ئێمە كە ناومان لە خوارەوە هاتوە رایدەگەینین كە هیچ پەیوەندیەكمان بە رێكخراوە(ئاسۆى مەدەنیەت) نەماوە
Friday, 05/03/2010, 12:00
خۆێنەرانى بەرێز , رۆشنبیران, كەسانى بێلایەن و دلسۆزانى گەل: ساڵى پار ئێمە چەند گەنجێك بوین كارمان كرد بۆ دامەزراندى رێكخراوێكى سەربەخۆ و بێلایەن تاكو بتوانین لەم رێگەیەوە خزمەت بە گەل و نشتیمانەكەمان بكەین , ئێمەى دەمەزرێنەرى رێكخراوى ئاسوى مەدەنى دواى ماندوو بون و هەولادانێكى زۆر كاركردن بۆ ئەم رێكخراوە (بلند موستەفا) بەهۆى ئەوەى ئەو پێشینەیەكى هەبوو لەحزب و سیخورى, ئەو هەندێ چاڵاكى دەكرد كە ئیشى رێك خراو نەبو وەكو" یەكەم جالاكى ركلام كردن بوو بۆ یەكێتى نشتیمانى..... دواتر لەو رێگەیەوە توانى پارە بە دەست بێنیتن ئەویش تەنها بۆ گیرفانى خۆى لەسەر حیساى رێكخراو , وە لەم ماوەیەش بڵند موستەفا لە بارەگاى رێكخراو ئاهەنگێكى كرد بە ناوى جالاكى لەو ئاهەنگە بە ئامەدە بونى پارێزگارى هەولێر و چەند كاندیدێكە لیستى هاوپەیمانى بانگەشەى بۆ لیستى هاوپەیمانى دەكرد لەكاتێك دا ئەوە ئیشى رێكخراوى مەدەنى نیە , سەبارەت بە بودجەى رێكخراو بلند موستەفا بە قسەى خۆى دەڵێ مانگانە ملیۆنێك و نیو وەردەگرێت لە كاتێك دا مانگانە بە نهێنى 400 هەزار دینار موچەى هەریەك لە سەعدى براى و بەلێنى براى مەرزییەى خوشكیەتى وە كرێى بارەگاى رێكخراویش 700 هەزار دینارە. لە لایەكى دیكە چەند ملیۆنێك دینارى وەر گرتووە بۆ (تەئسیس) كردنى بارەگاى رێكخراو بۆ كڕینى مێزو كورسیى و قەنەفەو كۆمپیتەرو .... كەچى 2 كۆمپیتەرو 2 قەنەفەى كۆنى ماڵى خۆیانى هێناوە بۆ رێخراو..... لەم دواییەش زانیمان كە بلند موستەفا كە سەرۆكى رێكخراوى مەدەنیە چەند كچێكى كۆلیژى دجلەى كردۆتە ئەندمى ئەم رێكخراوە, ئەم كجانە لە رێگەى رێكخراوەوە بۆ بەرپرسان دەبات تاكو لەو رێگەیەوە رێكخراوەكەى ئیهتمامى پێبدرێت!..
بۆیە رایدەگەینین كە ئێمە هیچ پەیوەندیەكمان بە رێكخراوى(ئاسۆى مەدەنیەت) نەماوە
*ناوەكانمان: 1. دلزار لەشكرى
2. تالب مەحەمەد
3. كارزان سەدیق
4. دیلان رشاد
5. بەیار ئاكرەى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست