کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپرسی لەسەر دەستوری توركیا؛ بەڵێ ی ئیسلامیەكان و نەخێری فاشیستەكان و بایكۆتی كوردان

Friday, 10/09/2010, 12:00




[email protected]رۆژی 12ی مانگ لەتوركیا كەبەرۆژی ئینقلاب كاران دەناسرێت، دیسان ئەم رۆژەیان دیاری كردوە بۆ راپرسی لەسەر دەستور، پارتی دەسەڵاتدار بەپێشكەش كردنی چەند مادەێك بۆ پەرلەمان ئەوانەی توانی لەوێ گۆڕینی تەواو بوون، ئەوانەی نەی توانیوەلە پەرلەمان بیگۆڕێت كە 27 مادەن ئەوا خستراونەتە بەردەم خەڵك، تاكو ئەوانەی تریش لەراپرسید بگۆڕن، جابۆیە ئەوانەی دەیانەوێت گۆڕان سازكەن لەدەستور دەنگی بەڵێ بەكاربێنن، ئەوانەشی دەیانەوێت هەمان ئەو دەستورەی 12ی ئەیلولی 1980 بەردەوام بێت دەنگی نەخێر بەكار بێنن. دیارە بۆ كوردان نەبەڵێ ی ئیسلامیەكان نە نەخێری فاشیستەكان چارەسەری كێشەكەی ناكات.
بەڵێ ی ئیسلامیەكان؛
دوای 80سالأ دابڕان لەدسەڵات بۆ جاری یەكەم ئیسلامیەكان بەسەرۆكایەتی نەجمەدین ئەربەكان لەساڵی 1996 گەڕانەوە دەسەڵات و حكومەتی هاوبەشیان لەگەلأ تانسۆ چیللەر دروست كرد، بەڵام زۆری نەبرد لە28ی شوباتی 1998 بە كودەتایەكی سپی ئەربەكانیان لەدەسەڵات دوورخستەوەو سزای پێنج سالأ سیاسەت نەكردنیان بەسەردا سەپاند. ساڵی 2002 بۆ جارێكیتر ئیسلامیەكان بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و لەڕێگای پارتی دادو گەشەپێدانەوە هاتنەوە دەسەڵات، ماوەی هەشت ساڵە دەسەڵاتی زۆرینەن، دەیانەوێت لەهەڵبژاردنی داهاتووشدا كەوا گومان دەكرێت لە2011 ئەنجامبدرێت دیسان دەنگی زۆرینە بەدەست بخەنەوە، بۆ ئەمەش ئەردۆغان زۆر وشیارانە هەوڵی داوە هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی بەردەمی بەڕێگای تەسلیم وەرگرتنی دەسەڵاتی سەربازی و هەمانكات خستنەدەستی دەسەڵاتی دادوەری، چونكە لەرابردوو ئەوەی رێگری كردوە لەهێزە ئیسلامیەكان ئەوا ئەو دوو دەسەڵاتەبووە، ئێستا دەسەڵاتی سەربازی رازی كردوە بەرێكەوتن لەگەڵیدا. دەیەوێت لەم راپرسیەشدا دەسەڵاتی دادوەری كۆنتڕۆڵ بكات. ئەوەی ئێستا ئەكەپە دەیەوێت بیگۆڕێت تەنها ئەو ماددانەنن كەدەتوانن زیاتر تەمەنی لەدەسەڵات درێژبكەنەوە، مادەكانی تر هەمووی رواڵەتین، لەراستیدا دەستوری 12ی ئەیلولی 1980 دووبارە دەبێتەوە لەبەرژەوەندی ئیسلامیەكان. هەر لەبەر ئەوەشە بەڵێ كەی ئەكەپە بۆ بەرژەوەندی ئەوانە.
نەخێری فاشیست و نەتەوەپەرستەكان:
ساڵانی حەفتا گەرمترین ساڵەكانی تێكۆشانی چەپ و دیموكراتخوازەكان بووە لەتوركیا، ئیتر بەردەوامی توركیای كەمالیستی مەحالأ بووە، بۆ ئەمەش دەسەڵاتی سەربازی لە12ی ئەیلولی 1980 كودەتایەكی سەربازیان ئەنجام داوە، دەستورێكی وەكو دەیانەێت نوسیانەوەو بەخەڵكیان دا قبولأ كردن، لەو ساوە تا ئەمڕۆ ئەو دەستورە بەڕێوەدەچێت، دەستوری كودتا تاكە سوودمەندە بۆ فاشیست و نەتەوەپەرستەكان، چونكە نەدەهێڵێت ئیسلامیەكان نزیك دەسەڵات بكەونەوە نەڕێگاش بەپرسی ئەتنیك و زمانی جیاواز دەدات، بۆیە مەرگی دەستوری كودەتا بەمانەیەكیتر مەرگی فاشیست و نەتەوەپەرستەكانە، هاواری پارتی گەلی كۆماری جەهەپە و پارتی گەلی نەتەوەپەرست بۆ ئەومەیە، چونكە ئەگەر دەسەڵاتی دادوەریش بكەوێتە بەردەست ئەكەپە ئەوا هیچ دەسەڵاتێك نامێنێ پەنای بۆ ببەن، لەئێستادا ئەكەپە كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێ كردن و یاسادانانی كردوە، ئەگەر كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەریش بكات ئیتر كەس ناتوانێت رێگری بخاتە بەردەم هێزە ئیسلامیەكان بۆ بەردەوام بوونیان لەدەسەڵات.
بایكۆتی كوردان:
گەلی كورد لەباكوری كوردستان و توركیا جیا لەهەر پارچەیەكیتری كوردستان ئەوا 88 ساڵە لەكۆماری توركیا نكۆڵی لێدەكرێت، دەستورەكانی توركیا لەساڵی 21 وە تا ئەو ئاڵوگۆڕیانەی ئەكەپە دەیەوێت لەدەستور بیكات لەهیچ یەك لەو دەستورانە باسی كورد و زمان و كلتوری كوردی نەكراوە، بەگوێرەی دەستورەكانی توركیا گەلێك یان نەتەوەێك نییە بەناوی كورد، لەباشوری كوردستان راستە رژێمی بەعس ئێمەی دەكەوشت، بەڵام دانی بەنەتەوەێك دەنا بەناوی كورد و بۆ ئەمەش فۆرمیلەیەكی هەبوو.
گەلی كورد لەباكوری كوردستان كە زۆرینی كورد وخاكی كوردستان پێك دێنێت، بۆیە گرنگە لەو پارچەیە كوردستان چارەسەری كێشەی كورد بەرەوپێشەوە بچێت. چونكە ئەو قەوارەیەی توركیا ناهێڵێت هیچ كوردێك بەئارامی لەپارچەیەكی تری كوردستان دانیشێت، ئەوەشمان لەساڵانی 1990 بەئاشكرا بینی.
دوای دەركەوتنی بزووتنەوەی سیاسی كورد لەكۆتایی حەفتاكان و دەستپێكردنی شەڕی چەكداری لەناوەڕاستی هەشتاكان و خۆ خزاندنە ناو خەباتی فەرمی لەسەرەتایی نۆتەكان، قۆناخێكی نوێی لەژیانی گەلی كورد دەستپێكرد. 17 ساڵی رابردوو بژاری سیاسی لەكارە لەپێشینەكانی كوردابوو لەتوركیا، بۆ ئەوەش شەش ئاگربەستی تیا راگەێنرا دەیان پرۆژەو جاڕنامەو هەوڵی یەك لایەنەدران.
دوای ساڵی 2002 لەتوركیا قۆناخێكی نوێ دەستی پێكرد ئەویش گەڕانەوەی ئیسلامیە میانڕەوەكان بوو بۆ سەر دەسەڵات بەهێزێكی زۆرەوە، ئەوەش وای كرد بزوتنەوەی كورد هەڵوەستەیەكی تری لەبەرامبەر بكات، زۆرترین چانسی بداتێ. بەڵام دەسەڵاتی ناوبراو تائێستا هیچ هەنگاوێكی جێگری نەهاویشتووە، ئەو هەنگاوانەی هاویشتونی هەموویان كاتین تا ئەو كاتەی ئەوان لەدەسەڵات ماونەتەوە، دواتر گەرەنتی نییە.
دوایی ساڵی 1993 كورد جارێكیتر گەڕانەوە ناو گۆڕەپانی سیاسەتی فەرمی و بوونی فراكسیۆن لەپەرلەمان و رەوایەتی دانە داواكاریەكانی سەرەڕایی هەموو رێگریەكان تا رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە. هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی قڕكردنی سیاسی پار سالأ 1700 سیاسەتمەداری خستۆتە زیندانەوە بەڵام پێداگری لەكەسایەتی پارتی ئاشتی و دیموكراتیدا بەردەوامە لەپێناو چۆڵ نەكردنی گۆڕەپانی سیاسی دیموكراتی.
ئەكەپە لەهەشت ساڵی رابردوو زۆر هەوڵیدا كورد بكاتە هێزێكی یەدەك بۆ خۆی بەڵام ئەوە پەسند نەكرا، ئەمجارەش ئاشكرا بوو كورد نایەوێت ببێتە یەدەكی ئەكەپە، بەبوونی بڕیاری بایكۆت دیسان كورد هێلی خۆی جیا كردەوە، بەبێ بوونی مەرجی پەسندكردنی كورد لەدەستوردا پەسند كردنی كورد خۆی بڕیاری لەناوبردنی خۆی دەدات، دەبێتە دووبارە بوونەوەی لۆزانێكی تر لەسەر كوردان. بەنزیك بوونەوەمان لەرۆژی راپرسی وادیارە پارتی دەسەڵات نیازی نییە هیچ گۆڕانێك بكات بەلایەنی گەلی كوردەوە، چونكە ئەو پەیامانەی لەگۆڕەپانی كۆبوونەوەكان دەدرێن، دەرەوەی هێرش و دوژمنایەتی تا ئێستا هیچ قسەیەكی خێر نە بۆ ئاشتی و نەبۆ پەسند كردنی مەرجەكانی كورد نەگووتراوە.
هەندێك كوردی بێ ناسنامە بێ مەرج پاڵیان داوەتە پالأ ئەكەپە وەكو هەندێك لە رێكخراوەكانی دیاربەكر و هەندێك پارتی لە ئاستی ناو، هەروەها كەسێكی بێ كەسایەتی وەك كەمال بوركای كەتا ئێستا نەك ئەرەق ئاویشی بۆ كورد نەڕژاندوە، بەڵام خۆی دەخاتە پالأ ئەكەپە و ئەكەپە وەك مەحمەد ولمەهدی دەبینێ. دەبێ ئەوە بزانین ئەو كەسانە بدرێژایی ژیانیان هەر لەپالأ دەسەڵات دابوونەو هیچ خێریان بۆ كورد نەبووە.
پارتی ئاشتی و دیموكراتی بڕیاری بایكۆتی راپرسی(ریفراندۆم) سەر دەستوری بڕیارێكی بابەتیانەو سەربەخۆیە، بەچەند مادەیەكیش رێگای لەبەردەم دەسەڵات هێشتۆتەوە ئەگەر بێت و ئەوان گۆڕان لەنزیكایەتیان بكەن دەربارەی پرسی كورد، ئەوا ئەوانیش بڕیاری بایكۆت بەرچاو دەرباز دەكەن. بۆیە دەرەوەی بایكۆت كردن هەر بڕیارێكی تر لایەنەكانی تر لێی سوودمەند دەبوون و كورد دەكەوتنە خزمەت ئەوان. بۆیە دەبێ ئەوە بلێین نەبەڵێ ی ئیسلامیەكان و نە نەخێری نەتەوەپەرست و فاشیستەكان، بەڵكو بەڵێ بۆ بڕیاری بایكۆتی كوردان.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە