رۆژانی (١٣- ١٠/٧/٢٠١١) لەشاری ھەولێر، لەژێر دروشمی (بەدیھێنانی مافی بڕیاردانی چارەنووسی گەلی کوردستان لە رێگای ریفراندۆمەوە) بە بەشداری (٣١٥)ئەندام، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان حەوتەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا. لە دەستپێکدا بە ئامادەبوونی خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانی حزب، کۆنگرە بەدەقیقەیەک وەستان بۆ رێزگرتن...