کوردستان هه‌رێمێک له نێوان ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ ئۆپۆزسیۆنێکی به‌رژه‌وه‌ندی خواز
Saturday, 17/09/2011, 12:00
وه‌ک ئاشکرایه په‌رله‌مانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ڕواڵه‌ت په‌رله‌مانێکی فره‌ڕه‌نگه له جه‌ند پێکهاته‌یکی جیاواز پێکهاتوه وه دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی له‌م په‌رله‌مانه‌دان که ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنن له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حکومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات ئه‌رکی دابین کردنی ئارامی و ئاسایش و بژێوی و کار‌و
پێداویستیه‌کانی وه‌ک کاره‌با و ئاو و جێبه‌جێکردنی یاسایه به‌سه‌ر هه‌موو هاوڵاتیانی خۆیدا بێ جیاوازی وه ئه‌رکی ئۆپۆزسیۆنیش چاودیری و لێپرسینه‌وه‌یه له‌و کارانه‌ی که ده‌سه‌ڵات جێبه‌جیی ده‌کات
به‌گشتی هه‌ردووکیان ئه‌بێ له خزمه‌تی هاونیشتیمانیانی خۆیاندا بن به‌ڵام له کوردستاندا ئه‌م شته ناگوزه‌رێ بگره ده‌سه‌ڵاتیک حکوم ده‌کا که غه‌رقی گه‌نده‌ڵی و دزی نادادپه‌روه‌ریه به جۆرێک هیوایه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ چاککردنی ئه‌م بارودۆخه و رزگارکردنی ئه‌م حکومه‌ته له‌ژێر باری ئه‌م ناڕێکیه وه خه‌لکی هیوایه‌کیان به ئۆپۆزسیۆن هه‌بو له دوای 25/7 ه‌وه به‌ڵام ئێستا خه‌ڵکی له‌وه‌ش بێ هیوا بوون چونکه ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانی ده‌وری خۆی بگێرێ له چاککردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به بیر‌و رای من ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ی له کوردستاندایه به گۆڕان و ئیسلامیه‌کانیشه‌وه هه‌ر درێژه پێده‌ری ئه‌و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیه‌ن که له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌گوزه‌رێ
وه‌ک بینیمان له سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه خۆڕسکه‌که‌ی سه‌رادا ئۆپۆزسیۆن خۆیان کرد به خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌کان و داواکاریه‌کانیان به لایه‌کی تردا برد که ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان داوایان ده‌کرد داوای خه‌لکه‌که نه‌بوو بگره ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له هه‌ولدابوون به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر که ده‌سه‌ڵات مینحه‌ی ئه‌و 3 حزبه‌ی بڕی ده‌ستیان له داوای خه‌لک هه‌ڵگرت و چوونه سه‌ر مێزی گفتووگۆ هه‌رچه‌نده له بێ ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانیش دلنیان ئینجا حکومه‌تێک ئه‌مه ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی بێ خه‌ڵکه‌که‌ی دڵی به چی خۆشبێ ئایا ڕاسته هه‌موومان وه‌ک به‌نازی جوانه‌مه‌رگ روبه‌روی مه‌رگ بینه‌وه؟؟؟ من ته‌نها خه‌م بۆ یه‌ک شت ده‌خۆم ئه‌ویش به فیرۆچوونی خوێنی شه‌هیدانی 17/2 رۆژانی دواتره ،،،،،،،،،،،
جاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته و ئاوا سانا نیه پێویستی به پیاوی راستگۆ و به‌جه‌رگ و له‌خۆبورده‌یه هیوادارم ئه‌م پیاوانه زوو ده‌رکه‌ون و رزگاریمان پێ ببه‌خشن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست