کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرهەم ساڵح كورسیەكە چۆڵ دەكات!

Friday, 15/07/2011, 12:00


لەوەتەى بوەتە سەرۆكى كابینەى شەشى حكومەتى هەرێم و پێشتریش لە ئیدارەى شاری سلێمانى سەرۆكى ئەو كەرتەى هەرێم بوو، كارێكى باش و بەرچاوى بۆ ئەم مەملەكەتە پێ نەبووە تا وێناى جوانى كردەوەكانى دەربخات، بەرهەم كەسێكى دەست و پێ سپیە و تەنیا لە وتاردانا شا بە سەپان راناگرێت. خوا هەڵناگرێت لەبلەبان لە چاویا ڵاڵە پەتەیە.
بەرهەمى بێ بەرهەم لە دواى ئەوەى 63 رۆژ لە ناو شارى سلێمانیا ئیرحەلیان لێكرد و دەیان كەس كوژران و سەدانیش بریندار، تازە بە تازە وەئاگا دێتەوە و دەڵێت، گەر رەوشى سیاسی هەرێمى كوردستان بە لاچونى من لەسەر كورسیەكەم چارەسەر دەكرێت ئەوا ئامادەم كورسیەكەم جێبهێڵم، ئەك بەخێربێیتەوە كوڕى مام ساڵح، ئەى ئەو هەموو دەربڕینى ناڕەزایەتى و قوربانیدانەى 17ى شوبات بۆچى بوو! بۆ ئەوە بوو تۆ و هاوكوفەكانت زیاتر و زیاتر دەس بخەنە بیناقاقاى ئەم مەملەكەتە و سەروەت و سامانى بەهەردەبدەن! تۆیەك دەزانیت بچوكرتین دەسەڵاتت نیە و نەتوانى ئەمری تەعینكردنى ئەو 2000 كەسە ئیلغا بكەیتەوە كە پارتى تەعینى كردن، بوونت لەسەر ئەو كورسیە هیچ مانایەك نادا و بگرە دانیشتن لەسەر كورسى حەمام دەسەڵاتى زیاترە.
ماوەیەكە بەرهەم ساڵح دەستى داوەتە كەسابەتێكى تر و كڕین و فرۆشتنى كەناڵ ورۆژنامەنوس و رۆژنامە و مجەلە، ئەیەوێت لەم رێیەوە بەرهەمى ئەم میللەتە بۆ مەرامەكانى خۆى بكاتە قورگى هەندێ راگەیاندنكار تاكو خوا بكا ئیسڵاحیان بكات و خوا پەناى بداتە بەر قەڵەمەكانیان، بەرهەمى ئەو قەڵەمە كڕدراوانەش ببەخشێتەوە سەر بەرپرسەكانى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى و لایەنەكانى ترى ئۆپۆزسیۆن، ئەویش بەرهەمى رەخنە، هەرچى بەرهەمەكەى تریانە كە مەدح و هەڵكێشانە وەك رەحمەتی ئەو پارە و پولەى كە لە قوڕگى ئەم مەملەكەتە دەردەهێنرێت و دەدرێتە ئەو قەڵەمانە بڕژێتە سەر سەرى بێ مووی، تاكو بیپارێزن لە رەخنە و كەموكورتیەكانى لە چەند كونێكەوە قەپات بكەن.
كاك كردار پێم بڵێ بزانم هەڵوێستى تۆ چییە گەر ئەوەندە خەمى میلەتە و ئەڵێى ئەگەر بە لاچونى من كێشەكان حەل ئەبن لائەچم! نادڵسۆزیت لەوكاتە دەركەوت دیاریت بەخشیە بكوژەكانى سوركێو! تەقەكەرەكانت خەڵات كرد، رێت بە پارتى دا هێز بنێرێتە شارى سلێمانى تا كوڕى خەڵكى بكوژ و ببڕ بكەن. دەكرا هەر لە بەغا بوویتایە و وەك كارتۆنێك باشتر بوو تا بێیتەوە و ببیتە شەریكە تیرۆرى میلەتەكەى خۆت. نەك ئێستا بۆ خۆبردنە پێشەوەت كە دەزانى بارودۆخ باش نییە و رقى خەڵكى لێتان گەیشتوەتە حەدى تەقینەوە و بێى بڵێى لەسەر كورسیەكەم لائەچم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە