مەلا(بەشیر)یش فت..!

Monday, 22/06/2009, 12:00


هەرگۆڕانێكى كتوپرو خێرا دەبێتە مایەى هەڵتۆقینى كۆمەڵێك روداووكەس،یەكێك لەوانە ى لەدەرەنجامى راپەرینى ساڵى 1991 وەكو دومەڵ دەرپەڕى مەلا بەشیر بوو.. تائەوساڵە كەس نەیدەناسى وخۆیشى بەتەماى ئەوەنەبوبناسرێ..بەڵام چى دەكەى لەگەڵ كۆمەڵێ شت كەلەدەرەوەى ئیرادەى مرۆڤن ودەبنە كارتى بەخشیش بۆ هەندێ كەس.
ئەوەى لەنزیكەوە(مەلا!)بەشیر بناسێ ،دەزانێ ئەوپیاوە چەندە هەڵپەى پۆست ومەنێەبیەتى وچۆن هەمیشە بەدواى ئیبرازبون و خۆدەرخستن دەگەرێ.. ئەو بە قودرەتى قادرێك لەمامۆستاى سەرەتاییەوە بوبە وتارخوێن وبەوتارەئاگرینیەكانى گەنجى داماوى شارى هەولێرى خەڵەتاندوكڵاویشى نایە سەر بەرەى توركمانى ولایەنێكى ئیسلامى..
خوداى گەورە ماڵى تەلەفزیۆنى توركمانى بگرێ كەهەموو رۆژانێكى هەینى وتارەكانى مەلابەشیرى پەخش دەكردووبەهات وهاوارەكانى رۆژ لە دواى رۆژ فووى لەخۆى دەكردتازیاتر قەڵەوبێت و زیاتر بناسرێ.
ئەوەندەى نەبرد ئیستیغلالى رادیۆوتەلەفزیۆنى ئیسلامیەكانیشى كردو زوزو دەیناردبەدوایان تا وتارەكانى دابەزێنن وچاوپێكەوتنى لەگەڵداسازكەن .
كەبینى لەبەرەى توركمانى بەخت یاوەرى نیەویارى لەگەڵ ئاگردەكاوهەر رۆژێكە یەكێتى وپارتى (سندمى) دەكەن گێڕەكەى گۆڕى وبایدایەوە بەرەولایەنێكى ئیسلامى..كاتێك ئەو لایەنە لەگەڵ یەكێتى نیشتمانى لێ ى بوبە شەر،مەلابەشیر لەماڵەوە خۆى حەشارداوببڕاى ببڕ نەوێرا سەر بەبارەگاى ئەوحیزبە دابكاتەوە..بۆیە خووى داخوێندن وبەكالۆریۆسى لەعەرەبى هێنایەوە..لەگەڵ ئەوەشدا عەبایەكى بۆسەر شانى زیاد كردو وەكو شێخێكى موعتەبەر هەڵسوكەوتى دەكرد.. نوسینە قۆڕەكانى رەوتى كۆمەنیست وهێرشكردنە سەر ئیسلامى پیرۆز،بیتاقەیەكى دیكەبوو بۆمەلابەشیرتالە ویًَوەپێگەیەكى دیكەبۆخۆى دروست بكالەناوجەماوەر..دابەزینە سەر ڕەوت و ڕەوتیش شێتانە مامەڵەیان لەگەڵ كردوو مەلابەشیر فڕى .. كاتێكیش لەگەڵ ئەوان لێ ى قەوما لایەنێكى ئیسلامى دڵسافانە بەرگریان لێ كردوفازیل میرانیش كە سكرتێرى مەكتەب سیاسى ئەو حیزبەیە كەمەلابەشیر بۆتە كاندیدى!لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ مەلاكانى هەولێرمەلابەشیرى رەزیل كردوو گوتى:مەلابەشیرنە خەتیبە لاى ئێمە لە ئەوقاف ونەئیجازەى خەتیبیشى هەیە.. بەرامبەر بەمە مەلا بەشیر مەرامى پارتى هێنایە جێ وئەوەى پارتى ویەكێتى هەژدەساڵە جورئەت بەخۆیان نادەن بیڵێن مەلابەشیر بێ سێ و دووبۆى وتن وبەلوتفى خۆى فەرمووى!: داوادەكەم نەهێڵرێ دین بۆسیاسەت ئیستیغلال بكرێ و قەومیەتیش بۆدین ئیستیغلال بكرێ..
مەلابەشیر دواى ماوەیەك ئیعلانى كرد ماستەرى هێناوەتەوە لە بوارى ئیسلامى كەخۆشى ماستەرەكەى نەنوسیوەو هەربەشێكى داوە بەیەكێك تابۆى بنوسن وباشیش دەزانێ كەئەوانە كێن؟!من لەبەرخاترى ئەوكەسانە ناوەكان بڵاو ناكەمەوە،دەنا بەدڵنیایەوە دەڵێم خۆى نەینوسیوە.. دواى سەردانى سوریا بۆ ماستەرەكەى! لەوێ چاوى بە(كفتارۆ) دەكەوێ و موعجەب دەبێ پێ ى. دێتەوەو هەوڵى ئەوە دەداوەكو ئەو لەمزگەوتەكەى تەریقەتى سۆفى گەرى بگرێتە بەربۆ مەشهوربون وخۆى بكا بەشێخى تەریقەت.. كەسەرناگرێ خوو دەداتە دەركەوتن لەتەلەفزیۆن و زوزو پەیوەندى بە ئاسۆ حەمیدو غازى عەلى دەكا كەدوو كارمەندى تەلەفزیۆنى یەكگرتوون تا چاوپێكەتنى لەگەڵ سازكەن و ئیبرازى كەن.
پاشان هەرلەو زانكۆ فاشیلەى لوبنان خۆى بە دكتۆرا! خەریك كردوو دواى ماوەیەك ئاسۆحەمید گێلانەچاوپێكەوتنێكى هەشت ئەڵقەیى لەگەڵ ئەنجامدا گوایە تیشك دەخاتە سەر ناوەرۆكى دكتۆراكەى كەلەسەرعەولەمەیە!(دڵنیام ئەم باسەش خۆى نەینوسیوەومەلابەشیرئێستاشى لەگەڵدابێ نازانێ پێناسەى عەولەمە بكات).
مانگانە دەیان لاووگەنجى ئەم وڵاتە ماستەرو دكتۆرا دەهێننەوە كەس وەكوهەواڵ وپیرۆزبایى لێكردنێكیش لێ یان ناپێچێتەوە، كەچى ئاسۆحەمیدچاوپێكەوتن لەگەڵ ملابەشیردەكات ورێكلامى پێش وەختیش بۆدكتۆرا فاشیلەكەى دەكات.
دواى وەرگرتنى دكتۆراكەى!!عەباكەى سەرشانى فڕێ دەدات وجوببەوعەمامەشى گۆڕى وزەغتى لەهەمووكەناڵەكان دەكردبەدكتۆر ناوى ببەن وئێستاش هەرچاوپێكەوتنێكى تەلەفزیۆنى لەگەڵدا بكرێ مەرجى مەلابەشیرئەوەیە:دەبێ لەم چاوپێكەوتنە تابلۆى سەرمێزەكەى كەبەعەرەبى نوسیویەتى(الدكتور بشیر خلیل حداد)دەبێ لەئەووەڵ تائاخیرى بەرنامە دەربچێ و بینەر بیبینێ.ئەمەجگە لەنەخۆشى خۆدەرخستن و خۆبەزلزانین چی لێ دەخوێنرێتەوە؟!
لەرەمەزانى دووسێ ساڵ بەر لەئێستاش تەیرى خۆبەدەرخستنى مەلا بەشیر بەجارێ فڕى، كاتێك ئاسۆ حەمید دیسان گێلانە ستافێكى تەلەفزیۆنى یەگكرتووى بردە مزگەوتى جەلیل خەیات و نوێژى تەراویحى مەلابەشیرى راستەوخۆ دەگواستەوە..خەڵكى سادەوفەقیرى هەولێریش نیوەى زیاترى لەبەرخاترى كامێرەكە دەچووە مزگەوت ومزگەوت جمەى دەهات .. مەلابەشیریش لەجیاتى سوپاسى خوداى گەورە و نوێژخوێنان بكات بەڵكو ئیهانەى دەكردن وبەبەرچاوى خەڵكى وتەلەفزیۆن وتى: پیرێژن هەیە هاتۆتە مزگەوت ولەناوحەدیقە میزى كردوە!!تۆبڵێ ى كەمەلابەشیر ئەم قسەیەى كردوەخەڵكى چ دیمەنێكى ئەوپیرێژنەى هاتبێتە بەرچاو كەخەریكى میزكردن بووە؟!!
ئەمجارەیان مەلابەشیر بۆئەوەى بیكەن بەمامۆستاى زانكۆ وازى لەبەرەى توركمانى وئەملاوئەولاهێناودەستى گرت بەكلكى پشتیوان سادقى بەرپرسى لقى دووى پارتى ،ئەوەندەى نەبردبوو بەراوێژكارى لقى دوو مانگانە(10)وەرەقەى لەپشتیوان سادق وەردەگرت..لەبەرامبەر ئەو زەلیلیەش پارتى ئامادە نەبوو ئیعتیراف بە دكتۆرا فاشیلەكەى بكا،بەڵكوتەنهاوەكو وانەبێژ(محاچر)لەكۆلێژى پەروەردە دایاننا..بەڵام دیارە مەلابەشیردڵى بەمە ئاوناخواتەوەوهێشتادەیەوێ كورسى وپۆستى گەورەتر وەرگرێ.. بۆیە لەسەروبەندى یەكگرتنەوەى ئیدارەى یەكێتى وپارتى وتێكەڵكردنەوەى وەزارەتەكان ،مەلابەشیركەوتە رێكلام كردن بۆخۆیى وگوایە نێچیرڤان بارزانى داواى لێكردووە ببێ بە وەزیرى داد كەئەم قسەیە ئەسڵ وئەساسى نیە بەڵام ئەو رەفزى كردووە،ئەم رێكلامە سەرى نەگرت ومەلابەشیرنەكرا بەهیچ،هەربۆیە بریارى دا زیاتر قوڵبێتەوەو ئەمجارەلەرێى پشتیوان سادق ونەوزادهادییەوە هەوڵیدا بگاتە شتێك..
وەنەبێ مەلابەشیر هەرخەمى خۆى بوبێ بەڵكوخەمى منداڵەكانیشى دەخواردتائەوانیش راست وچەپ لێ دەن ..بۆیە فشارى خستە سەریەكێك لەكورەكانى تاژنەكەى تەڵاق بدات چونكە كچە فەقیربوو،تاكچەدەوڵەمەندێكى بۆبێنێ ولەرێگەیەوە كورەكەى دەوڵەمەند بكات..كاتێكیش بوكەكەى پێ ى وتبوو: ئاخرمن حەملم هەیە چ خوا قەبوڵ دەكات تەڵاق بدرێم ؟!مەلابەشیر(موفتى زەمان)!وتبووى برۆحەملەكەت لەباربەرە بابەیەكجارى لەیەكبچرێین!!بۆكورەكەیتریشى هەستاكچى پیاوێكى هێنا كەیەكێكە لەدەوڵەمەندەكانى شارى هەولێر..
لەگەڵ ئەمانەشدا مەلابەشیربەردەوام بوو لەساردكردنەوەى گەنجەكان لەبوون بەلایەنى ئیسلامى..بۆیەهەرگەنجێك بیوتایە مامۆستامن ببم بەچ لایەنێكى ئیسلامى؟!یەكسەرمەلابەشیرچاكترین خزمەتى بەیەكێتى وپارتى پێشكەش دەكردو دەیوت:مەبە بەهیچ !!نوێژو تاعەتى خۆت بكەو لەماڵ دانیشە...
مەلابەشیربەردەوام بوو لەچەواشە كردنى گەنجان وجەماوەرى موسڵمانى شارى هەولیێر، تاخواى گەورە رەحمى كردو دەمامكى سەرى لاداودەریخست كەمەلابەشیر هیچى لە (حەمدى سەلەفى ومەلاعومەرچنگیانى مەلائەحمەدى خانەقا ومەلا سەیدئەحمەد) زیاتر نیەولەوان خراپترلەخزمەتى پارەو كورسى دایە..هەربۆیە لەگەڵ ئیعلانكردنى لیستى ناوى كاندیدەكان ناوى مەلابەشیرلەریزبەندى لیستى یەكێتى وپارتى هاتە خوارێ،ئەم حاڵەتەش بەجارێ شەقامى كوردى وگەنجى داماوى دیندارى هەژاند..ئاخرمەلابەشیرتادوێنێ باسى (وەلائووبەرائى) دەكردوولەعنەتى لەعەلمانى وعەلمانیەت دەكرد ئێستا ئەم جەمپە چیبوو هاوێشتى؟!
ئەوگۆڕانە سەدوبیست پلەیەچى بوو لە مەلابەشیر روویدا؟خوێنەرى بەرێز جوان تەماشاى ناوى لیستەكە بكە وبزانە جەنابى شێخ مەلا دكتۆر بەشیرى موتتەقى ناوى لەگەڵ كێ دابەزیوە؟!
كارەساتەكە لێرەیە گەنجى داماووخەڵكى دیندارى هەولێرچەندساڵە مەلابەشیریان نەناسیوەوبەعەللامەى شارى هەولێریان داناوە..كاتێك مەلابەشیر زانى لەناوخەڵك رەسیدى هاتۆتە خوار،ئێستاكەوتۆتە دیعایەكردن لەناوگەنجان گوایە لەڕێى ئەم پۆستەوە خزمەتى موسڵمانان دەكات؟!ومن باشترم لەوەى یەكێكى ترى عەلمانى ئەم پۆستە وەرگرێ!!
جەنابى مەلابەشیر ئەگەر دەتویست لەڕێى ئەم پۆستە خزمەتى موسڵمانان بكەى خۆ موسڵمانان داوایان لێكردى لەرێى ئەوانەوەبیكەى.. مەگەر (كۆمەڵى ئیسلامى) وەفدێكیان نەناردە لات تاببیە كاندیدى ئەوان لەلیستى چوارحیزبكەو ئامادەبوون لەیەكەم ناویشت دابنێن..بەڵام نەتكرد،تومەز لەژێرەوە كلكى ڕەشت لەگەڵ پارتى گرێدا بوو!!وادیارە هۆشى ئەوەشت نەبوو كەئەم گرێدانە بەدەردى (مەلائەحمەدى خانەقاومەلارەشیدگەردى وحەمدى سەلەفى وعومەرچنگیانیت)دەبا.. ئەو هەڵوێستەى تۆ (مەلاسەیدئەحمەد)م دێنێتە پێش چاو كەئەویش هەفتانە لەووتارەكانى جنێوى بەئەمریكا دەداوبەكافروشەیتانى گەورەى وەسف دەكرد،كەچى دوایى هەردووكوڕەكەى (بلال و عبدالرحمن)ى رەوانەى ئەمریكاكرد بۆخوێندن وشانازى بەوەش دەكرد كە كورەكەى لەگەڵ جۆرج بۆش دانیشتووە!!
لەهەمووى سەیرتریش ئێستا هەندێك لەموریدەكانى مەلابەشیر دەڵێن :وەلڵا هەرچۆنێك بێت مامەستا بەشیرلەوێ بێ لەیەكێكى دیكە باشترە!!ئەوەیە سەرلێ شێوان!دیارە مەلابەشیر دەست لەغەیبیش وەردەدات ودەشزانێ خۆى لەهەمووكەس باشترە ئەمەلەلایەك لەلایەكى دیكەوەش دیارە مەلابەشیرجگە لەخۆى كاندیدەكانى لیستى یەكێتى وپارتى پێ كافرو مونافیقە بۆیە خۆى لەهەموان بەباشتر دەزانێ..جگە لەرێكلام كردن بۆخۆى كەگوایە:نێچیرڤان بارزانى زۆر تەكلیفى لێكردووەو گوتویەتى هەردەبێ بیكەیت ومەلابەشیریش بەرامبەر بەمە كۆمەڵێك مەرجى داناوەو وتویەتى:من هەمووقسەیەك دەكەم وشتێك بەدڵم نەبێ نایكەم وهتد....سەیرە مەلابەشیر وادەزانێ دەچێتە پەرلەمانى ئەوروپاونەخشەى جیهان لەسەردەست بەرزكردنەوەو بەرزنەكردنەوەى ئەو دەگۆڕێ!!!!بۆناڵێ ى بۆخاترى هەشت نۆملیۆن دینارەكە دەچمە پەرلەمان.. یەكێك نەزانێ دەڵێ: پەرلەمانى كوردستان دەسگایەكى ئێجگار ئەكتیڤ وبەهێزەو بەئاونایەكانى مەلابەشیر وەزعى كوردستان بەجارێ دەگۆڕێ ..دیارە مەلا بەشیرنازانێ پەرلەمانى كوردستان لە (خەوخانەیەك) بەولاوە هیچى ترنیەو (ماڵى باوێشك) دانە!! دەبێ ئەوەش بنوسم: ساڵى (2000)یش یەكگرتووى ئیسلامى داوایان لەمەلابەشیر كرد ببێتە كاندیدى ئەوان بۆ هەڵبژاردنەكانى شارەوانى كەچى نەیكرد.. دڵنیام ئێستا مەلاگەندەكانى وەك مەلابەشیر لەچەشنى مەلارەشید گەردى وعومەرى چنگیانى ومەلامەسعود بارزانى(كانى كوردەیى)زۆریان رق لەمەلا بەشیرە،چونكە بازى سەرلێ شێوان لەسەر سەرى ئەو نیشتوە نەك ئەوان .. ئیمامى غەزالى لە (احیاو علوم الدین)بە گاڵتە نەیگوتوە:حەسادەت (10)جۆرى هەیە(9)یان لەناومەلاكانە..
كارەساتەكە لەوەدایە راگەیاندنى ئیسلامیەكان زۆر جاربەبێ پلان وبەرنامە كەسانێكى فاشیل زەق دەكەنەوەو ئەوفاشیلانەش لەپەناى ئەو هەڵتۆقینەوەدەخۆن ..هیوادارم راگەیاندنى یەكگرتوو سنورێك بۆئاسۆ حەمید دابنێن كە دڵنیام لەگەڵ مەلا بەشیر كەین وبەینێكى هەیە..!
لەكۆتاییدا هیوادارم گەنجى موسڵمان وخەڵكى دیندارئەوەندە ساكارانە بیرنەكەنەوەو چیدى بە گوتارى ئاگرینى هەندى خۆبەرەوپێش وبەرژەوەندویست نەخەڵتێن بۆیە دەنوسم :مەلابەشیریش فت ومەلامەسعود بارزانى (كانى كوردەیى) فت ومەلاعومەرى چنگیانى زوڕناى سەرۆ قادر فت وزۆرى دیش بەڕێوەن فت ببن..پیاو چەند بمێنێ سەیرتر دەبینێ ودەبیستێ.

تێبینى: رێزێكى ئێجگار تایبەتم بۆسەرجەم مامۆستایانى ئایینى خاوەن هەڵوێست هەیە كە بۆتەها ساتێكیش ئامادە نین دین وقیامەتیان بۆ پارەو كورسى بفرۆشن.



هەولێر _گەڕەكى تەعجیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە