کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خومەینی، دکتۆری منداڵ دەبێت بخوێنێت بۆ ئەوەی ببێت بە دکتۆری گەورە

Monday, 28/08/2023, 22:38


دکتۆر هومایۆنی ئەگێڕیتەوە: کە لەسەرەتایی شۆڕشی ئێران ،ئێمە دەستەیەک پزیشکی منداڵانبوین چوین بۆ دیداری خومەینی، ئەویش پێی وتین ئێوە کە پزیشکی مناڵانن،دەبێت تۆزێک زیاتر بخوێنن،تابتوانن گەورەکانیش چارەسەر بکەن، چونکە ئێمە پێویستە ئیتر تەنها پشت بەخۆمان ببەستین 

(فەرمایشتێکی گێلانە لە قوڵایی پلانداڕێژی بۆ ئایندەسازییەکی ژیرانە..)

هەمایۆنی ئەڵێ دوای ئەوقسەیە ئەوشەوە تابەیانی خەو نەچوە چاوم، وپاش سێ مانگ بۆ هەمیشە ئێرانم بەجێهێشت.. 
بیرکردنەوەی ستراتیژی کە هەبوو دەبێتە داینەمۆی گۆڕانکاری بنەڕەتیی بەهەردوو بارەی باش وخراپی ڕێژەییدا.!!
بۆ نموونە سەرکردایەتی کوردی لەباشور پاش ڕاپەڕین تەنها یەک ستراتیژی بنەڕەتیان لەزینەڵانیاندا هەبوو،ئەویش بریتی بووە، لە چۆنێتی خۆ دەوڵەمەند کردنی خۆیان وبنەماڵەکەیان، هەنێک لەحاشیەودەربارەکانیان.
پاشان بەهێزکردنی حیزەبەکانیان لەسەر شانی خەڵکی ڕەشوڕوت، وحکومەتی چۆغەوڕانک شڕی بەنابەکام لەدایک بوو.
دەی ئەوتا هەر بەڕاستی دەبینین کە چۆن ئەم ستراتیژە لەژیان وئایندەی خاوەنەکەیدا چۆن گۆڕانکاری بنەڕەتی دروست کردوە !.
ئەوتا دەرئەنجامەکەشی ڕۆژانە بەژیانی ئەو هەموو شازادە ناسک وبەهەیبەتانەوە دەبینین ،کەچۆن لەناو نازونیعمەتی بێ شومارا وەک بەچکە ورچ خۆیان دەتلێنن.
ئیتر ئەوی دیکە هەمووی تەشریفاتیە وەکو وەفد بینین و دەوڵتداری و ڕاگەیاندنی لیستی پاڵێوراوانی هەڵبژرادنەکان وموچەو خواردنی نیسکێنە بەچەتاڵ،یان بەشێوازی ژاپۆنی ، و پشتوێن بەستن بەهەڵەفەو گرێی و،وقات لەبەرکردن ،و ڕاخستنی فەڕشی سور وقەدەم لێدان بەسەریدا چتگەلێکی لاوەکین ،پیاو بە ڕاوێژکارو مشەخوخۆری دەربا فێر دەکرێت. ئەگەر نەشبوو ،بۆی دەپۆشرێ.... 

بشير نادرزاده



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە