چه‌ند ڕاستیه‌ک له‌سه‌ر زانکۆی ئه‌مریکی
Friday, 20/01/2012, 12:00
زانکۆی ئه‌مریکی یه‌کێکه له زانکۆ هه‌ره نایابه‌کانی کوردستان، وه په‌یڕه‌وی سیستی خۆیندنی زانکۆ به‌ناو بانگه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ته‌نها چینیکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌رستۆکراتی و مناڵی مه‌سئولین سودمه‌ند ئه‌بن له‌م زانکۆیه. ئه‌گه‌ر خزمی مه‌سئولێکی یه‌کیتی یان ته‌نانه‌ت ناسیاوی که‌سایه‌تیه‌کی ناو یه‌کیتی یان کچیکی جوان بیت و هاوڕیه‌تیه‌کی ژێر به‌ژێتر له‌گه‌ڵ دکتۆر ئاسۆی نوێنه‌ری به‌رێز دکتۆر به‌رهه‌م سالح هه‌بێت ئه‌وا ئیشت مانشیه‌و کێشه‌ی تێچونی خوێندن نیه. ناوی چه‌ند کچێکی نازدارم لایه که که جه‌نابی دکتۆر ئاسۆ سپۆنسه‌ری کردوون له‌سه‌ر ئه‌م پاره‌یه‌ی ساڵانه ئه‌درێت به‌زانکۆ، به‌ڵام له‌به‌ر که‌رامه‌تی ئه‌م کچانه ناوه‌کانیان ناڵێم.
ساڵانه پاره‌یه‌کی زۆر زۆر له‌لایه‌ن هه‌ندێک بازرگان و که‌سایه‌تی پاره‌داری کورد ته‌نانه‌ت عه‌ربیشه‌وه ئه‌دریت به‌زانکو بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانی هه‌ژاریش بتوانن سودمه‌ند بن له‌م زانکۆیه ، یه‌کێک له‌وانه به‌ڕێز کاك فاروقی مه‌لا مسته‌فا که پاره‌ی تێچوونی40 کورسی خوێندنی داوه به‌زانکۆ بۆ ئه‌وه‌ی کوڕ و کچی هه‌ژاریش سودمه‌ند بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م پاره‌یه ته‌نها بۆ کوڕ‌و کچی مه‌سئوله‌کانی یه‌کتی سه‌رف ئه‌کرێت. کوڕی کامه‌ران ئه‌حمه‌دی وه‌زیری ئه‌شغال و ئاوه‌دنکردنه‌وه، کوڕێکی هێرش محه‌ره‌م، کچ و کوڕێکی ڕه‌هبه‌ری سه‌ید برایم، کچێکی دلێری سه‌ید مه‌جید، کوڕی دڵشاد سالح ئامۆزی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح، کۆڕێکی شێخ عه‌لی ئامۆزای مه‌مام جه‌لال، کوڕی عه‌بدوڵای مام عه‌لی په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی کوردستان. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری تری خزم و که‌س و کاری مه‌سئوله‌کانی یه‌کێتی سودمه‌ند بوون له‌و پاره‌یه‌یه‌ی که بۆ کۆڕ‌و کچ ی هه‌ژار نێردراوه بۆ زانکۆ.
سه‌ڕه‌رای خزم و که‌س و کاری مه‌سئوله‌کان ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆری تری کوڕ و کچ ی ده‌وڵه‌مه‌ده‌کان له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه ئه‌خوێنن که که‌سایه‌تیه‌کانی کوردستان و عێراق ده‌ینێرن بۆ سپۆنسه‌ری کوڕ‌و کچی هه‌ژار، چونکه به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئاشانایه‌تی یان خزمایه‌تیکان له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م هه‌یه، که سه‌رۆکی بۆردی زانکۆکه‌یه.
یه‌کێکی تر له‌و کاره دزێوانه‌ی که زانکۆ ده‌یانکات بریتیه له ڕاکێشانی خویندکاران به درۆکردن و قسه‌ی بریقه‌دار له‌ڕیکلامه‌کانیاندا. یه‌کیک له‌و درۆ گه‌ورانه‌ی که‌زانکۆ له‌ڕیکلامه‌کانیدا له‌سه‌رسایتی ده‌نگه‌کانی عێراق و سایتی خه‌ندا بڵاویانده‌کرده‌وه بریتی بوو له (لێهاتووی له‌تۆ و تێچونی خویندن له‌ئێمه)، که له‌ڕاستیدا ئه‌وه دڕۆیه‌کی زۆر گه‌وریه. به‌م شێوه‌یه خوێندکارانی ڕاده‌کێشنن و پاشان ساڵ به ساڵ پاره‌ی تێچونیان له‌سه‌ر زیاد ئه‌که‌ن و به‌ناچاری خویندکارانیش زانکۆ به‌جێئه‌هێڵن.
ڕێگه‌یه‌کیتر که زانکۆ په‌یڕه‌ی کرد بۆ دزینی ئه‌و پاره‌یه‌ی که که‌سایه‌تیه‌کان و بازرگانه‌کان ئه‌یده‌ن به‌زانکو بریتیه له لێسه‌ندنه‌وه‌ی سکۆلارشیپ له‌و خویندکارانه‌ی کێکڕای کۆنمره‌ی له سه‌دا 90 یان زیاتریان هه‌یه سپۆنه‌رکردنیان. له‌ڕاستیدا ئه‌م خویندکارانه له‌سه‌ره‌تادا خۆیان به‌به‌ڵاش وه‌رگیران چونکه هه‌ریه‌که‌که‌یان تێکڕای له سه‌دا 90 زیاتریان هه‌بوو له تاقیکردنه‌وه‌ی کۆتای پۆلی 12ی ئاماده‌یی. به‌ڵام بۆ زانکۆ هه‌ستا به سپۆنسه‌رکردنیان به‌و پاره‌یه‌ی که که‌ساتیه‌کان ئه‌ییه‌ن به‌زانکۆ. یه‌کک له‌و خویندکارانه‌ی که پێشتر خۆی سکۆلارشیپ بووه واته زانکۆی به‌بێ پاره وه‌ریگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یا که خۆی به‌بێ ئاگادارخۆی کراوه به سپۆنسه‌ر.
ئه‌و خویندکاره که نه‌یویست ناوی بهێنین ووتی" من هیچ پێوستم به‌وه نیه که سپۆنسه‌ر بکرێم، چونکه من به‌حه‌قی خۆم به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌زنکۆ وه‌رگیراوم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یکه‌ن ته‌نها دزینی ئه‌و پاره‌یه‌یه که ئه‌نێردرێت بۆ زانکۆ".
سه‌ر‌ه‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌سایه‌ی ئه‌م پاره‌یه‌ی که ئه‌نێردرێت بۆ زانکۆ چه‌ند که‌سێک بوون به‌خاوه‌نی ڤیلا و مڵکی باش؛ له‌وانه دکتۆر ئاسۆ که نوێنه‌ری دکتۆر به‌رهه‌مه له زانکۆ.
دکتۆر ئاسۆ له‌م ماوه‌یه‌یا ڤێلایه‌کی 300مه‌تری به‌بڕی260000 دۆلار که ده‌کاته 26 ده‌فته‌ر و باخچه‌یه‌کی 300مه‌ترییشی به ته‌نیشت ڤێلاکه‌وه به‌بڕی 140000 دۆلار که ده‌کاته 14 ده‌ڤته‌ر دۆلار له قه‌یوان ستی کڕیووه.
له‌کۆتایدا من ئه‌مه‌وێت ئه‌وه به‌بیر بێنمه‌وه که من مه‌به‌ستم نیه له به‌های ئه‌کادیمی زانکۆی ئه‌مریکی که‌م بکه‌مه‌مه‌وه، چونکه مه‌نجه‌هه‌ج و شێوازی فێرکردنی زۆر زۆر باشه‌و هیچی که‌متر نیه له زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌مریکا. به‌ڵام هیوادارم وابکه‌ن که ئه‌م زنکۆیه هه‌ر بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و کوڕ‌و کچی مه‌سئولین نه‌بێت، به‌ڵکو ئاسانکاری بۆ کوڕ‌و کچی هه‌ژارێش بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سودمه‌ندبن له‌و زانکۆیه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌وێت ئه‌وه ڕاستیه‌ش بڵیم که من پێوستیم به‌وه نیه که‌س سپۆنسه‌رم بکات، چونکه من خۆم ئه‌وه‌نه پاره‌م هه‌یه که له‌توانامایه ساڵانه سپۆنسه‌ری خۆیندکاری تریش بکه‌م. وه من به منه‌تیشی نازانم که له‌ساڵانی ڕابردوویا ته‌نانه‌ت پاره‌شم بۆ هه‌ندێک خوێندکاری هه‌ژار سه‌رفکردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت له خستنه‌ڕوی ئه‌م ڕاستیانه‌دا بیکه‌م ته‌نها پشگیری کردنی چین هه‌ژاره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست