بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆمان بناسین وتراوه‌و ........ ئۆباڵیش له ملی ئه‌وانه‌ی وتویانه !
Saturday, 14/11/2009, 12:00
*له‌کاره‌ساتی شه‌ڕی براکوژی هه‌کاریداو به‌هۆی نابه‌رابه‌ری توانا‌و هێزی هه‌ردوو لایه‌نی به گژیه‌کداچوو وره نزمی‌و شه‌که‌تیو په‌رته‌وازه‌یی چه‌کدارانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی ، به ناچاری هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌رلێشێواوه‌که‌ی یه‌کیه‌تی { شه‌هیدان عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالد } و ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی هێزه‌که به‌بێ ته‌قه خۆیان دایه‌ده‌ست برا چه‌کداره‌کانی پارتیان ، ئه‌وانیش وه‌ک نه‌ریتێکی کورده‌واری چه‌کیانکردن و هه‌ندێکیان ئازادکردنو هه‌ندێکیان کوشتن‌و هه‌ندێکیان به‌دیلگرتنو هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی هێزه‌که‌شیان سه‌ربه‌رزانه‌و به پێی هه‌مان نه‌ریت به‌ست به‌قه‌د دار به‌ڕوه‌سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستانه‌وه‌و بۆ ڕێزگرتن له مه‌زنیو ناوبانگیان به چه‌کی قورسی ئاڕبی جی شه‌هیدیانکردنو ڕه‌وانه‌ی به‌هه‌شتی به‌رینیانکردن ، ئه‌م نه‌به‌ردیه‌ش به بڕیاری سه‌رکرده‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌ڕێزان شه‌هید سامی عبدالرحمان و جه‌وهه‌رنامقی سکرتێری پێشوی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی پارله‌مانی پێشوو دکتۆر کمال که‌رکوکی سه‌رۆکی پارله‌مانی ئێستامان ئه‌نجامدراوه .
*دوای کوده‌تا شوومه‌که‌ی ساڵی 963 ژماره‌یه‌ک له‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو شیوعیانه‌ی له‌ده‌ست ڕه‌شـــــــــــه‌کوژی کوده‌تاچیه‌کان خۆیان گه‌یاندبوه چیای به‌مۆو بنکه‌یه‌کی شۆڕشگێریان تێدا بنیاتنابو بۆ درێژه‌دان بــه کــاری به‌رگری دژی کوده‌تاچیه‌کان ،له‌و کاته‌دا هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی پارتی ده‌ست له‌ناوده‌ست لـــه‌گه‌ڵ هێزه‌کـــانی کوده‌تاچیه‌کان، شیوعیه‌کانیان له‌و بنکه‌یه هه‌ڵکه‌ندو ناچاریانکردن ڕوه‌و ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ملبنێن ، لــــــــــه په‌ڕینه‌وه‌شیان له ڕوباری سیروان ئاوی به‌نداوه‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌ردا به‌ردانه‌وه‌و شـــــــه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ریش له‌سه‌رخۆو له به‌رزاێیه‌که‌وه به بڕنه‌وێکی دووربین { قه‌ناسه } یه‌کــــه یه‌کــــه ئه‌و شیوعیــــــه هه‌ڵاتوانه‌ی ئه‌دایه به‌ر گولله‌و ڕه‌وانه‌ی به‌هه‌شتی به‌رینی ئه‌کردن .
*کاتێک شێره کوڕانی مه‌فره‌زه چه‌کداریه‌که‌ی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی حزبی شیوعی عێراقی { که ئه‌وسا فاروقی مه‌لا مسته‌فا و إبراهیم عه‌لاوی و عزیز حاج و موسلح جه‌لالی ......} سه‌رکردایه‌تیان ئه‌کردن، ته‌نگیان به پیاوانی ڕژێم هه‌ڵچنیبو له ناو شاری سلێمانی به تایبه‌تیش دوای ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ته‌واوی مووچه‌ی مانگێکی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده ، سه‌رانی ڕژێم په‌نایان برده به‌ر تێکۆشه‌رانی به‌کره‌جۆ بۆ له‌ناوبردنیان ، بۆیه دوای کاری هه‌واڵگری، مه‌فره‌زه‌ێیه‌کی شێره‌کوڕانی إبراهیم ئه‌حمه‌دو جه‌لال تاڵه‌بانی که پێکهاتبون له {حه‌مه‌ی سارۆو مینه سمێڵ و عومه‌ری سامسام و به‌کری خانم و عوسمانی عه‌لی عه‌وێز ...... } به‌سه‌ر په‌رشتیو سه‌رکردایه‌تی شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ریو به‌پێی نه‌خشه‌ێیه‌کی توندوتۆڵو نه‌به‌ردانه، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی که گوایه به پێی وته‌ی سیخوڕه‌کان ئه‌ندامێکی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه به ناوی [ حه‌مه کوڵه باڵ} خۆی تێدا حه‌شارداوه له گه‌ڕه‌کی گاوران له‌نزیک که‌نیسه‌که‌و له شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌رداو دوای بریندارکردنو شلوکوتکردنی گیانی هێنایانه به‌رده‌می شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری ، ئه‌ویش به دانیشتنه‌وه له سه‌ر کورسیه‌ک له‌به‌ر ده‌رگای دوکانی ته‌نشت مزگه‌وته‌که‌و قاچ له‌سه‌ر قاچ به حه‌مه کوڵه بالی وت { هه‌ی ..... ترسنۆک } بۆ وا ترسنۆکانه هه‌ڵاتیو که‌وتیته قونه شه‌ڕ ، حه‌مه‌ش له‌وه‌ڵامدا وتی هه‌ی ..... من ترسنۆک نیم من شیوعیم ، عه‌لی عه‌سکه‌ریش وتی ده‌ی که ترسنۆک نیت ده‌م بکه‌ره‌وه ، که ده‌می کرده‌وه عه‌لی عه‌سکه‌ری ده‌مانچه‌که‌ی خسته ناوده‌میه‌وه‌و ته‌قاندیو مێشکی له پشتی سه‌ریه‌وه پژاند به دیواره‌که‌ی مزگه‌وته‌که‌داو چوه قافڵه‌ی شه‌هیدانه‌وه . بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌شیان له قڕکردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی ، هێزێکی دیکه‌ش له پۆلیس به‌سه‌رکردایه‌تی کامل عه‌زیز کاکی ئه‌فسه‌ری پۆلیس و هه‌واداری جه‌لالیه‌کان ، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر تێکۆشه‌ری ناسراو { شێخ عه‌لی به‌رزنجی ، باوکی نووسه‌رو ڕۆشنبیر به‌ڕێز به‌ختیار عه‌لی } و له شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌رداو دوای بریندارکردنی کاملی سه‌رکرده‌ی هێزه هێڕشبه‌ره‌که ، به هۆی تکاو داوای خێرخوازان و به‌مه‌رجی ئازادکردنی خۆیدابه‌ده‌سته‌وه .
13/11/2009
خۆش ئه‌وه‌یه ئه‌م کوژراوانه هه‌موویان شه‌هیدن و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد ئه‌بن، تۆ بڵێی له به‌هه‌شتیش ه‌دست نه‌که‌ن به تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌یه‌کتری !!!!! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست