هەواڵێكى بەپەلە..ئاسایشى پارتى و یەكێتى كۆبونەوە
Wednesday, 13/05/2009, 12:00
ئاسایشى پارتى و یەكێتى كۆبونەوەو لیستى گۆڕان که نەوشیروان مستهفا سهرپهرشتی دهکا و لیستى هیوا كە پارتى چارەسەر پشتگیرى دەكات و لیستى هەڵۆى برایم ئەحمەد بە مەترسی بۆ خۆیان دەبیین.. ئاسایشى پارتى و یەكێتى رۆژى 8 ئەم مانگە لە سلێمانى پالاس كۆبوونەوەیەكى بەفراوانیان كردووە تایبەت بە چۆنیەتى گرتنەبەرى رێو شوێنى جموجۆڵى ئەو لیستە ئاكتیڤانەى كە كادرەكانیان وشیارن و جلەوی هاتووچۆیان زۆرە بۆ ئەوەى لە كاتى چوون و هاتنیان لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكى تر لە ژێر كۆنترۆڵدا بێت. سەرچاوەیەك لەو كۆبوونەوەیە كە نەیویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات ئەوەى راگەیاند مەبەست لەو كۆبوونەوەیە كە جارى یەكەمە لە سەروەختێكى وەهادا پاش 17 ساڵ ئاسایشى پارتى و یەكێتى كۆبوونەوەیەكى بەو شیێوەیە بكەن، ئەو كۆبوونەوەیەش ناونراوە كۆبوونەوەى یەكڕیزى و پاراستن كە تیایدا چەندین تەوەر گفتووگۆ كراوە لەسەر چەند خاڵێكیش بڕیار گیراوە.
1/ بۆ ئەوەى ئەزموونى دەسەلاتى بەلاى هەندێ كەسدا نەڕوات پێویستە هەرچى زووە بخرێنە ژێر كۆنترۆڵەوەو تەدبیرى پێویست وەربگیردرێت.
2/ لە سنوورى هەر گوند، ناوچە، قەزا ئەوا ئەو ئەنجومەن و بارەگاى حزبیانەى كە لێیەتى بە شێوازى ئاگادارى بە خێرایى ئاگادارى ئاسایش بكاتەوە.
3/ هەر كەسێك كە سەر بە لیستى هاوپەیمانى پارتى و یەكێتى بێت یاخود كادرى پارتى یان یەكێتى بێت بیەوێ یەك لە كادرانى ئەو لیستانەى تر سەردانى بكەن پێویستە بە زووترین كات ئاگادارى ئاسایش بكاتەوە.
4/ پێویستە باش ناسنامەكانیان كۆنترۆڵ بكرێت و هەوڵ نەدرێت كە بیانخەنە رۆژەڤەوە.
5/ بۆ زیاتر گەشەسەندنى پەیوەندییەكان هەردوو دەزگا دەتوانن باش راڤەى شتەكان بكەن و بە شێوازێكى چاو كراوە هەڵسوكەوت بكەن.
6/ چەندین لیست ئەمڕۆ جێگاى مەترسین كە خاوەن پێگەیەكى جەماوەرى بەهێزن لەوانە لیستى گۆڕان که نەوشیروان مستهفا سهرپهرشتی دهکا و، لیستى هیوا كە پارتى چارەسەر پشتگیرى دەكات و لیستى هەڵۆى برایم ئەحمەد كە ئەم لیستانە گەورەترین مەترسین بۆ سەر ئایندەى خۆیان دەبینن و كەسانیان لە دەورى خۆیان كۆكردۆتەوە.
لە كۆتایشدا تەفاسیلى ئەم كۆبوونەوەیە بە شێوەیەكى راپۆرت دراوە بە دەزگاى زانیارى یەكێتى و هەواڵگرى پارتى لە شەقلاوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست