنها بایەكیشی نەهێنا هەر بۆ ئەوەش بوو زیاتر یەكیەتیەكان كرژ بكاتەوە لەیەكتری مەجالێك بۆ ئەو هەموو تەزویرەی كەكردیان دروست بكات واتە تەنها هەوڵی سەرقاڵ كردنی یەكیەتیان ئەدا بەتایبەتی لەهەولێر كەهێندەی نەمابوو بەگژیەكیشیاندا بدات ،لێرەدا پێویستە بۆ لەدایك نەبوونی بنەماڵەیەكی تر نەوشیروان مستەفاش هەوڵ بدات هەر لەمنداڵدانی یەكیەتیدا بیكوژێ ئەویش پشتگیری كردنی كۆسرەت ڕەسوڵە ،چونكو نەوشیروان بەهەموو شێوەیەك دەتوانێ لەگەڵ ئەو پیاوەدا بژی لەبری ژیان لەگەڵ بنەماڵەی نوێو كۆندا كەبارزانیەكان دەكات ساڵەهای ساڵە دژایەتی دەكەن پێشیان بكرێ هەر چوار پەلی گۆڕان لێدەكەنەوە ،نەوشیروان وەك سالار عەزیز ئەڵێ پیاوی ئاخر خێر دەبێت زۆر ژیرانە دەنگەكان كۆدەكاتەوە لە هەموو دنیای كوردی لێدەژی كەدەفەرموێ دەتوانین لەپەرلەمانی عێراقی فیدراڵ لێپرسینەوە لە هەموو كار بەدەستان بكەینەوە كەگەندەڵ بن بەكوردەكانیشەوە وەبودجەش بەشێوەیەكی ڕێكو پێك نەگاتە دەستی هاوڵاتیان لەوێ شكات دەكەین كە ئەوەش ویستی میللەتە،هەركاتێ ئەم كارەی كرد كوردستانی گەورەش پشتگیری دەكات چونكو بەهەموانی ڕاگەیاند، تەنها فرسەت بۆ گۆڕان پەل هاوێژنە ناو كۆنگرەی یەكیەتی كە ئەندامانیان دەنگەكانیان بدەن بەكۆسرەتو بەرهەم ساڵەح یەك دیناریان زەرەر نیە هەردوو بنەماڵە توشی سەرسامیوشێواندن دەكەن،یان یەكیەتی ئەبێت واز لەسەرلێشێواندن بهێنێ نەرمیەكی باش وەك خۆیان ئەڵێن بنوێنن لەگەڵ گۆڕاندا،ئەگەر ئەستەم بێت لای ە دەست لەتەكەتولو پارتی هەڵگرێ یان نەتوانێ بەرگری لەحكومەتوكەیو ئەندامانی بكات،ئەستەم دەبێت دروست بوونەوەی یەكیەتی مەگەر ئەو ڕاستیە بڵێتەوە خۆزگە كاتی خۆی لەپارتی جیا نەبوایەتەوە دیسانەوە بەهێزێكی بچوكەوە بچێتەوە ناو پارتی ،لە پشتیشەوە گۆڕان یەكیەتی دروست دەكاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست