گه‌نده‌ڵیه‌کی تری شێرکۆ بێکه‌س
Friday, 02/07/2010, 12:00
ساڵی 1999 له زانکۆیه‌کی تاران له به‌شی زمانی ئینگلیزی خه‌ریکی خوێندن بوم. له بیرم دێت که هه‌ندێک خوێندکاری کوردی رۆژهه‌ڵات له زانکۆکانی تارانی پێته‌ختی ئێران بیستمان که شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌س هاتۆته تاران‌و له‌وێ نیشته‌جێیه هه‌ر بۆیه ویستمان که کۆڕێکی بۆ بگرین‌و رێزی لێ بگرین. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای په‌یوه‌ندی کردن به شێرکۆ بێکه‌سه‌وه پێی راگه‌یاندین که ئه‌و رازی نابێت به به‌ستنی وه‌ها کۆرێک‌و به‌شداریشی تێدا ناکات. کاتێک که هۆکاری به‌شداری نه‌کردنیمان له‌و کۆڕه‌دا پرسی له وڵامدا وتی ئه‌و لایه‌نه‌ی که ئه‌وی هێناوه بۆ تاران رازی نابێت که شێرکۆ بێکه‌س به‌شداری ئه‌و کۆڕه بکات و ئه‌ویش له قسه‌ی ئه‌و لایه‌نه که مه‌به‌ستی ی ن ک بۆ ده‌رناچێت. له‌و کاته‌دا هه‌ندێک که‌سمان ره‌خنه‌مان له شێرکۆ بێکه‌س گرت که ئه‌و شاعیری هه‌مو کورده نه‌ک به‌س هی ی ن ک، به‌س هه‌ندێکیش هه‌قیان به شێرکۆبێکه‌س دا‌و مه‌سه‌له‌که کۆتایی پێهات. ئێستا که زۆر شت له سه‌ر شێرکۆ بێکه‌س ده‌رکه‌وتوه پێم خۆشه ئه‌مه‌ش بخرێته خانه‌ی گه‌نده‌ڵی شێرکۆبێکه‌سه‌وه که‌وا رای خۆی خستبوه ده‌ست نوێنه‌ری ی ن ک له تاران و بێڕێزی به خۆێندکارانی کوردی زانکۆکانی تاران کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست